مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
1. كۆر ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ كه له مانه پێك دێ:-
أ. سه‌رۆكی كۆر سه‌رۆك
ب. جێگری سه‌رۆك ئه‌ندام
ج. سكرتێری كۆر ئه‌ندام و بڕیارده‌ر
د. دوو له ئه‌ندامی كارای (متفرغ) كه ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ كه به لایه‌نی كه‌م دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامه كاراكانی ئاماده ده‌بن و بۆ چوار ساڵ ده‌بێ و یه‌ك جار شیاوی نوێكردنه‌وه ده‌بێ.
2. ئه‌نجومه‌نی كۆر به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.