مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌ڵده‌ستێت:
1. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكی كۆر بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و له كاتی دیاری كراودا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێ.
2. ریكخستنی كار‌و باری به‌رێوه بردن و دارایی كۆر به پێی پێره‌وی ناوخۆ.
3. پێشنیار كردنی به‌ستنی كۆنگره و كۆر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی رۆشنبیری دا.
4. سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری زانستی و رۆشنبیری كۆڕ.
5. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی كۆر بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.