یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 1مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی له مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 15/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان.ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا.ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات.وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)(دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێ خودان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ، پێی ده‌گوترێ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له مه‌ڵبندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار له (15) ئه‌ندام به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێك دێت.مادده‌ی سێ یه‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: پێشخستنی پیشه‌كه‌و پاراستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌كنیكی ئه‌ندامانی.دووه‌م: ئاماده كردنی ئه‌ندامان و رێكخستنی هه‌وڵ و كۆششیان له بواری خزمه‌تگوزاریی گه‌شه كردنی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.سێ یه‌م: كار كردن له پێناوی به‌هێز كردنی گیانی هاوكاری و هاورێیه‌تی كردن له نێوان ئه‌ندامان و به‌رگری كردن له ماف و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ تێكرای فه‌رمانگه و دامه‌زراو و سه‌ندیكا و رێكخراوه كشتوكاڵییه‌كاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته كشتوكاڵییه هه‌رێمی و جیهانی یه‌كاندا به جۆرێك كه به‌ره‌و پێش چوونی كشتوكاڵ و په‌ره‌سه‌ندنی له هه‌رێمی كوردستاندا مسۆگه‌ر بكا.پێنجه‌م: رێكخستنی رێسای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری كردنی پیاده‌كردنه‌كه‌ی.به‌شی دووه‌م(چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی:یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ.سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لانی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشهكهی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت.دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره.دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.مادده‌ی حه‌فته‌م:یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:نابێ هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی و ئالیكی ئاژه‌ڵی و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر یا هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كشتوكاڵی كه‌سه‌ر به لایه‌نی ره‌سمی نه‌بێت، به‌رێوه‌برێن و به‌كار بخرێن ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی پسپۆر و ده‌ست به‌كار و ئه‌ندامی سه‌ندیكادا نه‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان.دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوهكانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات).چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.مادده‌ی سێزده‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ:یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی.دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن.به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات.دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.مادده‌ی پانزدهم:یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو.دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.مادده‌ی شانزدهم:ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.ماددی نۆزده‌یه‌م:ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا .سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان.پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان.شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد.حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان.هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری.یازدهم: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا.دوازدهم: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن.سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا.چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه.پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: نه‌قیب خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ كاری سه‌ندیكا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: نابێت رێژه‌ی خۆته‌رخانكه‌ران بۆ كاری سه‌ندیكاییی به داواكاری ئه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پتر بێت، نه‌قیبیشی له‌گه‌ڵدا بێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.مادده‌ی بیست و چواره‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: یه‌كه‌م: ئینزار.دووه‌م: بێبه‌ش كردنێكی كاتی له خزمتگوزارییه‌كانی سه‌ندیكا بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێت.سێیه‌م: ریگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیش رێگه گرتنه‌كه كاركردنی دوای كاتی ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه بڕیاره‌كه‌ی پێ رابگه‌ێنێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بكرێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشتگیری بكات یان ره‌تی بكاته‌وه.دووه‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دراون جێبه‌جێ ناكرێن تاكو ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌برێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه:یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت.دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت.سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون.چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ.پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه.شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌ندامی سه‌رپێچیكه‌ر له‌وه‌ی كه له مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێته لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لق له پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات.دووه‌م: لیژنه‌ی لق له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و ئه‌ندامانی لق له پارێزگا هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ به‌مه‌رجێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ست به‌كارن له پیشه‌كه‌یانداو، لیژنه‌كه‌ش له ناو چوار ئه‌ندامه‌كه‌یدا جێگرێكی سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق هه‌مان كاری تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی پیره‌و ده‌كرێت و ده‌سته‌ی لق ده‌سه‌ڵاتی قه‌بووڵ كردنی وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامانی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه‌دا ماوه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیه چۆلانه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه له كاتی روودانی‌دا.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت.سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا.چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی.شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق.حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا.هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی سی یه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه.دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت.سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان.چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سی و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)سه‌باره‌ت به گرینگی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان و له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌وری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان له رووی رۆشنبیری و زانستی و راهێنانی (تطبیق) بۆ به‌ره‌و روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی و یارمه‌تی دانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ و له پێناو خولقاندنی كادیری شیاو بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌ركانه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی ڕۆژی 31/3/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:یەکەم: هەرێم: هەرێمی کوردستان-عێراقدووەم: ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمسێیەم: وەزارەت: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمچوارەم: وەزیر: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمپێنجەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی: بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەت.شەشەم: بەرهەمە خۆماڵییەکان: کاڵاى پیشەسازى یان کشتوکاڵى ( ڕووەکى و ئاژەڵى) بەرهەمهێنراو لە ناوخۆی هەرێم و عێراق. حەوتەم: بەرهەمی هاوشێوە: بەرهەمی خۆماڵی هاوشێوەی بەرهەمی هاوردەکراو لە هەموو ڕوویەکەوە، یان هاوشێوەی بەڕێژەیەکى ڕەها لە ڕووى خەسڵەت و بەکارهێنانەوە.هەشتەم: بەرهەمی ڕکابەر(المنافس): ئەو بەرهەمە خۆماڵییەیە کە لەبەکارهێناندا کێبەرکێی بەرهەمی هاوردەکراو ئەکات ئەگەر هاوشێوەشی نەبێت.نۆیەم: نوقمکردن: هاوردەکردنی بەرهەمێک بۆ هەرێم بە نرخێکی کەمتر لە بەهای ئاسایی خۆی لە بازاڕی وڵاتی هەناردەکار.دەیەم: بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان: ئەو بەرهمهێنەرانەن کە ڕێژەى زۆرینەی بەرهەمی هاوشێوە یان ڕکابەر بەرهەم دەهێنن، بەمەرجێک بەرهەمی نوقمکار یان پاڵپشتیکراو هاوردە نەکەن.یازدەیەم: پاڵپشتیکردن: ئەو سوودە داراییەیە کە دەوڵەتی سەرچاوە (المنشأ) یان هەناردەکار، یان هەر دامەزراوەیەکى کەرتى گشتى لەو دەوڵەتە، بە ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکات، و دەبێتە مایەی سوودمەندبوونى بەرهەمهێن یان ئەو کەسانەی بەرهەمەکە دەگوازنەوە یان دەیفرۆشن یان هەناردەى دەکەن.دوازدەیەم: زێدە هاوردەکردنى بێ پاساو: زێدە هاوردەکردنی بەرهەمە بۆ هەرێم بە شێوەى ڕەها یان ڕێژەیی، ئەگەر نوقمکار یان پاڵپشتیکراویش نەبێت، بە جۆرێک ببێتە هۆکاری زیانگەیاندنی ڕاستەوخۆ یان ئەگەرى زیانگەیاندن بە ئەو دامەزراوە خۆماڵیانەی کە بەرهەمى هاوشێوە یان ڕکابەر بەرهەم دەهێنن.سێزدەیەم: زیان: ئەو زیانانەن کە ڕوویانداوە یان ئەگەری ڕوودانیان هەیە، و دەبنە هۆی ئاستەنگ دروستکردن لە بەردەم کەرتی پیشەسازیی یان کشتوکاڵی خۆماڵی، بەهۆی نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن یان زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو.چواردەیەم: پیادەکاریی زیانبەخش: نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن یان زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو دەگرێتەوە.پازدەیەم: نرخی ئاسایی: بریتییە لەو نرخەی کە بەرهەمە هاوردەکراوەکەی پێ دەخرێتە بەردەم بەکاربەر لە خوودی وڵاتی هاوردەلێکراو.شازدەیەم: پەراوێزى نوقمکردن: جیاوازى نێوان بەهای ئاسایی بەرهەمى هاوردەکراو و نرخى هەناردەکردنیەتی.حەڤدەیەم: لێکۆڵینەوە: ئەو ووردبینی و بەدواداچوونەیە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی بەڵگەنامە و زانیارییە پێشکەشکراوەکان، ڕوودانی پیادەکاریی زیانبەخش، زیانە لێکەوتەکانی و بوونی پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، ئەنجامیدەدات.هەژدەیەم: ڕێکاری خێرا: ئەو ڕێکارانەن کە بەشێوەیەکی کاتی، تا یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە، بۆ ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی کاریگەریی پیادەکاریی زیانبەخش لەسەر بەرهەمی خۆماڵی بابەتی لێکۆڵینەوە، پیادەدەکرێن.نۆزدەیەم: ڕێوشوێنی کۆتایی: ئەو ڕێوشوێنانەن کە دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان و سەلماندنی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانە لێکەوتەکانی و پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، بە بڕیاری وەزیر بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، دەگیرێنەبەر.مادده‌ی (2) یەکەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە لە سەر ئەو پیادەکارییە زیانبەخشانە جێبەجێ دەکرێت کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن یان ئەگەرى زیانگەیاندن بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و بازرگانى .دووەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە پاراستنی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە دەگرێتەوە کە لانیکەم (50%) پەنجا لە سەدی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم دابیندەکەن و بەپێى پێوەرەکانى پێوانەسازیی عێراقى یاخود جیهانى ـ لەکاتى نەبوونى پێوەرى عێراقیدا ـ کواڵیتییەکى بەرزیان هەیە.سێیەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە پاراستنی ئەو بەرهەمە پیشەسازییە خۆماڵییانە دەگرێتەوە کە لانیکەم (50%) پەنجا لە سەدی پێکهاتەکەی کەرەستەی خاوی بەرهەمی ناوخۆیی بێت نەک هاوردەکراو.مادده‌ی (3)یەکەم: بەرهەمهێنی ناوخۆیی یان نوێنەرە یاساییەکەی، یان هەر خاوەن بەرژەوەندییەک، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە داواکارییەکى نووسراو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیادەکاریی زیانبەخش پێشکەش بە وەزیر دەکات، بەم دوو مەرجەى خوارەوە:داواکارییەکە ئەو زانیاری و بەڵگەنامانە لە خۆ بگرێت کە ڕوودانی پیادەکاریی زیانبەخش، کەوتنەوەی زیان و بوونی پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، دەسەلمێنن. داواکارییەکە پشتگیریکراو بێت لە لایەن بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان بە مەرجێک رێژەى بەرهەمهێنانیان زیاتر بێت لە (50%) پەنجا لە سەدى پێداویستی ناوخۆیی بەکاربەر.دووەم: داواکاری پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، لەلایەن بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان یان بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پێشکەش دەکرێت، ئەگەر پیادەکاریی زیانبەخش پەیوەندی بە بەرهەمی کشتوکاڵیەوە هەبوو.سێیەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی، ئەرکی تاوتوێکردن و دڵنیابوون لە هاتنەدی مەرجەکانی داواکاریی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەقنووسکراو لەم یاسایەدا لەئەستۆ دەگرێت، و دەبێت لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێکەوتی تۆمارکردنی داواکارییەکە ڕاسپاردەی خۆی بۆ وەزیر بەرزبکاتەوە.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى، بەڕەزامەندى وەزیر، بەدەر لە حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئەگەر بەڵگە و زانیاریی پێویستى لەسەر بوونى پیادەکاریی زیانبەخش لەبەردەستدابوو، دەتوانێت لێکوڵینەوە ئەنجام بدات.پێنجەم:وەزیر لە ماوەی (15) ڕۆژ لە ڕێکەوتی گەیشتنی ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاری خۆی سەبارەت بە دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە یان ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە، دەدات.ئەگەر وەزیر لە ماوەی دیاریکراو لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا، بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەدا ئەوا وەڵام نەدانەوەکە بەڕەزامەندیی لەسەر دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە ئەژمار دەکرێت.بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاری دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە، لانیکەم لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچوونی، لە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانەدا بڵاودەکاتەوە.مادده‌ی (4)یەکەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڕیارى وەزیر بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێدەکات:دەست بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سەبارەت بە پیادەکاریی زیانبەخش، زیانە لێکەوتەکانی و پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، دەکات.دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوەکە و لایەنە بەشداربووەکانی، بۆ پێشکەشکردنی هەر بەڵگەنامە و زانیارییەک، گوێبیستنی وتەکانیان و گفتوگۆکردن دەربارەیان، و بینینی ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی کە پەیوەستن بە لێکۆڵینەوەکان ئەگەر نهێنی نەبن.لە دروستی و ووردی زانیاریی و بەڵگەی پێشکەشکراو بۆ سەلماندنی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانە لێکەوتەکانی دەکۆڵێتەوە، و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانێت داوای هەر زانیارییەکی تر لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوەکە و لایەنە بەشداربووەکان بکات.ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ڕاسپاردەکانی لە ماوەیەکدا کە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى دەستپێکردنى لێکۆڵینەوە زیاتر نەبێت، ئاڕاستەی وەزیر دەکات.دووەم:وەزیر لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، و ڕاسپاردەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی و ئەو زانیاریانەی بەردەستێتی، لە ماوە (15) پازدە ڕۆژدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.وەزیر دەتوانێت داوا لە هەر لایەنێکی پەیوەندیدار بکات، چ گشتی بێت یان تایبەت، بۆ ئەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە بابەتی لێکۆڵینەوەی بخەنەبەردەست، دەبێت ئەو لایەنانەش پابەندى پێشکەشکردنى بن.مادده‌ی (5)یەکەم: وەزیر دەتوانێت لە هەر کاتێکدا، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی، بڕیار لە ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکان یان کۆتایی پێهێنانیان بدات، لە هەردوو باری نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن، بەبێ سەپاندنی ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی نوقمکردن یان ڕێوشوێنی قەرەبووکردنەوە، ئەگەر هاوردەکار بەڵێننامە پێشکەش بکات، و تێیدا بەڵین بدات بە پێداچوونەوە بە نرخى بەرهەمەکە یان ڕاگرتنی هاوردەکردنی بۆ هەرێم بە نرخی نوقمکار یان پاڵپشتیکراو.دووەم: وەزیر دەتوانێت بڕیار بدات بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان وێڕای قبوڵکردنی ئەو بەڵیننامەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراوە.مادده‌ی (6)یەکەم: وەزیر لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بڕیارى کۆتاییپێهێنانی لێکۆڵینەوەکان دەدات، بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆتایی، لە یەکێک لەم بارانەی خوارەوە:-ئەگەر بەڵگەنامەی پێشکەشکراو لەسەر بوونی پیادەکاریی زیانبەخش یان جۆری زیانەکان باوەرپێهێنەر نەبوو، یان ئەگەر پەیوەندی هۆکاریی لە نێوان پیادەکاریی زیانبەخش و زیانەکانی بەرهەمی خۆماڵییدا نەبوو.ئەگەر داواکارییەکە بکشێنرێتەوە بە مەرجێک پێچەوانەى بەرژەوەندى گشتى نەبێت.ئەگەر پەرواێزی نوقمکردن یان بڕى پاڵپشتیکردن یان قەبارەى هاوردەکردن، کەمتربێت لەو بڕە دیاریکراوانەى کە بەپێى ڕێنمایی پشتبەستوو بەم یاسایە دەردەچێت.دووەم: وەزیر لە کاتی کۆتاییپێهێنانی لێکۆڵینەوەکان بەپێی حوکمەکانی بڕگەى (یەکەم)ی ئەم ماددەیە ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەدات:-کۆتاییپێهێنانی ڕێکاری خێرا و گەڕاندنەوەی بڕی ئەو بارمتە و دەستەبەرانەی کە بە پێی بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (8)ی ئەم یاسایە وەردەگیرێن .هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڵێنامەیەى کە بەپێی حوکمەکانی ماددەی (5)ی ئەم یاسایە پێشکەش دەکرێت.مادده‌ی (7)یەکەم: ئەگەر وەزیر بریاری بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان بدات، ئەوا بەڕێوبەرایەتی گشتی دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە تەواویان بکات:-ئەگەر پەیوەست بێت بە پاڵپشتیکردن یان نوقمکردن، لە ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان تێپەڕنەکات.ئەگەر پەیوەست بێت بە زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، لە ماوەیەک کە لە (3) سێ مانگ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان تێپەڕنەکات.دووەم: تاوتوێکردنی داواکاریی وەرگرتنی ڕێوشوێنى پاراستنى بەرهەمێکی خۆماڵی یان ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە ڕێگر نابێت لەبەردەم تەواوکردنی ڕێکارە گومرگی یەکان (التخلیص الجمرکي).مادده‌ی (8)یەکەم: وەزیر لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێوبەرایەتی گشتی بڕیاری گرتنەبەرى ڕێکارى خێرا بەرامبەر بە بەرهەمى هاوردەکراوى بابەتى لێکۆڵینەوە دەدات، ئەگەر گەیشتە ئەو بڕیارە بەراییەى کە پیادەکاریى زیانبەخش بەرامبەر بەرهەمی هاوشێوە یان بەرهەمی ڕکابەر بوونی هەیە، بەمەرجێک لانیکەم (30) سى رۆژ بەسەر دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەدا تێپەڕبووبێت، و ڕێکارەکان بەم شێوەیەى خوارەوە دەبن:-سەپاندنى ڕەسمى نوقمکردن لەسەر بەرهەمى هاوردەکراوى بابەتى لێکۆڵینەوە کە بەشێوەى بارمتە لاى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان سپاردە دەکرێت.پابەندکردنى کەسى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەری گەرەنتیکار بە بڕێکی یەکسان بە پەراوێزى نوقمکردن.پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار لە وڵاتانى پاڵپشتیکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەرى گەرەنتیکار بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان بەبڕێک کە یەکسان بێت لەگەڵ بڕی پاڵپشتی پێشکەشکراو.لە حاڵەتى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، زیادکردنی ڕەسمی گومرگی یان پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەرى گەرەنتیکار بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان بە بڕێکی یەکسان لەگەڵ ئەو زیانەى بە بەرهەمهێنە خۆماڵییەکان کەوتووە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتییەوە دیاریکراوە.پابەندکردنى هاوردەکار بە پێشکەشکردنی ئەو بەڵێننامەیەى لە ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا دەقنووسکراوە بۆ وەزارەت .دووەم: بەڕیوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکانی هەرێم بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و دەستەی گشتی گومرگەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی، ئەو ڕێکارە خێرایانەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراون، لە دواى بڵاوکردنەوەی لە دوو ڕۆژنامەى ڕۆژانەدا، جێبەجێدەکەن . سێیەم:ئەگەر بڕیاری گرتنەبەرى ڕێوشوێنى کۆتایی بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەرچوو، ئەوا ڕێکارە خێراکان کۆتای‌یان پێدەهێنرێت، و بارمتەکان یەکلایی (تسویة) دەکرێنەوە و دەستەبەرە پێشکەشکراوەکانیش هەڵدەوەشێندرێنەوە، لە بەرامبەردا ڕەسمی نووقمکردن یان ڕەسمی قەرەبووکردنەوە وەردەگیرێت.ئەگەر بڕیار بە نەگرتنەبەرى ڕێوشوێنى کۆتایی دەرچوو، ئەوا ڕێکارە خێراکان کۆتای‌یان پێدەهێنرێت و دەستەبەرەکان هەڵدەوشێندرێنەوە و ئەو بارمتانەی پێشکەشکراون دەگەڕێندرێنەوە.مادده‌ی (9)ئەگەر داواکارییەکە پەیوەست بێت بە بەرهەمێکی کشتوکاڵی، ئەوا ئەو ماوانەی بۆ لێکۆڵینەوە و ڕێکارەکانی دەرکردنی بڕیار لە ماددەکانی پێشوو دەقنووسکراون، بۆ (1/5) پێنج یەکى ئەو ماوەیە کەمدەکرێتەوە.مادده‌ی (10)سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران دەتوانێت ڕێکارى خێرا ڕابگرێت ئەگەر بۆى دەرکەوت ئەم ڕێکارە لێکەوتەی نەرێنى هەبووە لەسەر بەرهەمهێنى خۆماڵى تر یان بەکاربەران یان بەرژەوەندی گشتی.مادده‌ی (11)بەڕێوبەرایەتی گشتی لە دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا، پاڵپشت بە بەڵگەنامە و زانیاریی پشتڕاستکراوە، ڕاسپاردە ئاڕاستەی وەزیر دەکات، تیایدا ئەو دەرئەنجامانە دەخاتەڕوو کە دەربارەی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانەکان و پەیوەندى هۆکاریی لە نێوانیاندا، پێیگەیشتووە.مادده‌ی (12)یەکەم:وەزیر لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی، ئاماژەپێدراو لە ماددەی (11)ی ئەم یاسایەدا، بڕیار بەسەپاندنی ڕێوشوێنی کۆتایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیادەکاریی زیانبەخش دەدات، بەو مەرجەی جۆر و قەبارە و ئاستی پیادەکردنی ڕێوشوێنەکە لە خۆبگرێت، و ئەم بڕیارە لە ماوەی (10) دە ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچوونیەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.ئەگەر گرتنەبەرى ڕێوشوێنی کۆتایی ڕەتبکرێتەوە، پاڵپشت بەهەمان ئەو بابەت و هۆکارانەى لە داواکاریی یەکەمدا هاتوون، بەر لە تێپەڕبوونی ماوەى (180) سەد و هەشتا ڕۆژ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى بڕیارى وەزیر، نابێت داواکاریەکى تر پێشکەش بکرێتەوە.دووەم: وەزیر بۆ بەرەنگاربوونەوەى پیادەکاریى زیانبەخش ئەم ڕێوشوێنە کۆتاییانەى خوارەوە دەگرێتەبەر:-ڕێوشوێنى بەرەنگاربوونەوەى نوقمکردن، بە سەپاندنى ڕەسمى نوقمکردن بە جۆرێک یەکسان بێت بە پەراوێزى نوقمکردن.ڕێوشوێنى قەرەبووکردنەوە، بە سەپاندنى ڕەسمى گومرگى قەرەبووکردنەوە بەپێى یاسا، کە یەکسان بێت لەگەڵ بڕی پاڵپشتیکردنى بەرهەمى هاوردەکراو بۆ هەرێم.ڕێوشوێنى خۆپاراستن بۆ بەرەنگاربوونەوەى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، بە سنووردارکردنی ئەو بڕەى ڕێگە بەهاوردەکردنی دەدرێت، یان سەپاندنى پێناسى گومرگى لەسەر بەرهەمى هاوردەکراو، یان زیادکردنى پێناسەکە یان هەر ڕێکارێک كە یارمەتى بەرهەمهێنى خۆماڵى بدات لەسەر خۆگونجاندن لەگەڵ بەرهەمى هاوردەکراو بەو مەرجەى کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەرژەوەندیی گشتى و بەکاربەری ناوخۆیی نەبێت.سێیەم: سەپاندنی ڕێوشوێنی کۆتایی، تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی، دوای ڕەزامەندی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت.مادده‌ی (13)ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت لە ماوەی (10) دە ڕۆژدا، بڕیاری وەزیر بە سەپاندنی ڕێوشوێنی كۆتایی پەسەند بكات یان ڕەتیبكاتەوە، و ئەگەر لە ماوەی دیاریكراودا بڕیاری نەدا، ئەوا بڕیاری وەزیر بە پەسەندكراو دادەنرێت. مادده‌ی (14)یەکەم: گرتنەبەرى رێوشوێنى کۆتایی دەبێت بەو بڕە بێت کە بۆ بەرگرتن لە ڕوودانى زیان یان لابردنى زیان پێویستە، بەجۆرێک دەرفەت بداتە بەرهەمهێنى خۆماڵى بارودۆخى خۆی لەگەڵ بەرهەمى هاوردەکراو و پاراستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێم بگونجێنێت.دووەم: نابێت بڕى ئەو ڕەسمی گومرگییەى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نوقمکردن یان ئەو ڕەسمی قەرەبووكردنەوەیەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پاڵپشتیکردن دەسەپێندرێت، لە پەراوێزى نوقمکردن یان بڕى پاڵپشتیکردن زیاتر بێت، و دەکرێت بە بڕێکی کەمتر دیاری بکرێت ئەگەر ئەو بڕە لابردنى کاریگەرییەکانى زیان مسۆگەر بکات، و هەر زیادەیەک لە ڕەسمی گومرگیى یان قەرەبووكردنەوەی وەرگیراو کە زیاترە لە پەراوێزى نوقمکردن یان بڕى پاڵپشتیکردن بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنرێتەوە.سیێەم: نابێت هەمان بەرهەمى هاوردەکراو لە هەمان کاتدا بۆ ڕێوشوێنى بەرەنگاربوونەوەى نوقمکردن و ڕێوشوێنى قەرەبووکردنەوەش ملکەچ بێت، هەرچەندە لەیەک کاتدا نوقومکەر و پاڵپشتیکراویش بێت.مادده‌ی (15)یەکەم: جێبەجێکردنى ڕێوشوێنى کۆتایى بە شێوەی کاتییە و نابێت لە (5) پێنج ساڵ زیاتر بێت.دووەم:ڕێوشوێنی کۆتایی بەرەنگاربوونەوەی نوقمکردن و پاڵپیشتیکردن بە درێژایی ماوەی بەردەوامبوونی حاڵەتی نوقمکرن و پاڵپشتیکردن بەردەوام دەبێت.بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، خۆى یان لەسەر داوای کەسی پەیوەندیدار، دوای پێشکەشکردنی پاساو و بەڵگەی پێویست، پێش تەواوبوونی ماوەی ڕێوشوێنی کۆتایی، دەتوانێت پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەدا بکات.ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆی دەرکەوت کە بەردەوامی ڕێوشوێنی کۆتایی پاساوی نەماوە، ئەوا بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەڕەزامەندی وەزیر و دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران، کۆتایی بە ڕێوشوێنەکان دەهێنرێت.مادده‌ی (16)بەڕێوبەرایەتی گشتیی گومرگەکانی هەرێم، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و دەستەی گشتی گومرگەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی، ڕێوشوێنى کۆتایی جێبەجێدەکات. مادده‌ی (17)یەکەم: بەڕێوبەرایەتیەک بە ناوی (بەڕێوبەرایەتی پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان) لە هەردوو بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیی لە وەزارەت و بەڕیوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو دادەمەزرێت، و لە پارێزگاکانى هەرێم و ئیدارەى سەربەخۆکان، بەش یان هۆبەى تایبەتمەندیان دەبێت.دووەم: هەر بەڕێوبەرایەتیەک لەوانەی لە بڕگەی (یەکەم)دا دەقنووسکراوە، بۆ مەبەستەکانى جێبەجێکردنی ئەم یاسایە ئەم تۆمارنامانەى خوارەوەى دەبێت:-تۆمارنامەى نوقمکردن.تۆمارنامەى پاڵپشتیکردن.تۆمارنامەى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو.حوكمە گشتییەكانماددهی (18)بەرهەمە خۆماڵییەکان، پشت بەست بە بنەمای مامەڵەی هاوشێوە، بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، لەدەرەوەی هەرێم پارێزراو دەبن.مادده‌ی (19)ئەنجوومەنی وەزیران هێمای جیاکەرەوەی بەرهەمە خۆماڵییـەکانى هەرێم دیاریدەکات، و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتى فیدراڵی کار بۆ بەدەستهێنانی باڕکۆدی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمە خۆماڵییـەکان دەکات.مادده‌ی (20)یەکەم: وەزیر بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران، دەتوانێت هەرکات پێویست بوو، لەگەڵ هاوتاکەى لە دەسەڵاتى فیدراڵى هەماهەنگى بکات، بۆ گونجاندنى ڕێوشوێنەکانى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى هەرێم لەگەڵ ڕێوشوێنە فیدراڵییەکان.دووەم: هەموو بازگە و دەروازە سنوورییەکان پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکانن، چ لەلایەن دەسەڵاتى تایبەتمەندى ئیتیحادى دەرچووبن یان لەلایەن دەسەڵاتى تایبەتمەندى هەرێم، و لەکاتی ناکۆکی لە نێوانیاندا، کام ڕێوشوێن توندتر بێت ئەوە جێبەجێدەکرێت، بەشێوەیەک کە کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەکاربەرانى هەرێم لە ڕووى نرخ و کوالیتییەوە نەبێت.مادده‌ی (21)وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بەبێ ئەنجامدانى ڕێکارەکانى پێشکەشکردنى داوا و لێکۆڵینەوەى تایبەت بە پیادەکاریى زیانبەخش، بەمەبەستى جێبەجێکردنى سیاسەتى بازاڕکارى وەزارەتەکە و پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى خۆماڵى لە وەرزى پێگەیشتندا، بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەى بەرهەمى دەرەکى، یان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایی و ئابووریی بڕیارى زیادکردنى ڕەسمى گومرگى دەدات، ئەگەر هاتوو بەرهەمێک بێ پاساو زیاد هاوردە کرابێت و کاریگەرى نەرێنى ڕاستەوخۆى لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکان هەبێت لە وەرزى پێگەیشتنیاندا.مادده‌ی (22)دامەزراوەو فەرمانگە و کۆمپانیاکانى کەرتى گشتى، لە گرێبەستەکانى کڕین و گرێبەستى پڕۆژەکاندا، پشت بەو بەرهەمە خۆماڵیانە دەبەستن کە لەگەڵ پێودانگ و خەسڵەتە داواکراوەکاندا هاوتان، و لەلایەن بەرهەمهێنى ناوخۆییەوە بەرهەم دەهێنرێن.مادده‌ی (23)یەكەم: درکاندنى هەر زانیاریەکى نهێنى کە تایبەت بێت بە ڵیکۆڵینەوە و ڕێکاریی و ڕیوشوێنەکان لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار و فەرمانبەرانەوە، بەپێى یاسا بەرکارەکان بە تاوان هەژماردەکرێت.دووەم: سەرەڕای هەر سزایەک کە لە یاسا بەرکارەکاندا هەیە، هەر فەرمانبەرێک یان هەر کەسێکی تر سەرپێچی حوکمی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (10.000.000) دە ملێۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (20.000.000) بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.حوكمە كۆتاییەكانماددهی (24)وەزیر بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و وەزیرى دارایی و ئابووریى، ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (25)كار بە دەقی هیچ یاسا و بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (26)ئەنجوومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ دەکەن.مادده‌ی (27)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت.هۆیه‌كانی دهرچواندنلە پێناوى گەشەپێدان و پاڵپشتى کردنى کەرتى پیشەسازى و کشتوکاڵى خۆماڵى و پاراستنیان لە زیان بەجۆرێك کە ببێتە هۆى لەدەستدانى کێبڕکێى ڕەواو دادپەروەرانە، و هاوكات ڕەخساندنى دەرفەتى گونجاو بۆ بەرهەمهێنە خۆماڵیەکان و بەرزکردنەوەى تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ کێبڕکێ کردن لە بازاڕە ناوخۆیى و جیهانییەكان، وڕەچاوکردنی بەرژەوەندی بەکاربەری ناوخۆیی بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی و ڕێگەگرتن لەبەرزبوونەوەى نرخى بەرهەمە خۆماڵییەکان، ئەم یاسایە دەرچوێنرا. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان | 3
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان | 3
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یسهندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیهكانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان : 11ڕۆژی دەرهێنان: 19/4/2000 "بڕیار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/4/2000 ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ.2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ر دانییه‌وه ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 24
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (3)ی ڕۆژی 2/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقبەشی یەكەمپێناسە و ئامانجەكانماددهی (1)بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمى کوردستان ـ عێراق .دووەم/ ئەنجومەنىوەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنى ئاو لە هەرێم.چوارەم/ وەزارەت: وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم.پێنجەم/ وەزیر: وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم.شەشەم/ سندوق: سندوقى پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم.حەوتەم/ ئاوىژێر زەوەى: ئەو ئاوەى کە لە ژێر ڕووى زەویدا هەیە، قووڵاییەکەى هەرچەند بێت.هەشتەم/ ئاوى سەر زەوى: ئاوى زێ، ڕووبار، کانیاو، کارێز، ئاوى ڕۆیشتوو، کۆگا سروشتى و دەستکردەکان و ئاوى چارەسەرکراویش، دەگرێتەوە.نۆیەم/ سەرچاوەکانىئاو: ئاوى سەر زەوى و ژێر زەوى بە هەموو سەرچاوەکانییەوە، و ئاوى قورس و ئاوەڕۆکانیش دواى چارەسەرکردنیان، دەگرێتەوە.دەیەم/ پاراستنىسەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەكی گشتى تەکنیکى و یاساییە، کە دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى توانستى بەردەوامى ئاو، بەردەوام بەردەستبوونى، و ڕێگرتن لە کەمبوونەوە و بەفیڕۆدان و پیسبوونى.یازدەیەم/ بەڕێوەبردنىسەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەکى ڕێکخراوە کە دەبێتە هۆى بەردەوامى و باش بەکاربردنى سەرچاوەکانى ئاو لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى، بۆ هەموو بەکاربەرانى.دوازدەیەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەکى ڕێکخراوە کە دەبێتە هۆى بووژاندنەوەى دروستى سەرچاوەکانى ئاو.سێزدەیەم/ کۆگاکردنىئاو: کۆکردنەوەى ئاوى بەفر و بارانە.چواردەیەم/ ڕێڕەوى ئاوى: ڕێچکەى سروشتى یان دەستکردە، کە تەوژمى ئاویى بەشێوەیەکى هەمیشەیى یان کاتى، پێیدا تێپەڕدەبێت.پازدەیەم/ پاشماوە: هەر ماددەیەکى ڕەق، شل، گاز، کیمیایى، میکرۆب، ڤایرۆسى، تیشکدار یان گەرمکراوە، کە دەبێتە هۆى پیسبوونى ئاو.شازدەیەم/ ئاوىقورس: ئاوى بەكارهاتووە لە یەکەکانى نیشتەجێبوون، پڕۆژە پیشەسازیی یان، تەندروستییەکان، شوێنە خزمەتگوزارییەکان و هەر بوارێکى دیکە، و پاشماوەى تێدا نیشتووە یان تواوەتەوە.حەڤدەیەم/ پیسبوونىئاو: هەر پڕۆسەیەکە کە ببێتە هۆى گۆڕینى خەسڵەت و پێکهاتە بنەڕەتیەکانى ئاو، بە جۆرێک زیان بە ژیانى مرۆڤ و زیندەوەران و ژینگە بگەێنێت.هەژدەیەم/ ئاوىچارەسەرکراو: ئەو ئاوەیە کە پاککراوەتەوە لە هەموو جۆرە پاشماوەیەک.نۆزدەیەم/ سوودمەند: ئەو لایەن و کەسانە دەگرێتەوە کە مافى بەکاربردنى ئاویان بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، هەیە.بیستەم/ بەفیڕۆدانىئاو: زیاد بەکاربردن یان خراپ بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاوە، بە ئەنقەست بێت یان لە ئەنجامى کەمتەرخەمى.بیست و یەک/ هاوسەنگى ساڵانەى ئاو: دەرهێنان و بەکاربردنى ئاو، بەبڕێک کە یەکسان یان کەمتر بێت لە ئاوى بە دەستهاتوو لە هەمان ساڵدا.مادده‌ی (2)ئامانج لەم یاسایە بریتییە لە:-یەکەم/ بەڕێوەبردن و پاراستنى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم، بۆ گەیشتن بە باشترین شێوازى بەکاربردن.دووەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو، و دیاریکردنى بڕ و جۆرى بەکاربردنى، بە مەبەستى بەدیهێنانى ئاسایشى ئاو و پاراستنى مافى نەوەکانى داهاتوو.سێیەم/ ڕەچاوکردن و چەسپاندنى مافى هەرێم لە ئاوە هاوبەشەکانى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى و وڵاتانى دراوسێ، بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێم لە دابینکردنى ئاو، بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاسا و پێوەرە نێودوڵەتییەکاندا بگونجێت.چوارەم/ بەردەوامى هەماهەنگى، پەیوەندى و گۆڕینەوەى زانیارییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى دادپەروەرانە بە ئاڕاستەى دابەشکردنى بڕ و جۆرى ئاوى ڕۆیشتوو و هاتوو بۆ هەرێم.پێنجەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوە ئاوییە پیسبووەکان و گرنگیدان بە پاراستنى ژینگە.بەشی دووەمبنەما گشتییەكانماددهی (3)ئاو سامانێکى نیشتیمانییە، سەرچاوەکانى بە موڵکى گشتى دادەنرێت، بە مۆڵەت و بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، سوودیان لێوەردەگیرێت.مادده‌ی (4)حکومەتى هەرێم بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى بەشدار دەبێت لە:-یەکەم/ داڕشتنى سیاسەتى ئاو.دووەم/ داڕشتنى سیاسەتى بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا، بەپێى پەیماننامە و نەریتە نێودەوڵەتییەکان.مادده‌ی (5)یەکەم/ بەکاربردنى ئاو لە ڕووى لە پێشینەییەوە بەم شێوەیە دەبێت:-خواردنەوە و بەکاربردنى بۆ پێویستى خزمەتگوزاریى.ئاژەڵدارى و سامانى ماسى.مەبەستەکانى ئاودێریى و کشتوکاڵ.پێداویستیەکانى پیشەسازى و بەرهەمهێنانى کارەبا.مەبەستەکانى ژینگەیى و کەرتى گەشتوگوزاریی.مەبەستەکانى وەبەرهێنان.دووەم/ گوڕینى جۆرى بەکاربردنى ئاو لەسەر بنەماى مۆڵەتى ڕێپێدانى نوێ دەبێت.بەشی سێیەمبەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوماددهی (6)وەزارەت پێویستە ئەمانەى خوارەوە ئەنجام بدات:-یەکەم/ ئامادەکردنى پلانى تایبەت بە بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو و پڕۆژەکانى، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى تر‌ى پەیوەندیدار، بە مەبەستى بەکاربردنى لەلایەن کەرتە سوودمەندەکانەوە.دووەم/ بەرزکردنەوەى تواناکان و گەشەپێدانى پیشەیى لە بوارى بەڕێوەبەردنى سەرچاوەکانى ئاو.سێیەم/ دانانی پلانى بووژاندنەوە و بەڕێوەبردنى ئاو، بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت و بەشدارپێکردنى دانیشتووان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەرتى تایبەت لە پرۆسەكەدا.چوارەم/ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ڕێکخراوی ناحکومی و ڕاگەیاندنەکان، بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى گشتى دەربارەى گرنگى زیندەگى سەرچاوەکانى ئاو و بایەخ پێدانى لە قۆناغەکانى خوێندندا.مادده‌ی (7)یەکەم/ ئەنجومەنێک لە وەزارەت، بەناوی (ئەنجومەنی ئاو لەهەرێم) بە سەرۆکایەتى وەزیر و بە ئەندامیەتی هەر یەک لەمانەى خوارەوە، پێکدێت:-بریکارى وەزارەت بۆ کاروبارى سەرچاوەکانى ئاو.سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم.بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شاراەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم.بەڕێوەبەرى گشتى سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوە لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى باخدارى و پاوان و دارستان لە وەزارەت.دووەم/ نوێنەرى ئەو لایەنانەى خوارەوە بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن دەکەن، بە مەرجێک پلەى وەزیفییان لە بەڕێوەبەرى گشتى کەمتر نەبێت، بەبێ ئەوەى مافى دەنگدانیان هەبێت:-وەزارەتى پلاندانانى هەرێم.وەزارەتى کارەباى هەرێم.وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.وەزارەتى تەندروستى هەرێم.گوژمەى تەرخانکراو لە بودجەى ساڵانەى هەرێم.سێیەم/ فەرمانبەرێک لە وەزارەت وەک سکرتێرى ئەنجومەن لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەکرێت، بە مەرجێک لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایى زانکۆیى بێت.چوارەم/ ئەنجومەن دەتوانێت، بەپێى پێویست، میواندارى پسپۆڕان، بۆ وەرگرتنى ڕا و بۆچوونیان بکات.پێنجەم/ ئەنجومەن سێ مانگ جارێک یان هەر کات پێویست بێت لەسەر داواى سەرۆک کۆدەبێتەوە .شەشەم/ ڕاسپاردە و پێشنیازە پێویستیەکان لەلایەن وەزیرەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزدەکرێتەوە.مادده‌ی (8)ئەرکەکانى ئەنجومەن:-یەکەم/ دانانى سیاسەتى ناوخۆیى ئاو لە هەرێم.دووەم/ پەسەندکردنى پلانى بەکارهێنانى ئاو لەلایەن گشت کەرتەکانەوە.سێیەم/ بڕیاردان لەسەر پڕۆژەى سەرچاوەکانى ئاو و بەکاربردنى.چوارەم/ بڕیاردان لەسەر پلانى وەبەرهێنان لە بوارى بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو و پاراستنى.پێنجەم/ بڕیاردان لەسەر ستراتیژیەتى نیشتیمانى تایبەت بە کەش و هەوا و بەرزەفتکردنى کاریگەریەکانى لەسەر پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو.شەشەم/ بڕیاردان لە پلانى دابەشکردنى ئاو لە نێوان کەرتە جیاجیاکان و بەکاربردنە سەرەکییەکانى ئاو.حەوتەم/ کارکردن بۆ دابینکردنى بودجەى پێویست بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى بەنداوی گەورە و مامناوەندى و پڕۆژە هەمەجۆرەکانى ئاو.هەشتەم/ دانانى پلانى بەکارهێنانى سیستەمى ئاودێرى نوێ بۆ پەرەپێدانى بەرهەمى کشتوکاڵى، بە مەرجێک گونجاوبێت لەگەڵ سوودى ئابوورى و پشکى ئەو ئاوەى بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکە تەرخانکراوە.نۆیەم/ داڕشتنى پلانى گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەى ووشکەساڵى و لافاو و پیسبوونى سەرچاوەکانى ئاو، بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.بەشی چوارەمپاراستنی سەرچاوەكانی ئاوماددهی (9)ئەم کارانەى خوارەوە ڕێگەپێنەدراون:-یەکەم/ فڕێدانی پاشماوەی ناوچەكانی نیشتەجێبوون، پرۆژە پیشەسازی، كشتوكاڵی و بازرگانییەكان، تەقەمەنی، پاشماوەی تەندروستنی یان هەر بوارێکى تر بۆ ناو سەرچاوەکانى ئاو، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە چارەسەرى زانستى پێویستى بۆ کرابێت.دووەم/ ئەنجامدانى گۆڕانکارى لە ڕێڕەوەى سەرچاوەکانی ئاو، بەجۆرێک ببێتە هۆى کەمکردنەوەى بڕی ئاو یان پیسبوونى ئاو یان ڕودانى لافاو.سێیەم/ بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى ئاوى ژێرزەوى بەبێ مۆڵەتى وەزارەت.چوارەم/ هەر چالاکییەک بۆ کۆگاکردنى یان کەمکردنەوەى سەرچاوەکانى ئاو بەبێ موڵەتى پێشوەخت.پێنجەم/ داپۆشینى پاشماوەی بە هەر ڕێگەیەک کە دەرئەنجام کاریگەرى لەسەر جۆر و توانستی سەرچاوەکانى ئاوى سەرزەوى یان ژێرزەوى یان ژینگە دروست بکات.شەشەم/ بەکارهێنانى قڕکەر بۆ قەڵاچۆکردنى پەتا کشتوکاڵییەکان یان پەیینى کیمیایى، کە ببێتە هۆى پیسبوونى سەرچاوەکانى ئاو.حەوتەم/ دامەزراندنى هەر پرۆژەیەک یان کارگەیەک یان خانوویەکى نیشتەجێبوون لەسەر کەنارى ڕووبار و لقەکانیان، دەریاچە، کۆگاکانى ئاو، و زەوییەکانى دەوروپشتیان لە سنوورى دیاریکراو، بەبێ وەرگرتنى مۆڵەتى وەزارەت، جگە لە پڕۆژەکانى ئاو و ئاوەڕۆ.هەشتەم/ بەکارهێنانى ماددەى ژەهراوى یان کارەبا یان قڕکەر یان تەقەمەنى بۆ ڕاوى ماسی و گیاندارە ئاوییەکانى دیکە، بەجۆرێک کە ببێتەهۆى پیسبوونى سەرچاوە ئاوییەکان.نۆیەم/ فڕێدانى پاشماوەى نەوتى، لە سەرچاوەکانى ئاوى سەرزەویدا، یان لە ناو ڕێڕەوى ئاوى باران و کانیاو و کارێز و دەریاچە و گۆماوەکاندا یان لە ناو ئاوى ژێرزەوى و ناوچەکانى بووژاندنەوەدا.دەیەم/ فڕێدانى لاشەى ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ ناو ڕێڕەوى ئاو یان ناوچەکانى بووژانەوەى ئاوى ژێرزەوى.یازدەیەم/ هەر چالاکییەک کە ببێتەهۆى پیسبوونى ئاو، یان کەنار و ڕۆخى ڕیڕەوەکانى ئاوى سروشتى، یان کاریگەرى نەرێنى لەسەر بڕو و جۆرى ئاوەکە دروست بکات.مادده‌ی (10)یەکەم/ وەزارەت، سیستەمى چاودێرى، لەسەر بڕ و جۆرى ئاو، لە سەرچاوەکانى ئاوى سروشتى دادەنێت، بۆ مسۆگەرکردنى پاراستن، زیادکردنى توانست و ڕێگرتن لە پیسبوون.دووەم/ وەزارەت پابەندە بە دانانى تۆمارێکى تایبەت بەو بیرانەى کە بەر لە دەرچوونى ئەم یاسایە بە مۆڵەت یان بێ مۆڵەت هەڵکەندراون، و ڕێکارى پێویست بۆ گونجاندنیان لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە دەگرێتەبەر.مادده‌ی (11)یەکەم/ پێویستە بەکاربردنى ئاو لە هەرێم بەپێى ستاندارد و کواڵیتى جیهانى بێت.دووەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوەى ئاوە پیسبووەکان و ئاوەڕۆکان بە دانانى وێستگەى چارەسەریى گونجاوى سەردەمیانە دەبێت.سێیەم/ هەر پڕۆژەیەک کە پاشماوەی لێ پەیدا ببێت، تا ئەو کاتەى ڕێنمایى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ نەکات، ڕێگە بە دامەزراندنى نادرێت.چوارەم/ ڕێگە بە دامەزراندنى هیچ پڕۆژەیەک نادرێت، ئەگەر یەکەى چارەسەرکردنى پاشماوەى نەبێت.پێنجەم/ ئەو پڕۆژانەى بوونى یاساییان هەیە و پاشماوەیان دەڕژێتە نێو سەرچاوەکانى ئاو، ماوەى (6) شەش مانگیان لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە پێدەدرێت، بۆ دامەزراندنى یەکەى چارەسەرکردنى پاشماوە، بە پێچەوانەوە، موڵەتى کارکردنیان لێدەسەندرێتەوە.مادده‌ی (12)یەکەم/ وەزارەت پلانى ساڵانە و مامناوەندى و درێژخایەنى کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکان لە بەکاربردنى ئاودا پەسەند دەکات، بۆ هێنانەدى هاوسەنگى ساڵانەی ئاو و دادپەروەریى لە دابەشکردنیدا.دووەم/ وەزارەت پلان بۆ ڕێگرتن لە ڕۆچوونى زەوى، سێڵاو، لافاو، چاککردنى ڕێڕەوى شی‌و و کەناڵە گشتییەکان و کەناری ڕووبارەکان، و چاودێرى هاتنى سێڵاو و لافاو و بەکارهێنانى ئاوى پڕۆژەکانى ئاودێرى دادەنێت، بەجۆرێک گەرەنتى پاراستنى ئاو لە بەفیڕۆدان و پیسبوون، بکات.مادده‌ی (13)یەکەم/ سندوقێک بەناوى (سندوقى پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو لە هەرێم)، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، دادەمەزرێت.دووەم/ سندوق ئەنجومەنێکى کارگێرى بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانى دەبێت، و بە پەیڕەوێک لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، پێکدەهێنرێت.مادده‌ی (14)یەکەم/ داهاتى سندوق لەم سەرچاوانەى خوارەوە پێکدێت:-هەر کۆمەک و یارمەتیەک، کە بەپێی یاسا پێشکەش بە سندوق دەکرێت.دووەم/ داهاتى سندوق بۆ مەبەستى پاراستن و بووژاندنەوەی سەرچاوەکانى ئاو و ڕێگەگرتن لە پیسبوونى، بەکاردێت.سێیەم/ شێوازى خەرجکردنى داهاتى سندوق بە پەیڕەوێك ڕێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، دەردەچێتماددهی (15)دەزگاى ئاسایش و پۆلیسى پاراستنى دارستان و ژینگە، ئەرکى پاراستنى سەرچاوەکانى ئاو لە ئەستۆ دەگرن.مادده‌ی (16)یەکەم/گشت پڕۆژەکانى بەکاربردنی سەرچاوەکانى ئاو، بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، دواى لارینەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن وەزارەتەوە ڕێپێدانیان بۆ دەکرێت.گشت پڕۆژەکانى وەبەرهێنان، بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، دواى لارینەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن وەزارەتەوە ڕێپێدانی بەكاربردنیان بۆ دەکرێت.دووەم/ پێویستە لەسەر سوودمەندانى ئاوى سەرزەوى و ژێرزەوى، کە بێ مۆڵەتن، لە کەرتەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازى و بازرگانى و گەشتوگوزار، داواکاریى مافی سوودمەندبوون لە ئاو پێشکەش بکەن، و لە ماوەى (6) شەش مانگ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، مۆڵەت لە وەزارەت وەربگرن، بەپێچەوانەوە، سوودمەند بە سەرپێچیکار لە حوکمەکانى ئەم یاسایە هەژمار دەکرێت.سێیەم/ هەر زێدەڕۆییەک لەلایەن سوودمەندى ئاو، زیاد لەو بڕە ئاوەى رێپێدراوە، بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت، و سەرپێچیکار بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە سزا دەدرێت.چوارەم/ وەزارەت دەتوانێت پێداچوونەوە بە موڵەتەکان و بە بڕى ئاوى سەرزەوى و ژێرزەوى موڵەتپێدراودا، لەبەر ڕۆشنایى پڕۆسەی بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاودا، بکاتماددهی (17)وەزیر دەتوانێت، بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى بیر، لە هەندێک ناوچە قەدەغە بکات، بەپێى ڕاپۆرتى ئەنجومەن، بە مەرجێک مەترسى دابەزینى بڕ و ئاست و جۆرى ئاوى ژێرزەوى هەبێت، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە و یاسا بەرکارەکانى هەرێم، قەرەبووى خاوەن بیر دەکرێتەوە بەو زیانەى کە لە ئەنجامى ئەو بڕیارە پێیدەکەوێت.مادده‌ی (18)پێویستە وەزارەت، ئەم ڕێوشوێنانەى خوارەوە، بۆ ڕێکخستنى ناوچەى باراناوى، کە دەبێتە هۆى ڕوودانى سێڵاو و لافاو لەو ناوچەیەى پێیدا دەڕوات، بگرێتە بەر:-یەکەم/ پاراستنى خاک و بەرگى ڕووەکى بە ڕێگاى گونجاو، و چاندنى ئەو ڕووەکانەى خۆڵ جێگیر دەکەن، بۆ پاراستنى ناوچەکە لە داماڵین و ڕۆچوون.دووەم/ ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوە لە ڕێڕەوى شیوەکان و دروستکردنى پرۆژەى پێویست بۆ پاراستنى خاک.سێیەم/ قەدەغەکردنى فراوانکارى لە پەیداکردنى زەوى کشتوکاڵى یان دامەزراندنى پڕۆژەى شارستانى یان پیشەسازى لەسەر ڕێرەوى شیوەکان، کەنار ڕووبارەکان، بەنداو و کۆگاکانى ئاو، ئەگەر کاریگەرى نەرێنى لەسەر سەرچاوەکانى ئاو هەبوو.بەشی پێنجەمحوكمە سزاییەكانماددهی (19)هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمەکانى ئەم یاسایە، جگە لە حوکمى ماددەى (9)ى ئەم یاسایە بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (3) سێ مانگ زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردنێک کە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بە هەردووکیان، سزادەدرێتماددهی (20)یەکەم/ هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمەکانى ماددەى (9)ى ئەم یاسایە بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (6) شەش مانگ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێك کە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار کەمتر نەبیت و لە ( 10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و لابردنى سەرپێچیەکە و گەڕاندنەوەی ماددە یان پاشماوەکان بۆ شوێنى پێشوویان یان لەناوبردنیان لە ئەستوی سەرپێچیکار دەبێت.دووەم/ لە حاڵەتى دووبارەکردنى ئەو سەرپێچییەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتووە، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێک کە لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبیت و لە (15,000,000) پازدە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و لابردنى سەرپێچیەکە لە ئەستۆى سەرپێچیکار دەبێت.سێیەم/ سزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، ڕێگرنابن لە سەپاندنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکاندا هاتبێت.بەشی شەشەمحوكمە كۆتاییەكانماددهی (21)وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (22)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (23)پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (24)ئەم یاسایە لە دواى تێپەڕبوونى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا، جێبەجێ دەکرێت.د.رێواز فایق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچوواندنلە پێناو دابینکردنى ئاسایشى ئاو لە هەرێم، و لەبەر گرنگى ئاو لە ژیانى مرۆڤ و کاریگەرى لەسەر واقیعى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسی وەکو سامانێکى نیشتیمانى و بۆ ڕێگرتن لە خراپ بەکارهێنانى، و دەستەبەرى بەردەوامبوونى سەرچاوەکانى ئاو، و دابەشکردنى بەشێوەیەکى دادپەروەرانە و بووژاندنەوە و پاراستنى، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسهو ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێ كردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجیه‌ت و سیاسه‌ت و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی (رووه‌كی و ئاژه‌ڵی) بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی(سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی) له هه‌رێم بۆ وه‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنانی(الاستخدام الامپل) سامانی ئاو و، جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو كیفایه‌تی خۆیی له مه‌وادی خۆراكی هه‌رێم له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا.دووه‌م: ئاماده كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی هونه‌ری و ئابووریی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی، له‌وانه‌ش: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوكردنی خاك و، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و،دانانی نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان و، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و، كاركردن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پلانه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان.سێیه‌م:دامه‌زراندنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی به‌نداو(السدود)و، پرۆژه‌ی ئاودێری و، پرۆژه‌كانی پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت.چواره‌م:كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به جۆرێك، كه گه‌شه‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی گه‌شه‌پێبدات.پێنجه‌م: دانانی پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان لافاوو، كۆنترۆڵكردنی سێڵاو(السیول)و، به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ڕێژه‌ی(حه‌وزی) رووباره‌كان و، رێكخستنی دابه‌شكردنی ئاو‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو.شه‌شه‌م: بنیادنانی تاقیگه‌و، وێستگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌و، گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و، كاركردن بۆ گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و گه‌یاندنیان به جوتیاران له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی رێنماییكردنی كشتوكاڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی به‌رهه‌م.حه‌وته‌م: پێشنیاركردن وتۆژینهوه له و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زامن كردنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی و پاراستنی و چاره‌سه‌ركردنی جۆری ئاو‌و په‌ره‌پێدان وچاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و خاك له رێگای جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاساكانی كشتوكاڵی و ئاو وژینگه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بگونجێت.هه‌شته‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به چه‌سپاندنی مافی ده‌ستكاری كردن له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی جوتیاران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بووه یان بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی تیایاندا به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه.نۆیه‌م: هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می(الانتاج) كشتوكاڵ و، هاندانی(تشجیع)یه‌كه بچووكه‌كان به تێكه‌ڵكردنی و یه‌كتر ته‌واو كردن(التكامل).ده‌یه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هاندان و رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی و كه‌رتی ئاو وپێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان تا به‌شداری له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی هه‌رێمدا بكه‌ن.یازدهم: كاركردن بۆ بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ و پاشكۆكانی له هه‌رێمداو وپه‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه له نه‌خۆشی و زیادكردنی به‌رهه‌م و چاككردنی جۆره‌كانی.دوازدهم: كاركردنی به‌رده‌وام و، دانانی پلانی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌خۆشی و درم، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه زامنی پاراستنی ده‌كه‌ن و، رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌گرن.سێزده‌م: بایه‌خدان به باغداری و دارستان(سروشتی و ده‌ستكرد)و له‌وه‌رگاكان و پاراستنیان، چونكه سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و پشتیوانی كردن له قه‌ده‌غه كراوه سروشتییه‌كان(المحمیات الگبیعیه).چوارده‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی رێنماییكردن و، تێگه‌یاندنی جوتیارو ره‌زه‌وانان ده‌رباره‌ی باشترین به‌كارهێنانی سامانی ئاوی و، بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆجیاو پێداویسته هاوچه‌رخه‌كانی كشتوكاڵ، به جۆرێك،كه،خزمه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا بكات.پازده‌م: پشت به‌ستن به سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنی ته‌واوكاری سامانه ئاوییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ربه‌ست كردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به جێبه‌جێ كردنی له پێناو پاراستنی سامانی ئاوی له هه‌رێمدا و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان یا داموده‌زگا حكومیه‌كانی دیكه و، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه حكومییانه‌ی كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و، ئاگادار بوون له‌و رۆڵه زیندووه‌ی كه له وه‌رگرتنی بڕیاره خۆجیهتی ونیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سامانه ئاویه‌كان و راسپارده‌كانیدا ده‌یگێرێ.شازده‌م: هاندانی جووتیاران بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی كشتوكاڵی پسپۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له پێناو دروست كردنی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا.حه‌ڤده‌م: هاندانی پیشه‌سازی خۆراك به رێگای زامن كرا‌و و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاوی كشتوكاڵی بۆ پیشه‌سازی.هه‌ژده‌م: گرینگی‌دان به سامانی ماسیی و په‌روه‌رده‌كردنی مێشهه‌نگ.نۆزده‌م: پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ‌و، دانانی سیاسه‌تی بازاڕكاری و هه‌ڵگرتن(التخزینیه)و، به‌شداریكردن له دانانی نرخ له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵ.به‌شی دووهمپێكهاتهكانی وهزارتماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رده‌چێت و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان كێ له وه‌زاره‌ت به گونجاو ده‌زانێ بدات.دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وهزارهتأ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی:هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كشتوكاڵه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێری، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت:هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنانی و ژماره‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێپه‌ڕناكات و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و، هه‌ریه‌كه‌شیان له یه‌كێك له پسپۆرایه‌تی و كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تدا شاره‌زایی و كاركردنی هه‌بێ.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: تایبه‌ت ده‌بێ به كاروباری كارگێری و دارایی له دیوانی وه‌زارت و سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دواداچوونی ئیش وكاره‌كانی ده‌كات.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: تابیه‌ت ده‌بێ به ئاماده كردنی پێداویستی به‌نداوه گه‌وره و بچووكه‌كان و جێبه‌جێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌پارێزێ و رێكی ده‌خات و ئاوكۆده‌كاته‌وه‌و به‌ری ده‌دات.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی: تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كانی زه‌وی وزار له هه‌رێمداو، رێكخستن و فه‌راهه‌مكردنی زه‌وی وزار بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان.4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌تدا: سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كانی كشتوكاڵی پێوه ده‌لكێ. هه‌ریه‌كه‌و له سنووری خۆیدا.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون: تایبه‌ت ده‌بێ به‌دانانی پلانی ئاسایی و ستراتیژی وه‌به‌رهێنان و، نه‌خشه‌ش بۆ پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ئاماده ده‌كات و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كات و كار بۆ كۆنترۆلكردنی ئامار و هێزی كاروسیسته‌مه‌كانی زانیاری ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌ته كشتوكاڵییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا ده‌كات.6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی: ئه‌ركی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ئاو‌و رێنمایی جوتیاران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان بۆ كێلگه‌ی جوتیاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.7- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان(البستنه والغابات والمراعی): تاییبه‌ت ده‌بێ به كاروباری دارستانه سروشتی و ده‌ست كرد‌و باغداری و له‌وه‌رگاكان.8- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی: تایبه‌ت ده‌بێ به سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسیی و پزیشكی به‌یتاڵی. 9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان: تایبه‌ت ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی ئاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆگا ئاوییه‌كانی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر و دابین كردنی ئاو بۆ مه‌به‌سته جۆر به‌جۆره‌كان.10ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كه له‌مانه پێك دێت:أ- وهزیرب- هه‌ردوو بریكاری وهزارهتجـ راوێژكارانی وهزارهتدـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیاران له ههرێموـ وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار یا شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له كاتی پێویستدا میوانداری بكات، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی(الگبیعیه والمعنویه)به ئه‌زموون و پسپۆر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌ی مۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌ركانه هه‌ڵبستێ كه پێیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێ پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كار پێكراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ.به‌شی سێیهمحوكمه گشتی وكۆتاییهكانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و دیار ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یان لقێك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك یان یه‌كه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستییه‌كانی كار‌و له كاتی پێویستیدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له یاسا‌و پێڕهوهكارپێكراوهكاندا هاتبێت كه به‌كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌ت بن.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ردوو یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ژماره(1)ی ساڵی 2007 و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره(9)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل (موجودات) و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیلهبهر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، هه‌رێمێكی كشتوكاڵییه‌و، له سه‌رچاوه‌كانی ئاودا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، له‌به‌ر گرنگیی ئاویش له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا هه‌یه‌و، به‌و مه‌به‌سته‌ش كه به‌روبوومی كشتوكاڵ په‌ره‌بسێنێ و چاكتر بكرێت و، چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ ئه‌و گرێ و گۆڵانه بدۆزرێته‌وه كه رێگا له چاكتر به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی توانستی سروشتی و ماددی و به‌شه‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا ده‌گرن و، به‌مه‌ستی ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاو‌و، وه‌دیهێنانی خۆكیفایهتی(الاكتفاء الژاتی) له سه‌به‌ته‌ی خۆراك و، دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو‌و، بووژاندنه‌وه‌ی دێهات و گونده‌كان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو كران به یه‌ك وه‌زاره‌ت به ناوی(وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو)و، له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه له پێكهاته‌كه‌یدا روویان دا، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندا | 29
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندا | 29
یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندابه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 20مێژووی بڕیار: 31/12/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1998ی دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندابهشی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانمادهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين).نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكای پزیشكانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێت، دواتر ناوی (سه‌ندیكا)ی لێ ده‌نرێت و باره‌گاكه‌شی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و، خاوه‌نی ته‌واوی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ كه ماوه‌ی كاركردنیان له‌م پیشه‌یه‌دا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن وه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاره‌كانی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌سورێنن تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: رێكخستنی پیشه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له بواری چالاكی گشتی و تایبه‌تی دا و پێشخستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی بزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێم دا.دووه‌م: رێكخستن و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان له نێوان خۆیاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومی و تاكه‌كه‌سه كاندا و به‌رگری لێكردنیان، وه به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و مسۆگه‌ر كردنیان، هه‌روه‌ها كارێكی وا بكرێ كه بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و به دیار خستنی رۆڵی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.چواره‌م: هانادن و پشتگیری كرنی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی و، به‌ستنی سیمینار و خولی تایبه‌ت به زانستی دروستی ئاژه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی دروستی ئاژه‌ڵدا بروا.پێنجه‌م: سه‌ندیكا پشتگیری و به‌شداری له هه‌موو هه‌وڵدانێك ده‌كا له پێناو:پاراستنی ژینگه له پیس بوون كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئاژه‌ڵه‌وه بێ.پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی له نه‌خۆشییه‌كان و رێگه گرتن له كوشتن و راوكردنیان ته‌نها له سنووری یاسادا نه‌بێ.ج- پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كان.شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و ده‌سته ناوخۆی و ده‌ره‌كیانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و ئاڵ‌و گۆر كردن و به‌شداربوون له كۆنگره و خول و چالاكییه زانستییه‌كاندا.به‌شی دووهمههڵبژاردنی پێكهاته‌كانی سه‌ندیكا و كار بهڕێوهچوونیماددهی پێنجه‌م:پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان.ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق.ج-كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت.دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت:یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو.دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی.چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێت.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئاماده نابێت:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كار و ئه‌نجامدانی ساڵانه‌ی پیشه‌ی نوێ نه‌كردبێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر به كارلێ قه‌ده‌غه‌كردن سزادرابێت و، كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌دا بێت.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له:ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب.پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن.سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان. به‌شی سێیهمئهندامیهتی و ده‌ست دانه پیشهماددهی چوارده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا:یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ بێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.دووه‌م: داوایه‌كی نووسراو هاوپێچ له‌گه‌ڵ (به‌ڵگه نامه‌ی ده‌رچوون له كۆلێژ یان بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوون به یاسا و پێره‌وی سه‌ندیكا) پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی نوێی شه‌خسی.سێیه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.چواره‌م: دانی ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه بریاریان له‌سه‌ر دراوه.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی داوای چوونه ریزی سه‌ندیكاوه سه‌یری داواكه ده‌كات.دووه‌م: پێشكه‌ش كاری داواكه له مێژووی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكه‌ی، به ئه‌ندامی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ و هه‌ر له هه‌مان مێژووشدا ناوی له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌نووسرێت.سێیه‌م: خودان داواكارییه‌كه، ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا ره‌فز كراوه بۆی هه‌یه بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا (تمیز) بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنه‌بڕ ده‌بێت.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:هیچ لایه‌نێك جگه له‌سه‌ندیكا بۆی نییه رێگا له ده‌ست دانه پیشه له ئه‌ندام بگرێ ئه‌گه‌ر حوكمی یاسایی تر نه‌ی گرێته‌وه. به‌شی چوارهمحوكمهكانی به‌رزه‌فتكاری (الاْحكام الإنصباطیه)مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ:یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی.دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار:وریا كردنه‌وه.ئینزار.قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ.سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن قه‌زییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بینی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌رپێچی كار تاوانێكی (جه‌زائی) پێك دێنێ و، رێگه‌ش ناگرێ له ده‌رچواندنی حوكمی بێ تاوانی (البراءة) دوای ده‌رچوونی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان (العقوبات انصباطیة ) دژ به سسه‌رپێچیكار به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیسته‌م:نه‌قیب یان لایه‌نێكی كێشه‌كه بۆی هه‌یه بڕیاری لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم ته‌میز بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه و، بڕیاری ئه‌ویش بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له كاتی سه‌یر كردنی قه‌زییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردنه‌وه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ كه له ئوسولی دادگایی كردنی جه‌زائی په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ئاشكرا یان به ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا هاودژ نه‌بوو.به‌شی پێنجهمحوكمهكانی داراییماددهی بیست و دووه‌م:داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن:ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار.ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار.ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار.ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار.دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت.چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پسپۆریه‌تی ده‌خوێنن به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له باجی ساڵانه‌یان ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاری پیشه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی خوێندنیان، ئاگاداری سه‌ندیكا بكه‌نه‌وه. به‌شی شهشهمحوكمه گشتیی و كۆتاییهكانماددهی بیست و پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به ئاماده كردن و ده‌رهێنانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستێ بۆ ئاسانكردنی جێببه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كوردستانی عێراقدا له غو ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م دارایی و موڵكه‌كانی ده‌درێنه سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكاته‌وه.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ به توێژێكی گرینگ داده‌نرێن له كۆمه‌ڵدا، له‌به‌ر هه‌وڵه‌كانیان له گرینگی دان به سامانی ئاژه‌ڵ و به‌ربه‌ره‌كانی كردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه توشیان ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه گرینگه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بگرین و ئاستیان به‌رز بكه‌ینه‌وه ئه‌م قانونه یاسا كاری كرا. ...
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 9
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 9
یاسای وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێریبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:34مێژووی بڕیار 14/11/199223/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 كبڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كشت‌وكال و ئاودێری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌و ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.3-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكرای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركان به‌جێ دێنێ:1-دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ كه گه‌شه پێدانی به‌رهه‌می كشت‌وكال و له بواره‌كانیرووه‌ك و ئاژه‌ڵ و پاوانه سرووشتیه‌كاندا به‌دی بێنێ.2-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان دا و مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و سازدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پراكتیكی و به‌شدار بوهن له چه‌سپاندنی هاریكاری كشتوكڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌جێ هێنانی یاساكانی زه‌وی سازی (الاصلاح الزراعی) و به‌داوداچوونی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌نیان به خستنه‌كاری زه‌وی یه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه هه‌یه به ئامانجی پێشخستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ له هه‌رێمدا.3-نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا و دروست كردنی به‌ربه‌ست و پرۆژه‌ی ئاودێری و سازادانی زه‌وی و زار و پاراستنی و سوود بینین له ئاوی نویك و قوڵی ژێر زه‌وی (سگحی و جوفی) و به‌گه‌ر خستن پاراستنی پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رگرتن له مه‌ترسی لافاو و ژێر ركێف خستنی سێلا و و حه‌وزه‌كانی رووباره‌كان.4-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی و سكێچ و پرۆگرام بۆ پرۆژه‌كان و كار كردن بۆ جێ به جێ كردنیان و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌نانی تره‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پێیانی ده‌سپێردرێن به سیفه‌تی به‌ڵێنده‌ر یا له لایه‌ن ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانیه‌وه یا به‌ڵێنده‌ره‌كانی ناوخۆ یا بیانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردن و به‌داو داچوونیان.5-ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو و سه‌مادی كیمیاوی و قه‌ڵاچۆكه‌ر (مبیدات) و دابینكردنی ده‌رمان و گرتنه به‌ری ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی زیاد كردنی به‌رهه‌م و پوختكردنی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.مادده‌ی سێ یه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانا تیادا و هه‌ر له ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمانه‌كان ل چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا ده‌رده‌چن بۆیشی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان لله وه‌زاره‌ت دا بسپێرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشد دا به‌و ئیعتیباره‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی به‌م جۆره ده‌بێ:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان.4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروبار‌و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵی.6-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاودێری و به‌ربه‌سته‌كان.7-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ.8-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی توتن.9-كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتوازی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی كشتوكاڵ.10-به‌رێوه‌به‌رێتی گشییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری له پارێزگاكانی هه‌ریێمدا.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر یه‌كێ له به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆرانیش بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه ده‌سته‌و لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ.2-دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانیان و ده‌سته و مه‌ڵبه‌نده‌كان به په‌یره‌وێك ده‌ست نیشان ده‌كرێن.3-وه‌زی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستاد له چوار چێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ر یه‌تیه‌كاندا لق (شعبه) پێك دێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌مه‌و به‌ر به زه‌زاره‌تی كشته‌كاڵ و ئاودێری ناوه‌ندییه‌وه به‌سترابوونه‌وه، ده‌بنه مافی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێم.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له دێر زه‌مانه‌وه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بووه به مه‌به‌ستی په‌ره پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ و بایه‌خدان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به پرۆژه‌كانی ئاودێری له هه‌رێمدا په‌ره‌پێدانیان به ئامانجی زیاد كردنی به‌رهه‌م و چاك كردنی جۆری و گه‌شه پێكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ كه باشترین شێوه‌ی به‌كار هێنانی توانای ماددی مرۆیی له هه‌رێمدا به‌دی بێنێ و به نیازی سازدانی بار‌و دۆخێكی گونجا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شارۆچكه وێرانكراوه‌كانی كوردستان و یۆ به‌دی هێنانی خود كیفایه‌تی (اكتفای ژاتی) له ئێستادا له به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ دا‌و هاندانی دانیشتوانی ئه‌م گوندانه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و بیان بوژێننه‌وه زهرعاتیان تێدا بكه‌نه‌وه، ئینجا له‌به‌ر پێك هاتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی (١٩٩٢)یوهزارهتی كشتوكاڵ و ئاودێریبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: ٢٥مێژووی بڕیار: ١٣/١١/٢٠٠٠ "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (1٥)ی رۆژی (١٣/١١/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، بەپێی به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنهكانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن:1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان.4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون.6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان.7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئهبحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن.8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری.10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێتهوهماددهی شه‌شه‌م:1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاتهكی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ.2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات.3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (8)دا كه رۆژی 10/10/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یهكهمپێناسهو ئامانج و كارپێكردنبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه واتا دیاریكراوه‌كانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ء سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری ء دارستان ء پاوان.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستان ء ژینگه له هه‌رێمدا: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كه راسپێردراوه به پاراستنی دارستان ء به‌روبوومه‌كانی ء پێكهاته‌كانی.چواره‌م: دارستان: پێكهاته‌یه‌كی ژینه‌وه‌ری ته‌واوكاره، كه پێكدێت له دار و ده‌رخت و، پووش و پاوان و، رووه‌كه‌كان و، گیانله‌به‌ر و باڵنده كێویه‌كانء، زینده‌وه‌ری به‌چاو نه‌بینراو، جا سروشتی بن یا ناسروشتی.پێنجه‌م: دارستانی میری: بریتیه له دارستانی سروشتی و ده‌ستكرد و، زه‌وی ءزاری دارستان كه خاوه‌ندارێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، جا مافی سود وه‌رگرتنیان بۆ كه‌سی تر بێت، یان نا.شه‌شه‌م: دارستانی تایبه‌ت: ئه‌و دارستانانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی سروشتی یا مه‌عنه‌وی دروستكرابن ء، خاوه‌ندارێتی یا مافی به‌كارهێنانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.حه‌وته‌م: به‌ری دارستان: هه‌ر مادده‌یه‌ك له دارستان جێگیر بێت، یا گوازراوه وه‌ك ته‌خته‌ی پیشه‌سازی ء، داری سووته‌مه‌نی و خه‌ڵوز و راتینج ء مازوو و كه‌تیره و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی ء، به‌ڕوو و تۆ‌و، ڕه‌گ و ڕیشاڵ ء توێكڵ ء هه‌نگوین ء گه‌زۆو، گڵ ء گیا و قارچكء گۆشت ء پێستی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده و ماسی و هێلكه و گوڵ و پیازی جوانی و به‌روبوومی دیكه.هه‌شته‌م: دره‌خت: هه‌موو روه‌كێك كه قه‌دێكی دارینی هه‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه.نۆیه‌م: نه‌مامگه: زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ به‌رهه‌مهێنان ء په‌روه‌رده‌كردنی دار‌و دره‌ختی خۆڕسك و ده‌ستكرد.ده‌یه‌م: ماڵات: سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان كه له‌سه‌ر گژو گیا ده‌له‌وه‌ڕێن.به‌شی دووهمئامانجهكانماددهی دووه‌م:ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌قامگیریء هاوسه‌نگی سروشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ء رێكخستنی دارستان و بره‌ودان به زیادكردنی رووبه‌ره‌كان.دووه‌م: چاككردنی ژینگه و، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شءهه‌وا و، پاراستنی هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ژینگه‌یی.سێیه‌م: فه‌راهه‌مكردنی هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی، كه پیشه‌سازی پێویستیه‌تی.چواره‌م: هاندانی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی له‌بواری دارستاندا.پێنجه‌م: پاراستنی جۆری خۆرسك له رووه‌كه‌كان ء، هێشتنه‌وه‌ی خۆرسكه ره‌چه‌ڵه‌كداره‌كان له كوردستاندا.شه‌شه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه گهشتوگوزاریهكان.به‌شی سێیهمكارپێكردنماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبهجێدهبێـت له‌سه‌ر:1ـ دارستانه‌كانی هه‌رێم ء، ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ سوودی گشتی كراون به دارستان، سه‌رباری ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه دارستانیان تیا نییه له ناوچه دارستانیه‌كاندا یان ئه‌توانرێت دارستانی له‌سه‌ر دروستبكرێت.2ـ دارستانه تایبه‌ته‌كان له‌ڕووی هونه‌ریء كارگێڕییه‌وه.3ـ پارێزراوه خۆرسكه‌كان.دووه‌م: ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون به بڕیاری وه‌زاره‌ت ته‌رخان ده‌كرێن.ده‌روازه‌ی دووهمڕێءشوێنی پاراستنی دارستانء رێكخستنی لایه‌نه‌كانی سوود لێوهرگرتنیبهشی یهكهمڕێءشوێنی پاراستنی دارستانماددهی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕێگه نادرێت ره‌فتار به دارستانه‌كانه‌وه بكرێت، چ به‌ناوی وه‌زاره‌ت بێت یان نا، ته‌نها به‌پێی یاسا نه‌بێت.دووه‌م: ڕێگه نادرێت خاوه‌ندارێتی زه‌وی دارستانه میرییه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ هیچ كه‌س یا لایه‌نێك، ئه‌گه‌ر بۆ پرۆژه‌یه‌كی ستیراتیژی نه‌بێت، كه نه‌توانرا جێگه‌یه‌كی گونجاوتری بۆ بدۆزرێـته‌وه، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێت.سێیه‌م: ڕێگه نادرێت هیچ له‌م كارپێكردن ء چالاكیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێ:1ـ دروستكردن یان گۆڕین یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ر مافێكی عه‌ینی تر، جگه له مافی خاوه‌ندارێتی، له‌سه‌ر زه‌وی دارستان (ئه‌مه‌ش مه‌رجداره به زیان نه‌گه‌یاندن به ڕووپۆشی رووه‌كی).2ـ به‌كرێدانی زه‌وی دارستان.3ـ دامه‌زراندنی ده‌زگای گشتی یان تایبه‌ت له‌ناو زه‌وی دارستاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یا هه‌میشه‌یی.4ـ چاندنی زه‌وی دارستانه‌كان یا وهسوودهێنانیان.5ـ هه‌ڵپاچین یان قه‌ڵه‌مكردنی دارودره‌ختی دارستانه‌كان یان بڕینه‌وه‌ی كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن یان شێواندنی.6ـ بڕینه‌وه‌ی هه‌ر دارێكی دارستانه‌كان.7ـ هێنانی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به بڕینه‌وه و گواستنه‌وه‌ی له دارستانه‌كاندا.8ـ له‌وه‌ڕاندن له‌و ناوچانه‌ی كه سووتاون و داره‌كانی به‌ته‌واوی بڕاونه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، یا ئه‌و ناوچانه‌ی په‌لی تازه‌ی ده‌ركردووه.9ـ دامه‌زراندنی به‌نداو یا به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبار یا جۆگه‌یه‌ی به دارستاندا تێپه‌ڕ ده‌بن، یان گۆڕینی رێڕه‌وی یا ڕاكێشانی هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز.10ـ دروستكردنی كانه‌به‌رد یا ده‌رهێنان وگواستنه‌وه‌ی تاوێر و به‌رد و خۆڵ له‌ناوچه دارستانیه‌كاندا یان هه‌ڵكه‌ندن تیایدا.11ـ كه‌رت كردنی زه‌ویه‌كانی دارستان.چواره‌م: له‌وه‌ڕاندنی ماڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت له:1ـ ئه‌و دارستانانه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه تیایدا ڕوویداوه یا داره‌كانی به‌ته‌واوی بڕاونه‌ته‌وه ته‌نها دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌پێی جۆری داره‌كان.2ـ دارستانه پارێزراو وناوچه خۆپارێزه‌كان له مادده‌ی (پێنجه‌م) و (شه‌شه‌م)دا هاتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و دارستانانه‌ی كه ته‌مه‌نی داره‌كانیان له (10) ساڵ كه‌متره.پێنجه‌م: له‌كاتی ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی دروست ویاسایی بۆ دروستكردنی پرۆژه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دارستانه‌كاندا پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لانی كه‌م (30%)ی دارودره‌خته‌كان بهێڵرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: دارستانه پارێزراوه‌كان: كه رووبه‌رێكی دارستانه یا ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو دارستانه‌كان كه ته‌رخانكراوه بۆكاری تایبه‌ت، وه‌ك پارێزگاری له هه‌ندێك جۆری دارودره‌خت و گیانله‌به‌ر و باڵنده‌و یان شوێنه‌واری دێرین یان دیمه‌نه سروشتییه‌كان و، دامه‌زراندن و نیشانكردنی ئه‌م پارێزراوانه به بڕیارێكی وه‌زاری ده‌بن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی تیایدا دیاری ده‌كرێت:یه‌كه‌م: ناوی دارستانه پارێزراوه‌كه و ئامانجی دامه‌زراندنی.دووه‌م: شوێن و سنوور‌و رووبه‌ره‌كه‌ی.سێیه‌م: رێكخستنی چۆنیه‌تی هاتووچۆ و به‌ڕێوه‌بردنی.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆی هه‌یه ناوچه‌ی خۆپارێزی دروست بكات له‌ناو زه‌وی میری و زه‌وی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت كه ڕووته‌نن و رووبه‌ڕووی راماڵینی خاك بوونه‌ته‌وه به‌هۆی رێڕه‌وی ئاوی سه‌ر زه‌وی یان له زه‌وییه دارستانیهكانی تردا، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی:1ـ جێگیركردنی خاك له‌سه‌ر شاخ و گرده‌كان و لێژییه‌كان، كه رێژه‌ی لێژایهتیان له(40%) زیاتره.2ـ پاراستنی زه‌ویه‌كان له راماڵینی رووبار و لافاو.3ـ پاراستنی كانی و سه‌رچاوه‌و رێڕه‌وه‌كانی ئاو.4ـ پاراستنی دیمه‌نه سروشتییه‌كانی شوێنه‌كانی گه‌شتءگوزار یان ڕێگه گشتییه‌كان.دووه‌م: ڕێگه نادرێت به خاوه‌ن زه‌وییه تایبه‌ته‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی خۆپارێزی، له ناو دارستانه‌كاندا.سێیه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆی هه‌یه بڕیاری دامه‌زراندنی ناوچه خۆپارێزییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی نه‌ما.به‌شی دووهمسوود وه‌رگرتن له دارستانهكانماددهی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو دارستانه‌كاندا نیشته‌جێن، یان له‌ده‌وروبه‌رین، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده (5)ی ئه‌م یاسایه، ده‌توانن سوودمه‌ند بن له به‌روبوومی دارستانه‌كان كه له پێویستی خۆیان زیاتر نه‌بێت به‌مه‌رجێك زیان نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی:1ـ سوود وه‌رگرتن له هه‌موو داره ووشك و شكاوه‌كان كه به‌كاردێت بۆ دروستكردنی ئامێر و ئامرازی كشتوكاڵی، دوای مۆڵه‌تپێدان.2ـ له‌وه‌ڕاندنی ماڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بزن له دارستانه پارێزراوه‌كاندا.3ـ رێگه‌گرتن له هاتنی ماڵات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێت.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری ودارستان وپاوان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بێ به‌رامبه‌ر ده‌ربكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه و بۆ ئه‌ندامانی هۆزه‌كان، تیایدا رێگه‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ماڵاتیان له دارستانه دراوسێكان بڵه‌وه‌رێنن، به‌مه‌رجێك پابه‌ندبن به‌و رێنماییانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن.مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ءسهرچاوهكانی ئاو رووبه‌ری پێویست له زه‌وی میری ته‌رخان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی دار چاندن و دروستكردنی دارستان و فراوانكردنی له‌و ناوچانه‌ی كه دار ودره‌خت به‌شێوه‌ی سروشتی تیادا ناڕوێت.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕووتانه‌وه ده‌بن و رووبه‌ره‌كانی ته‌نیشت جۆگه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی ڕووبار وبه‌نداو و ته‌نیشته‌كانی رێگه گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان وه‌ی تر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، داریان تیادا بڕوێنێت.مادده‌ی نۆیه‌م:له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و كه‌لتوری گرنگیی دارستان و پارێزگاریكردن وپاراستنی له ئاگركه‌وتنه‌وه، وه ئه‌م كه‌لتوره بكرێته به‌شێك له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له قۆناغه جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها به‌شداری پێكردنیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی دارچاندندا.مادده‌ی ده‌یه‌م:خاوه‌ن دارستانه تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه، به‌پێی ئه‌و مه‌رج ء ستانده‌ره هونه‌ریانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات، دارستانه‌كانیان وه‌به‌ربهێنن به داهێنان و سووككردنیان، وه گۆڕینی دارستانه‌كان به دره‌ختی به‌ردار كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌ته‌وه پی بدرێت.مادده‌ی یازدهم:وه‌زاره‌ت كار ده‌كات بۆ كۆمه‌ككردن و هاندان ء گه‌شه‌پێدانی نه‌مامگه‌ی دارستانه تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی:یه‌كه‌م: ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌دارستان دانه‌پۆشراون و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.دووه‌م: ته‌رخان كردنی شاره‌زایی ته‌كنیكی و نه‌مام و تۆ‌و و هاوكاری دیكه.سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی قه‌رزی ره‌خسێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.مادده‌ی دوازدهم:خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی یان ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كی به دره‌ختی به‌ردار چاندووه و هه‌ندێ داری دارستانی له‌سه‌ر روواوه به چڕیی (10%) كه‌متر، مافی هه‌یه ئه‌م دارانه ببڕێته‌وه وبیانگوازێتهوه وبیانكات به خه‌ڵوز و، سوككردنی داره‌كانی دارستان به‌پێی مۆڵه‌تێك كه خاوه‌نه‌كانی له فه‌رمانگه‌ی دارستانی ناوچه‌كه، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، وه‌ری ده‌گرن.مادده‌ی سێزده‌م:نابێ وه‌به‌رهێن به‌رهه‌می دارستانه‌كانی هه‌رێم كه ڕێگه‌پێدراون، وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات له‌شوێنی گردكردنه‌وه‌و یا له گه‌نجینه‌وه بگوازرێته‌وه، ته‌نها به مۆڵه‌ت نه‌بێ كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان له پارێزگا یان ناوچه‌كه وه‌رده‌گیرێ و بڕی به‌رهه‌می گواستراوه‌و جۆر و چه‌شن و رێگاكانی گواستنه‌وه دیاری بكرێن.مادده‌ی چوارده‌م:پۆلیسی دارستان بۆی هه‌یه ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دارستان و ئامێر و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌و گلدانه‌وه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی حوكمی دادگا ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانیان، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كه زیان ئه‌گه‌یه‌نێت به دارستان و خراپ به‌كارهێنانی و سوود وه‌رگرتن لێیان به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی پازده‌م:رێگه نادرێت به دروستكردنی خه‌ڵوز له دارستانه‌كاندا ته‌نها به مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت نه‌بێت له وه‌زاره‌ته‌وه، یا ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌درێـت و، ته‌نها بۆ پێداویستییه‌كانی هه‌رێم.مادده‌ی شازده‌م:نابێت بنه‌چه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی له ناوچه دارستانیه‌كان ببرێته ده‌ره‌وه، و رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌چێت به‌و ره‌چه‌ڵه‌ك و توخمانه‌ی رێگه پێدراوه له وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت رێنمایی ده‌رده‌كات سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌مامی دارستان، و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر نه‌مامی به‌رهه‌مهێنراو بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كه به‌بێ مۆڵه‌تن.دووه‌م: رێگه نادرێت به هێنانی نه‌مامی دارستان كه مه‌رج وستانده‌ری پاراستنی رووه‌كی و یاسا كارپێكراوه‌كانی نییه، بۆ ناو هه‌رێمدا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر زه‌وی دارستان به فڕێدانی پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆی ره‌ق یان شل یان تیشكدار یان هه‌ر مادده‌یه‌كی تری پیسكار یان زیانبه‌خش به ژینگه.مادده‌ی نۆزده‌م:ماوه‌ی له‌وه‌ڕاندن له دارستان و له‌وه‌ڕگاكاندا به‌پێی وه‌رز و ناوچه جیاوازه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كارگێڕییه خۆجێیه‌كاندا، دیاری ده‌كرێت.ده‌روازه‌ی سێیهمخۆپاراستن له ئاگركهوتنهوهو ڕێگه لێگرتنیبهشی یهكهمخۆپاراستن له ئاگركهوتنهوهماددهی بیسته‌م:یه‌كه‌م: هه‌ڵگرتن و ئاگركردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خانوو بیناكان له‌نێو سنووری دارستانه‌كانی هه‌رێم و له ده‌وروبه‌ری به درێژایی (200) مه‌تر له سنووره‌كه‌یه‌وه، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.دووه‌م: رێگه نادرێت ئاگر به‌كاربهێنرێت له‌ناو چادر و شوێنی ئیشكردن و كارگه دامه‌زراوه كاتییه‌كان كه ده‌كه‌ونه ناو دارستانه‌كانی هه‌رێم یا به دووری (200) مه‌تر له سنوورهكهیهوهن، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی چێشت لێنان و خۆگه‌رمكردنه‌وه نه‌بێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕێ‌و شوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.سێیه‌م: رێگه نادرێت به دامه‌زراندنی هیچ ده‌زگایه‌كی پیشه‌سازی یا دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ئاگر به‌كاردێنێت، یا كۆگای مادده‌ی تیشكده‌ر، یا دروستكردنی خانووێك كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی له (120/م2) زیاتر بێت، له‌ناو دارستانه‌كانی هه‌رێم یا له دووری كه‌متر له (500) مه‌تر له هه‌ر سنوورێكی دارستانه‌كاندا، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌رده‌كرێت له‌نێو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته.چواره‌م: هیچ كه‌س بۆی نییه ئاگر بكاته‌وه له‌نێو دارستانه‌كانی هه‌رێمدا یا له نزیكی كه‌متر له (300) مه‌تر، ته‌نها به مۆڵه‌تی لایه‌نی به‌رپرس له پاراستنی دارستانه‌كانه‌وه نه‌بێت.پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه هونه‌رییه‌كان پێداویستی و ئامرازه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی میكانیكی و ده‌ستیی ده‌سته‌به‌ر بكات و تاوه‌ری چاودێری و نه‌هێشتنی ئاگر دروست بكات له‌و ناوچانه‌ی دارستان تێیدا چڕه یا ناوه‌ندییه.شه‌شه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان، یان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێده‌دات، بۆی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ناوچه‌كه بۆ به‌كارهێنانی ئامراز و ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن له ئاگركه‌وتنه‌وه.به‌شی دووهمسزاكانماددهی بیست و یه‌ك:یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ئه‌درێت كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێت یان غه‌رامه‌یه‌ك كه له (سێملیۆن دینار)كه‌متر نه‌بێت، وه له (پێنج ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێت، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (1، 5، 6، 7، 8، 10)ی به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا بكات.دووه‌م: سزای به‌ندكردن و غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی برگه‌كانی (2، 3، 4، 11)ی به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا بكات.مادده‌ی بیست و دوو: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له‌هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات:یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كه هه‌ڵسا به:1ـ بڕینه‌وه یا سوتاندنی داره به‌ته‌مه‌نه‌كانی یا ده‌گمه‌نه‌كانی دارستان یا لێ كردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كانیان یا شێواندنیان به‌هه‌ر جۆرێك بێت.2ـ به ئه‌نقه‌ست بوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه یا ئاگر تێ به‌ردانی دارستان و زه‌وییه دارستاناویه‌كان و، پارێزراوه‌كان و ناوچه‌كانی خۆپارێزی وله‌وه‌ڕگاكان.3ـ چاندن و وه‌سوودهێنانی زه‌ویه‌كانی دارستان و پارێزراوه سوتاوه‌كان.دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به‌غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، خه‌ڵووز دروستبكات.سێیه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: 1ـ هه‌ڵه‌كردنی یان سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یان ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان، ببێته هۆی ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانێكی گشتی یان تایبه‌ت.2ـ سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (18)ی ئه‌م یاسایه بكات و، پابه‌ند ده‌كرێت به‌لابردن و هه‌ڵكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی فڕێ ی داوه وه له‌سه‌ر خه‌رجی تایبه‌تی خۆی.3ـ به‌نداوێك یان به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر ڕووبارێك یان جۆگه‌یه‌ك، كه به‌دارستاندا ڕێره‌وئه‌كات، دروست بكات، یان هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز ڕابكێشێت.4ـ خۆی بگرێت له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك كه كه‌وتبێته‌وه له دارستان یان پارێزراوه‌كان، یان، به‌بێ پاساو، یارمه‌تیدان ڕه‌تبكاته‌وه.چواره‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه به‌غه‌رامه‌ی دوو هێنده‌ی به‌های مادده‌ی (خه‌ڵوز) هه‌ر كه‌سێك هه‌ستا به گواستنه‌وه‌ی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت وه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و سێ:سزا ئه‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌نیاز خراپی، به‌رهه‌می دارستانی پێ گیرا یان كڕی، كه ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی پێ یه‌تی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یه وه كه‌سی هه‌ڵگر سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن به مه‌رجێك به‌شدار نه‌بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێ گیراوه.مادده‌ی بیست و چوار:یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌وه‌ی پێی گیراوه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه بكات.دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن یا به‌غه‌رامه‌یه‌ك به‌بڕی هه‌زار دینار بۆ هه‌ر نه‌مامێك له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌می بهێنێت یان بیهێنێته ناوه‌وه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی یان به‌پێ ی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت وه به‌پێ ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رباره‌ی دارستانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن كه له‌م یاسایه‌دا باس نه‌كراون، ئه‌وا حوكمه‌كانی یاسا سزاكارییه به‌ركاره‌كانی هه‌رێمیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.حوكمه كۆتاییهكانماددهی بیست و پێنج:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و شه‌ش:كاركردن به یاسای دارستانی عێراقی ژماره (75)ی ساڵی 1955، له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ده‌وه‌ستێنرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت :ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ركارن سه‌باره‌ت به دارستانه‌كان له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی پاراستنی دارستانه‌كاندا ناگونجێن و، به مه‌به‌ستی رێكخستنی به‌رێوه‌بردن و پاراستن و پارێزگاریء چاككردنی دارستانه‌كان ء، زێده‌كردنی رووبه‌ری سهوزاییء به‌شداریكردن له چاككردنی ژینگه‌و، دابین كردنی شوێنی گه‌شتیاریی و رابواردن، كه له‌كاتی ئێستادا بوونه‌ته پێویستییه‌كانی ژیان و، بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سیاسه‌تی دارستان كه پێویسته په‌یڕه‌و بكرێ بۆ پاراستنی دارستانه‌كان وه‌ك سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پارێزگاری كردن له جۆره سروشتییه گونجاوه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی بنه‌چه بۆماوهییهكانیان له كوردستاندا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی (١٩٩٢)یوهزارهتی كشتوكاڵ و ئاودێریبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: ٢٥مێژووی بڕیار: ١٣/١١/٢٠٠٠ "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (1٥)ی رۆژی (١٣/١١/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، بەپێی به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنهكانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن:1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان.4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون.6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان.7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئهبحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن.8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری.10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێتهوهماددهی شه‌شه‌م:1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاتهكی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ.2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات.3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2022 یاسای ڕێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان | 24
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2022 یاسای ڕێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (14)ی ڕۆژی 29/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2022 یاسای ڕێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکانماددهی (1) بۆ مەبەستی حوکمەکانی ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانی بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم: هەرێم: هەرێمی کوردستان - عێراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم. چوارەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەت.پێنجەم: بەڕێوەبەرایەتی: بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.شەشەم: ئاژەڵی ماڵی: ئەو ئاژەڵەیە کە بە سروشتی ماڵییە یان شیاوى ماڵیکردنە، لانەی هەبێت یان نەیبێت، و ئاژەڵی دڕندە ناگرێتەوە. حەوتەم: ئاژەڵی بێلانە: ئەو ئاژەڵەیە کە بە سروشت تواناى هەڵکردنى لەگەڵ مرۆڤ هەیە، بەڵام خاوەنی نیە یان بەخێوکارەکەی دەستبەرداری بووە و گەڕۆکە و لە شوێنە گشتییەکاندا بڵاو دەبنەوە.هەشتەم: ئاژەڵی کێوی: ئەو ئاژەڵەیە کە دوور لە دەستی مرۆڤ لە دایک بووە، بەبێ هاوکاری مرۆڤ لە قۆناغەکانی ژیانیدا پێگەیشتووە و بە سروشتى خۆی لەگەڵ مرۆڤدا هەڵناکات، دڕندەبێت یا نا.نۆیەم: بەخێوکاری ئاژەڵ: هەر کەسێک کە پازدە ساڵی تەواو کردبێت، بەکردەیى سەرپەرشتی وچاودێری و ڕەفتار بەئاژەڵی ماڵییەوە بکات، خاوەنی ڕاستەقینەى بێت یان ئاژەڵەکە لە بن دەستیدا بێت.دەیەم: بەڵگەنامەی تەندروستیڤێتێرنەری: ئەو دۆکیومێنتەیە کە لەلایەن پزیشکی ڤێتێرنەرییەوە ڕێکدەخرێت، و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە پەسەندە دەکرێت.یازدەیەم: نەخۆشییە درمییەکان: ئەو نەخۆشیانەن کە بە هۆی ڤایرۆس، بەکتریا، کەڕووەکان، پرایۆن، و مشەخۆرى دەرەکی وناوەکی، لە ئاژەڵێک بۆ ئاژەڵێکی دیکە بە خێرایی دەگوازرێنەوە.دوازدەیەم: نەخۆشی مرۆژەڵی (هاوبەش): ئەو نەخۆشیانەن کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ یان بەپێچەوانەوە. سیازدەیەم: پەڕاوی تۆماریئاژەڵ: ئەو تیانووسەیە کە زانیاریی تایبەت بە ئاژەڵى ماڵى و بەخێوکارەکەی یان بە ئاژەڵى بێلانەى تێدا تۆمار دەکرێت.مادده‌ی (2)ئامانجی ئەم یاسایە بریتییە لە:-یەکەم: پارێزگاریکردن لە ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان، پاراستنی تەندروستی ڤێتێرنەری و ڕێکخستنی بەخێوکردن و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا.دووەم: پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی مرۆڤ و ژینگە و تەندروستی گشتی لە زیانى ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان.سێیەم: بڵاوکردنەوەی کلتوری ئاژەڵدۆستی.مادده‌ی (3)بەڕێوەبەرایەتی ئەم ئەرکانەی خوارەوە لە ئەستۆ دەگرێت:-یەکەم: کردنەوەى نۆرینگەى تایبەت بە چارەسەری تەندروستی ئاژەڵان و پێکهێنانى تیمى پزیشکى ڤێتێرنەرى خولاو بۆ فریاگوزارى سەرەتایى و چارەسەرى پزیشکى. هەڵسەنگاندنی مەترسی بڵاوبونەوەى نەخۆشیەکان و کۆنترۆڵکردنی، لە ڕێگەی ڕاسپاردنی پشکنەری ڤێتێرنەری گەڕۆک، بەسەردانی مەیدانى و دەستنیشانکردنی تاقیگەیی.هەڵمەتی کوتان و دابڕاندن و کەرەنتینەکردنى ئاژەڵان و چارەسەرکردن یان لە ناوبردنی ئاژەڵی نەخۆش لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکانی هەرێم.دووەم: دروست کردنی پەناگە بۆ ئاژەڵی بێلانە و دەستبەسەر و نەخۆش، ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە، تۆمارکردن و پاراستن و چاودێریکردنى تەندروستیان. سێیەم: ڕووپێوی مەیدانى وبەردەوامی ئاژەڵی بێلانە.تۆمارکردن و ڕیکخستنی ناسنامەی ئاژەڵى ماڵی و بەخێوکارانیان و دروستکردنی پەڕاوى دروستى ئاژەڵانی ماڵی و بێلانە.مادده‌ی (4)هەر کەسێک دەتوانێت بەڕێوەبەرایەتى یان بەشى سەرپەرشتی پەناگەکان لە بوونی ئاژەڵی نەخۆش و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە، ئاگادار بکاتەوە.مادده‌ی (5)لیژنەیەکی پسپۆڕ لە پزیشکانی ڤێتێرنەری بەڕێوەبەرایەتییەکان، بە هەماهەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار و تەندروستى و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ، بڕیار دەدەن سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوسەنگی زۆربوون و لەناوچوونی ئاژەڵان، پاڵپشت بە پێوەر و ڕێکاری تەندروستی ڤێتێرنەری هاوچەرخ.مادده‌ی (6)یەکەم: سەرۆکى یەکە کارگێڕییەکان بەهاماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان، شوێنى بازاڕ وگۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی ماڵێ و پێشانگاکانى خستنەڕووى ئاژەڵان بە ڕەچاوکردنی یاسا و پێڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکان، دیاریدەکەن.بەڕێوەبەرایەتی چاودێری مەرجى تەندروستی و تەکنیکی ئەو گۆڕەپان و پێشانگایانەى کە لەخاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا هاتوون، لە ئەستۆ دەگرێت.دووەم: مامەڵەکردن بە ئاژەڵ و پەلەوەرى کێوى لە گۆڕەپان و پێشانگاکانى کڕین و فرۆشتنی هاتوو لە خاڵى (1)ى بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە قەدەغەیە.سێیەم:هەر کەسێک، لە شوێنێکى بەدەر لەو شوێنانەی کە بە ڕێکاری هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە دیاریدەکرێت کڕین یان فرۆشتن ئەنجام بدات، بە پێبژاردنێک کە لە (250.000) دووسەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت. خاوەنی شوێنی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی ماڵێ و خاوەنی شوێنی بەخێوکردنی بەکۆمەڵی ئاژەڵ، و پێشانگاکانى خستنەڕووى ئاژەڵان بە پێبژاردنێک کە لە (250.000) دووسەدو پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە(1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، بۆ هەر سەرپێچییەکى بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، سزا دەدرێت. سزای هاتوو لەم بڕگەیەدا دەبێت بە دوو هێندە، لە کاتی دووبارە بوونەوەی هەمان سەرپێچی. سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵی (3)ی ئەم بڕگەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەتوانێت بەشێوەى کاتى یان هەمیشەیی، بڕیاری داخستنی شوێنەکە بدات.مادده‌ی (7)یەکەم:ئەم کردارانە دەرهەق بە ئاژەڵە ماڵی و بێلانەكان قەدەغەیە:-ئەنجامدانی هەر ڕەفتارێکى بە ئەنقەست، کە ببێتە هۆی ئەشکەنجەدانی ئاژەڵ یان زیان پێگەیاندنی.ژەهراوی کردن بە ئەنقەست یان لە ئەنجامى کەمتەرخەمى.بەقوربانیکردنى ئاژەڵێکى ماڵى بە مەبەستى ڕاوکردن یان کوشتنى ئاژەڵێکى دیکە. سازدانى شەڕ لە نێوان ئاژەڵێک و ئاژەڵێکی دیکە یان پەلەوەر و پەلەوەرێکی دیکە، بەشێوەیەک ببێتە مایەى زیان پێگەیاندن یان کوشتنى یەکێکیان.بەکارهێنانی هەر دەرمانێکی وزەبەخش یان هۆرمۆن یان ستڕۆیدەکان بۆ ئاژەڵ، بەبێ بڕیاری پزیشکی ڤێتێرنەری.بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە کردارەکانی هاتوو لەم بڕگەیەدا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.2- هەر کەسێک یەکێک لەو کردارانەی هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، دەرهەق بە ئاژەڵی ماڵی یان ئاژەڵی بێلانە ئەنجامبدات، بە پێبژاردنێک کە لە (250.000) دووسەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت. ئەگەر سەرپێچیکار پیشەی کڕین و فرۆشتن و مامەڵەپێکردنی ئاژەڵان بێت، سزای پێبژاردنەکەى دەبێتە دوو هێندە.دووەم:هەر کەسێک بە ئەنقەست و بە ناڕەوایى ئاژەڵى ماڵى یان بێلانە بکوژێت، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک مانگ کەمتر نەبێت یان بە پێبژاردنێک کە لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (3.000.000) سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.ئەم بارانەى خوارەوە بە بارودۆخى توندکردنى سزا دادەنرێن بۆ مەبەستى هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە:- ئەگەر کوشتنەکە بە هۆى بەکارهێنانى ژەهرەوە بێت.ئەگەر کوشتنەکە بە ڕێگایەکى دڕندانە بێت.ئەگەر کوشتنەکە بەرامبەر بڕە پارەیەک یان سودێک بێت.ئەگەر بکەر تاوانەکە دووبارە بکاتەوە.ئەگەر کوشتنەکە بە هەڵە یان بە هۆکارى کەمتەرخەمى یان بەبێ مەبەست بێت، ئەوا کەسەکە بە پێبژاردنێک کە لە (100.000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پینج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.مادده‌ی (8)یەکەم: بەخێوکردن یان ڕاهێنانی ئاژەڵ بە کۆمەڵ لە ناوەندی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و قەزا وناحیە و ئەو گوندانەى کە شارەوانیان هەیە، قەدەغەیە.بەخێوکردنی ئاژەڵ بە تاک، ئەگەر ببێتە هۆکاری شێواندنی سیمای شارستانی و ئاوەدانی و زیانی تەندروستی و ژینگەیی، قەدەغەیە.دووەم:حوکمی خاڵی (1)ی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، باخچەی ئاژەڵان و پرۆژەی بەخێوکردن وپەروەردەکردنی ئاژەڵان بۆ ئامانجی زانستی، و پێشانگاى خستنەڕووى ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ مامەڵەپێکردن، و هەر شوێن و ئاژەڵێکی دیکە کە نەبێتە هۆکاری شێواندنی سیمای شارستانی و ئاوەدانی و زیانی تەندروستی و ژینگەیی، ناگرێتەوە.شوێنی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئاژەڵان بەو مەرجانەى لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا هاتووە، دوای تۆمارکردن لە ژێر چاودێرى و پشکنینی تەندروستی ڤێتێرنەری بەڕێوەبەرایەتییدا، دەبێت.ژمارەى ئاژەڵ و جۆرەکەى، مەرج و هۆکارەکانى شێواندنى سیماى شارستانى و ئاوەدانى و زیانى تەندروستى و ژینگەیی بە ڕێنمایی دیاریدەکرێت، کە وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار بە هەماهەنگى وەزیر و دەستەى پاراستن و چاككردنی ژینگە دەریدەکات.سێیەم: هەر کەسێک سەرپێچى حوکمى خاڵەکانى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێک کە لە (100.000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (250.000) دووسەد و پەنجا هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت بۆ هەر سەرپێچییەک.چوارەم:هەر کەسێک بە دەر لە حوکمى هاتوو لە بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، ئاژەڵ بەخێو بکات، بە پێبژاردنێک کە لە (50.000) پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (100.000) سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، بۆ هەر ئاژەڵێک، سزا دەدرێت.لە کاتی دووبارە بوونەوەی سەرپێچی هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، پێبژاردنەکە دەبێت بە سێ هێندە، سەرباری لابردنی سەرپێچییەکە لەسەر خەرجى سەرپێچیکار.بەخێوکردنی ئاژەڵ لە شوێن و ژینگەی گونجاو و دابینکردنی خۆراکى ڕێگەپێدراو کە گونجاوبێت لەگەڵ تەمەن، جۆر، بەبڕى پێویست، تەندروست و پێداویستییەکانی دیکەى.مادده‌ی (9)کەسی سروشتی یان مەعنەوی دەتوانێت ئاژەڵە ماڵییەکان بەخێو بکات و ڕێگە بە زۆربوونیان بدات بۆ مەبەستی بازرگانی، یان بۆ سوود وەرگرتن و ئارەزووى کەسى، و ئەمەش بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێت، کە وەزیر دەریدەکات.مادده‌ی (10)یەکەم: بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی پابەند دەبێت بە:-کۆنترۆڵکردنی ئاژەڵەکە لە شوێنە گشتییەکاندا و ڕێگەگرتن لە زیانگەیاندن بە کەسانى دیكە و پاک ڕاگرتنى ژینگەى شوێنە گشتییەکان. پاراستنی تەندروستی ئاژەڵ و کوتانیان بە پێی ڕێنمایی پزیشکی ڤێتێرنەری و چارەسەرکردنیان لە کاتی نەخۆشی.بەکارهێنانى هۆکارى گواستنەوەى گونجاو و ڕێپێدراو لە گواستنەوەى ئاژەڵ و پەلەوەرەکان، بەشێوەی کۆمەڵ بێت یان تاک، بە جۆرێک کە سەلامەتى و تەندروستییان پارێزراو بێت و لەگەڵ پێوەرە کارپێکراوەکاندا بگونجێت.تۆمارکردنیان لە پەڕاوى دروستى ئاژەڵان.دەستبەجێ ئاگادارکردنی بەڕێوەبەرایەتی یان یەکەی کارگێڕی لە لەناوچوونی ئاژەڵان یان بوونی نەخۆشی درمی یان هاوبەش یان گومان لێیان.خراپ مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئاژەڵ، کە ئەمانەى خوارەوە دەگرێتەوە:-بەکارهێنانی ئاژەڵەکە بۆ مەبەستێک کە لەگەڵ سروشتەکەی گونجاو نەبێت یان لەسەروی توانا و تەمەنەکەی بێت.دابین نەکردنی پەناگەى گونجاو و تەندروست بۆ پاراستنی. فەرامۆش کردن بە جۆرێک کە زیانی لێبکەوێتەوە.زیندانیکردن یان سنوردارکرنی ئازادی و جوڵە بە جۆرێک کە لەگەڵ سروشتی‌دا گونجاو نەبێت.چارەسەرنەکردنی لە کاتی نەخۆشی یان چارەسەرکردن بەدەر لە ڕێنماییە تەندروستییە ڤێتێرنەرییەکان.ناچارکردنی بە زیادەڕۆیی لە خواردن و خواردنەوە کە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.بەکارهێنانی لە پێشانگا و کەمپینەکانی ڕێکلام کردن و کارە هونەرییەکان ئەگەر ببێتە هۆی زیان پێگەیاندنیان.ئازاردان.بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە پێبژاردنێک کە لە (100.000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (250.000) دووسەد و پەنجا هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، ئەگەر سەرپێچی هەر پابەندییەک لە پابەندییەکانی هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە بکات.دووەم: لەکاتی دووبارە بوونەوەی سەرپێچی، پێبژاردنەکە دەبێت بە دوو هێندەی پێبژاردنی هاتوو لە خاڵى (1)ی ئەم بڕگەیە.سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە، بەڕێوەبەرایەتی دەتوانێت ئاژەڵەکە ڕادەستی پەناگە بکات بۆ ماوەیەکی کاتی یان هەمیشەیی.مادده‌ی (11)یەکەم: بەخێوکارى سەگ یان پشیلە، سەرباری پابەندییەکانی هاتوو لە ماددەی (10)ی ئەم یاسایە، پابەند دەبێت بە:تۆمارکردنی لەلای بەڕێوەبەرایەتی بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵگەی بەخێوکردن و هێشتنەوەى لە ماڵان و شوێنگەکاندا، جگە لەو کاتانەی کە وەرزی زاوزێییە. هەڵواسینی ناو، ژمارە یان پیتى گونجاو و ناونیشانی لە گەردنی، یان بە هەر شێوازێکی دیکەی هاوچەرخ، و بەڕێوەبەرایەتی بەبێ بەرامبەر دەستبەسەر ئەو ئاژەڵەنەدا دەگرێت کە بێ ناو و ناونیشانن.وەرگرتنی بەڵگەی تەندروستی ڤێتێرنەری کە سەلمێنەری کوتانی دژی نەخۆشییەکان و پشکنینى ڤێتێرنەری بێت، ئەو ئاژەڵانەی بەڵگەی تەندروستی ڤێتێرنەریان نیە کەرەنتینە دەکرێن لەسەر خەرجی خاوەنەکانیان تا دڵنیابوون لەوەی تەندروستن و بەڵگەی تەندروستییان بۆ دەکرێت. دووەم: دەکرێت پابەندییەکانی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بۆ بەخێوکاری هەر ئاژەڵێکی دیکە دابنرێت، کە بەپێى پێویستى جۆرەکەی بە ڕێنمایی لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەکرێت.سێیەم:بەخێوکاری ئاژەڵ بە پێبژاردنێک کە لە (50.000) پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (100.000) سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، ئەگەر سەرپێچی پابەندییەکانی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات.بەخێوکاری ئاژەڵ بە پێبژاردنێک کە لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت ئەگەر بە ئەنقەست و بۆ زیان گەیاندن بە کەسانی دیکە سەرپێچی پابەندیەکانی ئەم ماددەیە بکات.مادده‌ی (12)یەکەم: بەخێوکاری ئاژەڵ لەحاڵەتى دەستبەرداربوونی لە ئاژەڵەکە بە پاساوێکى ڕەوا، ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دەکاتەوە بە مەبەستی داڵدەدانی لە پەناگەکان.بەخێوکاری ئاژەڵ لەو بارەى لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە، لەسەر پابەندییەکانى بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕادەستکردنی ئاژەڵەکە بە پەناگەکان.بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە پێبژاردنێک کە لە (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت ، ئەگەر پێچەوانەی ڕێکاری هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئاژەڵەکە دەربەدەر بکات.دووەم: سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە بەخێوکەر دادەنرێت تا ئەو کاتەی ئاژەڵەکە ڕادەستی پەناگە دەکرێت. مادده‌ی (13)یەکەم: بەکارهێنانى ئاژەڵ لە تاقیکردنەوەکان، بۆ ئامانجى پزیشکى و زانستى ڕێگەپێدراو دواى ڕەزامەندى وەزارەتى تەندروستى یان وەزارەتی خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى، بەو مەرجانەى کە بەڕێنمایی لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەکرێت، ڕێگە پێدراو دەبێت.دووەم: هەر کەسێک سەرپێچى حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێک کە لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، بۆ هەر سەرپێچییەک.لە حاڵەتى دووبارەکردنەوەى هەمان سەرپێچى سزاکە دەبێتە دوو هێندە.مادده‌ی (14)یەکەم: لیژنەیەک لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لە سنوورى قەزاو ناحیەکان بەپێى پێویستى، لە سەرۆکی یەکەی کارگێڕی، نوێنەری تەندروستی، ژینگە، پۆلیس، شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی، پێکدەهێندرێت و ئەم ئەرکانەی خوارەوە لە ئەستۆ دەگرێت:-سەرپەرشتی هەڵمەتی کۆکردنەوە و کەرەنتینەی ئاژەڵی نەخۆش و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە و ڕادەستکردنیان بە پەناگەکان.بڕیاردان لەسەر لەناوبردنی هەر ئاژەڵێک کە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ یان ئاژەڵێکی دیکە دروست بکات، ئەگەر ڕێگەی گونجاو نەبێت بۆ چارەسەرکردنی.گۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان و پێشانگاى خستنە ڕووى ئاژەڵان بۆ مامەڵەکردن، لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکانی هەرێم.دووەم: لایەنە سەربازییەکان لە سنووری سەربازگەکاندا، کاری هاتوو لە خاڵەكانی (1، 2)ی بڕگەی یەكەم بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، لە ئەستۆدەگرن.مادده‌ی (15)پارێزگار و سەرپەرشتیارى ئیدارە سەربەخۆکان و یەکە کارگێڕییەکانى دیکە، لەسەر پێشنیازی لیژنە دەتوانن گرێبەست لەگەڵ لایەنی تایبەتمەند بە ئەرکى هاتوو لە ماددەی (14)ی ئەم یاسایە واژۆ بکەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت.مادده‌ی (16)ئەگەر سزایەکی توندتر بۆ کردارە تاونکارییەکانی هاتوو لەم یاسایەدا، لە یاسا بەرکارەکاندا هەبوو ئەوا سزا توندەکە جێبەجێ دەکرێت.مادده‌ی (17)کۆمەڵە و ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی پاراستنی ئاژەڵان و چالاکوانانی بواری ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزى دەتوانن دەربارەی هەر سەرپێچییەک لە حوکمەکانی ئەم یاسایە، سکاڵا تۆمار بکەن.مادده‌ی (18)وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەوقاف وکاروباری ئاینی، ڕۆشنبیری و لاوان، و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و ڕێکخراوەکانى بوارى ئاژەڵدۆستى، هەماهەنگ دەبن لە هەڵمەتی هێنانەکایەی کلتوری ئاژەڵدۆستی و هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە مافەکانی ئاژەڵ و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، لە قۆناغەکانی خوێندن و لەسەر ئاستی گشتی. مادده‌ی (19)یەکەم: (50%) لە سەدا پەنجاى داهاتى ئەو پێبژاردنانەى لەم یاسایەدا هاتوون بۆ مەبەستى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە تەرخان دەکرێت.دووەم: بە ڕێنماییەک کە وەزیر بە هەماهەنگى وەزیرى دارایی وئابوورى و شارەوانى و گەشتوگوزار دەریدەکات، بڕى پاداشتى پێویست بۆ ئەو کەسانەى کە لە کۆکردنەوەى ئاژەڵانى بێلانەدا بەشدار دەبن، دیاریدەکات. مادده‌ی (20)ئەمانەی خوارەوە بە ڕێنمایی ڕێک دەخرێت، کە وەزیر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری شارەوانی وگەشت وگوزاری هەرێم دەریدەکات:-مەرجەکانی پەناگە و پێداویستییەکانی.مەرجەکانی گواستنەوەی ئاژەڵان.ڕێکخستنى کارى کۆمپانیا و نووسینگەکانى بەبازاڕکردن و هاوردە و هەناردەکردنى ئاژەڵان.مادده‌ی (21)وەزیر ڕێنمایی بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (22)کار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (23)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (24)ئەم یاسایە دوای (90) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا، جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنلە پێناو پاراستنی ئاژەڵان و ڕێکخستنی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، و بۆ ڕێکخستنی ئەو بوارانەی لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمدا ڕێک نەخراون، و بۆ چەسپاندنی کلتوری ئاژەڵدۆستی، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2021 یاساى بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ، و تۆماركردن، پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 18
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2021 یاساى بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ، و تۆماركردن، پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 18
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (6)ی ڕۆژی 9/11/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2021 یاساى بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ، و تۆماركردن، پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان ــ عێراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم.چوارەم : بەڕێوەبەرایەتى گشتى: بەڕێوەبەرایەتى گشتیى توێژینەوە و ڕێنوێنی کشتوکاڵى لە وەزارەت.پێنجەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتی کشتوکاڵ: بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى پارێزگاکان.شەشەم: بەڕێوەبەرایەتى: بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمهێنان و پەسەندکردنى بنەتۆ لە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتى توێژینەوە و ڕێنوێنی کشتوکاڵى.حەوتەم: بنەتۆ: ئەو بەشەیە کە بۆ زیادبوونى ڕووەک بەکاردێت وەک بنەتۆى گەنم، جۆ، نیسک، پیاز، برالە، پەتاتە و هەر جۆرێکى تر.هەشتەم: پلە: مەبەست لێى پلەى بنەتۆیە كە بەپێى خەسڵەتى هونەرى و خاوێنى بۆماوەیى دیاریدەکرێت.نۆیەم: تۆوى بەخێوکەر: ئەو تۆوەیە کە بە بڕێکى زۆرکەم، لەژێر سەرپەرشتى و چاودێرى ڕاستەوخۆى بەخێوکەرى ڕووەک لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەکان یان زانکۆکان، بەرهەم دەهێندرێت.دەیەم: تۆوى بنەڕەتى: ئەو تۆوەیە کە لە تۆوى بەخێوکەر لە ڕێگەى توێژینەوە کشتوکاڵییەکان یان لەلایەن کۆمپانیاى تایبەتمەند لە بوارى کشتوکاڵى بەرهەم دەهێنرێت، و لە ڕووى بۆماوەیى بەرزترین ئاستى خاوێنى هەیە بەراورد بە تۆوى تۆمارکراو و باوەڕپێکراو.یازدەیەم: تۆوى تۆمارکراو: ئەو تۆوەیە کە لە چاندنى تۆوى بنەڕەت یان تۆوى تۆمارکراوى دیکە، لە ڕێگەی توێژینەوە کشتوکاڵییەکان یان لەلایەن جووتیارى نمونەیى بەرهەم دەهێنرێت، و ئاستى خاوێنى لە ڕووى خەسڵەتى بۆماوەیى بەرزە.دوازدەیەم: تەرز: کۆمەڵێک ڕووەکى خاوێنى لەیەکچووە لە ڕووى بۆماوەییەوە، و بە خەسڵەتى دیاریکراو لە تەرزەکانى تر‌ى هەمان جۆرى ڕووەک، جیادەکرێتەوە.سێزدەیەم: شەتڵ: ڕووەکى گۆڕاو یان هەمیشەییە کە لە نەمامگەکان دەچێندرێت و زیاد دەبێت، بۆ مەبەستى بازرگانى و دەستا و دەست کردنى لە چالاکى کشتوکاڵیدا.چواردەیەم: تۆوى باوەڕپێکراو: ئەو تۆوەیە کە لە تۆوى بنەڕەت یان تۆوى تۆمارکراو یان تۆوى پەسەندکراوى دیکە، لەلایەن جووتیارى نموونەیى بەرهەم دەهێنرێت، و خەسڵەتى بۆماوەیى هاوشێوەى تەرزى چاندراوى تێدا بەدیدەکرێت.پازدەیەم: ڕێبەرى تەرزە کشتوکاڵییەکان: لیستى ناوى تەرزە کشتوکاڵییە پەسەندکراوەکانە کە لە لێژنەى نیشتمانى بۆ تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان دەردەچێت.شازدەیەم: ئیستا (ISTA): ڕێکخراوێکى سەربەخۆى قازانج نەویستە، تایبەتە بە بوارى کشتوکاڵى، و گرنگى بە بەرەوپێشبردنى بوارى بنەتۆ دەدات ، و ساڵانە پەیڕەو و ڕێنمایى نوێ لەم بوارەدا، دەردەکات.حەڤدەیەم: کۆمپانیا: کۆمپانیاى دامەزراو بە پێى یاسا بەرکارەکان، كە پێویستە مۆڵەتى بەرهەمهێنانى بنەتۆ یان هاوردەکردنى یان هەردووکیانى هەبێت.هەژدەیەم: لیژنەى باڵا: لیژنەیەکى تایبەتە بە تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان و پەرەپێدان، زیادکردن و دابەشکردنى بنەتۆی گونجاو لە هەرێمى کوردستان و عێراق و بارەگاکەى لە هەولێرە.مادده‌ی (2) بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، بەرهەمهێنانى بنەتۆ و شەتڵ، و ڕێکارەکانى، لە ڕێگاى مۆڵەتى فەرمى دەبێت.مادده‌ی (3)مەرجەکانى بەدەستهێنانى مۆڵەتى فەرمى بەرهەمهێنانى بنەتۆ و شەتڵ و ڕێکارەکانى:یەکەم: پێشکەشکردنى داواکاریەک بۆ بەڕێوەبەرایەتى بە مەبەستى وەرگرتنى مۆڵەتى بەرهەمهێنانى بنەتۆ و شەتڵ.دووەم : داواکاریەکە ئەمانەى خوارەوە لەخۆ دەگرێت:ناو و ناونیشانى بەرهەمهێن.شوێنى کێلگە.جۆر و تەرز و پلەى بنەتۆ و شەتڵ.سێیەم: پێشکەشکردنى بەڵگەنامەى خاوەندارێتى یان مافى هەڵسوکەوتپێکردن یان بە کرێگرتنى زەوییەکە.چوارەم: پێویستە بەڕێوەبەرایەتی داواکارى کۆمپانیا بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەرزبكاتەوە، بەمەبەستى پێدانى مۆڵەت.پێنجەم: پێویستە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بڕیار بدات بە پەسەندکردنى یان پەسەندنەکردنى داواکاریەکە لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى وەرگرتنى داواکاریەکە، و لە ئەگەرى وەڵام نەدانەوە لە ماوەى دیاریکراودا، داواکاریەکە بە پەسەندکراو ئەژمار دەکرێت.شەشەم: ئەگەر داواکارییەکە پەسەند نەکرا دەبێت هۆیەکەی ڕوونبکرێتەوە، و داواکار بۆى هەیە لەماوەى (15) ڕوژ تانە لە بڕیارى پەسەند نەکردن پێشکەش بە وەزیر بکات، و پێویستە وەزیریش لە ماوەى (30) سى ڕۆژ وەڵامى تانەکە بداتەوە، و لە ئەگەرى وەڵام نەدانەوە تانەکە بە یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندى تانەلێدەر ئەژمار دەکرێت.حەوتەم: داواکار دەبێت بڕى (50,000) پەنجا هەزار دینار بەرامبەر مۆڵەتى بەرهەمهێنانى بنەتۆ و شەتڵ بدات. مادده‌ی (4)یەکەم: ئەو بنەتۆیەى داواکار بە نیازە بەرهەمى بهێنێت، پێویستە لە لیژنەى باڵا تۆمار و پەسەندکراو بێت.دووەم: ڕێگە نادرێت بە بەرهەمهێنانى زیاتر لە یەک تەرزى کشتوکاڵى بۆ یەک جۆرى بەرهەم لە یەک کێڵگە.سێیەم: ئەو کێڵگەیەى بۆ بەرهەمهێنانى بنەتۆى تەرزێکى دیارکراو بەکاردێت، بە هیچ شێوەیەک نابێت بە تەرزێکى تر، لەهەمان جۆر، لە ساڵى پێشوودا چاندرابێت.مادده‌ی (5)پێویستە زەوى تەرخانکراو بۆ بەرهەمهێنانى بنەتۆ ئەم مەرج و خەسڵەتانەى هەبێت:یەکەم: زەویەکە یان کێڵگەکە لە ڕووى هەڵکەوتەى جوگرافى، کەش و هەوا، جۆرى خاک و ڕووبەرى کێڵگە گونجاو بێت، بە پێى جۆر و تەرزى بنەتۆیەکە.دووەم: زەویەکە سەرچاوەى ئاوى پێویست و بەردەوامى هەبێت بە تایبەت ئەو شوێنانەى کە ڕێژەى باران بارینیان کەمە.سێیەم: دوورى نێوان کێڵگەکانى بەرهەمهێنانى بنەتۆ بۆ ئەو بەرووبومانەى کە (پیتانى تێکەڵاون) (250م) دوو سەد و پەنجا مەتر و بۆ ئەو بەرووبومانەى کە (پیتانى خودین) (150م) سەد و پەنجا مەتر بێت.مادده‌ی (6)بەرهەمهێنەرى بنەتۆ پابەندی ئەم ڕێکارانەى خوارەوە دەبێت:یەکەم: خاوێنکردنەوە و دەرمانکردنى بنەتۆى بەرهەمهاتوو تەنها لەو کارگانە ئەنجام دەدرێت کە مۆڵەتى دامەزراندیان هەیە.دووەم: لە قووتونان یان داگرتنى بنەتۆى بەرهەمهاتوو لە گوشى تایبەت، بە پێى ڕێنماییەکانى بەڕێوەبەرایەتی. سێیەم: دەبێت کێشى قووتوەکان و گوشەکان یەکسان بێت و هەموو زانیاریەکانى تایبەت بە بنەتۆیەکەى لەسەر نووسرابێت.چوارەم: دەبێت بەرهەمهێنەرى بنەتۆ کۆگاى تایبەت بە پاراستنى بنەتۆى هەبێت بەپێى پێویستى جۆرى بنەتۆیەکە.مادده‌ی (7)ئەرک و دەسەلاتەکانى بەڕێوەبەرایەتی بریتین لە :یەکەم: دیارکردنى پلەى بنەتۆى بەرهەمهاتوو لەلایەن بەرهەمهێنەرى بنەتۆ و لێدانى لێبڵى تایبەت.دووەم: پشکنینى کێڵگەکانى بەرهەمهێنانى بنەتۆ، وپشکنینى تاقیگەیی بۆ بنەتۆى بەرهەمهاتوو.سێیەم: ڕەتکردنەوەى بنەتۆ و باوەڕپێنەکردنى ئەگەر هاتوو مەرجەکان جێبەجێنەکرابوون.چوارەم: پشکنەرى کێڵگەیى دەبێت ڕەچاوى لەیەکچوونى جۆر و تەرزى چاندراو و بەرهەمهاتوو بکات. مادده‌ی (8)یەکەم: پێویستە لەسەر کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت، مۆڵەتى هاوردەکردنى بنەتۆ و شەتڵ بەپێی حوکمەکانى ئەم یاسایە بەدەستبێنن.دووەم: بە مەبەستى هاوردەکردنى بنەتۆ یان شەتڵ داواکارى پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت و ئەم پێداویسیانەى خوارەوەشى لە گەڵدادەبێت.ناو و ناونیشانى کۆمپانیا.بەڵگەنامەی دەستەبەریى لە یەکێک لە بانکەکان بۆ بەرژەوەندى وەزارەت بە بڕى (20,000,000) بیست ملیۆن دینار.بڕوانامەى دامەزراندن بۆ کۆمپانیا ناوخۆییەکان و تۆمارکردن بۆ ئەو کۆمپانیایانەى کە لە پارێزگاکانى دیکەى عێراقن یان لقى کۆمپانیاى بیانین لە هەرێم.ئەستۆپاکى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان.گرێبەستى نێوان خۆى و کۆمپانیا یان دەزگاى ڕەسەنى بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ.هەموو داتایەکى زانستى و هونەرى باوەڕپێکراو لەسەر کۆمپانیا یان دەزگاى بەرهەمهێن.سێیەم: دواى دڵنیابوون لە مامەڵەى کۆمپانیا دەبێت داواکاریەکە بەرز بکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى.چوارەم: پێویستە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بڕیاربدات بە پەسەندکردن یان پەسەندنەکردنى داواکاریەکە لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى وەرگرتنى داواکاریەکە، و لە ئەگەرى وەڵام نەدانەوە داواکاریەکە بە پەسەندکراو ئەژمار دەکرێت.پێنجەم: ئەگەر داواکارییەکە پەسەندنەکرا پێویستە هۆیەکەى ڕوون بکرێتەوە، داواکار بۆى هەیە تانە لە بڕیارى پەسەندنەکردن بدات لەلاى وەزیر، لە ماوەى (15) پازدە ڕۆژ، و پێویستە وەزیریش لە ماوەى (30) سى ڕۆژ وەڵامى تانەکە بداتەوە، و لە ئەگەرى وەڵام نەدانەوە، تانەکە بە یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندى تانە لێدەرئەژمار دەکرێت.شەشەم: داواکار دەبێت بڕى (50,000) پەنجا هەزار دینار بدات بەرامبەر مۆڵەتى هاوردەکردنى بنەتۆ و شەتڵ.مادده‌ی (9)پێویستە بنەتۆ و شەتڵى هاوردەکراو ئەم بەڵگەنامانەى لە گەڵدابێت:یەکەم: بڕوانامەى سەرچاوە.دووەم: بڕوانامەى سەلامەتى تەندروستى بنەتۆ و شەتڵ.سێیەم: بڕوانامەى پشکنینى باوەڕپێکردنى وو‌ڵاتى سەرچاوە، بەمەرجێک ڕێکەوتى پشکنین (3) سێ مانگ بۆ بنەتۆى بەرووبومى کێلگەیى، و (6) شەش مانگ بۆ بنەتۆى دارستان و پاوان لە ڕێکەوتى هاتنەناوەوەى لە مەرزى سنوریى پەیوەندیدار تێپەڕنەکات.چوارەم: بڕوانامەى سەلامەتى و پشکنین بە پێى خەسڵەتەکانى (ئیستاISTA )، بەمەرجێك لە تاقیگەیەکى باوەڕپێکراو لەلایەن (ئیستاISTA )وە دەرچووبێت.مادده‌ی (10)یەکەم: وەزارەت مەرزى سنووریى بۆ مەبەستى هاوردەکردن دیاریدەکات.دووەم: گواستنەوەى بنەتۆ و شەتڵ لە نێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى تر‌ى عێراقدا، دەبێت نووسراوى لارینەبوونى وەزارەت و ئەو لایەنەى لەگەڵ بێت کە بۆى دەگوازرێتەوە.سێیەم: بەڕێوەبەرایەتی بەرپرسە لە پشکنینى بنەتۆ و شەتڵى هاوردەکراو لە کاتى گەیشتنیدا.چوارەم: هاوردەکردنى بنەتۆى گەنم و جۆ، هەفتەیەک دواى کۆتایى هاتنى بە بازاڕکردنى گەنم لە سایلۆکان دەست پێدەکات و تا کۆتایى مانگى كانونی یەكەم ڕێگە بە هاوردەکردن دەدرێت.مادده‌ی (11)سەنتەرى توێژینەوە کشتوکاڵییەکان و زانکۆکان بۆیان هەیە بنەتۆى پەسەندنەکراو هاوردەبکەن، تەنها بۆ مەبەستى توێژینەوە و بە ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى.مادده‌ی (12)یەکەم: لیژنەى باڵاى تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەت بە سەرۆکایەتى وەزیرى کشتوکاڵ و ئەندامێتى ژمارەیەک شارەزا لە بوارە جیاجیاکان پێکدەهێنرێت، بە مەرجێک لە (12) دوانزە ئەندام زیاتر نەبێت، بۆ مەبەستى تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییە بەرهەم هاتووەکان.دووەم: لیژنە هەڵدەستێت بە تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییە بەرهەم هاتووەکان، و پەرەپێدانى بنەتۆی گونجاو و چۆنیەتى زیادکردن، دابەشکردن و وەرگرتنەوەى.سێیەم: ماوەى پارێزبەندى لەسەر تەرز یان بنەچە یان لێکدراو تەنها (10) دە ساڵە، و لە بەروارى پێشکەشکردنى داواکارى تۆمارکردن دەست پێدەکات، جگە لە تەرزى درەختەکان کە ماوەى پارێزبەندیان (20) بیست ساڵە.مادده‌ی (13)یەکەم: بە پێبژاردنێک کە لە (5,000,000) پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یان بە بەندکردن بۆ ماوەیەك کە لە (3) سێ مانگ کەمتر نەبێت و لە (1) یەک ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە هەردووکیان سزادەدرێت، هەركەسێك یەکێک لەم سەرپێچیانەى خوارەوە ئەنجام بدات:بەرهەمهێنان یان هاوردەکردنى بنەتۆ و شەتڵ بەبێ بوونى مۆڵەت. هاوردەکردنى بنەتۆ و شەتڵ بە پێچەوانەى مەرجەکانى هاوردەکردن.پێدانى نموونە و زانیاریى هەڵە کە هاوتا نەبێت لەگەڵ بنەتۆ و شەتڵى هاوردەکراو.ئاستەنگ دروستکردن بۆ پشکنەرى بنەتۆ.بەرهەمهێنان و فرۆشتنى بنەتۆ بێ ئەوەى پشکنینى تاقیگەیى بۆ کرابێت.دووەم: سەرەڕاى حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، تێچووى چارەسەرکردن یان لە ناوبردنى بنەتۆى هاوردەکراو یان بەرهەمهاتوو دەکەوێتە ئەستۆى سەرپێچیکار، و موڵەتى بەرهمهێنان و هاوردەکردنى هەڵدەوشێتەوە .مادده‌ی (14)یەکەم: لیژنەیەک لە وەزارەت پێکدەهێندرێت، بە مەبەستى پێشنیارکردن بۆ وەزیر بۆ هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى بەرهەمهێنان یان هاوردەکردنى بنەتۆ و شەتڵ لەم بارانەى خوارەوەدا:ئەگەر بەرهەمهێن یان هاوردەکارى بنەتۆ و شەتڵ یەکێک لەو سەرپێچییانەى ئەنجامدا کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (13)ى ئەم یاسایەدا هاتوون.ئەگەر بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ بەبێ ڕەزامەندى وەزیر دەستبەردارى پروژەکەى ببێت.ئەگەر بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ دەستبەردارى کێڵگەکەى بێت.بەسەرچونى گرێبەستى بەکرێگرتنى زەویەکەى.ئەگەر بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ بەردەوام نەبوو لە جێبەجێکردنى گشت مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەت.دووەم: ئەرک و پێکهاتەى لیژنەکە بە ڕێنمایی لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەكرێت.مادده‌ی (15)وەزیر ڕێنمایى بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (16)پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (17)کار بە دەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکوک بێت.مادده‌ی (18)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمی (وەقایعى کوردستان)دا، جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلە پێناو ڕێکخستنى بەرهەمهێنان و هاوردەکردنى بنەتو و شەتڵ، و هاندانى کەرتى تایبەت لەم بوارەدا، و بە مەبەستى تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییە بەرهەمهاتووەکان، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 28
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 28
یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 17 رۆژی ده‌رهێنان 22/11/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی (21/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی مادده‌ی دووه‌م یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق.3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق.4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق.5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.به‌شی یه‌كه‌م1-دامهزراندنماددهی دووه‌م:یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان كه رێكخراوێكه پیشه‌یی و دیموكراتییه له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، ئه‌م یه‌كێتیه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه و داكۆكی له جوتیارانی كوردستان ده‌كات، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و ده‌شتوانێ لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه و لیژنه‌گه‌لیش له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی هه‌رێمدا پێك بهێنێ.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.2-ئامانجه‌كانی یهكێتیماددهی چواره‌م:یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ:1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا.2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ.3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوهكیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات.4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت.5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ.6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن.7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات.8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات.9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی.10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن.11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ.12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتر كردن بخه‌نه كار.13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات.14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه.15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روهكی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات.16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن.به‌شی دووه‌م1-شه‌رت و شرووتی ئهندامێتیماددهی پێنجه‌م:شه‌رت و شروتی ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ن:1-جوتیار ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و له هه‌رێم دانیشتبێ.2-نابێ به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ.3-پێویست پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت به هه‌ردوو كه‌رتی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كه ئه‌م جوتیارانه ده‌گرێته‌وه:أ-ئه‌وانه‌ی زه‌وی و زاری چاككردنی كشتوكاڵیان پێ دراوه.ب-كرێگرته‌كان (ئه‌وانه‌ن زه‌وی وزاریان به كرێ پێدراوه) هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌شن كه به‌پێی رێ و ره‌سمی ئیلاقاتی كشتوكاڵی كار ده‌كه‌ن.ج-جوتیار و كریكاری كشتوكاڵی له چوارچیوه‌ی ئیش و كاری یه‌كێتیه‌كه‌یدا.د-ئه‌و زوراعانه‌ی كه خۆیان ته‌رخان كردووه و ئیلتیزامیان به هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه.ه-خاوه‌ن ئه‌و موڵكه تایبه‌تانه‌ی كه سنووری موڵكه‌كانیان له سنووری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی به‌پێی یاساكانی چاككردنی كشتوكاڵ دابه‌ش كراوه زیاتر نه‌بێ.4-نابێ ته‌مه‌نی له (16) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.2-ئینتیماماددهی شه‌شه‌م:1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی.2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه.4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره.5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.به‌شی سێیهمپێكهێنانماددهی حه‌وته‌م:یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت:1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان.2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان.3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان.4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان.5- لیژنه‌ی زه‌پتی.6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.7-كۆنگره.مادده‌ی هه‌شته‌م:لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی نۆیه‌م:لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی ده‌یه‌م:لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی یازده:ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا):1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر.2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات.3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات.4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.ماده‌ی دوازده:ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی سیازده:ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی لق:1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ئیش و كاری لق.3-ناونیشانكردنی ئه‌وانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.4-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌تی كاروباری لق بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا ئیقراریان بكات.5-خه‌رج كردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئیش و كاری لق له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی دارایی خۆیدا.6-پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێیداوه، هه‌روه‌ها رێكخستنی ناسنامه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌پێی رینمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.مادده‌ی چوارده:ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی پازده:زه‌پت كردن1-یه‌كێتی جوتیاران بۆی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆی، كه حاڵه‌تێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ساغ بووه وه له ئه‌ندامێتیی بخات:أ-ئه‌گه‌ر جینایه‌تی یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر بكات.ب-ئه‌گه‌ر ئه‌هلییه‌تی له ده‌ست بدات.ج-ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌ركانه لابدات كه پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتی گشتی جوتیاران سه‌پاندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه به نووسراو ئاگادار كرابێته‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی چییه‌و ده‌بێ بیكات.د-ئه‌گه‌ر شه‌رتێ له شه‌رشرووتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات.2-یاسای زه‌پتیی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فرمانبه‌رانه‌دا كه له یه‌كێتییه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن ده‌خرێته‌كار.مادده‌ی شازده:مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت:1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده:1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ.2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.مادده‌ی هه‌ژده:1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه.3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه.4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.مادده‌ی بیست:مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات.2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات.3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار.4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شهرتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات.5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات.6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات.7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات.8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات.9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ.10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا.12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان.14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات.15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی.مادده‌ی بیست و یه‌ك:1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره.2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ.3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.مادده‌ی بیست و دوو:كۆنگره به ئاسایی سازده‌درێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه:1-هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی یه‌كێتی و نیقرار كردنی و ته‌سدیق كردنی راپۆرتی دارایی.3-سه‌یر كردنی وئیقراركردنی ئه پێشنیارانه‌ی كه ل باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی و پێرۆی ناوخۆیه‌وه خراونه‌ته روو.4-كۆنگره مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیاردراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی بیست و سێ:ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ:1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه.2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات.3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.مادده‌ی بیست و چوار:سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1-سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی جوتیاران ده‌كا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادگایی و ئیداری و دایه‌ره‌و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كاندا و، ته‌سدیقی موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه گه‌لی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بسپێرێ.3-به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دارایی و سه‌رۆكی لقه‌كانی پارێزگاكان بوجه‌و حساباتی كۆتایی ئاماده‌ده‌كات.به‌شی چوارهمدارایی یه‌كێتی جوتیاران مادده‌ی بیست و پێنج: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت:1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه.2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی.3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ.5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی.6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه.مادده‌ی بیست و شه‌ش:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و حه‌وت:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی بیست و هه‌شت: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستەکانلهبهر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵكاره، كه زه‌وی وزارێكی به‌رفراوانی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به پیشه‌ی كشتوكاڵییه‌وه خه‌ریكه و، سه‌ركردایه‌تی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش گرینگ‌یان به چینی جوتیاران داوه كه جوتیاران ڕۆڵی سه‌ره‌كی و پڕبایه‌خیان له خه‌باتی گه‌له‌ماندا گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته ره‌واكانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستكیر بكه‌ن به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می شۆرشی مه‌زنی رزگاریخوازانەی ئه‌یلولدا، هه‌ره‌ها له پێناوی وه‌دیهێنانی رشته‌یه‌كی یاسایی بۆ رێكخراوێك ئامانج و ئاواتی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌ری جوتیارانی كوردستان بێنێته‌دی و رێگای زامنكردنی ئاواتی ڕه‌وایان مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌م یاسایه ته‌شریع كرا....
یاسای ژماره (41)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان | 9
یاسای ژماره (41)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 41رۆژی ده‌رهێنان : 13/10/2004 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (50)ی رۆژی (12/10/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (41)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركردنی ساڵی (1999)ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی نۆیه‌م: دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كشتوكاڵی ته‌نیا ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی ئیجازه‌یه‌ك (مۆڵه‌تێك) كه به مزی (15000)سالانه‌ی پازده هه‌زار دینار له سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵییه‌وه ده‌رچووبێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی دوازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی، له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یان نوێنه‌ره‌كانیان پێك دێت كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه‌ش داده‌نرێ هه‌ر سێ ساڵیش، یه‌ك جار – كه له رۆژی هه‌ڵبژردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداوای نه‌قیب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سازده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ره‌كانیان دێته‌جێ و، ئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان كات و جێگه‌ی دیار كراودا هه‌ڵبژاردنێكی دی ده‌كرێ، له‌م باره‌دا (نصاب) به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامانی یان نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له‌سه‌ر ئه‌رك و فرمانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له ڕێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كات.سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه به ده‌نگدانی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێت.چواره‌م: كه‌سێ بۆ نه‌قیبی بپاڵێورێ، مه‌رجه، ماوه‌یه‌كی له ئیشی هه‌یئه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش كه بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌ن بپاڵێورێ مه‌رجه ماوه‌یه‌كی له پیشه‌كه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سیازده له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی سیازده: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه سازبدات، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكانی لقه‌كانی سه‌ندیكاكه له پارێزگاكاندا ئاماده‌ی ببن، بۆ:ته‌سدیقكردنی بوجه‌ی ساڵانه.گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیقراركردنی.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی شازده له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ و، زنجیره‌ی مادده‌كانی دوای ئه‌م مادده‌یه‌ش به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێن.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌ی یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا، به ده‌نگدانی نهێنی، جێگرێ بۆ نه‌قیب و، سكرتێرێك و به‌رپرسی دارایی له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌ڵاحییاتیشیان له پێڕۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی بیست و سێ، له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: لیژنه‌ی لق له سه‌رۆكێك و چوار ئه‌ندام دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، مه‌رجیشه ماوه‌یه‌ك خزمه‌تیان به‌سه‌ر بردبێ له پێنج سال كه‌متر نه‌بێ، ئه‌ندامانی لق، به‌ده‌نگدانی نهێنی وراسته‌وخۆ، هه‌ر سێ ساڵ، جارێك هه‌ڵیانده‌بژێرن، به‌مه‌رجێ له‌و پارێزگایه‌دا به‌و پیشه‌یه‌وه كاربكه‌ن. له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆشیاندا، جێگرێ بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك و ئه‌میندارێكیش بۆ سندوق هه‌ڵده‌بژێرن . مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته بهركارماددهی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ر كار له (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د. كمال عبدالكریم فۆادسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق ـــ هۆكاره زه‌رووره‌كان -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، له‌ماوه‌ی به‌ركارخستنی یاسای ژماره(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1999)ی ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵدا هه‌ندێ ئالأو گۆڕ‌و كه‌موكورتیی تێ كه‌وت، كه چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به‌م هه‌موار كردنه كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجامدرا....
یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (1)ی رۆژی (26/3/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كشتوكاڵ.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت.- ئه‌رك وفرمانهكانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:دانانی پلانی كشتوكاڵی وا كه گه‌شه‌سه‌ندنی به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لایه‌نی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی به‌دێ بهێنێ .دووه‌م:پێشكه‌ش كردنی رێنمایی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی وئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌نی كشتوكاڵی وسه‌رپه‌رشتی پیاده‌كردنی یاسا به‌كارهاتووه‌كان له‌گه‌لأ به‌دوا داچوون وجێبه‌جی كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به وه‌به‌هێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و پاڵپشتی كردنیان به نیازی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.سێیه‌م:لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده ده‌كات ونهخشهیان بۆ ده‌كێشی وبه‌رنامه داده‌نێ وكارده‌كات له پێناو جێبه‌جێ كردنیان یان به جێبه‌جێ كردنی راسته‌و خۆ یان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تر له ناوهه‌رێم یاده‌ره‌وه‌ی دا وبهواداجوونی جێبه‌جێكردنی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.چواره‌م:پشتگیریی كردن له كه‌رتی تایبه‌تی وهاندانی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌كان و دامه‌زراندنی كارگه وتاقیگه و كارگه‌ی تایبه‌ت به به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لای ئاژه‌ڵی و رووه‌كی.پێنجه‌م:پشتگیریی كردنی بانكه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمدا و ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ كار ئاسانكردنی وئه‌مه‌ش به هاوئاهه‌نگی كردن ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری له‌هه‌رێمدا.شه‌شه‌م:كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تۆوی چاككراو وپهینی كیمیایی وقڕكهرهكان و دابین كردنی داوده‌رمان وئامێری كشتوكاڵی وگرتنه‌به‌ری رێگای وا كه زیاد كردنی به‌روبووم وچاككردنی ده‌سته‌به‌ر بكات.حه‌وته‌م: كاركردن له پێناوی ژیاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌لی وپاشكۆكانی و په‌ره‌پێدانی له هه‌رێمدا وكاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رمان وپێكوتانهكانی به‌یته‌ری وگرتنه‌به‌ری شێوازی زانستی بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆشی درم (ساری)و پاراستنی ئاژه‌ل لێیان.هه‌شته‌م: كاركردن و نه‌خشه‌كێشان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی كشتوكاڵی وگرتنه به‌ری هه‌موو رێگایه‌ك بۆ پاراستن له‌و نهخوشییانه وچارهكردنیان.نۆیه‌م: گرنگی دان به سامانی ماسی وبه خێوكردنی هه‌نگ.ده‌یه‌م: گرنگی دان به به‌روبوومی كشتوكاڵی وكاركردن له پێناوی رێكخستنی عه‌مباركردنی وناردنه بازاڕی.یازدهم: گرنگی دان به نه‌مامگه‌كان وله‌وه‌ڕگا ودارستانی سروشتی وده‌ست چێن وپاراستنیان،چونكه سامانی نیشتمانین،هه‌روه‌ها پشتگێریی كردنی پاوانی سروشتی.دوازدهم:ده‌سنیشان كردنی سنووری دارستانه‌كان وجۆرو پۆله‌كانیان به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه كاروباریان رێك بخات له‌گه‌لأ رێكخستنی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی به‌دارستانه‌وه هه‌بێ له هه‌رێمدا.سێزده‌م:پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی یاسایی نوێ بۆ چاره سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی وزار به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ واقیعی ئێستا‌و دوا رۆژی كوردستاندا بگونجێ.چوارده‌م:گه‌شه پێكردنی داهاتی به‌شه‌ری له بواری ڕاهێنانی كادیری جووتیاری وكشتوكاڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانیان.-پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی كاروبار‌و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كان وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی ڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه له‌وه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چێ و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌ت به‌شیاوی دزانێ بسپێرێت.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆڕیی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی كارامهییش بێت.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و خاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن.شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.حه‌وته‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامهییش بێت له كاره‌كه‌یدا.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕهزگهریی ودارستان وله‌وه‌ڕگاكان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی لێكۆڵینه‌وه ورابهریی كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵی وبهیتهری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.دوازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاریی كشتوكاڵی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.سێزده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا: هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی بێت، تاكو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان له‌پارێزگاكه‌یدا بكات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه كشتوكاڵییه‌كان له سنوری هه‌رپارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی نه‌هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.3ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: ئه‌ندامن.4ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن5-سه‌رۆكی كۆمه‌ڵانی جوتیاران له‌كوردستان : ئهندامهدووهم: وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كه په‌یوه‌ندیداربن یان شاره‌زای تر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویستدا بخاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یاخود یه‌كه‌ی دیكه له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار له‌كاتی پێویستدا.مادده‌ی شه‌شه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێری ژماره (10)ی ساڵی1992 وههمواركراوهكانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندبداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق- هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -به‌مه‌به‌ستی پهرپێدان وچاككردنی به‌ربوومی كشتوكاڵ ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راست ودروست بۆ ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی توانای سروشتی ومادده‌ی وبهشهری له‌كوردستان وله پێناو ئاماده‌كردنی ئاو‌و هه‌وای له‌بار بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵی و به‌دیهێنانی ئیكتیفای زاتی وئاسایشی خۆراكی وهاندانی كۆچكردنی پێچه‌وانه(له‌شاره‌وه بۆ لادێ) تاكو خه‌ڵكی له گوند و دێهاتی كوردستان بگه‌نه ژیانێكی باشتر وئاوه دانكردنهوهی وڵات وله پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا هاتوون ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975 | 5
یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975 | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقبه پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردســــــتان – عێراق له دانیشـــــتنی ژمـــــــاره (23)ی رۆژی (19/11/2007) یــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975 له هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: هه‌موو زه‌ویه‌كی كه ته‌سویه‌ی ته‌واو نه‌بووبێ یا بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتبێ، ئه‌وا به ئه‌میری سرف داده‌نرێ و ئه‌م زه‌ویانه‌ی خواره‌وه‌یان لێ به‌ده‌رده‌كرێ.1-ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵی و باخانه‌ی كه موڵكی سرفن به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ.2-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه وه‌قف كراون وه‌قفێكی ته‌واو به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ یان به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌قفی كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ.3-ئه‌و زه‌ویانه‌ی به دره‌خت چاندراون بۆ ماوه‌یه‌ك له (10)دهسالأ كه‌متر نه‌بێ وتێكڕای ژماره‌ی دره‌خته‌كانی له دۆنمێكدا له(40) چل دره‌خت كه‌متر نه‌بێ.4-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه بڕیاری ژماره(702)ی ساڵی 1973ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌یانگرێته‌وه.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێكی گوتی مافی به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كی ئه‌میری كشتوكاڵیم له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه ته‌سویه نه‌كرابێ یاخود تهسویهكهی ته‌واو نه‌بووبی، یاخود بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وییه‌كه‌ی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ژماره(117)ی ساڵی 1970 نه‌گه‌یشتبوونه پله‌ی قه‌تعی، یان ئه‌وانه‌ی بڕیاری تهسویهكهیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئیسپات بوو به‌پێی مامه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی پێش جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵیی ناوبراو به‌كاری هێناوه، ئه‌وا ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه به‌كاری هێناوه به‌ناوی ده‌وڵه‌ت تۆمارده‌كرێ و مافی به‌كارهێنان ده‌درێت به به‌كارهێنه‌ره‌كه به مه‌رجێك له‌و راده‌یه ده‌رنه‌چێت كه له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975دا هاتووه. له‌گه‌لأ ده‌ست نه‌كردنه ئه‌و مافانه‌ی كه چه‌سپێنراون به‌پێی به ده‌ركردنه‌كانی له بڕگه‌كانی (1، 2، 3، 4)ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.سێیه‌م: وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌یان كردن و ده‌ستنیشان كردنی زه‌وییه‌كانی ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌ر پلانی شاره‌وانییه‌كان كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ده‌یانگرێته‌وه له ماوه‌یه‌كدا كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ له رۆژی جێبه‌جێ كردنیهوهو پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك به چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی دووه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زیرانی كشتوكالأ و شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنن هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاســـــــایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردســـتان) ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره(1)ی ساڵی 2008 یاسای رێكخستنی مافی ده‌سكاریی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان - عیراق | 9
یاسای ژماره(1)ی ساڵی 2008 یاسای رێكخستنی مافی ده‌سكاریی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان - عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (3)ی رۆژی (31/3/2008) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(1)ی ساڵی 2008 یاسای رێكخستنی مافی ده‌سكاریی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان - عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: مافی ده‌سكاریی له‌زه‌وی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و جووتیارانه ده‌چه‌سپێندرێ كه به‌سه‌ریان دابه‌ش كراوه‌و گرێبه‌ستن به پێی حوكمه‌كانی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ویاسا‌و بڕیاره‌كان ورێنماییه‌كانی تر كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاریان پێ ده‌كرێ، به‌مه‌رجێك بڕیاره‌كانی دابه‌ش كردنه‌كه په‌سند كرابن و گرێبه‌سته‌كان كارپێكردنیان به‌رده‌وام بێ و پۆلی زه‌ویه‌كان كرابن به موڵكی ده‌وڵه‌ت و مافی ده‌سكارییان به‌سه‌ره‌وه هه‌بێت.دووه‌م: پێویسته خاوه‌ن مافی ده‌سكاریی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به‌رده‌وام بێ له به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی و گرنگی پێدانی و به پێچه‌وانه‌وه بڕیاری چه‌سپاندنی مافی ده‌سكارییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاری داچاندنی زه‌ویه‌كه‌ی به‌بێ بیانوویه‌كی مه‌شروع بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌جێهێشت.سێیه‌م: گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سكاریی زه‌وی ئه‌میریی ده‌كه‌ن ده‌كرێ له غه‌یری ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ست نین، له بارێكی وا كه مه‌رجه یاساییه‌كانیان لێ بێته‌دی و ئه‌و زه‌ویانه به ده‌رده‌كرێن كه ته‌سوییه‌یان ته‌واو نه‌بووه، یاخود مافی به‌كارهێنانیان نه‌چه‌سپاوه و بڕی كرێكه بده‌ن كه كه‌وتۆنه ئه‌ستۆیان بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه به‌كرده‌یی به كاریان هێناوه ودوای ماوه‌ی سێ سال له‌مێژووی رێكخستنی گرێبه‌سته‌كه مافی ده‌سكارییان بۆ ده‌چه‌سپێ.چواره‌م: زه‌وییه‌كان به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ دوای ساغ بوونه‌وه‌ی بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك دێن و به كرێیه‌كی ره‌مزی ده‌درێ كه ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی وه‌رگرتنی ره‌سمی یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی تاپۆدا.پێنجه‌م: پێویسته فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ زه‌وییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ تۆمار بكه‌ن و به‌م پێیه‌ش تۆماره‌كان هه‌موارده‌كرێن.شه‌شه‌م: ئه‌و رووبه‌ره زه‌وییانه‌ی كه دابه‌ش كراون و گرێبه‌ستیان له سه‌ر كراوه له‌و زه‌ویانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ مه‌به‌ستی سوودی گشتی به ده‌رده‌كرین له حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه. مادده‌ی دووه‌م:مافی ده‌سكاریی نابێ بچه‌سپێندرێ له سه‌ر رووبه‌ری زه‌وییه‌ك كه زیاتر بێ له ڕاده‌ی ئه‌و دابه‌ش كردنه‌ی كه له مادده‌ی شازده‌می یاسای چاكسازیی كشتوكالیی ژماره(117)ی ساڵی 1970دا هاتووه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: راده‌ی به‌رزی مافی ده‌سكاریی كردن له‌و زه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی ده‌وڵه‌ت وئه‌وزه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی سرف، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:1- له زه‌وی دێمی ( پشت ئاو) (1000) هه‌زار دۆنم له‌و زه‌وییانه‌ی كه به هه‌موو جۆره به‌روبوومێك داده‌چێندرێ.2- له‌زه‌وی به‌رئاو (200) دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاو ده‌درێن (150) دۆنمیش له‌و زه‌وییانه‌ی به‌بێ هۆ ئاو ده‌درێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاریی یاخود خاوه‌نی زه‌وی به موڵك كرا‌و مولكێكی سرفی له رێگه‌ی میراته‌وه ده‌ست كه‌وت ورووبه‌ره‌كه‌ی له‌و ڕاده‌یه زیاتر بوو كه له بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و رووبه‌ره زیاده‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی تۆمار ده‌كرێ.سێیه‌م : له‌كاتی گۆرینی رێگه‌ی ئاودانی زه‌وی، جا خاوه‌نه‌كه‌ی بیگۆڕێ یاخود ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا خاوه‌ن مافی ده‌ستكارییه‌كه یاخود خاوه‌نی زه‌وییه‌كه مافی وه‌رگرتنی ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌یه كه له‌بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕاده‌ی ئابووری موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی یا مافی ده‌سكاری كردنی تێیدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ.1- (25) بیست و پێنج دۆنم له زه‌وی كشتوكاڵی دێمه‌كار.2- (1،5) یه‌ك دۆنم و نیو له باخه‌كان.3- (2،5) دوو دۆنم و نیو له‌و زه‌ویانه‌ی به‌راون.4- (5) پێنج دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاوده‌درێن.دووه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه له‌و رووبه‌ره چه‌سپاوانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون كه‌مترن، له ره‌سمی دادوه‌ریی لابردنی (شیوع) ده‌بوردرێن.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی كردبێ هیچ مافێكی یاسایی بۆ تۆمارناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌ء له‌باری كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه حوكمه‌كانی مادده‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (3%)ی ڕووبه‌ری زه‌وییه كوژێنراوه‌كه‌ی قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه‌و به‌موڵكی سرفء به‌ناوی خۆی فرزده‌كرێ له مێژووی ده‌رچوونی یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2007 {یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی زه‌ویءزاری ژماره (3)ی ساڵی 1998)ه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێتء له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقهۆكاره پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایهدیاره زه‌وی و زار‌و خاك به‌شێكه له ناسنامه‌ی هه‌موو میلله‌تێك ء به‌خاوه‌ن كردنی زه‌وی و زار به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌سه‌ر جوتیارو به‌كارهێنه‌ری، خۆشه‌ویستی هه‌ست و دڵسۆزی زیاتر ده‌كات به‌رانبه‌ر به‌خاك و زیاتر كردنی به‌رهه‌می و به‌ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ش هانی وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌درێ تا سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته‌كار بۆ پرۆژه‌ی كشتووكاڵی گه‌وره‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ، تا له قه‌یرانی كه‌می به‌رهه‌می ناوخۆ رزگارمان ببێ و تاڕاده‌یه‌ك ئاسایشی خۆراكمان پارێزراو بێت و له‌هه‌مووشی گرنگتر پاراستنی ڕووبه‌ری زه‌وییه كشتووكاڵییهكانء به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی زه‌وی گرانبه‌ها ده‌بێت و شاره‌وانیش به‌ره‌و ناوچه بهردهلانء كه‌ناره‌كان ده‌چن بۆ نیشته‌جێبوون و به‌ڕاده‌یه‌كی گونجاو قه‌ره‌بووی ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه ده‌كرێته‌وه كه بهركوژاندنهوه كه‌وتوون، هه‌موو ئه‌مانه هه‌نگاوی باش ده‌بن بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و ڕێكخستنه‌وه‌ی زه‌وی وزار، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره(4)ی ساڵی 2008یاسای پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان - عیراق | 14
یاسای ژماره(4)ی ساڵی 2008یاسای پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان - عیراق | 14
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌ســـــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی 5/5/2008ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره(4)ی ساڵی 2008یاسای پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان - عیراقماددهی یه‌كه‌م:زه‌وی كشتوكاڵ و رووه‌ك و باخ و دارستان و له وه‌رگاو سامانی ئاژه‌لأ وبه‌روبوومه‌كانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو وئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكالأ سامانی نیشتمانین، پێویسته خاوه‌ن و په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم وه‌به‌ریان بهێنن و چاودێرییان بكه‌ن و، په‌ره‌یان پێبده‌ن و رێگا به هیچ شتێك نه‌ده‌ن ببێته مایه‌ی له‌ناوچوون و زیان لێدانیان. مادده‌ی دووه‌م:له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمه:یه‌كه‌م: كار له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گوندا بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌تێكی ئیستراتیژی هاوكاری له‌گەڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكه‌ن و جوتیار هانی كۆچی پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و گوند بده‌ن.دووه‌م: جوتیاران هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌كارهێنانی زه‌وی به باشترین شێوه رێنمایی بكرێن.سێیه‌م: بۆ دابین كردنی ئاوی ئاودان له حاڵه‌تی نه‌هاتی ووشكه ساڵیدا به‌ربه‌ستی خۆلین و ده‌ریاچه‌ی سروشتی دروست بكرێن.چواره‌م: كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و قیرتاوكردنی رێگا‌و بان بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران به ئاسانی به باخه‌كانیان بگه‌ن و بۆ بازاڕكاری به‌روبوومه‌كانیشیان یارمه‌تی بدرێن.پێنجه‌م: پیشه‌سازی گۆڕانكاری و ته‌واوكه‌ر(الصناعه التحویلیه أو التكمیلیه) هانبدرێت كه پشت به به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌به‌ستێت.شه‌شه‌م: به‌شداری له دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه پێویستیانه بكرێ كه كه‌فائه‌تی به‌رزیان له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌و پشتگیری بكرێن.حه‌وته‌م: رێكخستنی كرده‌وه‌كانی بازاڕكاری ناوه‌خۆو ده‌ره‌كی به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، به هه‌هاهه‌نگی له‌گه‌لأ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و دارایی وئابووری له باری رێكخستن و كۆنتڕۆلأ كردنی هێنانی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رێمن.هه‌شته‌م: دروست كردنی عه‌مباری ساردكه‌رو به‌فرگر(المبرده والمجمده) له هه‌رێمدا هانبدرێن. نۆیه‌م:كار له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن شینایی و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان بكرێت، له حاڵه‌تی له ناوچوون یا زیان پێ گه‌یاندنیان له ئه‌نجامی كاره‌ساتی سروشتی یاخود هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر.ده‌یه‌م: به‌شداری كردن له زیادكردنی رووبه‌ری زه‌وی به‌راو ودابین كردنی ئه‌و ئامێرانه‌ش كه له به‌كارهێنانی پاشكه‌وت كردنی ئاودا به‌كاردێن.یانزده‌م: له رێگای قه‌رزدان و ئاسانكاری بانكییه‌وه به‌شداری له دروست كردنی سه‌رمایه‌ی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ره نیشتمانییه‌كان بكرێ.دوازدهم: پشتگیری به‌روبوومه ستراتیژییه‌كان بكرێ.سیانزده‌م: فه‌رمانبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان وه‌ك سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ر پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه دابمه‌زرێن، له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی زانستی كشتوكاڵییان به‌ده‌ست هێناوه، به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی كشتوكاڵییه‌وه تا به‌رزترین ئاستی زانستی كشتوكاڵی.مادده‌ی سێیه‌م:له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خاوه‌ن زه‌وی و جوتیارو كه‌شتیارو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كشتوكاڵه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پسپۆڕایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات:یه‌كه‌م: بایه‌خ به زه‌وی كشتوكاڵی بدرێت و، بۆ جگه له مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵ به‌كار نه‌هێنرێت یا به‌بێ چاندن به‌جێ نه‌هێڵدرێت و رێگا نه‌درێت به هیچ شتێك په‌یتی كز بكات یا بڕشتی كه‌م بكات.دووه‌م: په‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی نوێ له كرده‌وه كشتوكاڵییه‌كاندا.سێیه‌م : ئامرازه پێویستییه كه‌فائه به‌رزه‌كان له به‌رهه‌مهێناندا به‌كاربهێنرێن.چواره‌م: بایه‌خ به مه‌كینه وئامێرو ترۆمپا كشتوكاڵییه‌كان بدرێت و بیر‌و كارێزو كانیاوه سروشتییه‌كان و ئامراز‌و شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دیكه‌ش له زیان پێكه‌وتن بپارێزرێن.پێنجه‌م: بایه‌خ به شینایی هه‌ر له كاتی چاندییه‌وه تا كاتی دروێنه یاخود لێكردنه‌وه بدرێت و، رێگه به هیچ شتێك نه‌درێت له ناویان ببات یا زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت و له زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی كشتوكاڵ و سووتان و لافاویش بپارێزرێن.شه‌شه‌م: سامانی ئاژه‌ڵی و ماسی و په‌له‌وه‌رو مێرووی سوودبه‌خش بپارێزرێن و چاودێری بكرێن و له هه‌موو ئه‌و شتانه بپارێزرێن كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.حه‌وته‌م: پێره‌وكردنی سیسته‌می خوله‌كانی كشتوكاڵی و، ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پانتاییانه‌ی كه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا پێویسته به به‌روبوومی دیاركراو بچێنرێن. هه‌روه‌ها دیاركردنی جۆره‌كانی تۆ‌و وپه‌یین و و قڕكه‌ری بوونه‌وه‌ری زیانبه‌خش و واده‌كانی به‌كارهێنانیان به‌پێی پلان و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.هه‌شته‌م: پاراستن و خزمه‌تكردنی باخه‌كان و به‌رو میوه‌كانیان تا پێده‌گه‌ن و ده‌برێنه بازاڕ نابێ پشت گوێ بخرێن.نۆیه‌م: پێرۆ كردنی سیسته‌می عه‌مار كردنی دروست وبێ وه‌ی بۆ به‌روبوومه‌كان.مادده‌ی چواره‌م: پارێزگار دوای وه‌رگرتنی رای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ له پارێزگادا لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ چاودێری وبه‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێك ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا ده‌ری ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كارگه و سه‌نعه‌تگاكان. له‌وانه‌ی كه‌به‌روبوومی كشتوكاڵ، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خاو له سه‌نعه‌تی كشتوكاڵیدا به‌كارده‌هێنن، كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی ئه‌گه‌ر فه‌راهه‌م ببێت به‌كاربهێنن.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر جوتیار یان ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌ی یان باخه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی، ملی نه‌دا ((امتنع)) به‌بێ پاساوی به‌جێ ـ زه‌ویه‌كه بكێڵێ و بیچێنێ یان خزمه‌تی نه‌كرد، ئه‌وا پارێزگار بۆی هه‌یه زه‌وییه‌كه به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ بسپێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنی به‌چاك ده‌زانێ ئاوه‌ها كشتوكاڵی له‌سه‌ر بكات و، سوود لهبهرومیوهو وشكهڵی (أحگاب) وه‌ربگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی مافی داوا كردنی كرێی هاوتای هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا به‌ڵێن بدات كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست زه‌وییه‌كه‌ی وه‌به‌ردێنێ و خزمه‌تی ده‌كات، ئه‌وا زه‌وییه‌كه‌ی پێ ده‌درێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری بۆی هه‌یه داوا له دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، له‌و تاوانانه بپێچێته‌وه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتوون.دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌پێیی بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌رچوێندراون، له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به‌ر تانه ده‌كه‌ون و، بڕیاره‌كه‌شی له‌م رووه‌وه بنبڕه.مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای به‌رایی ناوچه‌كه، تایبه‌ته به ته‌ماشاكردنی داواكانی زێده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و باخه‌كان و داواكانی ناكۆكی سنووره‌كانیان و ئه‌و مافانه‌ش كه تێ‌یان ده‌كه‌وێت، په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پانزده رۆژ، له رۆژی پێڕگه‌یاندنه‌وه له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه بڕیاره‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه‌و، له‌م رووه‌وه بڕیاری دادگا بنبڕه.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: خاوه‌ن زه‌وی یا جوتیار یا كهشتیار یا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كشتوكاڵی هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و به‌یاننامانه بكه‌ن كه له‌سه‌ری ده‌رچوون، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێن كه له ساڵێك پتر نه‌بێت یا به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێن كه له حه‌فت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار پتر نه‌بێت یا به یه‌كێك له‌و دووسزایه.دووه‌م: فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی كه سه‌رپه‌رشته به‌سه‌ر پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه ئه‌و ســزایهی به‌سه‌ردا ده‌درێت كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بووبێته هۆی سـهرنهگرتنی پرۆژه‌كه یان زه‌ره‌رێكی گه‌وره له پرۆژه‌كه. به هاوكاری له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر پێشتر فه‌رمانگه‌كه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه و ئینزاری به خاوه‌ن پرۆژه‌كه نه‌دابێت.سێیه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كرێكارێك به كه‌مته‌رخه‌می یان به ئه‌نقه‌ست له به‌جێهێنانی ئیشهكهیدا، بووبێته هۆی زیانگه‌یاندن به به‌روبومی كشتوكاڵ، سزای به‌ند كردنی ده‌درێت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر ره‌فتارێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م ماده‌یه‌دا نه‌گونجاو. تاوانێكی لێكهوتهوه سزاكه‌ی به پێی یاسایه‌كی دیكه‌ی كارپێكراو له هه‌رێمدا گرانتر بێت، ئه‌وا كام ده‌قیان سزاكه‌ی گرانتر بێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.پێنجه‌م: دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری كشتوكاڵ، ئینجا داوا له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری سه‌رپێچیكار به‌پێی بڕگه‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م) ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:جێبه‌جێ كردنی یاسای فیدراڵی بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵ ژماره(71)ی ساڵی/1978 له هه‌رێمی كوردستان – عیراق راده‌گیرێ.مادده‌ی یانزده‌م:وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی دوانزه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی سیانزه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چوارده‌م:ئه‌م یاسایه دوای نه‌وه‌د رۆژ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراقهۆكاره پێویستیهكانلهبهر ئه‌وه‌ی كه زه‌وی وزاری كشتوكالأ و باخ و جهنگهلأ و له وه‌ڕگای خۆڕسك و سامانی ئاژه‌لأ، هه‌روه‌ها ئامراز‌و ئه‌ده‌واتی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵییش، له مه‌كینه‌و ئامێر‌و ترۆمپای ئاو‌و بیر‌و كارێزو كانیاوی سروشتی كه پێوه‌ندیی به‌و سامانه‌وه هه‌یه، به به‌شێك له سامانی نیشتمانیی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، جا به‌هۆی خراپ به‌رهه‌مهێنانی زه‌وی و زاری كشتوكالأ و دواكه‌وتنی هه‌ردوو كوچكه‌ی به‌رهه‌مهێنانه كشتوكاڵیه‌كه له ئه‌نجامی به‌سه‌رهاتی هه‌لومه‌رجی نا هه‌موار كه به‌سه‌ر كوردستاندا هات و گونده‌كان وێران كران و، له‌و ساڵانه‌ی پێشتردا گه‌مارۆی دوولایه‌نه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دراو، له‌به‌ر زه‌رووره‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، له پێناوی گاڵدانی به‌رهه‌مهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكالأ به شێوازێكی زانستانه و دروست و، بۆ زۆرتر كردن و چاكتر كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی مه‌حه‌للی، بۆیه ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه به پێویست زانرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنان و وه‌به‌رهێنانی ئه‌و سامانانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و به گوێره‌ی ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی نیشتمانیی كوردستان دابین بكات و خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی ره‌فتاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رپرسیاران له به‌ڕیوه‌بردنیان رابسپێردرێن تا بایه‌خی پێ بده‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن و تووشی له‌ناوچوونی نه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (3/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاسایه واتاكانی به‌رامبه‌ریه‌تی:ـ یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان. چواره‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ: یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا. دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو. سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ. چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ. شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا. پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له كاره‌كانی ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتكاری وچاودێری، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ته‌كنیكی و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ، به‌پێی یاسا له وه‌زیره‌وه ده‌رچێ و،هه‌رخۆشی سه‌رپه‌رشتیی جێبهجێكردنییان ده‌كات،و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پرسه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نداو بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سترۆییه‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان، یان ئه‌وكه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپیردرێ و له ئاراسته‌كردن و،سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و پسپۆر بێت. سێیه‌م :راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكارایی بن. چواره‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:ـ أ- وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان: به سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره: به‌ئه‌ندام وله‌حاله‌تی دابڕانی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات ج- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ : به ئه‌ندام. د- بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : به ئه‌ندام. ه- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن : به ئه‌ندام. ز- بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه : به ئه‌ندام. و- بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : به ئه‌ندام. ی- راوێژكار‌و خاوه‌ن ئه‌زمونان،له ناوه‌وه‌ی یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه،له‌وانه‌ی كه وه‌زیر بیه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربن و ئه‌نجومه‌نیش هه‌ركاتێ پێویست بكا،به بڕیاری وه‌زیر كۆده‌بێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلان دانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاودێری و ئاوی سه‌رزه‌وه‌ی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاوی ژێزه‌وی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. پازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.دوازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی توێژینه‌وه‌و خشه‌كێشان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی،له شاره‌زا پسپۆری هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركوفرمانه‌ی پێیانده‌سپێری،له ماوه‌یه‌كدا كه وه‌زیر،خۆی به‌گونجاوی بزانێ دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ماف و ئه‌ركیشیان،له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیارده‌كرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمانی وه‌زاره‌ت به پێره‌و دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،كاتێك پێویست بكا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا،یان هه‌ڵیانوه شێنته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی گه‌ڵیك بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌هه‌ر یاسا‌و پێڕۆیه‌كی به‌ركاردا(النافژه)ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و ئاودێری هاتبێ و تایبه‌ت بێت به ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ئه‌م وه‌زاره‌ته جێگای ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م: كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێ له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رامه‌تی ئاوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، ئاویش بۆ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان گرنگه‌و، له فراژوكردنـی ( التنمیه) ئابووری و رێكخستـنی پێوه‌ندیكاری و سیاسـهتـی نێوده‌وڵه‌تـی وئیقلیمی و ناوخۆ‌و، گۆڕانكارییه تازه په‌یدابووه‌كانی وڵاته‌كه‌دا رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ و، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ش كه سامانی ده‌رامه‌تی ئاو فراژوبكرێ و به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، پڕ به‌پێستی وه خزمه‌ت بهێنرێ (الاستخدام الامپل) زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه وه‌زاره‌تێكی سهربهخۆو پسپۆڕ، بۆ كاروباری ده‌رامه‌تی ئاو دابنرێ، جا، له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 1/4/2015 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان به‌شی یهكهمپێناسهكانماددهی (1):یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1ـ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. 2ـ په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.4ـ وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. 5ـ یاسای نه‌وت و گاز: یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007. 6ـ ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه به‌پێی مادده‌ی (چواره‌م)ی یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه. 7ـ سندوق: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 8ـ ده‌سته: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا. دووه‌م: پێناسه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز كه په‌یوه‌ستن به‌م یاسایه به‌ركار ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا. به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌كردنی یاساماددهی (2):حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن له‌سه‌ر: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی به دهستهاتووی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز و یاسای دیاری كردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013ی په‌یوه‌ست به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی و، به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (هه‌شته‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی نه‌وتی و گازی كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. به‌شی سێیهمپێكهێنانی سندوق و ده‌سته‌ی بهڕێوهبردنیماددهی (3):پاڵپشت به حوكمی مادده‌ی (پازده‌یه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز، سندوقێك به ناوی (سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێم) داده‌مه‌زرێت و، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی هه‌یه و، له ڕووی رێكخستنه‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت و به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و مافی هه‌یه سه‌رجه‌م رهفتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات و، سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه. دووه‌م: ده‌سته پێك دێت له:1ـ سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی وه‌زیر.2ـ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق . 4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری نه‌وت و گاز و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).5ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری دارایی و ئابووری و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).6ـ پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی (ئه‌ندام).7ـ پسپۆڕێكی یاسایی (ئه‌ندام).مادده‌ی (5): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لێهاتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: 1ـ ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاش په‌سند كردنیان به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له (4) چوار ساڵ داده‌مه‌زرێن و، شیاون بۆ یه‌كجار نوێكردنه‌وه به‌هه‌مان رێكاره باسكراوه‌كان و، ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زیفانه‌یان پڕ كردۆته‌وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی دیاری كرا‌و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان به‌ر له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌م وه‌زیفانه. 2ـ سه‌رۆكی ده‌سته له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده ده‌خوات:(به‌خودای مه‌زن سوێند ده‌خۆم كه به دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و سامان و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و پابه‌ند بم به یاسا). سێیه‌م: مه‌رجه له دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامانی ده‌سته، جگه له نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رباری بوونی مه‌رجه گشتییه‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیی‌دا، به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته و خاوه‌ن شاره‌زایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (10) ده ساڵ به‌نیسبه‌ت سه‌رۆك و (7) حه‌وت ساڵ به‌نیسبه‌ت جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامه‌كان. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه كه‌سانێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیین له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن به‌سیفه‌تی راوێژكاریی دابمه‌زرێنێت و ماف و پابه‌ندییه‌كانیان و ژماره‌یان به‌پێی گرێبه‌ست و به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندی ده‌كات، دیاری ده‌كرێن. مادده‌ی (6): به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته به ئاماده‌بوونی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامه‌كان ده‌رده‌كرێن. مادده‌ی (7):ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: تۆماركردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌می داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستده‌كه‌ون له سندوقدا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردن و مسۆگه‌ركردنی گواستنه‌وه‌یان بۆ ژمێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی (12)دوازده‌می ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، ته‌رخان ده‌كرێن.دووه‌م: وردبینیكردنی جوله‌ی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم له سندوقدا به‌پێی چاودێری نێوخۆیی، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی راپۆرتی مانگانه له باره‌یانه‌وه. سێیه‌م: ساڵانه ئاشكراكردنی گشت ئه‌و داتایانه‌ی تایبه‌تن به ژمێره و چاڵاكیه‌كانی سندوق ده‌رباره‌ی سپاردن و راكێشان و وردبینی كردنیان به به‌كارهێنانی كۆمپانیای ژمێریاریی جیهانیی لێهاتوو متمانه پێكراو، دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ناوبه‌ناو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وا چالاكی و راپۆرتی كۆمپانیاكانی ژمێریاریی جیهانی پووخت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی راوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرتانه.چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و دركاندن له پرۆسه داراییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی رێكار و پرۆسه‌كانی ژمێركاری به گوێره‌ی ستانده‌ری ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراوی جیهانی و ئاستی پیاده‌كردنیان له‌سه‌ر گشت ژمێره‌كانی سندوق كه له‌م یاسایه‌دا باسكراون. پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته راپۆرته‌كانی خۆی به شێوه‌ی مانگانه و ساڵانه‌ی بداته په‌رله‌مان و، بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكات. به‌شی چوارهمبهڕێوهبردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گازماددهی (8):ده‌سته وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: كۆی داهاته شایسته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و گاز به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز. دووه‌م: سه‌رجه‌م پێبه‌خشین و پاداشته‌كانی هاتوو له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و مۆڵكانهكان له كاتی شایسته بوونیاندا، له نێوانیشیاندا پاداشته‌كانی واژووكردن و به‌رهه‌مهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان، پاداشته‌كانی ژێرخانی ئابووری و، بڕه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ پاراستنی ژینگه و داهاتی دیكه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتووه. سێیه‌م: كۆی داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان. چواره‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادیی كه‌وا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانیان جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. پێنجه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی وه‌ك شایسته بۆ هه‌رێم هاتوون له‌وه‌ی تایبه‌ته به نه‌وت و گازه‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه وه‌ده‌ستدێن. حه‌وته‌م: هه‌ر داهاتێكی تری پڕۆسه‌ی نه‌وت و گاز كه له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه. مادده‌ی (9): یه‌كه‌م: ژمێره‌ی ئه‌م سندوقه ژمێره‌یه‌كی داخراوه و خه‌رجی لێناكرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتهكانه.دووه‌م: چه‌ند ژمێره‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ سندوق ده‌كرێـته‌وه، چ به دیناری عێراقی بێت، یان هه‌ر دراوێكی بیانی له لقی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له هه‌رێمدا، یان هه‌ر بانكێكی دیكه‌ی حكومی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش په‌سه‌ندكردنی لقی بانكی ناوه‌ندیی له هه‌رێمدا هه‌ڵیده‌بژێرێت، به مه‌به‌ستی سپاردنی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته رێنمایی پێویست بۆ جولاندن و سپاردنی بڕه‌كان له نێوان ژمێره‌كانی سه‌ر به سندوق پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ربكات. چواره‌م: ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ژمێره‌یه‌كی تایبه‌ت له بانكه ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. مادده‌ی (10): وه‌زاره‌ت شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستاندا دیاری ده‌كات و، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سندوقه‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت و، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت و، له بودجه‌ی ساڵانه‌دا ته‌رخانكردنی بۆ ده‌كرێت و، په‌رله‌مان په‌سندی ده‌كات.مادده‌ی (11): سندوقێك به‌ناوی (سه‌ندوقی نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان) داده‌مه‌زرێت، كه به‌ڕێوه‌بردن و دراوپێدانی به یاسایه‌ك رێكده‌خرێت كه له ماوه‌ی (12) دوازده مانگ تێنه‌په‌ڕێت له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌رده‌كرێت، تیایدا رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی وه‌رگیراو به‌پێی یاسا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌سپێردرێت و له بودجه‌ی ساڵانه‌دا جێگیر ده‌كرێت. به‌شی پێنجهمدابهشكردنی داهاته‌كانی سندوقماددهی (12): یه‌كه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له سندوقدا ده‌سپێردرێن و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی مه‌رج و ستانده‌ری هاتوو له یاسای نه‌وت و گازدا، پاش ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕانه له بودجه‌ی ساڵانه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1ـ دراوپێدانی بودجه‌ی گشتی به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی هه‌رێم.2ـ ژمێره‌ی (سندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو) به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (11) یازده‌می ئه‌م یاسایه. 3ـ دراوپێدانی وه‌زاره‌ت پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن بۆ پاڵپشتی كردنی ژێرخانی ئابوری كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا له كاتی پێویستیدا و، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ پڕۆسه‌كانی نه‌وت و گاز ته‌رخان ده‌كرێن و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و موڵكانه‌ی له ئه‌نجامی پرۆسه نه‌وتیی و گازییه‌كاندا زیانیان پێ ده‌گات.4ـ پاڵپشتیكردنی سندوقی ژینگه‌ی دامه‌زراو به‌پێی خاڵی (10)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (37) سی و حه‌وت یاسای نه‌وت و گاز.5ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت. 6ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ گه‌شه پێدانی ژێرخانی كشتوكاڵ كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت.7ـ ته‌رخانكردنی بڕی (2) دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو وه‌ك پترۆدۆلار بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك كه نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت. دووم: له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می هه‌ر ساڵێكی رۆژ ژمێریی، وه‌ك یه‌كیی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز و ته‌رخانكراوه فیعلیه‌كانی ژمێره‌كانی سندوق ئه‌نجام ده‌درێت و، ژمێره‌كانی سندوق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌پێی یاسا و پێڕه‌وه‌كانی بنه‌ماكانی ژمێریاری متمانه پێكراو له هه‌رێمدا، ئه‌نجام ده‌درێن.سێیه‌م: كاره‌كانی ده‌سته و ژمێره‌كانی سندوق ملكه‌چ ده‌بن بۆ چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم.چواره‌م: ده‌سته به‌رپرسیارێتی خۆی به‌پێی ئه‌و پرنسیپ و ستانده‌رانه‌ی تایبه‌تن به ده‌سپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازییه دهرهێنكارهكانی هاتوو له سه‌رچاوه‌ی (Extractive Industries Transparency Initiative)ی ناسراو به (EITI) پیاده ده‌كات و پێویسته شیاو و هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ شێوازه هه‌ره باشه‌كانی پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان.به‌شی شهشهمحوكمی كۆتاییماددهی (13): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وێك بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.مادده‌ی (14): هه‌یكه‌لی كارگێڕی سندوق به پێی په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت كه به ماوه‌یه‌ك له (45) چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێكهێنانی ده‌سته تێپه‌ڕ نه‌كات، ده‌رده‌كرێت.مادده‌ی (15): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (16): ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبهمهبهستی به دامه‌زراوه‌یی كردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌یه‌ك بێت داهاته‌كانی پرۆسه نه‌وتی و گازییه‌كان به باشترین شێوه كۆ بكرێنه‌وه و، پشتیوانی شه‌فافیه‌ت و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....