یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 16
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 16
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســـــتان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی ژماره (8) ی رۆژی (25/9/2006) ی خۆیدا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه ی دا:یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه:ـ یه‌كه‌م:هه‌رێم:هه‌رێمی كوردستان-عیراق. دووه‌م:وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. سێیه‌م:وه‌زیر:وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. چواره‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه.مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمان وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م:فه‌راهه‌مكردنی چاودێریی ماددی ومه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وبێ سهروشوێنان تابتوانن به ئازادی و سه‌ربه‌رزانه بژین. دووه‌م:زیندوو ڕاگرتنی بۆنه تایبه‌تیه‌كان به یاد كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌شی و نه‌مریی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وكاركردن بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. سێ یه‌م:پێشنازكردن و هه‌موار كردنی یاسا‌و، هه‌واڵه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. چواره‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه‌پێدان (تنمیه) و وه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌تی (موارد) وه‌زاره‌ته‌كه‌و،له چوارچێوه‌ی پابه‌ندی یه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی خۆیدا،پاشان جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. پێنجه‌م:كاركردن له گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان،بۆ گرنگیدان به باری په‌روه‌رده‌یی وفێركاری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌ندروستی و ئابووری و ئاوه‌دانكاریی خاوخێزانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و، دانانی به‌رنامه‌ش بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینیان. شه‌شه‌م:كۆشش،بۆ راستكردنه‌وه‌ی واقیعی ژیانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه،له رێگای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌وه له گه‌لأ پاره‌ده‌رانی (ممولین) نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی ورێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. حه‌وته‌م:دیكۆمێنتكردنی (توپیق) هه‌ر شتی َ پێوه‌ندیی به شه‌هیدان وقوربانیانی چه‌كی كیمیایی یه‌وه هه‌یه، بۆ داواكردنی قه‌ره‌بووی خێزانه‌كانیان، له حكومه‌تی فیدراڵی و له‌و لایه‌نانه‌ش كه ئه‌و چه‌كانه‌یان به عیراق داوه. هه‌شته‌م:كاركردن،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ حكومه‌تی عیراقی فیدرالأ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پلاندانه‌ران و به‌جێهێنه‌رانی ئه‌و جینوسایده‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێمه‌یان كرد، بدرێنه دادگا پێوه‌ندیداره‌كان و،سزا بدرین. نۆیه‌م:هاوكاری له‌گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی نیشته‌جێ یه‌ك(سكن) بۆ خاوخێزانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوو قوربانیانی چه‌كی كیمیایی. ده‌یه‌م:گه‌ران به دوای چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان وگێڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.پێكهاته‌كانی وهزارهتهكهماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و،به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كاری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و،سه‌رپه‌رشتی وریقابه‌ی ده‌كا،وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت،به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان،یان به‌وكه‌سه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ، بسپێرێت، هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ،به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و، خۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كا،وه‌زیر به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا،كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن وسه‌رپه‌شتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی تایبه‌ت به‌م ئیشه‌وه‌ی هه‌بێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی دهكاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی دهكاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:له چواركه‌س زیاتر نابن،ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی دهكاو،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ش وابه‌ستی ده‌بن: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌و زاتییه. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه‌و ریقابه‌ی ناوخۆ. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پلاندانان وبه‌دواداچوون. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خزمه‌تگوزاریی كه‌س وكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی بهرایـی زانكـۆیی هه‌بێ،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسـپۆڕیش بێ. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه وابه‌ستی ده‌بن:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری شه‌هیدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ئه‌نفالكراوان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره وزاتییه. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن وپێوه‌ندیكاری. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕیه،فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به ده‌ست هێنابێت وخاوه‌ن لێزانی وپسپۆری بێت. مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته بوودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت كه چاوگه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:ـ یه‌كه‌م:به‌خشینی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م:پێدان وبه‌خشین وباره‌بوه‌كان. سێیه‌م:داهاته داراییه‌كانی ده‌سته. چواره‌م:ده‌سكه‌وتی چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌سته. پێنجه‌م:ئه‌وه‌ی له پڕۆژه وه‌به‌ر هێنانه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌ۆیت. شه‌شه‌م:داهاتی پسوله‌ی یانه‌سیب به‌مه‌رجێك به یاسا رێكبخرێت. حه‌وته‌م:به‌ركه‌وتی وه‌زاره‌ت له قه‌ره‌بوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و زیانانه‌ی به‌ر كوردستان وهاوڵاتیانی كه‌وتوه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال وبه‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی. مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێت كه‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی كارگێڕی ودارایی وهونه‌ری ده‌كات وبهتایبهتیش ئه‌م كارانه ده‌كات:ـ یه‌كه‌م:كاركردن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كاری ده‌سته وپێره‌وه كارگێڕی ودارایی وهونه‌ریه‌كانی. دووه‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی موڵك وسامان وداهاته‌كانی ده‌سته به پێی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. سێیه‌م:دان نان به بوودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته وحیسابه كۆتاییه‌كانی وهه‌موار كردن له‌سه‌ری. چواره‌م:ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرێبه‌ست وپه‌یمان وپابه‌ندیه داراییه‌كان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی په‌سه‌ند كراوی ده‌سته. پێنجه‌م:په‌سه‌ندكردنی میلاكی ده‌سته. شه‌شه‌م:لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌زیر ده‌یخاته روو. حه‌وته‌م:ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ساڵانه‌ی گشتگیر سه‌باره‌ت به كاری ده‌سته‌و چالاكیه‌كانی بۆ به‌رده‌م وه‌زیر وپاشان ره‌وان كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌پێك دێنێت له:ـ أ- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان / سه‌رۆك. ب- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت /ئه‌ندام ج- به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی /ئه‌ندام وبڕیار نووسی ئه‌نجوومه‌ن. د- دوو شاره‌زا له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پاڵێوراون كه خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆرین له كاروباری دارایی وئابووریدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م یه‌ك كۆبوونه‌ه‌وه‌ی مانگانه ئه‌نجام ده‌دات و وه‌زیر یان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆیان هه‌یه بانگه‌شه بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌ویه‌كی نائاسایی. مادده‌ی نۆیه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كاریان پێده‌كرێت پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ،له‌مانه پێك دێت:ـ أ- وه‌زیر: سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره‌ت:ئه‌ندامه‌و،له دیارنه‌بوونی وه‌زیردا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. ج- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. د- یه‌ك راوێژكار،وه‌زیر دیاریی ده‌كا: ئه‌ندامه ه- نوێنه‌رێ، له هه‌ریه‌كه له‌م وه‌زاه‌رتانه: (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشمه‌رگه، دارایی، ئاوه‌دانكاری، رۆشنبیری، ناوخۆ وكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وفێركردن باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیستی)به‌مه‌رجێ پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م:كاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه،راسپێری پێشكه‌ش به‌وه‌زیر بكا،راسپێرییه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌زیر ته‌سدیقی بكا،سیفه‌تی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م:ئه‌ركوفرمان وكاره‌تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی به پیڕۆ دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،به‌پێی پێداویستی كار‌و له كاتی زه‌رووردا،بكاته‌وه یان یه‌كیانبخا یان ئیلغایان بكات. سێیه‌م:وه‌زیر بۆ به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركوفرمانێكی وه‌زاره‌ته‌كه،كه‌له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لی هه‌میشه‌یی یان كاتی پێك بهێنێ. چواره‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به ئاسانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه،ده‌ربهێنێ.مادده‌ی دوازدهم:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،پاش وه‌رگرتنی موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،له‌گه‌لأ كه‌سانی ته‌بیعی ومه‌عنه‌ویی وخاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆری ناوه‌و وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا گرێبه‌ستی سازبدات،بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رك وفرمانێ كه پێیان ده‌سپێردرێ، له ماوه‌یه‌كدا كه خۆی به له‌باری بزانێ،به‌مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت، ماف وئیلتیزاماتیشیان،وه‌زیر خۆی دیاریان ده‌كات دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی سیانزه‌م: یه‌كه‌م:یاسای ژماره (4) ی ساڵی 1997،ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق،یاسای ده‌زگای شه‌هید، وبریاره‌كانی ژماره 186له 19/6/1999 و 126له 17/10/2000 و 22 له 12ی كانونی دووه‌می 2005ی ئیداره‌ی سلێمانی پووچه‌ل ده‌كرێته‌وه. دووه‌م:هه‌موو مه‌وجودات وكارمه‌ندانی ده‌زگای شه‌هید وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نفال،له‌گه‌لأ هه‌موو ئیلتیزاماتی دارایی ومه‌عنه‌وی قه‌رزه‌كانیاندا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.مادده‌ی چوارده:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.مادده‌ی پانزه:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شانزه:ئه‌م یاسایه،له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه دهخرێتهكارو له(وقایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.َ عدنان رشاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهئهمڕۆ،ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان مافی شانازیی به سیسته‌می سیاسی وداموده‌زگای ده‌ستووری ئێستای خۆیه‌وه بكا، ئهوشانازییه،هی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ژیانی خۆیان به‌خت كرد ومێژووی پڕ ئیفتیخاری گه‌له‌كه‌مانیان دروست كرد‌و،رێگای ئاینده‌یان بۆ رۆشن كرده‌وه،ئه‌وانه‌ش،شه‌هیده‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانن.جا،بۆ وه‌فاداری و،رێز له قوربانیان و،ته‌قدیركردنی شان وشهوكهتیان،هه‌ر ده‌بوو لایه‌نێكی پسپۆر په‌یدا بكرێ،ئه‌ركی ماف و رێكخراوه وبه‌دواچوون وجێبه‌جێكردنی ئه‌و وه‌فا ورێزو ته‌قدیره،بگرێته ئه‌ستۆو، كاروباری ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه ره‌چاو بكا....
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ژماره (10)ی رۆژی 3/10/2007 ی‌دا بریاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌یدا: یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یه‌كه‌م(حوكمه گشتییه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم.سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.مادده‌ی دووه‌م:دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییهماددهی سێیه‌م:به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.مادده‌ی پێنجه‌م:دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.مادده‌ی حه‌وته‌وم:دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ. ده‌روازه‌ی دووه‌م پێكهاته دادوه‌رییه‌كان به‌شی یهكهمجۆرهكانی دادگاماددهی نۆیه‌م:دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن:یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه.دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه.سێیه‌م: دادگاكانی تاوان.چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی.پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان.ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی.حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن.هه‌شته‌م: دادگاكانی كار.نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه.ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.به‌شی دووهمتایبهتمهندی دادگاكانلقی یه‌كه‌م-دادگای پێداچوونهوهماددهی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن:1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه.ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن.ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه.2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ.ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه.ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه.3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون.6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون.دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ.سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه ده‌كات كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات.چواره‌م:1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت.2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی دوازدهم:پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان.6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی.7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی.2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یهكلاكراوهكان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه.4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.لقی دووه‌م دادگاكانی تێههڵچوونهوهماددهی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری دادگاكانی پارێزگایه‌ك یان زیاتره‌و، له سه‌رۆك و چه‌ند جێگرێكی سه‌رۆك و دادوه‌ران پێك دێت و تایبه‌تمه‌ندیی دیاری كرا‌و به پێی یاسا پیاده ده‌كا:دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه پێكدێن:ـ1ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.2ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، دادگاكانی پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دهۆك ده‌بێ.3ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك، دادگاكانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی له شاری سلێمانی ده‌بێ.4 ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، دادگاكانی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادگای دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی پێویست دابمه‌زرێنێ.چواره‌م: ده‌شێ دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دابمه‌زرێنرێ یاخود دابڕینی دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه و لكاندنی به دادگایه‌كی دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێ.مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ.دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.مادده‌ی شازده‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان ده‌كات و كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و، بۆی هه‌یه بڕێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یه‌كێك له جێگره‌كانی بدات.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه.2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان.4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن.1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات.4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان.5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی.7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان.3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی.4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان.5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.لقی سێیهمدادگای تاوانهكانماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ.دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ.سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ.دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ.لقی چوارهمدادگاكانی بهراییماددهی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.مادده‌ی بیستءدووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.لقی پێنجهمدادگاكانی نهوجهوانانماددهی بیست وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادگای نه‌وجه‌وانان له ده‌سته‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامیه‌تی دوو له ناوبژیوانی شاره‌زا له كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان گرێ ده‌درێ و سه‌یری تاوانه‌كان ده‌كات و حوكمه‌كان به‌پێی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ده‌رده‌چوێنێ.دووه‌م: ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی و یه‌ده‌گه‌كان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. سێیه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات و دادوه‌ره‌كانی (كه‌تن)یش له قه‌زاو ناحیه‌كان سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كه‌ن.لقی شهشهمدادگای باری كهسایهتیماددهی بیست وپێنجه‌م:دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یان زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی به یه‌ك دادوه‌ر گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سایه‌تی. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی(موسلمان) به دادوه‌ری دادگای باری كه‌سایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.لقی حهوتهمدادگاكانی كهتنماددهی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر جێگایه‌ك دادگای به‌رایی لێ بێت، دادگایه‌كی(كه‌تن) یا زیاتری لێ داده‌مه‌زرێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی داوای دیاری كرا‌و بۆی.دووه‌م: دادگای كه‌تن به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ.سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی كه‌تن دابمه‌زرێنێ بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان.لقی ههشتهمدادگاكانی كارماددهی سی:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه.لقی نۆیهمدادگاكانی لێكۆڵینهوهماددهی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات.سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.لقی دهیهمدادگای مادده‌كانی كهسایهتیماددهی سی و دووه‌م:یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ.دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.ده‌روازه‌ی سێیهمخزمهتی دادوهرییبهشی یهكهمئهنجومهنی دادوهرییماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ.2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی سی و چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه. دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی.چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.به‌شی دووهمدامهزراندنی دادوهرانماددهی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ.2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت.3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ.4ـ ده‌بێ عیراقی بێت.5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ.6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت.7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ.8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت.9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات.10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ.دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات:(سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات.سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.به‌شی سێیهمبهرزكردنهوهی دادوه‌ران و بڵندكردنی پایهیانماددهی چله‌م:یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه.شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د هستهی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ .چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.به‌شی چوارهمپایه دادوهرییهكانماددهی چل ودووه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی چل وسێیه‌م:قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.به‌شی پێنجهممۆڵهت ومافی خانهنشینیماددهی چل وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه.دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره.سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی چل وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه.دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه.سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن. مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن.دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت.سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ.چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.مادده‌ی چل وحه‌وته‌م:دادوه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشین بوون ورێزلێنانی به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شه له ده‌ست نادات هه‌یه كه هه‌قیه‌تی.مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.مادده‌ی چل ونۆیه‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له‌و كاروبارانه‌ی كه ده‌قی یاسایی له‌م یاسایه‌دا پێ نه‌هاتووه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێ به جۆرێك نابێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ناكۆك بێت.به‌شی شهشهمگواستنهوهو ئینتیدابماددهی په‌نجایه‌م:یه‌كه‌م:1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه نووسینی خۆی بێت.2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت.دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی.سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له‌ماوه‌ی مانگی تهمووز له هه‌موو ساڵێك ده‌بێت و ده‌شێ له كاتی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له‌و مانگه‌دا نه‌بێت وگواستنه‌وه‌كه‌ش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وله‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێت.به‌شی حهوتهمئهركی دادوهرانماددهی په‌نجاو دووه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر پابه‌ندی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:1-پاراستنی شكۆمه‌ندیی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش به پاراستنی بێ لایه‌نی وده‌ست پاكی و دووركه‌وتنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان بخه‌نه راستیه‌كه‌ی.2-پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی وبه‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به حوكمی كاره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌سته به ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه‌كان و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش تا دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ.3-نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات كه له‌گه‌لأ كاری دادوه‌ری نه‌گونجاو بێت.4-ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا له‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ریان ده‌كات.5-مانه‌وه له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه‌ی كه باره‌گای كاره‌كه‌یی لێیه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێگای پێ بدات له شوێنێكی دیكه‌دا نیشته‌جێ بێت له‌و بارودۆخه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.دووه‌م: كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یان ده‌ســـــته‌كانی خۆجێیه‌تی یان رێكخراوی ســــــیاسی بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ســت له‌كار كێشانه‌وه‌ی بێت.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:نابێ دادوه‌ران به‌شداریی له ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری دا بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی زاوایه‌تی وخزمایه‌تی تا ده‌گاته پله‌ی چواره‌میان له ناودا هه‌بێت و ناشبی دادوه‌ر سه‌یری تانه‌گرتن له حوكمێك بكات كه دادوه‌رێكی دی ده‌ری چواندووه‌و په‌یوه‌ندیی باسكراوی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.به‌شی ههشتهمسهرپهرشتی كردنی كاری دادوه‌ران وكاروباری بهرزهفتكردنلقی یهكهمسهرپهرشتی دادوهرانماددهی په‌نجاو چواره‌م:یه‌كه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییان پێدراوه له فه‌رمانبه‌ران وده‌سته‌و لیژنه‌كانی هه‌یه.سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری یان به‌هۆی دادوه‌ری ئینتیداب كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ.سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ به مه‌رجێك راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانی دادگا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.دووه‌م:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی له ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئامۆژكارییه پێویستیه‌كان وهوشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی فرمانبه‌ری و باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره كارگێریی و ژمێریارییه‌كان پێشكه‌ش بكات وده‌بێ راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه وهه‌موو تێبینیه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشتیان وشیاوییان وكاروباری كارگێڕییان له دادگاكانیاندا بگرێته‌خۆ.2-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك له ناوچه‌كه‌یدا هه‌بێ ئینتیداب بكات.مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م:پێویسته ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه‌و ده‌سته‌كانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگاكانی تاوان راپۆرتی وه‌رزی رێك بخه‌ن و تێیدا ئه‌و حوكم و بڕیارانه ده‌ربخه‌ن كه دادوه‌ران هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان تێدا كردووه له ئه‌نجامی نه‌زانینی پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسا یان گوێ نه‌دان به‌و رووداوانه‌ی كه له كاتی وردبینی كردنی ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و، ده‌بێ وێنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بنێرێ بۆ پاراستنی له دۆســیه‌ی كه‌ســــیه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌و پله‌به‌رز كردنه‌وه‌دا له‌به‌ر چاو بگیرێت.مادده‌ی په‌نجاو شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه رووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و پێداویستی فرمانه‌كه‌ی بێت.دووه‌م: بۆ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی وردبینی كردنی پێداچوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.سێیه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كه‌ی روو ده‌ده‌ن.چواره‌م: ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ و دانه‌یه‌كی دیكه‌یشی له دۆسیه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌پارێزرێ.لقی دووهمكاروباره بهرزهفتیهكانماددهی په‌نجاو حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له سێ ئه‌ندام به‌ناوی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناو ئه‌ندامانی خۆی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا بۆ سه‌یركردنی كاروباری به‌رزه‌فتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له داوای به‌رزه‌فتی كه له‌سه‌ر دادوه‌ر تۆمار ده‌كرێ یه‌كێك له‌م سزا به‌رزه‌فتییانه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.1-هۆشداریی (ئینزار)، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی لێده‌كه‌وێته‌وه.2-دواخستنی به‌رزكردنه‌وه یان سه‌رمووچه‌كه‌ی یان هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێ له رۆژی ده‌رچوونی برٍیارهكهوه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌نا له مێژووی ته‌واوكردنیه‌وه ده‌بێ.3-كۆتایی هێنان به خزمه‌ت و ئه‌م سزایه‌ش به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنه‌بڕی به سزایه‌ك له دادگایه‌كی تایبه‌ت له باره‌یه‌وه ده‌رچووبوو له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌گەڵ شه‌ره‌فی فرمانه دادوه‌رییه‌كه‌یدا نه‌گونجێ یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له دادگاییكردنێكدا كه لیژنه ئه‌نجامی ده‌دات دادوه‌ره‌كه شیاوی به‌رده‌وام بوونی له خزمه‌تی دادوه‌ریدا نیه .مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به راژه‌ی دادوه‌ر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ .دووه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ر كه‌سێك كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات بۆ دادوه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ.دووه‌م: 1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ.3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات.4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات.5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ.6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.مادده‌ی شه‌سته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه به‌پێی حوكمی ئه‌م یاسایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن، له ماوه‌ی سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه‌و ده‌سته‌ی گشتیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات تا گوێ له وته‌كانیان بگرێت وپاشان بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌شی له‌مباریه‌وه بنبڕه.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه جیاجیاكانماددهی شه‌ست و دووه‌م:بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ:یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگا یان سه‌رۆكی ده‌سته ئاماده نه‌بوو یاخود پایه‌كه‌ی چۆل بوو یاخود ته‌گه‌ره‌یه هاته‌پێش و رێی له ده‌ست به‌كاربوونی گرت، ئه‌وا كۆنترین له جێگرانی یان ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پتر له دادوه‌رێك له دادگایه‌كدا هه‌بوون، كۆنترینیان ده‌بێته به‌رپرسی كارگێڕیی و كاره‌كان له نێوانیاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م:كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م:بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌فتایه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌فتاویه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراقهۆیه پێویستییه‌كانی دهرچوواندی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری (هه‌رێمی كوردستان – عیراق)ی ژماره(14) ساڵی 1992 تێپه‌ڕیوه كه دهرچوواندنهكهی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگا دیموكراتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنه پۆزه‌تیڤه گه‌ورانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو بواره‌كان خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی دادوه‌ری و فراوانبوونی دادگاكان له كوردستان له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه، ئه‌مه وای خواست ناوچه‌ی تازه‌ی تێهه‌ڵچوونه دابنرێن و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دان به ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی داد به‌و ناوه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی به‌شێكه له ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و له پێناوی هینانه‌دی پره‌نسیپی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (1) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 11
یاسای ژماره (1) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 11
یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:6مێژووی بڕیار 9/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمهڵایهتیماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كانی له‌ش ساغی ته‌واوه له رووی جه‌سته‌ییی و ئه‌قلی و ده‌روونیه‌وه بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان له ژاندا و بۆ خێزانه‌كانیان دوای مردنیان و به‌دیهێنانی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساراپایی بۆ كرێكاران، ئه‌مانه‌ش به‌م رێ و شوێنانه‌وه ده‌كرێت:1-دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی (وحده)ی ته‌ندروستی پارێزه‌ر (وقایه) و چاره‌سه‌ر كردن (علاج)و په‌ره‌پێدانی و بایه‌خدان به دام و ده‌زگاكانی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و (چمان) و پوخته كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ببنه دام و ده‌زگایه‌كی پوخته كردن و راستكردنه‌وه و فێركاری و هه‌وڵدان به شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ و له‌سه‌ر كێشی (جنوح) به دووربن.2-بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌ره‌تایی و له گه‌لیدا به ته‌نگه‌وه هاتنی دایكایه‌تی و منداڵ و ته‌ندروستی قوتابخانه‌و ته‌ندروستی خێزان و پیری.3-نه‌هێشتنی نه‌خۆشی په‌تاو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن له گواستنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی و به پێچه‌وانه‌وه یا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و به‌ر گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و ناو ئاو له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمدا.4-پاراستنی ژینگه و پوخته كردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی شێوازه‌كانی بوار نه‌دان به پیس بوونی.5-بایه‌خدان به له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی كارگه‌ران له پرۆژه‌كانی كاردا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی ته‌ندروستیان و پاراستنیان له به‌رامبه‌رمه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی پیشه‌و زامدار بوون به هۆی كاره وه دانانی پێوانه و مه‌رجی تایبه‌تی بۆیان و سه‌لامه‌تی شوێنی كار و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێوانه و مه‌رجانه.6-بایه‌خدان به ته‌ندروستی ده‌روونی و هاوڵاتی و به‌شدار بوون له دابینكردنی پێویستییه‌كانی.7-بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و هۆشیاریی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به شێوه‌یه‌ك كه پاراستنی مرۆڤ و ئامێر مسۆگه‌ر بكا له رێگه‌ی به‌رگرتن له روودانی كاره‌ساتی كار و نه‌خۆشی پیشه.8-مسۆگه‌ر ركدنی ده‌رمان و پێویستییه‌كانی و كه‌ل و په‌لی پزیشكی و جۆرا و جۆری پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆپاراستن، چاره سه‌ركردن و بایه‌خدان به (عیاده)ی مللی و سه‌رپه‌رشتیكردنی و مسۆگه‌ر كردنی ئامێریتایبه‌تی كه‌م ئه‌ندامان.9-به‌شدار بوون له پێگه‌یاندنی كادیرانی ته‌ندروستی یاریده‌ده‌ر و به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی كارگه‌ران له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادی پیشه‌یی به پێی پێویستی نه‌خشه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه توانای به‌رهه‌م هێنان به‌رزبكاته‌وه و جۆری كارادن چاك بكا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی ته‌ندروستی كار و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هان بدات.10-رێكخستن و چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. بایه‌خدان به به‌ته‌نگه‌وه هاتن و راهێنانی هه‌رزه‌كاران و كه‌م ئه‌ندامان و دوواكه‌وتوان له ئه‌قلدا و كه‌روڵاڵ و كوێره‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و ره‌فتاره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌شدار بوونیان له كاری گه‌شه پێداندا مسۆگه‌ر بكا و ئه‌و هۆیه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه له كایه‌دا نه‌هێڵێ كه رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرێ.12-بایه‌خدان به بزووته‌نه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له هه‌رێمدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه كه په‌یدا ده‌بن.13-هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌ر كردنی دابینی ته‌ندروستی (التأمین الصحی)ب بۆ هاوڵاتی یان.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنماییانه له رووی یااسیی و به‌رێوه‌بردن و هونه‌ریه‌وه هه‌یه له چوار چێوه‌ی یاسا و پیره‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌ر وه‌كو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دیێن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی دهباو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی: به نووسینگه‌ی وه‌زیر ده‌به‌سترێته‌وه.د- فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.4-ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن و ژماره‌یه‌ك له پزیشكه تایبه‌تكاره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه وه‌زیر دایده‌نێ پێكدێ.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌راێتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌م دام و ده‌زگایانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن:1-به‌رێوبه‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌ی ده‌با كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:ا-به‌شی به‌رێوه‌بردن و كار‌و باری كه‌سان.ب-به‌شی كاروباری دارایی.ج-به‌شی چاودێری پێداچوونه‌وه.2-به‌رێوبه‌رێتی گشتی كاروباری ته‌ندروستی: بزیشكێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتتیه‌و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پارێز (الوقایه) و پارێزگاری كردن له ژینگه كه له‌م به‌شانه پێكدێ:1-به‌شی په‌تاكان (الاوبئه).2-به‌شی پارێزگاری كردن له ژینگه.3-به‌شی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی.4-به‌شی دایكایه‌تی و منداڵی.5-به‌شی ته‌ندروستی قوتابخانه‌و چاو.6-به‌شی پارێزی ته‌ندروستی.7-به‌شی پشكنینی ته‌ندروستی.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردن، له‌ك به‌شانه پێك دێ:1-خه‌سته‌خانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و عیاده ره‌سمی و ئه‌هلییه‌كان.2-به‌شی عیده‌كانی پزیشكی.3-به‌شی ته‌ندروستی ددان.4-به‌شی لیژنه پزیشكییه‌كان.5-به‌شی ده‌رمان سازی (الصیدلیه)و تاقیگه‌كان (المختبرات).6-به‌شی ته‌جهیز و شمه‌كی پزیشكی.7-به‌شی دابین (التأمین)ی ته‌ندروستی.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و فێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و له‌م به‌شانه پێك دێ.أ-به‌شی نه‌خشه كێشانی ته‌ندروستی.ب-به‌شی نه‌خشه كێشانی كۆمه‌ڵایه‌تی.ج-به‌شی به‌دواداچوون.د-به‌شی سه‌رژمێری.ه-به‌شی ئه‌ندازیاری و چاككردنه‌وه (الصیانه).و-به‌شی هێزی كارگه‌ر.ز-به‌شی فێركردن و راهێنان.ح-به‌شی شمه‌ك هێنان له ده‌ره‌وه (استیراد).4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تای زانكۆی له ده‌روونناسی (علم النفس) یا كۆمه‌ڵناسی (علم الاجتماع) دا هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ-به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ته‌مه‌ن داچووان (المسنین).ب-به‌شی كه‌م ئه‌ندامان (المعوقین).ج-سنوقی به‌ته‌نگه‌وه هاتی خێزان.د-به‌شی كار‌و باری كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان.ه-به‌شی راهێنانی پیشه‌یی ئافره‌تان.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌شی پشكنین و پێداچوونه‌وه‌ی ئابوونه.ب-به‌شی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن.ج-به‌شی به‌كار خستن (التشغیل).د-به‌شی خانه‌نشینی و بریددان (التعویچ).ه-به‌شی جێبه‌جێ كردن.و-سنوقی (چمان) ی كۆمه‌ڵایه‌تی.مادده‌ی پێنجه‌م:فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه‌كانی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه بروانامه‌یسه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و فه‌رمانگه‌كه كه‌سایه‌تی (معنوی) ی خۆی ده‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمانگه‌و به‌شانه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ندن.1-فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی له پارێزگاكاندا.2-به‌شه‌كانی به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه و په‌یمانگاكانی پابه‌ندیان له پارێزگاكاندا.3-بهششهكاانی كار و (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكاندا.مادده‌ی حه‌وته‌م:أ-ئه‌رك و تایبه‌تكاری دام و ده‌زگاكانه وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیار ده‌كرێن.ب-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی به‌ش و لقی نوێ له كاتی پێویستدا پێكبێنێ.ج-وه‌زیر بۆه هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی و كاتی پێكبێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یااسیه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق (هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامهزرتاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به نیازی په‌ره پێدانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێی رێباوی یاسا دانان بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و له پێناوی زیاد كردنی چالاكی لێهاتوویی وه‌زاره‌ت له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیدا به ره‌هایی و به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌م یاسایه‌دا نه‌خشه كێشراون به شێوه‌یه‌ك كه مافی ساغله‌می ته‌واوی ته‌ندروستی له له‌ش و ئه‌قل و ده‌رووندا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی دا بۆ هاوڵاتی مسۆگه‌ر بكه‌ن و به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌رێمدا تا هه‌وڵاتیان بتوانن به یه‌كسانی خزمه‌تگوزاریان له‌م بواره‌دا ده‌ستگیر ببێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 29
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 29
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 6/4/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه.سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت.چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون.پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم.شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه.به‌شی دووه‌م بنه‌مای گشتیماددهی دووه‌م: دامه‌زراندنی رێكخراو مافێكی ده‌ستوورییه نابێ هیچ ئاسته‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجی یاسایی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنیدا هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: رێكخراوه‌كان مافیان هه‌یه له‌ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقدا لقیان هه‌بێت.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراوی تۆمار كرا‌و یان زیاتر مافی دامه‌زراندنی تۆڕێكیان هه‌یه له نێوان خۆیاندا.دووه‌م: 1- ئه‌و تۆڕی رێكخراوانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنی، ده‌بێ داوایه‌كی تۆمار كردن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش بكات و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به ده‌ست ده‌هێنێت و، سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێكی ده‌هێنن.2- ئه‌و تۆڕه‌ی تۆمار نه‌كرا بێت یاسایی ده‌بێت به‌ڵام كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست ناهێنێت.3- دوو تۆڕ یان زیاتر له تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆیان هه‌یه بچنه پاڵ یه‌ك و، ده‌كرێ تۆڕی رێكخراوه‌كان له رێكخراوی كوردستانی یان عێراقی یان بیانی پێك بێت و، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، یان مه‌عنه‌وی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له تۆڕی رێكخراوه‌كاندا.4- داوا و مامه‌ڵه‌ی تۆمار كردن له ره‌سم ده‌به‌خشرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه ببێته نوێنه‌ری رێكخراو یان تۆڕ له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نانی فه‌رمی و نافه‌رمی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه.به‌شی سێیه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له رێكخراوداماددهی شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كای ئه‌ندامیه‌تی و ته‌مه‌ن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندامان و كارمه‌ندان به‌شداری بكه‌ن له ده‌ركردن و دروست كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان وه‌زیفیی ئه‌وان یان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه.دووه‌م: له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندان له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزا ده‌درێت.به‌شی چواره‌م ئامانج و مافه‌كان مادده‌ی هه‌شته‌م:رێكخراو هه‌ولأ ده‌دات كار بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ ده‌گونجێن و، ده‌بێ روون و ئاشكراش بن.مادده‌ی نۆیه‌م: رێكخراو به‌پێی یاسا كار پێكراوه‌كان و له‌بواری پسپۆڕایه‌تیدا:یه‌كه‌م: رۆڵی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.دووه‌م: گه‌یشتن به زانیارییه‌كان.سێیه‌م: به‌ستنی گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌ستنی كۆنگره وۆرك شۆپ و، هه‌ر چاڵاكییه‌كی دیكه‌ی مه‌ده‌نی.چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاری و چاپكردنی بڵاوكراوه و بیروڕا وه‌رگرتن.به‌شی پێنجهمتۆماركردنی رێكخراوهكانماددهی ده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی تۆماركردنیهكهم: بۆ تۆمار كردنی رێكخراوه‌كانی كوردستان، ده‌بێ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، داوایه‌كیش له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه واژوو كرابێت و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ش هاوپێچی بێت، كه ئه‌م زانیاریانه‌ی دادێن له خۆ بگرێت:1- ناوی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌سته‌كانی و ئامانجه‌كانی.2- ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، ئاستی خوێندن و، شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر.3- په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنی.دووه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی عێراق كه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا تۆمار كراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له هه‌رێمدا به تۆماركراو داده‌نرێن و له‌سه‌ریانه ئه‌م زانیارانه دادێن به كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات له هه‌رێمدا.2- ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عیراقدا.3- پلانی كاری ئه‌و چالاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكات.4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و (تصدیق) له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیدراڵی تۆماركردنی رێكخراوه‌كه.سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی، له پێناو به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ رێكخراوه‌كانی بیانی ئه‌م زانیارانه‌ی دادێن به زمانی كوردی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن:1- ناوی رێكخراوه‌كه.2- ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عێراق و وڵاتی دایكدا.3- روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانج و چاڵاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌رێمدا جێبه‌جێان بكات.4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و له په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه.5- پشتگیرییه‌ك كه تۆماركردنی رێكخراوه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی نا حكومییه له وڵاتی دایكدا.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:رێكاری تۆمار كردنیهكهم: ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه وه‌ڵامی داوای تۆمار كردنه‌كه بداته‌وه، كاتێك رێكخراوه‌كه داوا پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێ فه‌رمانگه پسووله‌یه‌كی به مێژووی وه‌رگرتن پێ بدات، ئه‌و پسووله‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكه بۆ مه‌به‌ستی ژماردنی ئه‌و ماوه‌یه كه (30) رۆژه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه له داوای تۆماركردندا هاتوون، ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (15) رۆژ له رۆژی پێدانی پسووله‌ی وه‌رگرتن داواكه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی كه‌م و كوڕییه‌كانی له‌و حاڵه‌ته‌شدا ماوه‌ی وه‌ڵامه‌كه له رۆژی سه‌ر پسووله‌ی داوا تازه‌كه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێ.سێیه‌م: له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكه و به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یدا هاتووه، رێكخراوه‌كه به تۆماركراو داده‌نرێت و ده‌بێ فه‌رمانگه له‌كاتی داواكردن دا به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمار بداته رێكخراوه‌كه.چواره‌م: له حاڵه‌تێكدا فه‌رمانگه داوای تۆمار كردنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه له سه‌ریه‌تی نووسراوێكی فه‌رمی به هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه بۆ رێكخراوه‌كه له‌گه‌لأ ئه‌و هۆكارانه بنێرێت كه ئه‌شێ فه‌رمانگه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه پشتی پێ ببه‌ستێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه مادده‌ی هه‌شته‌م، ده‌یه‌م و، بڕگه‌ی (1) ی مادده‌ی چوارده‌یه‌م ئه‌م یاسایه له رێكخراوه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه.پێنجه‌م: رێكخراو مافی تانه لێدانی بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی (30) رۆژ له رۆژی وه‌رگرتنی بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌بێت دادگاش له ماوه‌ی (15) رۆژدا بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.شه‌شه‌م: پاش ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای تۆماركردنه‌كه یان به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه تۆمار نامه‌كه له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.مادده‌ی دوازدهمتۆماری رێكخراورێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن:یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت.دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ.سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت.چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت.به‌شی شهشهمداهاتی رێكخراوماددهی سێزده‌م: داهاته‌كانی رێكخراو پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئه‌و كومه‌كانه‌ی كه ئه‌ندامانی رێكخراو پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشش و دیاری و منحانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سان و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نانی ناوخۆ و بیانی دیكه‌وه پێشكه‌ش كراون.سێیه‌م: هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دی كه رێكخراوه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌ی و قانزانجی چاڵاكیه‌كانی به‌ده‌ستی دێنێت.چواره‌م: پشكی رێكخراو له پاره‌ی بودجه‌ی ته‌رخان كراوی هه‌رێم و هه‌ر به‌خشش و یارمه‌تییه‌كی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشتگیری پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت.دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن.چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن.پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات.به‌شی حهوتهمراگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و تێكه‌ڵ كردنماددهی پازده‌م:فه‌رمانگه بۆی هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد، به‌م جۆره:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه رێكخراوی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاگادار بكاته‌وه بۆ لادانی سه‌رپێچی له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا.دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا رێكخراوه‌كه سه‌رپێچیه‌كانی له‌ماوه‌ی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1)دا لانه‌دا، فه‌رمانگه بۆی هه‌یه كاروچالاكی رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ رابگری.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی فه‌رمانگه به‌ر حوكمی تانه‌گرتن (التڤلم) له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیدا له ماوه‌ی (10) رۆژ له رۆژی پێگه‌یاندنی بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێ، ده‌بێ دادگاش له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه (التڤلم) بدات.مادده‌ی شازده‌م: ده‌كرێ رێكخراو یان تۆڕی ناحكومی به ئاره‌زوومه‌ندانه یان به زۆر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێت، رێكخراویش له‌سه‌ریه‌تی به‌لای كه‌مه‌وه به‌ر له (30) رۆژ له پیاده‌كردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه، فه‌رمانگه ئاگاداربكاته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی به زۆر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به بڕیارێك له دادگای به‌رایی شوێنی رێكخراوه‌كه‌وه ده‌بێت و ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێت ده‌بێت:1- ده‌ستوور یان یاساكانی په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا پێشێل بكات.2- له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه پێشكه‌ش كرابێت، ئه‌گه‌ر رێكخراو یان تۆڕ سه‌رپێچیه‌كه‌ی به گوێره‌ی كه له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه لانه‌دا و هه‌ڵی نه‌گرت.سێیه‌م: رێكخراو یان تۆڕ مافی تانه‌دانی له بڕیاری دادگا هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا.مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێك كه بڕیاری دادوه‌ری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رچوو، له سه‌ر دادگایه پاكتاو كارێك دابمه‌زرێنێ.دووه‌م: له‌سه‌ر رێكخراو یان تۆڕه تۆمارێك به هه‌موو ژمێریارییه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصول) و داهاته‌كان به پاكتاو كار بدات، بنه‌چه‌كان یه‌كه‌م بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موسته‌حه‌قی رێكخراو یان تۆڕ به‌كار دێت و، بنه‌چه‌كانی (اصول) دیكه‌ش بۆ موڵكیه‌تی رێكخراو یان تۆڕێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه كه هه‌مان ئامانجی هه‌بێت یان ئامانجه‌كانی له ئامانجه‌كانی رێكخراو یان تۆڕه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌وه نزیك بێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: دوو رێكخراو یان زیاتر بۆیان هه‌یه تێكه‌ڵ به یه‌ك بن و یه‌ك رێكخراو پێك بهێنن به په‌یڕه‌وێكی ناوه‌خۆ ئه‌ویش به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی هه‌ر یه‌ك له‌وان.دووه‌م: رێكاری تێكه‌ڵ كردن و دامه‌زراندنی رێكخراوه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته ده‌چێته ئه‌ستۆی رێكخراوه نوێیه‌كه.به‌شی ههشتهمحوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی نۆزده‌م:پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویست له بودجه‌ی ساڵانه بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پڕۆژه و چاڵاكیه‌كانیان ته‌رخان بكات.مادده‌ی بیسته‌م:داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌توانن سوود له توانا و چاڵاكی رێكخراوه‌كان وه‌ربگرن له ڕێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:رێكخراو بۆی نییه به‌دوای سوودی ماددیدا بگه‌ڕێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا نه‌بێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له رێكخراو یان له تۆڕه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه لێدانن له به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌پێی داوای هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌وه‌دا هه‌بێ،مادده‌ی بیست و سێیه‌م:رێكخراوه‌كانی ده‌ست به‌كار له هه‌رێمدا له‌سه‌ریانه ره‌وشی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بگونجێنن.مادده‌ی بیست و چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكا پیشه‌یی و كۆمه‌ڵه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كان ناگرێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:یاسای رێكخراوه كوردستانیه ناحكومیه‌كانی ژماره (15)ی ساڵی 2001 و بڕیاری ژماره (297)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌رك و پسپۆڕایه‌تی پێكهاته‌كانی فه‌رمانگه به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. هۆی دهرچوونیلهبهر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی له هه‌رێمی كوردستاندا كار له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ و ژیانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیی هه‌رێم ده‌كه‌ن و، له ئاكامی ئه‌و گه‌شه‌كردنه گه‌وره‌یه‌ی رێكخراوه‌كان تێیدا ده‌ژین له پاڵ رۆڵی به‌رجه‌سته‌یان له زۆربه‌ی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رێكخستنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌و رێكخراوانه و، له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته و هێنانه ئارای یاسایه‌كی هاوچه‌رخی پێشكه‌وتوو كه له‌گه‌ڵ كه‌لتووری دیموكراسی و مه‌ده‌نیدا بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 8مێژووی بڕیار 10/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه:1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه بهدالهكان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته.2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه. 3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ.4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان.5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان.6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار و فه‌رمانانه‌دا ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار و باره ئیداری و دارایی و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی حوكمی یاسا و په‌یره‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له وه‌زاره‌تدا به په‌سندی ده‌زانێ بسپێرێ.2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-بهرێوهبهرتَیی یه‌كان و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمه‌نبه‌رێك له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتوویی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بروانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری.ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن.و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان.ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ:1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی.2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری.3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر.4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری.5-وه‌حده‌ی كتێبخانه.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل.2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن.3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه.4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا.6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ.1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان.3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا.4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین ههمواركردنییاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 10مێژووی بڕیار:3/5/1994بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له قانونی ژماره (1) ساڵی 1992 له‌سه‌ر خوێندنی وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆی له ڕۆژی 3/5/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:(ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).مادده‌ی دووه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا | 8
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا | 8
یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدابه ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلەوەئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 2 رۆژی ده‌رهێنان 3:/4/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمان دراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیداماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكنی بەرامبەریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ.به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ داب‌و ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.راوێژ و رای خۆی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو لایه‌نه ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم.بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و وه‌ئاگاهێنان و چاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ها، كۆشش كردن له پێناو چه‌سپاندن و ریشاژۆكردنی ماناكانی لێبوورده‌یی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابوده‌ستوور و دروشمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مه‌ده‌نی سیاسی و ئابووری و كه‌مه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری مرۆڤ وبەلگەنامەو رێكه‌وتننامه‌ی دیكه‌ش كه پێوه‌ندیان به مافی مرۆژه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ دروشم و دابوده‌ستووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له باره‌وه ده‌گونجێ، دراسه‌تنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وری له مهر چۆنێتی چاكتر كردنی هه‌ڵومه‌رجی مافی مرۆڤ و چۆنێتی به‌هێز كردن و رێزدار كردنی یه‌وه ئاماده ده‌كات.موراقه‌به‌ی هه‌موو یاسكارییه‌كی نیشتمانی ده‌كا تا دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه بنیچه‌كانیدا له باربن.هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری دام و ده‌زگا ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئیلتیزامیان به حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه‌وه کردووه، له‌و رووه‌وه راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات. سه‌ردان و پشكنینی به‌نزینخانه و جیگاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و گیراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری و ئاماده كردنی راپۆرت له باره‌ی بارودۆخی به‌ندی و گیرا وو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه.هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی خه‌مخۆرری مافی مرۆڤ و حزبگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و هه‌موو هاوڵاتیانیش له هه‌رێمدا، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه به سه‌لامه‌تی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، یاساكارییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بكرێ.به هاوكۆمه‌كی و به تەگبیر له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و له بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌وێته چالاكی و ئه‌و پێشێلكاری و ره‌فتاره نامرۆڤاییانه‌ش ده‌خاته روو كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان به‌رپا ده‌كرێ.له‌مه‌ر حه‌قیقه‌تی بارودۆخی مافی مرۆڤ و بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، له‌م رووه‌وه، ساڵانه راپۆرت ئاماده ده‌كا و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی- عێراقی ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی وەبەرخستنی سیاسه‌تەکەیەتی وبەرپرسی سەرپهرشتی و ریقابه كردنی لایه‌نی وە به‌كارخستنی ریكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاساكارییه ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، هه‌ر بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمان و پێكهاته و پسپۆرایه‌تی و كاروباری دیكه‌ی وه‌زارته‌كه‌وه هه‌یه، هه‌مووی، له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه:پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ن:مه‌كته‌بی وه‌زیر. به‌رێوه‌به‌ریی گشتی دیوان. 3- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی كاروباری مافی مرۆڤ. 4-راوێژكاران: ده‌بێ له پێنج كه‌س زیاتر نه‌بن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به ئاودامانی به پێرۆ دیار ده‌كرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار. مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق((هۆكاره پێویستیەکان))له‌به‌ر ئه‌و چه‌وسانه‌وه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌ی كه گه‌لی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێ و له‌به‌ر بێ به‌شی و هه‌ناسه ساردیی له‌و مافه بنیچەییانەی كه به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی ئیقراری كردووه، ئه‌و هه‌ڵپه و هه‌ڵمه‌ته سه‌ركوتكار و جینۆسایده‌ی كه دووچاری بووه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه سنگ فراوانیهش كه له‌سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌زموونی فیدرالیزمی كوردستاندا بۆ مافی مرۆڤ و نرخ و پله و پایه‌ی شارستانی و بنیادنانی هزرو مانای سه‌ربه‌ستی و ئازادی مرۆڤ و وه‌دیهێنانی مافه‌كانیدا ره‌خساوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش كه بتوانێ به‌بێ ترس و دلەڕاوکێ داوای ئەو مافانەی بکاو لە پێناوی بەهێزکردن وگه‌شه‌پێدانی ره‌فتاری دیموكراسیدا، به زه‌روور زانرا كه ئامرازی بۆ رێكخستن و وه‌دیهێنانی ئه‌و مافانه بێته‌كایه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌كرد كه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ دابنرێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاسایە یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره | 12
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره | 12
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 26/4/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان لهسهرهماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێم بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.پێنجه‌م: ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له كوردستان ـ عێراق به پێچه‌وانه‌ی واقعی مێژوویی و جوگرافی دابڕێنراون و رێكاره‌كانی به‌عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌یانگرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك پێكدێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان)وه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه و له‌باری كارگێڕییه‌وه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.دووه‌م: باره‌گای ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، ئه‌شێ نووسینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.دووه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی كردن له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته‌كانی فیدرالی له هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ندیدار بێ به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ دووباره نه‌خشه‌كێش كردنی سنووری كارگێڕیی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌تووان و لابردنی ئاسه‌واره‌كانی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی و به‌عه‌ره‌ب كردن و كۆچ پێ كردنی به‌زۆر.سێیه‌م: هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان ـ عێراق و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان تیایدا.چواره‌م: رێكخستن و به‌دواداچوونی كاروباری كۆچ پێكراوان و ده‌ركراوان له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره.پێنجه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی و به‌دیكۆمێنت كردنی به‌ڵگه و رووداوی مێژووی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ و، خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و له‌وه‌وه و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چێ و جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌وه‌ندییان به ئه‌ركی ده‌سته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێڕییه‌كانیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا و، به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی:ده‌بێ دانیشتوانی كوردستان ـ عێراق بێت و له‌هه‌رێم نیشته‌جێ بێت.ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و لێهاتوویی و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت.خوو و ره‌وشتی باش بێت و به‌تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشا بێت یان كردبێتی له عێراقدا.دووه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسوومی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فهرماگهیهكیش له‌وانه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له بواری پسپۆڕیی فه‌رمانگه‌كه‌ی و شاره‌زایی له كاره‌كه‌یدا هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن:1- ه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی و دارایی.2- فه‌رمانگه‌ی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌كان و دیكۆمێنت كردن.3- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن.4- فه‌رمانگه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.دووه‌م: ده‌سته راوێژكاری ده‌بێ و ژماره‌یان له دووان كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له ناو پێكهاته‌ی ده‌سته به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه پێكدێ له سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی راوێژكار و، سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بكات بۆ ئاماده بوون له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به سیفه‌تی چاو‌دێر و، مافی وت‌ووێژیان ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كت وپڕ بكات و راسپارده‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌دات.سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته راپۆرتی ده‌وری هه‌ر چوار مانگ جارێك له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی ده‌سته له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه ئه‌رك و پسپۆرایه‌تییه‌كانی ده‌سته به پێره‌وێك ده‌ستنیشان بكات.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی یازدهم:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق(( هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی))له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال، به‌رپرسیاریه‌تی گرتنه به‌ری هه‌نگاونانی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی پێویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراقی خستۆته ئه‌ستۆی حكومه‌تی فدرالی بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی به‌عه‌رب كردن و به زۆر كۆچ پێكردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، به‌و هۆیه‌وه گه‌لێك ناوچه له كوردستان دابڕێنران و بوونه‌ته ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر و بۆ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و جێبه‌جێ كردنی مادده ده‌ستوورییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌چووێنرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992 | 4
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992 | 4
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووهمههمواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانیههرێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 4مێژووی بڕیار:23/9/1996بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی مادده (53 و 56) له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنی ڕۆژی 23/9/1996 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده (2)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994 كه به بڕیاری ژماره (35) له 14/12/1994 ده‌رچووه لاده‌برێت و بڕگه‌ی (4) له مادده (9)ی قانونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992 ده‌بێته بڕگه (أ) له هه‌مان مادده‌دا و بڕگه(ب)ی مادده‌كه وه‌كو خواره‌وه ده‌بێت:ب/ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێمی تێدا بێ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 13
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 11/5/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.مادده‌ی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی خۆی هه‌یه و له ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئامانجی ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:یه‌كه‌م: پاراستن و چاككردنی ژینگه و په‌ره‌پێدانی بۆ رێگه گرتن له پیس بوونی و پارێزگاری كردن له پاك و خاوێنی و جوانیه‌تی هه‌رێم.دووه‌م: پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی گشتی له مه‌ترسییه‌كانی چالاكی و كاری زیانبه‌خش به ژینگه و مرۆڤــ.سێیه‌م: نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ته‌قیوه‌كان به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و پاشماوه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه ده‌بنه مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یی.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پته‌وكردنی هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و باشكردنی و كاراكردنی ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاندانی ئه‌ركی خۆبه‌شین له‌و بواره‌دا.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له‌پیس بوون و كاركردن له پێناو چاككردنی جۆره‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی.دووه‌م: دانانی پلانی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی.سێیه‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌ده‌سنیشان كردن و به‌رزه‌فتیه‌كان و زانیاریی پێویستی ژینگه‌یی و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی ژینگه بۆ پرۆژه‌كان و سه‌لامه‌تی و دروستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی به‌ڵێن و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه و یاسا كار پێكراوه‌كان.چواره‌م: ئه‌نجامدانی ڕوپێو و پشكنینه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پیسبوونی ژینگه و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه و ئاماده‌كردنی نه‌خشه ژینگه‌یه‌كان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی تایبه‌ت و خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌په‌رشتی و چاودێری كردنی و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندییان هه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ده‌سته و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی و كارگێڕیی به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن و خۆی به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه لێ بێته دی: ده‌بێ له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و دانیشتووی بێت.ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی لێهاتوویی و شاره‌زایی هه‌بێت.خوو و ره‌وشتی باش بێ و به‌تاوانی جینایه‌ت یان كه‌تنی له‌كه‌دار به‌شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابێ.به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه ده‌سته‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر ئه‌نجامی دابن.سێیه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دادمه‌زرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌مارنگه‌یه‌كیش له‌وانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه به‌رێوه ده‌چێت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا هه‌بێ و، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن:فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و یاسایی.فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن.فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری.فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌نوێ دابمه‌زرێنێت یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی ده‌سته و به‌پێی پێویستی كاره‌كانی.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1- نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه له‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: وه‌زاره‌تی ناوخۆ.وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.وه‌زاره‌تی پلاندانان.وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.وه‌زاره‌تی كاره‌با.وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه.وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.2- أ- دوو ئه‌ندام له‌شاره‌زا و پسپۆڕانی بواری پاراستنی ژینگه به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته.ب- نوێنه‌رێك له‌لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش بانگ بكات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون تا به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست بانگێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كتوپڕ بكات و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و لهبارێكدا گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نیشه راپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكاته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌مدا ده‌ست نیشان كراون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگا پێك ده‌هێنرێ و پێی ده‌گوترێ ((لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگا)).دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌مادده‌ی حه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پارێزگاش پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی ده‌سته به پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (8)ی ساڵی 2008 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن و گوزارشتی ((سه‌رۆكی ده‌سته))ش جێگای ((وه‌زیر)) و گوزارشتی ((ده‌سته)) جێگای ((وه‌زاره‌ت)) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی دوانزده‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیبهمهبهستی پاراستنی ژینگه و پارێزگاری كردن له‌ته‌ندروستی گشتی و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و هه‌مه جۆری زینده‌وه‌ریی و به‌دوا داچوونی ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی و لابردن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه و، به‌مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و رۆشنبیری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان پێویستی كرد ده‌سته‌یه‌ك دابمه‌زرێ تاكو ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 28
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 28
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی 26/4/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسه و دامه‌زراندن و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم.سێیه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.چواره‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا.پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق) داده‌مه‌زرێت، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و له ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا ده‌بێت و له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخانكراوی (تخصیصات) ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه ئامانجه‌كه‌ی:یه‌كه‌م: جێگیركردنی میكانیزمێكی كارا بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپـی سه‌روه‌ریی یاسا.دووه‌م: نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و پشتیوانی كردن له بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و تۆكمه كردنی له نێو تێكڕای ده‌زگاكانی هه‌رێمدا، له رێی رێكاره یاساییه‌كانه‌وه.سێیه‌م: پیاده‌كردنی رێكاری پێویستی یاسایی بۆ خۆ پاراستن له گه‌نده‌ڵی.چواره‌م: پشت به‌ستن به پێوه‌ری بابه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و په‌ره‌پێدانی له راژه‌ی گشتیدا و له‌ناو بردنی رۆتین.پێنجه‌م: جێگیركردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری وه‌زیفی و له ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی له كاتی به‌جێ گه‌یاندنی راژه‌ی گشتی، به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێكارانه‌ی گه‌نده‌ڵی حه‌رام ده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌بن به سه‌ر:یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری و ئه‌ندامانیان و ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن.دووه‌م: لایه‌نه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه وه‌ك كه‌س و كۆمپانیا كه له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و تێكڕای فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا گرێبه‌ستیان كردووه.سێیه‌م: رێكخستنه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوی ناحكومی و نێوده‌وڵه‌تی كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن، یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و یانه‌كان، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌بێت:1- یاسایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی پاره‌دان و به‌خشین.2- جۆری خه‌رج كردن به گوێره‌ی ئه‌و رێسایانه‌ی له خه‌رج كردن‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێن.3- ره‌چاو كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به خۆیان و سه‌رپێچی نه‌كردنی.به‌شی دووهمئهرك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دهستهماددهی پێنجه‌م:ده‌سته كار ده‌كات بۆ:یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردن و پیاده كردنی یاساكانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی به پێی دستوور و یاسا كار پێ كراوه‌كان.دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و به دواداچوونیان.سێیه‌م: وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵی و لایه‌نانی جیاجیاوه هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه كردن تێیاندا.چواره‌م: پاراستنی نهێنیی ناسنامه‌ی هاریكاران به گوێره‌ی یاسا.پێنجه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوورێكی نیشتیمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشتی ده‌سپاكیی كه‌سی و په‌یوه‌ست بوونی خودی به پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی و، كار له‌گه‌لأ به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌نددا ده‌كات، له پێناو دانانی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی كردن له چه‌مكی ده‌سپاكیی گشتی.شه‌شه‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی بۆ روون كردنه‌وه‌ی پێوه‌ری راژه‌ی گشتی و ره‌وشته‌كانی، كه ده‌بێ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن، به‌وپێیه‌ی مه‌رجێكه بۆ دامه‌زراندن و به‌رده‌وام بوون له راژه و چاودێری كردنی ئاستی په‌یوه‌ست بوون پێیانه‌وه، ماوه نا ماوه‌ش به پێی پێویست هه‌موار ده‌كرێت.حه‌وته‌م:1- ده‌ركردنی رێنمایی به گوێره‌ی رێساكانی وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا، كه به ده‌ق له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هاوسه‌ران و منداڵانی ناكامیان په‌یوه‌ست ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، ماوه نا ماوه‌ش به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی لێی چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت، هه‌موار ده‌كرێت.2- ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی بریتییه له داتای ورد سه‌باره‌ت به سامانی راسپێردراو (المكلف) له خانووبه‌ره و گواسته (المنقوله) و داهاتی دارایی و ره‌سیدی نێو بانك و پشك و سه‌نه‌د و مافی مه‌عنه‌وی له نێو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.3- ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:أ- سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی.ب ـ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامان.ج ـ سه‌رۆكی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی.د ـ وه‌زیران و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان.هـ ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی و جێگره‌كه‌ی و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ده‌سته و لێكۆڵه‌رانی.و- خاوه‌ن پله‌كانی تایبه‌ت و بریكار و یاریده‌ده‌رانیان.زـ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و یاریده‌ده‌رانیان.ح ـ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و سه‌رپه‌رشتیارانی داد و لێكۆڵه‌ران.گ ـ ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم وهێزی ئاسایشی ناوخۆ.ی ـ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی.ك ـ هه‌ر كه‌سێك كه له پۆستێكی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازیدایه، له‌وانه‌ی پێشتر (له سه‌ره‌وه) ناویان نه‌هاتبێ و ده‌سته به پێویستی ده‌زانێت راپۆرتی ئاشكرا كردنی دارایی بیگرێته‌وه، به گوێره‌ی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت.هه‌شته‌م:1- ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار راسپێرێت، ده‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بكێشته‌وه كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه، به گوێره‌ی یاسای به‌رزه‌فت كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره (14)ی ساڵی 1991ی كار پێ كرا‌و له هه‌رێمدا.2- ده‌سته بۆی هه‌یه ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتییه‌وه هه‌یه، ره‌وانه‌ی لای سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگه حكومییه بكات كه فه‌رمانبه‌ری سه‌رپێچیكار سه‌ر به ئه‌وێیه، بۆشی هه‌یه راسپارده‌یه‌ك هاوپێچ بكات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری بهرزهفتانه و دادوه‌ریانه.نۆیه‌م:1- ده‌سته چاودێریی هه‌ڵسووڕاندنی سامانی هه‌رێم و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كات، به هاوكاری له‌گه‌لأ دیوانی چاودێریی دارایی و لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار.2- چاودێرییه‌كه، یاسایی بوونی بڕیار و كاری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی ژێـر چاودێری و راده‌ی ده‌سپاكییان، ده‌گرێته‌وه.3- ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ژێر چاودێریدان، له‌سه‌ر خواستی ده‌سته و بێ دواكه‌وتن، زانیاری و روون كردنه‌وه و دۆكیۆمێنت (مستند) و به‌ڵگه‌نامه‌كان پێشكه‌ش به ده‌سته بكه‌ن، له نێویشیاندا ئه‌وانه‌ی نهێنین كه پله‌ی په‌نهانییان هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌ر شتێكی دیكه‌ش كه ده‌سته به مه‌به‌ستی چاودێری، بینینیان به پێویست ده‌زانێت.به‌شی سێیهمههڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ئه‌رك و پێكهاته‌كانی دهستهماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته به ده‌نگدانی نهێنی به زۆرێنه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له نێو سێ كاندیددا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا كاندیدیان ده‌كات. ههڵبژێڕدراو به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی و به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت. له حاڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی یه‌كێك له كاندیده‌كان به دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه، دووباره ده‌كرێته‌وه، سه‌ركه‌وتووش ئه‌وه‌یه كه دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.دووه‌م: كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك، سه‌رباری مه‌رجه‌كانی گشتیی وه‌زیفه، مه‌رجه ئه‌مانه‌ی دادێشی تێدا بێت:1- به به‌ند كردن حوكم نه‌درا بێت له سه‌ر تاوانی ناكۆك به شه‌ره‌ف.2- خاوه‌ن شیاوی و ده‌سپاكی و بێلایه‌نی بێت.3- به‌شدار نه‌بوو بێت له‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عس پلانی بۆ داڕشتبن یان جێبه‌جێی كردبن یان كردوونی.4- بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری كاره‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه و دوو سالأ له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌م ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێریان له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه و پێنج ساڵیش سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه و ماوه‌ی كورتی خوێندن بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر یه‌ك له دوو بڕوانامه‌كه به ماوه‌ی كار كردن بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌ندرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: داواكاریی دامه‌زراندن، له پاش راگه‌یاندنی پۆسته‌كه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت، كه ژیاننامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیش هاوپێچی ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی سێ له داواكارانی دامه‌زراندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به مه‌به‌ستی كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سه‌رۆك، تا په‌رله‌مان ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان، به گوێره‌ی مادده‌ی (شه‌شه‌م/یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه بگرێته ئه‌ستۆ.سێیه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك چوار ساڵه و بۆ یه‌ك جار قابیلی تازه كردنه‌وه‌یه، به هه‌مان ئه‌و رێكار و بنه‌مایانه‌ی به ده‌ق له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.چواره‌م: رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك له كاتی سه‌رپێچی كردنی له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كاری وه‌زیفی ئه‌وه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی یاسا، له پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێش وه‌خته له په‌رله‌مان.پێنجه‌م: به بڕیاری په‌رله‌مان له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی لا ده‌درێت،:1- ئه‌گه‌ر بڕیارێكی دادوه‌ری یه‌ك لاكه‌ره‌وه ده‌رچوو به تاوانبار كردنی به ئه‌نجامدانی تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر.2- ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می یان بێ باكییه‌كی مه‌زن له به‌جێ گه‌یاندنی كار و ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌لمێندرا.3- خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات.شه‌شه‌م: بڕیاری لادان له هه‌ردوو حاڵه‌تی (2، 3) له بڕگه‌ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه، به پێی راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌چێت، كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) پێك دێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوه‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه بگرێته ده‌ست، له‌به‌رده‌می په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده یاساییه‌ی دادێ ده‌خوات:(سوێند به خودای مه‌زن ده‌خۆم كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێم سپێردراوه به راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و ده‌سپاكی وبێلایه‌نی و دڵسۆزییه‌وه به جێی ده‌گه‌ینم و به ئه‌مانه‌ته‌وه یاسا‌و په‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی) پیاده‌كه‌م.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت و پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ده‌سته سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆك جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌و له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێی ده‌گرێته‌وه.3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ده‌سته ئه‌ندام.4- ژماره‌یه‌ك شاره‌زا له كارمه‌ندانی ده‌سته یان له ده‌ره‌وه‌ی، كه ژماره‌یان له سێ زیاتر نه‌بێت، به‌شداری له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1- ئاماده كردنی بودجه‌ی ده‌سته‌و دیاری كردنی میلاكهكهی و دانانی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی.2- ده‌ركردنی په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به ده‌سته.3- دانانی پلانی كاری ده‌سته.4- بڕیاردانی راپۆرتی ده‌وری كه بۆ په‌رله‌مان یان لایه‌نانی تری فه‌رمی به‌رز ده‌كرێنه‌وه.5- لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رۆك ره‌وانه‌ی لای ئه‌ویان ده‌كات و ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به زۆرینه ده‌درێن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، لایه‌نی كه سه‌رۆكی ده‌سته ده‌نگی له‌گه‌لأ داوه قبوولأ ده‌كرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:سه‌رۆك ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: هه‌ڵسووڕاندنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسادا، به‌و جۆره‌ی ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت.دووه‌م: كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا‌و ئیداره‌كانی هه‌رێمدا، به مه‌رجێك هه‌ر لقه فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ببات، كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت.سێیه‌م: هه‌ر چوار مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بوو، راپۆرتێكی ده‌وری پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت، كه بریتی بێت له چالاكییه‌كانی ده‌سته‌و پوخته‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا كراوه‌و ئه‌وانی داخراون و ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی لای دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند كراون و رێ به جه‌ماوه‌ر و میدیاش ده‌درێت چاوی پێدا بخشێنن.چواره‌م: داوا له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكرێت، لێكۆڵه‌ری دادی بۆ كاركردن له ده‌سته‌دا ته‌نسیب بكات.مادده‌ی یازدهم:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته (جێگر) ێكی هه‌یه، كه به پله‌یه‌كی تایبه‌ته و به پێی پاڵاوتنی سه‌رۆك به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به جێگره‌كه‌ی یان به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی بدات.مادده‌ی دوازدهم:ده‌سته پێك دێت له:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵی شاره‌زایی هه‌بێ.دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی ولێكۆڵینه‌وه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵی شاره‌زایی هه‌بێ، پێك دێت له:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ، له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆشی‌دا به لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێ ده‌گرێته ئه‌ستۆ:أ- خستنه رووی را وراوێژ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه یاساییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌می ده‌سته‌وه.ب ـ دادبینی كردن (المرافعه) له به‌رده‌م دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه كه ده‌سته ده‌یان جوولێنێت و پێداچوونه‌وه به رێگاكانی تانه‌دان له‌باره‌یانه‌وه.ج ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌سه‌ر خواستی ده‌سته پێك هێنراون.دـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌م باره‌یه‌وه.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ و له‌بواری پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا بۆماوه‌یه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ و ئه‌ركی ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له تێكڕای ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ هه‌روه‌ها زانیاری له سه‌ریان به هاوكاری ئامێره‌كانی تهكهنیكی كۆده‌كاته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كات.سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆ پاراستن وشه‌فافیه‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ، له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1- دڵنیابوون له ره‌وایی سه‌رچاوه‌كانی سامانی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به ناوی خۆیه‌وه یان به ناوی هی دیكه‌وه تۆمار كراون، جا چ له حیازهی ئه‌و یان حیازهی كه‌سانی دیكه‌دا بن، مادام موڵكایه‌تییان بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه.2- په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و شێوازه‌كانی چاودێڕیی دارایی و پشكنینی كارگێڕی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری ده‌سپاكی وشه‌فافیه‌ت.3- به دواداچوونی پیاده‌كردنی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سته‌وه.4- بووژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن چالاكی هاوشێوه.5- به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌كانی مه‌شق و گرێدانی كۆنگره به هاریكاری له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی تایبه‌تمه‌ندو ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت.چواره‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: له كاتی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه ده‌سته ده‌یكات، لێكۆڵه‌ره‌وانی مافی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لأ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و چاوخشاندن به سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیدا، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی كه نهێنین جا پله‌ی په‌نهانییان هه‌ر چییه‌ك بێت و ده‌بێ ئه‌ركی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامێرانه‌ی كه جۆری كاره‌كه‌یان ده‌یخوازێت، ئاسان بكرێت و پاراستنیان دابین بكرێت و نابێ ئه‌و ئامێرانه‌یان لێ وه‌ربگڕێت كه په‌یوه‌ندییان به كاره‌كه‌یانه‌وه هه‌یه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه گوتی، ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه‌ی داوا ده‌كرێت ببیندرێن له‌و په‌ڕی نهێنیدان و، ئه‌گه‌ری ئاشكرا كردنیان ره‌نگه ئاسایشی هه‌رێم بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵێنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی خۆی، یان جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامیه‌تیی دوو له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌سته، بۆ وردبینی كردنی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه، پێك ده‌هێنێ.به‌شی چوارهمحوكمهكانی به‌ده‌ست هێنانی ناڕهواماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م: به به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وا داده‌ندرێت، هه‌ر سامانێكی یه‌كێك له‌وانه‌ی له ژێر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دان چ بۆ خۆی یان بۆ یه‌كێكی دیكه، له رێی به‌كارهێنانی وه‌زیفه‌ی گشتی یان راسپاردهنی گشتی (التكلیف العام) یان سیفه‌ت یان له ئاكامی ره‌فتارێكی پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی یاسایی به ده‌ست هێنابێت.دووه‌م: به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو، هه‌ر زیاد بوونێكی سامان كه به‌دی دێت له پاش وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی یان راسپاردنی گشتی یان هه‌بوونی سیفه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له ژێر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دایه یان به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا یان منداڵانی ناكامی، هه كاتێك كه له‌گه‌ڵ داهاتیاندا نه‌گونجێت و نه‌یانتوانی سه‌رچاوه‌ی ره‌وای بۆ بسه‌لمێنن، به قۆزتنه‌وه (استغلال) داده‌ندرێت.سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا پیاده ده‌بێت كه به هه‌ر سیفه‌تێك بێت سامانی گشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناڕه‌وایه.مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه له حاڵه‌تی به‌ده‌ست هێنانی ناڕهوادا، سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆك ده‌سته‌كانی سه‌ربه‌خۆ و بریكاره‌كانیان، بۆ لێكۆڵینه‌وه تێیاندا و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگا به گوێره‌ی یاسا.دووه‌م: كێشه‌كانی وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا سه‌باره‌ت به تێكڕای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قنووس كراون، راسته‌وخۆ به پێی حاڵه‌ت ره‌وانه‌ی لای دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێن.مادده‌ی شازده‌م:دادگا بۆی هه‌یه ته‌ماشای داوای وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا بكا به‌وه‌ی گلدانه‌وه‌ی یه‌ده‌گ (احتیاگی) له‌سه‌ر سامانی تۆمه‌تبار یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یان منداڵانی ناكامی دابنێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ده‌خوات و بڕی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌واش ده‌گێڕدرێته‌وه، له هه‌ر كه‌سێك چ بۆ خۆی یان بۆ هی دیكه، وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وای وهگیركهوتبێت.دووه‌م: حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند: له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته له ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری مردنه‌كه‌وه، رێگا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا ناگرێت هه‌رچه‌ندیشی داوای سزایی مردنه‌كه به‌سه‌ر چووبێت، قه‌رزه‌كه له موڵك و ماڵی هاوسه‌ر و منداڵه ناكامه‌كان وه‌رده‌گیردرێته‌وه، هه‌ر كه‌سه و به‌پێی ئه‌و سووده ناره‌وایه‌ی به ده‌ستی هێناوه.سێیه‌م: پێویسته دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌ره‌و رووی هاوسه‌ر و منداڵانی ناكامدا كه سوودیان له وه‌ده‌ستهێنانی ناره‌وا دیوه، بریار به جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه بدات به گێڕانه‌وه له سامانی هه‌ر یه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی سوودوه‌رگرتنی.مادده‌ی هه‌ژده‌م:هاوبه‌ش له سزای تاوانی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وا دهبهخشرێـت، ئه‌گه‌ر ده‌ست پێشخه‌ری بكات و ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار له تاوانه‌كه ئاگادار بكاته‌وه، به‌ر له ئاشكرا كردنی، یان له‌كاتی توێژینه‌وه و لێكولێنهوهدا له ئاشكرا كردنیدا هاوكار بێت، حوكمی ئه‌م مادده‌یه حوكمی گێڕانه‌وه به‌تاڵ ناكاته‌وه.مادده‌ی نۆزده‌م:هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیاتر له پێشكه‌ش كردنی داتاكان (اقرارات)ی ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندی دارایی له كاتی بڕیاردراوی خۆی دواكه‌وت، به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت، هه‌مان سزا به سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌سه‌پێت كه به ئه‌نقه‌ست داتا (بیانات)ی جه‌وهه‌ری نادروست بدات.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌و سزایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا بریار دراون، رێ له سه‌پاندنی سزای دیكه‌ی توندتر ناگرن كه له یاسایه‌كی دیكه‌ی كار پێ كرا‌و له هه‌رێمدا بریار دراوه.به‌شی پێنچهمحوكمه گشتی و كۆتاییهكانماددهی بیست و یه‌كه‌م:فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته، جگه له به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت، ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان پێ ده‌درێـت كه فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێریی دارایی به گوێره‌ی یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان ژماره (2)ی ساڵی 2008 وه‌ری ده‌گرن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:بێ له سه‌رۆكی ده‌سته كه‌س بۆی نییه له رووی كاگێڕییهوه سزای فه‌رمانبه‌رانی بدات و ناشبێت به هۆی كردارێكه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به وهزیفهكهیانهوه هه‌یه، گل بدرێنه‌وه یان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، ته‌نیا له پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌رۆكی ده‌سته، به‌ده‌ر له حاڵه‌تی كه‌تن یان تاوانی بینراودا.مادده بیست و سێیه‌م:ژمێریاریی ده‌سته وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی ده‌یگرێته‌وه.مادده بیست و چواره‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆ هه‌یه به گوێره‌ی خواستی كار، به‌ش وهۆبه‌كانی ده‌سته له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنیگهندهڵی دارایی و كارگێڕی كه تووشی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵ ده‌بێـت، ده‌بێـته مایه‌ی هێنانه ئارای حاڵه‌تێك له پاشكه‌وتن و بێدادی له نێو كۆمه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش وای له حكومه‌ت و گه‌لانی پێشكه‌وتوو و شارستان كرد یاسا ده‌ربكه‌ن تا سنوورێكی بۆ دابنێن و نه‌یهێڵن و له ناوی ببه‌ن و له‌به‌ر بایه‌خی رۆڵی چاودێری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه به كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌ت له سیسته‌می دیموكراسی راسته‌قینه داده‌ندرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو ئاسته‌كاندا پێوست به هه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی گشتی ده‌سپاكی ده‌كات و له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا بێت و ئه‌و پسپۆرایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌شی پێ بدرێت كه ئه‌ركی پێ سپێردراوی ده‌یخوازێت، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021 | 4
یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (1)ی ڕۆژی 1/3/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2022یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021مادده‌ی (1) خاڵى (3)ی بڕگەى (دووەم) لە ماددەى (8)ی یاساكە هەڵدەوەشێتەوە و بڕگەیەک بە زنجیرەى (سێیەم) بۆ ماددەکە زیاد دەکرێت، بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە :سێیەم: ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانى وەزارەت بە پەیڕەوێک رێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەردەچێت .مادده‌ی (2) پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (3)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (4)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبەمەبەستى دەستنیشانکردنى لایەنى پەیوەندیدار بە دیاریکردنى ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانى وەزارەتى کارەبا لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:12مێژووی بڕیار 24/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 17/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (4) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌ی درێژ خایه‌ن له بواری پیشه‌سازی و كاره‌با و ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا (معادن) و ئه‌و چالاكی یانه‌ی تر كه به‌ندی وه‌زاره‌تن.2-به به‌رهه‌م هێنان (استپمار) ی كانه‌به‌رد (المقالع) و كانگا (المناجم) و بیره‌كانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی خولقاندنی وزه.3-هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و هاندانی به‌به‌رهه‌م هێنانی له بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمدا.4-ئاماده كردنی لێكۆلینه‌وه و سه‌رنج دانی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی ده‌كه‌وتنه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه پێشكه‌شی ده‌كرێن و بریاردان له باره‌یه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی سوودی ئابووری و هونه‌ری ئه‌و پرۆژانه.5-دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ له چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تدا به پێی پێویستی و توانای هه‌رێم له رووی ئابووری و هونه‌ری یه‌وه و هه‌وڵدانی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌ن.6-لێكۆلینه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی و بڕیار له‌سه ردانیان به پێی سیاسه‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانانی پێوانه و مه‌رجی تابیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژانه.7-دانانی سكێج و نه‌خشه و پرۆگرامی كاركردن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی جێبه جێ كردنیان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا راوێژكارانی وه‌زاره‌ت خۆیه‌وه پێی سپێردراون.8-جێبه جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌ن دام و ده‌زگا جێبه جێ كاره‌كانی و به‌لێنده‌رانیه‌وه له رێگه‌ی داكشانی گشتی (المناقصه العامه) و بانگكردنی راسته‌وخۆ یا یا هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ پێ ی سپێردراون.9-وه‌زاره‌ت به سیفه‌تی به‌لێنده‌ر و له رێگه‌یدام و ده‌زگا جێ به‌جێ كار و سكێچكێشه‌كانی خۆیه‌وه (تشكیلاتها التنفیژیه والتصمیمیه) مافی جێبه جێ كردنی پرۆژه‌كانی هه‌ر لایه‌كی تری ناو هه‌رێمی هه‌یه.10-هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو و پێشكه‌شكردنی گشت ئاسانكارییه‌كی(التسهیلات) هونه‌ری و دارایی و ئابووری بۆیان كه له توانا دابێ به مه‌به‌ستی پێشخستن و فراوان كردنی ئه‌م كه‌رته.11- پارێزگاری كردن و پاراستنی كارگه و وه‌رشه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و پرۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی كانزا و كانه به‌رده‌كان و گشت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه له رێگه‌ی دام و ده‌زگاكانی یه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تردا.12-سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌سازی و بازرگانی تووتن به ساكازكاری (التنسیق) له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.13-سه‌رپه‌رشتی كردنی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری و فه‌رمانگه و ده‌زگا به‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و رێكخستنی به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی زیاد له پێویستن.14-به‌خووه گرتنی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی جۆره‌كی (السیگر النوعیه) و به‌شدار بوون دیاریكردنی مه‌رجه‌كاندا (اعداد المواصفات) له بواری پیشه‌سازی ووزه و كانزادا بۆ كه‌رتی گشتی و تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له سیسته‌می كولفه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان بكۆلێته‌وه به پێی پێویست چاودێری نرخیان بكا و سنووریان بۆ دابنێ.15-پارێزگاری كردن له پیشه‌سازی و نیشتمانی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.16-هه‌وڵدان بۆ هاندانی ناردنی به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.17-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پیشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه و به‌شداری له پێشانگا پیشه‌سازییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاناد بكا یا بوار به ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكاندا بدا كه پێشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێمدا ساز بكه‌ن.18-به‌لێنكاری له‌گه‌ل كارمه‌نده بیانییه‌كاندا یا ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی تایبه‌تكارن بۆ ئیش كردن له كارگه و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زارتدا یا بۆ ته‌واو كردنی كار و فه‌رمان كه پێ یان سپێردراوه.19-هاندانی پیشه‌سازییه ده‌ستكرد و پیشه‌یی یه‌كان.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌یدا و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنمایی یانه سه‌باره‌ت به ئه‌رك و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت و گشت كار‌و باری ئیداری و هونه‌رییه‌كانی ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پیك دێن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی یه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی هێزی كاركه‌ر (القوی العامله).2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی ی زانكوی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكارانی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشان و لێكۆلینه‌وه.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری كارگه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی رێكخستن و یارمه‌تیدان.د- به‌رێوه‌به‌رێتی پووخته كردن و پیشه‌سازی تووتن.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و دارایی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری دارایی و كولفه (الكلفه).ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كۆمپیوته‌ر.4-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ و له جیۆلۆجیادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.أ-به‌رێوه‌به‌رێتی رووپێوی جیۆلۆجی و كانزا دۆزی (المسح الجیولوجی والتحریات المعدنیه).ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری نه‌وت.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ووزه‌ی كاره‌با: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌ت كااران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خولقاندن و گواستنه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی دابه‌ش كردنی كاره‌با.مادده‌ی پێنجه‌م:1-له دیوانی وه‌زاره‌ت دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت)ه وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێكدێ:أ-بریكاری وه‌زاره‌ت جیگری سهرۆكب-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئهندامج-بریكاری وه‌زاره‌تی ككشتوكال و ئاودێری هه‌رێم ئهندامد-به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندامه-نوێنه‌ری یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ئهندامو-نوێنه‌ری یه‌كێتیی نه‌قابه‌كانی كرێكارانی هه‌رێم ئهندامز-هه‌ركامه‌ندێكی تایبه‌تكار كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵی ده‌بژیرێ ئه‌ندام2-ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه یا هه‌ر كاتێك كه پێویست بوو، كۆبوونه‌وه‌ش به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی ئاماده‌بوونییدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ناكرێ، ئه‌نجومه‌ن له‌م بوارانه‌دا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كا.أ-سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت و دانانی درێژه‌ی نه‌خشه بۆیان.ب-سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت.ج-رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان (استثمار) ی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی له هه‌ندێ له كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تدا له پێویست به‌ده‌رن (فائضه).د-سازكاری (تنسیق العمل)له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا و یه‌كخستنی شێواز و كێشه هاوبه‌شیه‌كان و پێشنیاز كردنی رێنمایی و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌ت.2-مولكیهت و مافه‌كانی گشت ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه به‌سترابوونه‌وه یا كه‌وتبوونه چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاره‌كانیانه‌وه ده‌نه موڵكی وه‌زاره‌ت.ماده‌ی حه‌وته‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه چوار چێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌رێوه‌به‌رێتیییه گشتیییه‌كان و له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.2-ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمهگانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكاماددهی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هیدبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان- عێراقژماره بڕیار: 12مێژووی بڕیار: 6/7/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/7/1997ی دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شههیدماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه:ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا).بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق.شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا.پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن:به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی.به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون.به‌شی ماف.به‌شی ژمێریاری.به‌شی ورد بینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ.سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری.به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئهنجوومهنماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه.پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه.سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان.دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی.ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا.دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ.پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ.پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا.دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.مادده‌ی نۆیه‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن:به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان.به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی.پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات.فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه.هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.مادده‌ی شازده‌یه‌م:بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.مادده حه‌ڤده‌یه‌م:پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه.ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن.ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا.ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن.ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن.قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ.هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن.ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ.حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.مادده‌ی بیسته‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستانی عێراق بۆی هه‌بێ شانازی به‌و سیسته‌مه دیموكراتی یه‌و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی یه‌وه بكات، ئه‌و شانازی یه، له‌راستی دا بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه كه له پێناو بوونیدا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست كرد و رێگه‌ی دوا رۆژیان رۆشن كرده‌وه. ئه‌وانه شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانن. جا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆیان و ریز گرتن له قوربانییه‌كانیان و نرخاندنی پله و پاییهیان ده‌بوایه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ به ئهستۆوهگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌راندنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه‌كانیانه‌وه له ریكخستن و به‌دوا داچوون و جێ به‌جێ كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خه‌باتیانه‌وه له رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا په‌ك كه‌وته‌و كه‌م ئه‌ندام بوون، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 4
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 4
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلەوەئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بریار: 4 رۆژی بڕيار: 17/5/2001"ياسا" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (٩)ی رۆژی (16/5/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش كه بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موارده‌ركرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له رینمایی كردنی ئیش و كاری سه‌ربەرشت وریقابەکردنی بزاڤه‌كانی. له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێرۆدا هه‌موو رێنمایی یه‌ك و بڕیار و فه‌رمانێ كه پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستن و هونه‌ركاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه خۆی دەریان ده‌كات و، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه ئه‌ندامێكی هاوكۆمه‌كه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌جێگری وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه خۆی بیه‌وێ. 2- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات. 3- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه له مانه پێك دێن:مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مه‌كته‌بی جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی دهباو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. جێگیری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی دهباو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی یه‌كان: به مه‌كته‌بی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ.دایه‌ره‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ.سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن: له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و ژماره‌یێ له پزیشكه پسپۆره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه وه‌زیر له‌گه‌ڵیاندا دایبنێ، پێك دێت. مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 14
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 24/5/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م: ئه‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌به‌خشن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم.سێیه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته. مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری ده‌بێت له چواره‌چێوه‌ی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت و به‌په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له‌به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت.دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، نووسینگه له ناو پارێزگاكانی دیكه‌دا ده‌كاته‌وه‌و بۆیشی هه‌یه نووسینگه له قه‌زاو ناحیهكانیشدا بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ده‌سته پارێزگاری كردنه له مافه‌كانی مرۆڤ و پته‌و كردنی و داكۆكی كردن لێی له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ.مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕاو راوێژی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كات و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه.دووه‌م: له‌رێگای چه‌سپاندنی به‌های لێبورده‌یی و ماناكانی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، رۆشنبیری مافی مرۆڤـ و مه‌سه‌له‌كانی ژنان و منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه.سێیه‌م: چاودێری گونجانی یاساكاری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤـ و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و، پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.چواره‌م: هه‌ڵسانگاندنی پله‌ی پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌هه‌رێمدا، به‌حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه و به‌نده تایبه‌ته‌كانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی و مافه رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی كه دوور نییه به‌هۆی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه په‌یدا ببن.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خولاو خول و ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه و چاپه‌مه‌نی ده‌رباره‌ی رێگاكانی باشتر كردنی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤــ.شه‌شه‌م: سه‌ردان و چاودێری كردنی به‌ندینخانه‌كان و بنكه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و دهستبهسهرو بنكه‌كانی لێپێچینه‌وه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی خولاو خول ده‌رباره‌ی به‌ندییه‌كان و سپێردراوان به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ست به‌سه‌ران.حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی سكاڵا له‌خه‌ڵك و له‌كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ و دڵنیا بوون لهڕاستییان و ئاگاداری داواكاری گشتی بۆ گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات.هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــ و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌كات له‌هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هزری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا و، ئه‌ڵقه‌ی لێتوێژینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌هه‌رێمدا به‌جۆرێك رێك ده‌خات، كه رۆشنبیری پابه‌ندبوون به‌به‌نده یاساییه‌كان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مه‌سه‌له‌كانی مافی مرۆڤه‌وه زامن بكات، له‌پێناوی سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتنی مافی مرۆڤدا.نۆیه‌م: له‌گه‌ڵ رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤـ ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا هاوكاری و هاوده‌نگی ده‌كات به‌ئامانجی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ. ده‌یه‌م: راپۆرتی ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنی ڕووی راسته‌قینه‌ی واقیعی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پیشاندانی راسپارده‌ی به‌كردار بۆ پاراستن و به‌هێز كردنی مافی مرۆڤـ له‌كوردستان.ب ـ راپۆرتی خولاو خول له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤـ به په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌دات و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی ده‌كاته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته خۆی سه‌رۆكی كارگێڕی ده‌سته‌كه‌یه و به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و، به‌پێی یاساش له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار وفه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێریه‌كانه‌وه هه‌یه‌و، نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ش له لایه‌نه حكومی و دام‌و ده‌زگاو ده‌سته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر پاڵاوتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ و فه‌رمایشتی((مرسوم)) هه‌رێمی به دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌رده‌چێ پاش په‌سند كردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده بووان و، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی چوار ساڵه‌و ده‌كرێ یه‌ك جار تازه بكرێته‌وه.سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ:1ـ خه‌ڵكی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.3ـ خووره‌وشتی باش بێ و به تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ست نووس پێشكه‌ش بكات كه له ماوه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.5ـ به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌كرد بێ كه ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ. مادده‌ی شه‌شه‌م:سه‌رۆك و ئه‌نداماتی ده‌سته ئه‌م سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا ده‌خۆن:(( سوێند به خودای مه‌زن ده‌خۆم كه ئه‌ركه یاسایی و پیشهییهكانم به‌راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و به‌سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نییه‌وه ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌نجام بده‌م كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ پێم ده‌سپێردرێ)).مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی: به‌دواداچوونی كاروباری فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌كه‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی موڵك وسامانی ده‌سته‌كه‌وه هه‌یه ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ره‌خساندنی كاره‌كانی ده‌كات.فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ: وه‌رگرتن و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و دام و ده‌زگا و راێكخراوهكان و لایه‌نه‌كانی تره‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كرێت و، سه‌ردانی گرتووخانه و بنكه‌كانی دهستبهسهردارگرتن ده‌كات و له‌راستی پێشێلكارییه‌كانی بابه‌تی مافی مرۆڤـ ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و یاساكاریانهش ده‌كۆڵێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و، له‌به‌ر رۆشنایی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤـ لێی ده‌كۆڵێته‌وه و له‌باره‌یه‌وه پێشنیاز به ئه‌نجومه‌نی ده‌سته ده‌دات.فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو ده‌سته‌كه و ئه‌و داواكاریانه‌ش كه له ئه‌نجومه‌نی ده‌سته یان له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه له‌م باره‌یه‌وه پێ ده‌گات، هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌چێت كه له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندندا له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و مافه‌كانی مرۆڤـ و، رێكخستنی كۆنگره و نهدوهكانی پهیوهنداریشدا به‌شدار ده‌بێت.راوێژكاران ژماره‌یان له‌دوو زیاتر نابێ و ده‌بێ شاره‌زاو پسپۆڕ بن له‌بواری مافی مرۆڤدا.ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێ كه له‌سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته و راوێژكاران پێك دێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌پێی پێویسته‌كانی كار و پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌شه‌كانی ده‌سته له‌نوێ دابمه‌زرێنێ یا لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌مانه پێك دێ:سه‌رۆكی ده‌سته/ سه‌رۆك.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ/ بڕیارده‌ر.نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پله‌كه‌ی له‌پله‌ی تایبه‌ت كه‌متر نه‌بێ/ ئه‌ندام.نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری/ ئه‌ندام.نوێنه‌ری داواكاری گشتی/ ئه‌ندام.دوو ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه كاری دادوه‌ری یا یاسادانان یا یاساییان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌شداری كردنی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكیش له‌كاتی پێویستدا بۆی هه‌یه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو بكات و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه سه‌رده‌كه‌وێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا داوه.شه‌شه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كان بانگ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: په‌رله‌مان چاودێری و به دواداچوونی كاره‌كانی ده‌سته ده‌كات به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌وی ناوخۆ.دووه‌م: سه‌رۆك به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامان لاده‌برێت ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه لێهاتوویی نییه.مادده‌ی نۆیه‌م:له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون و گشت ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانیش به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یانات و ئامار و زانیاری په‌یوه‌ست به‌و كار‌و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌ی ده‌سته له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دا پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌سه‌ر دهستهشه له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نه ناوبراوه‌كاندا په‌رله‌مان ئاگادار بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:حساب و حسابكاری ده‌سته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر وردبینی و رقابهی دیوانی رقابهی دارایی هه‌رێمه‌وه.مادده‌ی یازدهم: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی دوانزده‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو ماف و كه‌رسته و كه‌ل و په‌ل و پهیوهستیهكان به وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه.دووه‌م: پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی ده‌سته‌كه له‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌بێت.سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه دژ بێت به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چوارده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیبۆ زامن كردنی پاراستن و پته‌و كردنی رێزی مافی مرۆڤـ و ماف و ئه‌و ئازادییانه‌ی كه له ده‌ستوورو یاسا به‌ركارو جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆتۆكۆله په‌یوه‌سته‌كان پێیانه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ها په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤـ كه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه په‌سندكراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان گرنگیه‌كی زۆریان هه‌یه و پێوه‌رێكیشه ئه‌شێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ته‌كانی پێ بپێورێ و به‌ها و رۆشنبیری مافی مرۆڤـ بچه‌سپێ و گه‌شه و په‌ره‌ی پێ بدرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ـ عێراق رێگای پێشكه‌وتنی به‌جۆرێك هه‌ڵبژاردووه كهمافی هاووڵاتیانی كوردستان زامن بكرێ و بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێبازه‌ش ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 2/5/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: راوێژكار: راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئاسایشی هه‌رێم: پاراستنی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆ. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گرێ ده‌درێت و پێك دێت له: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی.ئاژانسی پاراستن و زانیاری. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و رێكی ده‌خات و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دی ده‌هێنێـت. مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی:یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا. پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت.شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازدهم: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازدهم: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان. مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن رێكار و رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی و مه‌شقی تایبه‌تمه‌ندی كادیرانی داده‌ڕێژێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كار‌و په‌یكه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ناویان له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌په‌یره‌و یان به یاسا، به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندی ده‌زگاكه به لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌وه دیاری ده‌كات. سێیه‌م: به یاسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌رك و ماف و حاڵه‌تی به‌رزه‌فتكاریی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌و ده‌زگایانه رێك ده‌خرێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون،. مادده‌ی شه‌شه‌م:راوێژكار بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونبه مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ئامانجه‌كانی و روون كردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چۆنیه‌تی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی | 22
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی | 22
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/7/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به‌شی یهكهمماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه‌ی كه له خواره‌وه دا هاتوون بریتییه له‌و مانایانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی.سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.چواره‌م: ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران. به‌شی دووهمماددهی دووه‌م:یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێ له ژێر ناوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه ده‌سه‌ڵات (السلگه الحصریه) كه ڕێكاری هه‌موو هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، به‌گوێره‌ی پێویست نووسینگه‌كانی خۆی له ناوه‌ندی پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییهكاندا ده‌كاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و ملكه‌چه بۆ چاودێریی په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریشه له به‌رامبه‌ریدا.مادده‌ی چواره‌م:كۆمسیۆن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دانانی بنه‌ما و ڕێسای كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كانی كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ زامن جێبه‌جێكردنی به به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه.دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراقدا.سێیه‌م: جاڕدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.چواره‌م: ڕێكخستن و جێبه‌جێ كردنی هه‌موو جۆره هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق.پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و رێكخستن و نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی هه‌ڵبژاردنیان.شه‌شه‌م: تۆمار كردنی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانییه‌كان و په‌سه‌ند كردنیان، به‌گوێره‌ی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان.حه‌وته‌م: رێكخستن و جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی تۆماركردنی نوێنه‌رانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندكاره نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان و ئه‌وانی تر.هه‌شته‌م: رێكخستن و ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌ناو وێستگه‌كاندا به‌مه‌رجێك كیانه‌كان هه‌ر یه‌كه و دانه‌یه‌ك له ڕاپۆرتی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌یان پێ بدرێ. نۆیه‌م: ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان به‌مه‌رجێك له (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات و، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن. ده‌یه‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی متمانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لای گشت توێژه‌كانی كوردستان و چه‌سپاندنی رۆشنبیریی هه‌ڵبژاردن له رێی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گشت هاوبه‌شه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.به‌شی سیێهمپێكهاتهكانی كۆمسیۆنماددهی پێنجه‌م:كۆمسیۆن پێكدێت له:یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاراندووهم: كارگێریی ههڵبژاردنیهكهم: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران:1-ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران: له (9) نۆ ئه‌ندام پێك دێ كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه په‌رله‌مان پێكیده‌هێنێ پێشنیاز ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه یاساناس بن هه‌روه‌ها ده‌بی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان و پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكرێ و ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش (5) پێنج ساڵی رۆژ ژمێرییه.2-ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:أ-هاووڵاتی كوردستان ـ عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ.ب-به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت.ج-ته‌مه‌نی له (30) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.د-خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نی سه‌لمێنراوبێ.ه- خاوه‌ن ره‌فتار و ڕابردویه‌كی چاك بێت و، به تاوانێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت.و- به‌شداری نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پلانی بۆ داریژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بوو بێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003.ز- ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامیه‌تیدا له ئه‌نجومه‌ن.3- ئه‌ندامای ئه‌نجوومه‌ن سوێندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی داده‌وه‌ریی هه‌رێمدا ده‌خۆن و به‌گوێره‌ی ئه‌م داڕشتنه: ( سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كه به‌رپرسیارییه‌تییه یاسایی و پیشه‌ییه‌كه‌م به ئه‌مانه‌ت و به‌له‌خۆ بووردیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌م و كاربكه‌م بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم به سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و، خوا شایه‌ده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم).4- أ-ئه‌نجوومه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ.ب- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ری یاسایی كۆمسیۆنه.5-سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه جێبه‌جێ ده‌كات:أ-به‌ڕێوه‌بردنی كاره كارگێڕیی و رێكخستنیه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن.ب-ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومن و گرێدان و سه‌رۆكایه‌تی كردنی ء، به‌و كۆبوونه‌وانه‌شی كه سێ ئه‌ندام له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه داوای ده‌كه‌ن.ج-هه‌ر ئه‌ركێكی تر كه ئه‌نجوومه‌ن پێی بسپێرێ.6-كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن دروسته به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه براوه ده‌بێ كه سه‌رۆكی ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.دووه‌م: كارگێڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان:1- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن پێكدێ له نووسینگه‌ی گشتی و نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی له‌لایه‌ن كارگێڕیی هه‌ڵبژادنه‌وه پێشنیاز كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه په‌سه‌ند كراوه.2- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیارییه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و په‌یڕه‌و و رێنماییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌رچون، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی گشت ئه‌و چالاكییانه‌ی كه مۆركی پرۆسه‌گیری و جێبه‌جێكاری یان رێكارییان هه‌یه.به‌شی چوارهمدهسهڵاتهكانی ئهنجوومهنماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:1ـ دامه‌زراندن و نوێ كردنه‌وه و بژارد كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران له رێی هه‌موو جۆره شێوازێكی تازه‌ی به‌رده‌ست، له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ندا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته.2ـ په‌سه‌ند كردنی تۆماری لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان و پاڵێوراوان به مه‌به‌ستی چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداری كردن تێیدا.3ـ متمانه دان به چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بریكارانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.4ـ یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌و سكاڵا و تانهلێدانانهی له گشت هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێن و بریاره‌كانیشی مایه‌ی تانه‌لێدانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا. 5ـ په‌سه‌ند كردنی رێكاره‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه. 6ـ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان دوای په‌سه‌ند كردنی له‌لاین دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه.7ـ دانانی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ پاراستنی بێگه‌ردی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.8ـ په‌سه‌نكردنی هه‌یكه‌لی كارگێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان.9ـ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێریه‌كاندا.10ـ داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی كۆمسیۆن.دووه‌م: پاڵاوتن بۆ دامه‌زراندنی پله باڵاكان له به‌رێوه‌به‌ری له كۆمسیۆن و نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكاندا له ڕێی پێشنیاز كردنی (3) پاڵێوراوه‌وه ده‌بێ به‌گوێره‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن دروست ده‌كرێ و یه‌كێك له پالێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ هه‌ڵده‌بژێردرێ.به‌شی پێنجه‌م لێپرسینه‌وه و كۆتایی هاتن به ئه‌ندامییه‌تی مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه كۆتایی پێدێ:1ـ ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجومه‌ن.2ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه.3ـ مردن یان په‌ككه‌وتنی ئه‌ندام له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا.4ـ ده‌رچوونی حوكمی دادگایی ینبڕ ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام له تاوانێكی ئابڕووبه‌ردا. 5ـ به‌خشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌تاك یان به‌كۆ له ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاتێك كه سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و په‌یڕه‌وكان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ.6ـ ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێنرا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی پاڵاوتنیدا بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردوه ڕاست نه‌بووه. 7ـ ئاماده نه‌بوون بۆ سێ جاری له دوای یه‌ك و به‌بێ بیانوویه‌كی ڕه‌وا له كۆبوونه‌وه‌كاندا. 8ـ له كاتی پاڵاوتنی ئه‌ندام بۆ یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان.دووه‌م: له‌كاتی چۆل بوونی یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دیاریكران، ئه‌ندامێكی تر به‌هه‌مان ئالیه‌تی له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌شی شه‌شه‌م مافه‌كانی ئه‌ندام مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئیمتیازاتی (بریكاری وه‌زاره‌ت)ـیان ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و ده‌كرێ نوێش بكرێته‌وه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه ده‌رماڵه ببه‌خشێته فه‌رمانبه‌ره‌كانی، به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌رماڵه‌یه زیاتر نه‌بێ له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌به‌خشرێته فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان.سێیه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ناتوانن له وه‌زیفه‌ی گشتیدا دابمه‌زرێن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان وه‌كو كۆمسیار، جگه له پله و پایه‌ی ئه‌كادیمی نه‌بێ.چواره‌م: كۆمسیاران مافی مووچه‌ی خانه‌نشینیان ده‌بێ به‌بڕی 80% كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن دوای ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان جگه له حاله‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان له‌كارلادان یان تاوانباركردنی به تاوانێك كه په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌یه‌وه هه‌بێ .پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆن تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوو، به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ دیاری ده‌كری به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆچی دوایی كرد له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆندا یان به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. حه‌وته‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌ندام له كۆمسیۆن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌شی حهوتهمسكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی (حصری) هه‌یه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی مه‌ده‌نیانه‌ی په‌یڕه‌و و رێكاره‌كانی و، پێویسته ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر كێشه‌یه‌كی تاوانكاران ڕوو به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هات و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاوانكارانه كه په‌یوه‌ندی به پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بێ.دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه له ئه‌نجامی خۆئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵبژاردن وڕاپرسییه گشتییه‌كان دێنه ئاراوه و بۆی هه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببه‌خشێ به كارگێریی هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌كاتی ڕوودانیاندا. سێیه‌م: بڕیاره‌كان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سێ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و، ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه كه رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكا و سایتێكی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بكا. چواره‌م: له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی پێك دێ له‌سێ دادوه‌ری ته‌رخان نه‌كراو بۆئه‌وه‌ی چاو به‌و تانه‌لێدانه‌نه‌دا بخشێنێته‌وه كه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گیرێن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن زه‌ره‌رمه‌ندن.پێنجه‌م: تانه‌دان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی زیانیان له بڕیاره‌كه بینییوه، ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم ده‌كرێ له ماوه‌ی سێ رۆژ دا له رۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رۆژانی پشووی فه‌رمی. شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی دادوه‌ریی پێویسته ئه‌و تانانه یه‌كیلایی بكاته‌وه كه پێشكه‌ش كراون، ئه‌ویش له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له‌و رۆژه‌وه كه تانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه و، بڕیاره‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌و تانانه بنبڕه و رێكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی تانه‌لێدانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای دادبینی مه‌ده‌نی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو و، یاسا رێكارییه‌كانی تر كه له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌هه‌ر شتێك به‌ده‌ق له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت. به‌شی هه‌شته‌م حوكمه‌كانی جۆراوجۆر و كۆتایی مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێویسته میكانیزمی گونجاو دابنێ بۆ زامن كردنی به‌شداریكردنی هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ـ عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كاندا.مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێ پشت به شاره‌زاو پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی بواره‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ببه‌ستێ له قۆناغه‌كانی سازدان و گهڵاڵهكردن و ئاماده‌كاریی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییهكاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بریكاری كیانه سیاسیه‌كان و ڕاگه‌یاندنكاران بۆ ئاسانكاری پڕۆسه‌ی چاودێركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كان به‌مه‌به‌ستی زامن كردنی پاكییان.مادده‌ی سێزده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌ن:یه‌كه‌م: ڕاپۆرتی وه‌رزی ئاماده بكا له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكا. دووه‌م: ڕاپۆرتێكی كۆتایی به ورده‌كارییه‌كانه‌وه ده‌ربكات له باره‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه به هه‌مو قۆناغه‌كانیه‌وه و، پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی گفتوگۆ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی تردا، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌یه. مادده‌ی پازده‌هه‌م: یه‌كه‌م: كۆمسیۆن بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێنمایی و ڕێسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشنیاز ده‌كرێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری و، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات و ده‌خرێته ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.دووه‌م: ژمێركاری كۆمسیۆن له ژێر چاودێری و وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم داده‌بێت. مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی تایبه‌ت به‌خۆی. دووه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمسیۆن. سێیه‌م: كردنه‌وه و ئیلغاكردنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له‌كاتی پێویستیدا. چواره‌م: ده‌ركردنی سیسته‌می پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی حه‌ڤه‌ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پیشنیازی ئه‌و یاسایانه بكا بۆ په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان هه‌یه. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له پێكهاته‌ی كۆمسیۆندا زامنی هاوسه‌نگی ده‌كرێ له نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان له ماوه‌ی زیاتر نه‌بێ له نه‌وه‌د رۆژ پێك بهێنرێ له دوای په‌سندكردنی ئه‌م یاسایه‌وه.مادده‌ی بیست: كار به هیچ ده‌قی یاسایه‌كی تر یان بڕیارێك ناكرێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ. مادده‌ی بیست و یه‌ك: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراقهۆیهكانی دهرچوواندی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر پێویستی مكوڕی نیشتمانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان و، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی و ئه‌ركه‌كانی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێك بخرێن له ڕێی ده‌سته‌یه‌كی باڵای بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و په‌یوه‌ست بێ به په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراقه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوو. ...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 3
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 3
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیعێراقبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 19مێژووی بڕیار: 1/10/2000 "بـڕیـار"له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (6)ی رۆژی (1/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌م له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوینرێته‌وه:مادده‌ی پێنجه‌م:په‌یكه‌ربه‌ندی (پێكهێنانه‌كانی) وه‌زاره‌ته‌كه له‌مانه پێك دێ:1. نوسینگه‌ی وه‌زیر.2. نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ. أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی حسابات (ژمێریاری).ب. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌دقیقكردن.ج. به‌ڕێوبه‌رێتی ئیداره وزاتییه.4. به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی پێوهنديیهكان : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ:أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی رێكخراوه‌كان.ب. به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌نسیق وئاماده‌كردنی پڕۆژه وبه‌دواداچوون.5. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌فه‌ركردن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ.6. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی نوێنهرایهتیيهكانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، به‌مه‌رجێ، له كه‌می زمانی ئينگلیزی به ته‌واوی بزانێ، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان پێوه ده‌به‌سترێ كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان پێ ده‌درێ:أ . ته‌حریری میرات (تحریر التركات).ب. پێڕاگه‌یاندنی (تبلیغ)ی ئه‌وراقی دادگایی.ج. ده‌سه‌ڵاتی ههقیانهتنووس (دادنووس).د ـ به‌جێ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی جێگرتنه‌وه له پێچانەوەدا (الانابه فی التحقیق).ه ـ جێگرتنه‌وه له سوێندداندا (الانابه في التحلیف).و ـ موخابه‌رەکانی معامه‌له‌ی حاڵوئه‌حواڵی مه‌ده‌نی.ز ـ موخابه‌رەکانی كاروباری كۆنسوڵگه‌ری.7. به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌وه‌ی كه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق((هۆكاری پێویست))له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌رك وفرمانی ئه‌م وه‌زاره‌ته له بواری بۆ هه‌نده‌ران سه‌فه‌ركردندا زیاتر بووه، وچه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌فه‌ركردنیش له هه‌رێمه‌كه‌ماندا كراونه‌ته‌وه كه پێویستیان به به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی ئیشه‌كانیان بكات وكاروباریان رێك بخات، وله‌به‌ر ڕوو له زیادبوونی ئه‌و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا به‌رفراوان بووه، وله گه‌لێ ده‌وڵه‌تانیشدا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، وامان به‌باش زانی بۆ رێكخستنی كاروباری سهرشانخراوی ئه‌و دایهرانه كه پێویسته به بهڕێوبهرییهكی گشتییه‌وه ببه‌سترێ، ئه‌م یاسایه‌مان ته‌شریع كرد....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 5 رۆژی ده‌رهێنان: 6/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (5/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و دهسهڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (١٩٩٣)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه.به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له بهرێوهبهرێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن.مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...