أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆرێك به ناوی (كۆری زانیاری كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ و به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كۆر كه‌سایه‌تیه‌كی واتایی (معنوی) سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: باره‌گای كۆر شاری هه‌ولێر (پایته‌ختی هه‌رێم ) ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌ندێ له دانیشتنه‌كانی به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كاراكانی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌یدا ببه‌ستێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: 1. كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو. 2. پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی. 3. گه‌شه پێدان به دراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت. 4. زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی و ئیسلامی له زانست و ئاداب و هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی رۆڵی زاناكانی كورد له‌م بوارانه‌وه. 5. گرینگی دان به خوێندنه‌كانی دیرۆك و شارستانییه‌تی كورد و كوردستان. 6. هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی. 7. پته‌و كردن و سازدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆره زانستییه‌كان و زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كۆر ئامانجه‌كانی خۆی به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێنێ: 1. دانانی فه‌رهه‌نگ و مه‌وسوعاتی زانستی و زمانه‌وانی. 2. ده‌ركردنی گۆڤار و چاپكراوه‌كان و گرینگی دان به كاروباری بڵاوكردنه‌وه. 3. بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه و لێتوێژینه‌وه‌ی ده‌قه كۆنه‌كان. 4. سازدانی كۆنگره‌ی زانستی و زمانه‌وانی و به‌ستنی كۆر و سیمیناری رۆشنبیری و به‌شداری كردن له كۆنگره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 5. رێزلێنان له زانا و ئه‌دیب و توێژه‌ره‌وه و هونه‌رمه‌ندان. 6. دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌ك و دروستكردنی چاپخانه‌یه‌ك. 7. دروستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆر پیك دێ له: 1. ئه‌ندامه كاراكان (أعضاء عاملین) كه ژماره‌یان له (9) كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له (15) كه‌س زیاتر نه‌بێ و (5) كه‌س له‌و ئه‌ندامانه (متفرغ) ده‌بن. 2. ئه‌ندامانی یاریده‌ده‌ر (مؤازرین). 3. ئه‌ندامانی شه‌ره‌ف.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی حه‌فته‌م: 1. ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ: أ. كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ. ب. شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت. 2. ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ: أ. شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت. ب. زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ. ج. ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:- أ. خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ. ب. ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (5) كه‌س بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆڕ هه‌ڵده‌بژێرێ كه مه‌رجی ئه‌ندامی كارایان تێدا بێ هه‌روه‌ك له بڕگه (1)ی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پاشان ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوانه ئه‌ندامه كاراكانی تر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كردنی ئه‌ندامی كارا: أ. به نووسین داوایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كۆر بكات. ب. دوو ئه‌ندامی كارا به نووسین (تزكیه) ی بكه‌ن و تیایدا پشتگیریی ره‌وشت پاكی و توانا زانستی و ئه‌ده‌بییه‌كانی بكه‌ن. ج. به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه كاراكانی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا. د. ده‌رچوونی بڕیارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی. 2. ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)و ئه‌ندامی شه‌ره‌ف به پاڵاوتنی دوو ئه‌ندامی كارا و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به ده‌نگدانێكی نهێنی وه‌رده‌گیرێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی كۆر به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه كاراكان و به ده‌نگدانێكی نهێنی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ ده‌بێ و به‌مه بڕیاری دامه‌زراندنی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ده‌رده‌چێ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كه ده‌توانرێ بۆ ته‌نیا جارێك نوێ بكرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌ی كه له بڕگه‌ی (أ) ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه نه‌هاته دی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرترین ده‌نگ له ده‌نگدانی دووه‌مدا به ده‌ست بێنێ ده‌بێته سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك به تیر و پشك (قرعه) ده‌بێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: سه‌رۆكی كۆر جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كان یه‌كێك له نێوان ئه‌ندامه كاراكانی هه‌ڵده‌بژێرێت كه بۆ یه‌ك جار شیاوی نوێ كردنه‌وه ده‌بێت، له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1. سه‌رۆك بۆی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامه كاراكاندا سكرتێری كۆڕ هه‌لبژێرێ، (متفرغ) ده‌بێ. 2. سكرتێر ده‌بێته:- أ. بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆر و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. ب. لێپرسراوی رێكخستنی نامه گۆرینه‌وه و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان. ج. لێپرسراوی نووسینه‌وه‌ی پرۆتۆكۆل و بریار لێدراوهكانی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1. كۆر ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ كه له مانه پێك دێ:- أ. سه‌رۆكی كۆر سه‌رۆك ب. جێگری سه‌رۆك ئه‌ندام ج. سكرتێری كۆر ئه‌ندام و بڕیارده‌ر د. دوو له ئه‌ندامی كارای (متفرغ) كه ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ كه به لایه‌نی كه‌م دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامه كاراكانی ئاماده ده‌بن و بۆ چوار ساڵ ده‌بێ و یه‌ك جار شیاوی نوێكردنه‌وه ده‌بێ. 2. ئه‌نجومه‌نی كۆر به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌ڵده‌ستێت: 1. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكی كۆر بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و له كاتی دیاری كراودا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێ. 2. ریكخستنی كار‌و باری به‌رێوه بردن و دارایی كۆر به پێی پێره‌وی ناوخۆ. 3. پێشنیار كردنی به‌ستنی كۆنگره و كۆر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی رۆشنبیری دا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری زانستی و رۆشنبیری كۆڕ. 5. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی كۆر بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی كۆر له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامه كاراكان پێك دێ. 2. ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و راده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی به ده‌ست دێ و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌رده‌گیرێ له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ دایه. 3. پشووی ساڵانه‌ی كۆر یه‌ك مانگه‌و له (1)ی مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، گه‌ر پێویستی كرد سه‌رۆك ده‌توانێ له‌و ماوه‌یه‌شدا داوای كۆبونه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ بكات.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: كۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵده‌ستێ: 1. سه‌یر كردنی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆره‌وه هه‌یه. 2. گفتوگۆ‌و په‌سه‌ند كردنی كاره‌كانی لیژنه زانستیه‌كان. 3. راستاندنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كۆر و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتی دیاریكراودا. 4. په‌سه‌ند كردنی پلانی ساڵانه‌ی كۆر. 5. سه‌یر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رۆكی كۆر پێی ده‌سپێرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه لیژانی كاتی و هه‌میشه‌یی له ئه‌ندامانی خۆی، یان كه‌سانی تر به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كاراكانی كۆر پێك بهێنێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1. كۆڕ ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: أ. نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆڕ. ب. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگێری كه‌سه‌كان (أفراد). ج. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و ورده‌كاری. د. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان. هـ. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری زانستی و هونه‌ری. و. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه‌و بڵاوكردنه‌وه. ز. كتێبخانه. ح. بنكه‌ی ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌كان. ط. كۆگا 2. هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه فه‌رمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رێوه دهباو به سكرتێره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ. 3. ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و چه‌ند به‌شێكی نوێ بكاته‌وه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دارایی كۆڕ له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1. به‌خشش (منحه) ی ساڵانه‌ی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم. 2. داهاته‌كانی چالاكییه‌كانی خۆی. 3. قازانجه‌كانی چاپه‌مه‌نی. 4. به‌خشش و پیتاك.
مادده‌ی بیست و سێیه‌مین:
مادده‌ی بیست و سێیه‌مین: ده‌بێ كۆڕ (6) مانگ له كار پێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه پێره‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی دابنێ.