مادده‌ی حه‌فته‌م:
1. ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ:
أ. كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ.
ب. شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت.
2. ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ:
أ. شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت.
ب. زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ.
ج. ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
3. ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:-
أ. خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ.
ب. ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.