مادده‌ی ده‌یه‌م:
1. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی كۆر به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه كاراكان و به ده‌نگدانێكی نهێنی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ ده‌بێ و به‌مه بڕیاری دامه‌زراندنی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ده‌رده‌چێ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كه ده‌توانرێ بۆ ته‌نیا جارێك نوێ بكرێته‌وه.
2. ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌ی كه له بڕگه‌ی (أ) ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه نه‌هاته دی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرترین ده‌نگ له ده‌نگدانی دووه‌مدا به ده‌ست بێنێ ده‌بێته سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك به تیر و پشك (قرعه) ده‌بێ.