مادده‌ی پازده‌یه‌م:
1. ئه‌نجومه‌نی كۆر له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامه كاراكان پێك دێ.
2. ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و راده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی به ده‌ست دێ و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌رده‌گیرێ له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ دایه.
3. پشووی ساڵانه‌ی كۆر یه‌ك مانگه‌و له (1)ی مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، گه‌ر پێویستی كرد سه‌رۆك ده‌توانێ له‌و ماوه‌یه‌شدا داوای كۆبونه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ بكات.