مادده‌ی چواره‌م:
كۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:
1. كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو.
2. پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی.
3. گه‌شه پێدان به دراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت.
4. زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی و ئیسلامی له زانست و ئاداب و هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی رۆڵی زاناكانی كورد له‌م بوارانه‌وه.
5. گرینگی دان به خوێندنه‌كانی دیرۆك و شارستانییه‌تی كورد و كوردستان.
6. هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی.
7. پته‌و كردن و سازدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆره زانستییه‌كان و زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.