ژمارەی بڕیار: 13 دەسەڵاتدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق |
5
ژمارەی بڕیار: 13 دەسەڵاتدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق |
5
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 13رۆژی بڕیار: 3/10/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (3/10/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق كە بەپێی هەل ومەرجی دارایی و ئابووریی هەرێم رێژەی باج و رسوم و كرێ كە لە یاساو بڕیارگەلی بەركارخراوی هەرێمدا هاتوون، هەموار بكات.دووەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رسومی نوێ لەسەر ئەو خزمەتانەی كە وەزارەت و دەزگاو دایەرەكانی هەرێم پێشكەشی دەكەن، ئیلغا بكات یا بسەپێنێ.سێیەم: سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆی هەیە رێنماییەگەلی پێویست بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە تا 31/12/2002 دەخرێتە بەركارو لە وەقایعی كوردستانیشدا بڵاو دەكرێتەوە. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارە بڕیار: 1 تایبەت بەژینگە |
3
ژمارە بڕیار: 1 تایبەت بەژینگە |
3
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 1 رۆژی بڕیار: 7/4/2008 بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (5)ی رۆژی (7/4/2008)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.یەکەم: دانانی ڕۆژی (١٦/٤)ی هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان عێراق بە ڕۆژی ژینگە.دووەم: پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەم بریارە جێبەجێ بکەن.سێیەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە. عدنان موفتی سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆیە پێویستییەکانلەجیهاندا بایەخێکی زۆر بە ژینگە دەدرێت و، لە پیسبوون و کاریگەرییە ترسناکەکانی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و تەقەمەنیەکانی تری دەپارێزێ...هەرێمی کوردستانیش دووچاری ئەو جەنگانە هاتووە و بەشێوەیەکی بەربڵاویش چەکی کیمیاوی دژی بەکارهێنراوە. ئەو جەنگ و چەکە کیمیاییە ژینگەی پیس کردووە و کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی گشتی هاوولاتیان داناوە لەبەر ئەوەی رژێمی دکتاتۆری لەناوچوو ڕۆژی ١٦/٤/١٩٨٧ چەکی کیمیاوی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گوندی شێخ وەسان و گوندەکانی تری دۆڵی بالیسانی بەکارهێناو بە هۆیەوە دەیان هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی هەر لە درێژەپێدانی سیاسەتە شۆڤینییە بەرنامە دارێژراویکەی بۆ قڕکردنی گەلی کوردستان گوندەکانی خاپوور کردو، سووتاند و چەکی کیمیایی لە ناوچەیەکی بەرفراوانی پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و ، هەولێر و، دهۆک ، بەکارهێناو بەهەزاران خەڵکی سڤیلی ناوچەکانی دۆڵی بلەو مەلەکان، جافایەتی ، دۆڵی ئالانە ، بازێ ، زێوەشکان ، عەسکەر ، گۆبتەپە قەرەداغ : سیوسێنان ، وەرێ ، دۆڵی ئاکۆیان ، وەرتێ، بناری چیای قەندیل ناوچەی کۆیەو ناوچەکانی دیکە بوونە قوربانی و، ترۆپکی تاوانەکانیشی بۆردومانکردنی شاری هەلەبجە، بوو بە چەکی کیمیایی کە بووە هۆی شەهید بوونی پتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار کەس و بە جێهێشتنی شوێنەواری خراپ کە تاکو ئێستاش کاریگەریەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤی کوردستان هەیە.لە پێناو بایەخدان بە ژینگە و باڵوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و بۆ پاراستنی پاکژی و کارکردن بۆ پاکژکردنەوەی لە ژەهر و پاشماوە زیانبەخشەکان و کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر مرۆڤ و ژینگەکەی ئەم بڕیارە دەرکرا....
ژمارە بڕیار: 1تایبەت بەخۆپیشاندان |
3
ژمارە بڕیار: 1تایبەت بەخۆپیشاندان |
3
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبانبە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 1مێژووی بڕیار: 23/2/2011بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (23/2/2011)یدا ئەم بڕیارەی دا.یەكەم:1. ئیدانەو تەحریم و تەجریمكردنی توندوتیژی و تەقەكردن لە هاوڵاتیان و هەڵكوتانە سەر بارەگا فەرمیەكان و حزبیەكان و زیان گەیاندن بە ماڵی گشتی و تایبەتی لەهەر لایەنێكەوە.2. كشانەوەی دەست بەجێی سەرجەم هێزە جووڵە پێكراوەكان، كەبەهۆی رووداوەكانی 17/2/2011 جوڵەیان پێكراوە بۆ گشت شارەكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی و گەرانەوەیان بۆ بارەگاكانیان.3. ئازادكردنی سەرجەم ئەوانەی بەهۆكاری بەشداربوون لە خۆپیشاندان دەستگیر كراون، ئەوانەش تاوانیان كردووە، رادەستی دەسەڵاتی دادوەری و پۆلیس بكرێن.4. حكومەت بەگێرەی یاسا، قەرەبووی ماددی و مەعنەوی سەرجەم ئەو كەس و لایەن و دەزگاو هێزانە بكات كە بەهۆی پەلامار و توندو تیژیەوە زەرەرمەندبوون.5. پاراستن و رێكخستنی خۆپیشاندان، تەنها بەهێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان بسپێردرێت، شوناس(ناو،باج، شوێنی كار)ی هێزە پارێزگارەكان ئاشكرا بێت و نەهێڵدرێت هیچ كەسێك بەدەمامك و ئۆتۆمبیلی جام رەش هاتووچۆ بكات.6. هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەموو جۆرە ململانێیەكی سیاسی ناوخۆیی بەدووربێ و ئەركی نیشتیمانی خۆی وەك هێزێكی نیشتیمانی و پاراستنی دەسكەوتەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكات.7. پێویستە لیژنەی باڵای لێكۆلینەوە، كە لەلایەن حكومەتەوە پێكهاتووە، لەلایەن ئەندامێكی دادگای تەمیزەوە سەرۆكایەتی بكرێت و ئەندامەكانی كەسانی شارەزا و بێ لایەن بن و بەزووترین كات ئەنجامەكەی بخەنە بەردەم رای گشتی.8. لە مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخەكەدا، كەمتەرخەمی لەلایەن دام و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش دا هەبوەو دوای ئەنجامدانی لێكۆلینەوە دەبێ لایەنی كەمتەرخەم ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ بكرێت، هەروەها بەرپرسی دەزگا ئەمنیەكان ئەوانەی كەمتەرخەمیان نواندوە، بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ.9. نابێ بەبێ بڕیاری دادگا هیچ كەسێك بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندان دەستگیر بكرێ.10. بڕیاری جوڵاندنی هێزی سەربازی لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر نابێت ئەنجام بدرێ تەنها لە حاڵەتی بوونی مەترسی دەرەكی نەبێت.11. دەستبەجێ ئەنجام دەرانی سوتاندنی كەناڵی نالیا، و رادیۆ و تەلەفزیۆنی گۆران، رێو شوێنی یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر و بدرێنە دادگا.12. بەمەبەستی چاكسازی ریشەیی و گشتی لەلایەن فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی ناو پەرلەمانەوە، بە هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و سوود وەرگرتن لە لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران و خەڵكانی بێ لایەن و دڵسۆز پرۆژەی چاكسازی ئامادە و پێشكەش بە پەرلەمان بكرێ بۆ گفتوگۆ كردن و چاودێری جێبەجێكردن بەزووترین كات.13. پێویستە حكومەت دەست بەجێ بریاری گرنگ و بە پەلە دەربكات، دەربارەی باشتر كردنی باری گوزەرانی خەڵكی و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و كرانەوەی زیاتری فەزای سیاسی و ئازادی.14. هەموو لایەك هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە و راگرتنی هێرشی راگەیاندن بدات لە لایەن حزب و لایەنەكانەوە.15. بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بۆ پەرلەمان بۆ روونكردنەوە و لێپرسینەوە، بەپێی رێكارە یاساییەكان.16. زەمینە سازكردن و پشتگیریكردنی ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی سیاسی لەنێوان ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی نوێنەریان لەپەرلەمانی كوردستان هەیە، بەمەبەستی هێنانە ئارای پێكەوە سازانی یاسایی و سیاسی بۆ هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی كە رەهەندی سیاسیی و نیشتمانیان هەیە.17. پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بەمەبەستی بەدواداچوون و گویِ گرتن لە داخوازی خۆپیشاندەران.دووەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانە، ئەم بریارە جێبەجێ بكەن.سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی پەسندكدنییەوە لە 23/2/2011 جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی(وقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە. دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق ...
ژمارەی بڕیار: 2 تایبەت بەداواکاری گشتی |
4
ژمارەی بڕیار: 2 تایبەت بەداواکاری گشتی |
4
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ـ عێراقژمارەی بڕیار: 2ڕۆژی بڕیار: 29/5/2007بڕیارپشت بە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو وبەپێی پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (20)ی ئاسایی خۆی لە ڕێكەوتی 29/5/2007 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: ڕاگرتنی كاركردن بە مەرجی (هاوسەربوون) كە لە دەقی بڕگەی یەكەمی ماددەی (41) لە یاسای داواكاری گشتی ژمارە (159)ی ساڵی 1979لە هەرێمی كوردستان- عێراق دا.دووەم:كار بەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت. عەدنان موفتی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عێراق...
ژمارە بڕیار: 2 تایبەت بەو تاوانانەی دەرهەق بەگەلی کورد کراون |
10
ژمارە بڕیار: 2 تایبەت بەو تاوانانەی دەرهەق بەگەلی کورد کراون |
10
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 2 رۆژی بڕیار: 14/4/2008 بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (7)ی رۆژی (14/4/2008)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.ماف کوردە وەکو هەموو میللەتانی سەر زەوی، بە شکۆمەندی و ئاشتی و ئارامی بژیت و وەکو گشت ئەو نەتەوانەش کە بە مافە رەواکانی خۆیان گەیشتوون، ئەمیشلە کاتێکدا زۆربەی نەتەوەو میللەتان لە پاش جەنگی یەکەمی جیهانییەوە لە ژێر چەپۆکی ئ داگیرکەران رزگاریان بوو و بەپێی بەندەکانی((٢٦،٣٦،٤٦))ی پەیماننامەی سیڤەری ساڵی (٠٢٩١)یش دان بە هەندێک لە مافەکانی میللەتی کورد دانرا. بەلام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە خۆی لە ولاتە سەرکەوتووەکانی جەنگی یەکەمی جیهانییدا دەبینییەوە لەبەر وە دیهێنانی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی خۆیان و دابەشبوونی دەسەلاتیان بەپێی پەیماننامەی لۆزانی ساڵی ( ٣٢٩١ )لە باریان برد و، کوردستانی باشوور ( ویلایەتی موسڵ) ساڵی ( ١٩٢٥ )بە عێراقەوە لکێنرا، کاتێکیش عێراق لە ساڵی(٢٣٢٩١)لە کۆمەڵەی میللەتاندا وەرگیرا: ئەو وەرگرتنە بە مەرجی پابەند بوونی عێراق بەو ئیلتیزاماتانەی کە کۆمەڵەی میللەتان داینابوو هەڵپەسێردرا ، لەوانەش: رێزگرتنی عێراق لە مافە مرۆیی و رۆشنبیری و کارگێرییەکانی کورد و ئەو کەمە نەتەوەییانەی کە لە ویلایەتی موسل و ئەربیل و کەرکوول و سلێمانی نیشتەجێ بوون و، ئەو پابەندییانە وەل خۆیان مانەوە تا بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمەڵەی میللەتان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوێزرایەوە: بەلام حکومەتە یەن لە دوای یەکەکان دانیان بەو مافانەدا نەناو سیاسەتی سەرکوت کردن و چەوساندنەوەو راگواستنی زۆرە ملێ و جۆرەها کاری نا مرۆڤانەی دژی میللەتی کورد پەیرەو کرد، تا لە سەردەمە تاریکەکانی رژێمی بەعسی لە ناوچوودا گەیشتە ترۆپن و گەورەترین تاوانی لە دژی مافەکانی مرۆڤ بە کارهێنا و هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی گەلی کوردستان لە تورکمان و ئاشووری و کلدان و ئەرمەن لێی رزگار نەبوون و، هەموو پێگەو پایەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەبەر چاوو گوێی جیهان بەکارهێنا بەبێ ئەوەی جوولە بکەن، بەڵکو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نێو بێ دەنگییەکی مەترسیدار و گوماناوییدا مایەوە. ئەمەش وای کرد رژێم لەو سیاسەتە داپڵۆسێنەرەی بەردەوام بێت، تا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەهاری ساڵی١٩٩١ بە دەنگ بانگەوازی ڕای جیهانی گشتی و رابوونی ویژدانەوە لە بەرامبەر سەرکوتکردنی ئەو رژێمە بۆ راپەرینی گەلی کوردستانی عێراق هات، کە ناچاری کرد نیشتمانی خۆی بەجێ بهێڵێت و کۆرەوێکی ملیۆنی بەرەو سنووری ولاتانی دراوسێ لە ژێر تۆپباران و بۆردوومانی فرۆکە بۆ سەر شارە ئارامەکانی دەست پێکرد و دەزگاکانی راگەیاندن وێنەی کارەساتی دەیان هەزار کوردی کۆچکردووی بالاوکردەوە، ئەمەش وایکرد ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارە مێژووییەکەی بە ژمارە(٨٨٦) دەربکات، بۆ ئەوەی سەرکوتکردنی گەلی کوردستان و گەلی عێراق بە گشتی رابگیرێت و ، ئەمەش رێگای خۆشکرد بۆ ئەوەی ولاتە سەرکەوتووەکان لە جەنگی کەنداوی ١٩٩١ بڕیار بدەن و ناوچەی کوردستان بە ناوچەیەکی ئارام رابگەیەنن و، رادەیەک بۆ سیاسەتی رژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوو دابنێن کە سێ دەیەی خایاند و سیاسەتی رەگەز پەرستی و شۆڤێنیەتی و گەورەترین تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژی گەلی کوردستان بەکارهێنا کە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە:یەکەم: دوورخستنەوەی سەدان هەزار لە کوردە فەیلیەکان بۆ دەرەوەی عێراق لەماوەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دوای لێسەندنەوەی هەموو بەڵگەنامە یاساییەکانیان کە عێراقێتیانیدەسەڵماند، و دابڕینی پتر لە پازدە هەزار لاو لە خێزانەکانیانو بردنیان بۆ چارەنووسێکی نادیار، کە لەدواجار بەڵگەنامەکان ئەوەیان بەدیارخست کە ئەوانە وەکو نموونەیەل بەکارهاتن بۆ تاقی کردنەوەی چەکی کیمیاویی.دووەم: ڕەوانەکردنی پتر لە هەشت هەزار بارزانی بێ چەک لە ماوەی ساڵی ١٩٨٣ بۆ شوێنێ نادیار، وهیچ شوێنەوارێکیان لێ بەدەست نەهات؛ تا دوای ڕووخانی ڕژێمی دکتاتۆری، کە پاشان تواندرا ئێسەو پروسکی ژمارەیەکی زۆریان لەچەند گۆڕێکی بەکۆمەل لە شوێنە هەمەجۆرەکانی عێراق دەربهێنرێت.سێیەم: بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی لەسالانی ١٩٨٨-١٩٨٧ دژ بەدانیشتوانی مەدەنی پتر لە هەشتا گوندو شوێن لە کوردستانی عێراق کە گرینگتری بوون.چوارەم: لەناو بردنی پتر لە (٠٠٠٢٨١)ڕ سەد وهەشتا و دووهەزار هاوولاتی مەدەنی لەماوەی هەڵمەتە سەربازییە بەدناوەکان کە بەهەڵمەتەکانی ئەنفال ناونران و لە گۆری بەکۆمەڵ لەباشووری عێراقدا زیندە بەچاڵ کران.پێنجەم: بوردومانکردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ بەچەکی کیمیاویی کە پتر لە پێنج هەزار شەهیدی لێکەوتەوە و هەزارانی دیکەیان تووشی پەککەوتەیی و نەخۆشی ترسنان بوونەوە و تا ئێستاش لە دایکبووانی ئەو شارە بەدەست نەخۆشی و تەشەوهاتی خوڵقیەوە دەناڵن.شەشەم: ڕاگەیاندنی بەشی زۆری ناوچەکانی کوردستانی عێراق بەناوچەی سەربازی حەرامکراو قەدەغەکراو لە نیشتەجێبوون و ژیان تێیداو یان لە هاتووچۆکردن تێیانداو، هەزاران هاوڵاتی لەوانەی ئاماده نەبوون چۆڵی بکەن بەئامانجی سەربازی بۆ کوشتن بەرەوا دانران و ئەوەی بەزیندووییش دەستگیری دەکردن بەبێ دادگایی کردن لەسێدارەی دەدان.حەوتەم: لە سێدارەدانی هەرکەسێک لەبوردمانی کیمیاویی رزگاری بووبێ و ڕووی کردبێتە ناوچەکانی دەسەڵاتی حکومەت بۆ خۆپاراستن یان چووبێتە نەخۆشخانەکانی بۆ چارەسەرکردن.هەشتەم: سووتان و رووخاندن و نەهێشتنی پتر لە چوار هەزارو پێنج سەد گوندو شارۆچکە بە مزگەوت و كڵێساکانیانەوە و راگواستنی دانیشتوانیان وداماڵینیان لە سامانەکانیان ونیشتەجێ کردنیان بە زۆرەملێ لە کۆمەڵگاکان وقەدەغە کردنیان لە گۆڕینی شوێنی نیشتەجێ بوونیان.نۆیەم: گۆڕینی پێناسەی نەتەوەیی هاووڵاتیانی کوردستان - عێراق بە هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانیان بە (کورد وتورکمان و کلدان و ئاشووری و ئەرمەنییەوە ). دەیەم: گۆڕینی واقیعی دیموگرافی کوردستانی عێراق بەراگواستنی هاوولاتیە رەسەنەکانی بەجۆرەها بەهانەو ێکردنی خەڵکی دیکە لەشوێنیان .یازدەم: کێشانەوەی ئیدارەکانی حکومەت لەکوردستان لەساڵی ١٩٩١ وبێ بەشکردنیان لەخزمەتگوزارییەکانی حكومهت.دوازدەم: سەپاندنی ئابلووقەی ئابووری لەسەر کوردستان وکۆتکردنی هاتووچۆی دانیشتوان تێیدا و بۆیدا بڕیاری داداگای گەورەتاوانی باڵای عێراقی ژمارە (١/ج٢/٢٠٠٦) لە(٢٤/٦/٢٠٠٧) کە بەپێ یاسای دادگای گەورەتاوانی باڵای عێراقی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٥ پێکهات، دەرکەوت کە ئەم گەلە تووشی لەناو بردنی بە کۆمەڵ (جینۆساید) بووەو ئەمەی خوارەوە لە بڕیارەکەیدا هاتووە:دانانی تاوانی قەسابخانەکانی ئەنفال ( پرۆسەکانی ئەنفال) بە تاوانی کۆمەڵکوژی( جینۆساید) و بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی وتاوانی جەنگ دەرهەق بەرۆڵەکانی نەتەوەی کورد و ئەم تۆمەتبارانە تاوانبار کران : ا. عەلی حەسەن مەجیدب. سوڵتان هاشم ئەحمەدج. حوسێن رەشید تکریتی .ه. صابر عبد العزیز الدوری:د. فەرحا ن موتەلەل ئەلجبوری حوکمدرانی ڵەڵەسێدارە دان تاکو مردن.دەرکردنی حوکم بە ئازادکردنی تۆمەتبار تاهیر تۆفیق ئەلعانی لەبەر تەواو نەبوونی بەڵگە یاساییەکان لەدژی کردنەوەی دۆزێکی سەربەخۆ دەرهەق بە(٣٢٤)تۆمەتباری دیکە کە لەکاتی لێکۆلینەوەو دادگاییکردندا ناوەکانیان هاتبوو و، لەتۆمەتبار وەفیق عەجیل ئەلسامەرائی دەست پێدەکات بە سەعید ئەحمەد هارونی کۆتایی پێدێت. داواکارانی مافی مەدەنی مافی ئەوەیان بۆ پارێزراوە کە بگەرێنەوە بۆ دادگاکانی مەدەنی تایبەتمەند بۆ داواکردنی قەرەبۆکردنەوە سەبارەت بەو زیانانەی کەلەمیانەی ئەو تاوانانەوە پێیان گەیشت لە رێکەوتی(٤٢/٧/٧٠٠٢)دەستەی پێداچوونەوەی دادگای ئاوانی بالای تاوانبارکردن وحوکم کردنی کە لە دۆزەکەوە دەرکراوە پەسندکرد و بڕیارەکە بەڵگەنامەی فەرمانی حوکمپێدراوی تێدا وەرگرت لەبەر ئەمە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق وبە پێی بەرپرسیاریەتییە دەستووری و یاسایی و سیاسییەکانی، داوا دەکات کە پێویستە مامەلە لەگەل ئەو سیاسەتانەدا بکرێت کە لەلایەن حکومەتە یەکێ لەدوای یەکە دیکتاتۆریەکان دژ بە گەلی کوردستان پەیڕەوکراوە و ئەوتاوانانەی دەرهەقی ئەنجامدراون، بەو ناوەی کە شایانییەتی بە پێی بەڵگەنامەو ئەو بڕیارانەی کە لەگەڵ گەورەیی و مەترسیەکانی دەگونجێت بۆ وەدێهینانی دادپەروەری ومسۆگەرکردنی دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانە ئاماژە بۆ کراوانەو بۆ ئەوەی لە یادوەری نەوەکانی داهاتوودا بمێنێتەوە، ئەم بریارەی خوارەوەیدا:- یەکەم: کردەوەکانی ئەنفال وبەکارهێنانی چەکی کیمیاویی کە دەرهەق بەگەلی کورد ئەنجامدراوە، تاوانی کۆمەڵکوژی(جینۆساید)ن بۆیە رۆژی چواردەم لەمانگی نیسانی هەموو ساڵێت(٤١/٤) بەرۆژی بەرزراگرتنی یادەوەری کارەساتی کردەوەکانی ئەنفال دەرهەق بەگەلی کوردستان-عێراق دەستنیشان دەکرێ. دووەم: داواکردن لە حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی کەهاتووەتە سەری بەپێی یاری دادگای تاوانی بالای عێراقی ژمارە(١/ج٢/٦٠٠٢)٧٨٤٢/٦/٧٠٠٢ وبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەدانیشتنی ئاسایی نۆیەمی لە(٤١/٤/٨٠٠٢)وەرگیراوە، چونکە ئەوەی کە گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بووە لە سەربڕین و کۆمەڵکوژی بە هەموو پێوانەکان کۆمەڵکوژی(جینۆساید) بووە. سێیەم: داواکردن لە حکومەتی فیدراڵ پشتگیری ئەم بابەتە بکات و بەرێگاکانی دبلۆماسی لە گۆرەپانەکانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی دیکە لەوانەش یەکێتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپاو کۆنگرەی ئیسلامی و کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان و یەکێتی پەرلەمانەکانی نێودەوڵەتی بیورووژێنێ، و بە هەموو توانای خۆی هەوڵبدات بۆ ئەوەی ئەو لایەنە هەمان هەڵوێست لەسەر پێناسەکردنی تاوانەکانی ئەنفال ڕو بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە تاوانەکانی. جەنگ وتاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی(جینۆساید)، وەربگرن: کە بەبڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانێ ژمارە (٢٦٠ أ) (د-٣) لە ١٠/کانونی یەکەم(دیسیمبەر) ١٩٤٨ وەرگیراوە و، بڕیاری دادگای تاوان و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (١٤/٤/٢٠٠٨) بۆ سەر زمانەزیندووەکانی جیهانی وەربگێڕدرێت و بەسەر رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەموو دەوڵەتانی جیهاندا دابەش بکرێ. چوارەم: داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وحکومەتی فیدرال بکرێت بۆ پەلە کردن لە دەرکردنی یاسایەن بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لە کۆمەڵکوژی بە تایبەتی زیندووەکانی خاوەن قوربانییەکان و قەرەبوکردنەوەی تاک و ناوچە زەرەرمەندەکان لە ئەنجامی ئەو تاوانانەو بەشداریکردنی کاریگەرانە لە دووبارە بنیاتنانەوەن و پەرەپێدانیان، و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی. پێنجەم: داوا لەحکومەتی فیدراڵی وحکومەتی هەرێم بکرێ کەدەست پێشخەری لە تۆمارکردنی داوا لە دژی دەوڵەت و کۆمپانیاو لایەن و ئەو کەسانەی چەکی قەدەغەکراو و کاڵای دروستکردنی و کەرەستە و پاشکۆکانیان بەرژێمی بەسەرچوو داوە یان نێوانکاری وئاسانکاری بەدەستهێنانیان بۆی کردووە تاکو بەپێی یاسا راوەدوویان بکرێ، ئەمەش بۆ جێ و داوای قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان بکرێ. شەشەم: سیاسەتی کۆمەڵکوژی(جینۆساید) کە ناوچەیەکی فراوانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە هەمە جۆرەکانی لە کوردی فەیلی و ئێزیدییەکان گرتەوە، کە (٠٠٠٤)چوار هەزار کەس لە ئێزیدیەکان کوژران و هەروەها لە تورکمان و کلدان و ئاشووروو ئەرمەنی، ئەوەی دوچاریان هات لە راگواستن و تواندنەوەی نەتەوەیی، لەوانەش گۆرانکاری دیموگرافی لە ناوچەکانیاندا. بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات شوێنەواری ئەو سیاسەتانە نەهێڵن. لەوانەش پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی (٠٤١)لە دەستووری عێراق و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان لە کوردە فەیلیەکان وگەڕاندنەوەی سامانەکانیان و قەرەبۆکردنەوەی ئەو زیانانەی پێیان کەوتووە و لابردنی کۆسپەکانی بەردەم دەسپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی جارانیان و گەراندنەوەی مافە زەوتگراوەکانیان. حەوتەم: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێ پتر بایەخ بەو ناوچانە بدات کە بەر ئەنفال کەوتوون ێێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان و دامەزراندنەوەی ژێرخانیان. هەشتەم: پێویستە حکومەتی هەرێم سەنتەرێکی گشتی و یەکگرتوو بۆ بە بەڵگەکردن و لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکانی تایبەت بە تاوانەکانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی کەدژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدراوە دابمەزرێنێ و هۆشیارکردنەوەو وەبیرهێنانەوەی رۆلەکانی کوردستان بەو تاوانانە و بەسەر هاتەکانی ئەو گەلە لە نەهامەتییەکانی و دروستکردنی پردێک لەنێوان ئەم ئەوەیە و نەوەکانی داهاتوو و پەرپێدانی بابەتەکانی خوێندن لە پرۆگرامی قوتابخانەکان لەم بارەیەوە. نۆیەم: رێکخستن وبەبەڵگەکردنی پرۆسەکانی گەڕان بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان و کارکردن بۆ گواستنەوەی هێسک و پروسکی قوربانیەکان بۆ ناوچەکانیان و شاردنەوەیان لە گۆڕستانی تایبەتی بۆ ئەوەی ببێتە نیشانەی مێژوویی دیار لەسەر رادەی بایەخدانی ئەم گەلە بەرێزگرتن و بەرز راگرتنی شەهیدەکانی:لە کاتێکدا ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو تاوانانەی سەرەوە بەفاکتەری کات بەسەر ناچێ و ناسڕێتەوە، چونکە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژین، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانی ترسناکن و جیهانی شارستانی مەحکومی دەکەن، بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق شی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە ٩ لە (١٤/٤/٢٠٠٨) وەری گرتووە کە لەدەقەکەیدا هاتووە:( لەژێر رۆشنایی ئەوەی دەستووری عێراق لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بۆ کردووە، کە ئەو ئازارەکانی گەلی عێراقە لەوانەش ئازارەکانی سەرکوتکردنی نەتەوەیی لە قەسابخانەکانی هەڵەبجە و بارزان و ئەنفالکردنی کوردە فەیلیەکان لە هەمان کاتدا دووپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانی بالای عێراقی تایبەت دەربارەی گونجاندنی ئەو رووداوانەی کە شان بەشانی کردەوەکانی ئەنفالە بەدناوەکان بەرێوەبوو کە تاوانی کۆمەڵکوژین، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار دەدات ئەوەی گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بوو سیاسەتی سەرکوت کردن وچەوسانەوەوەو تاوانە، ئەم بڕیارە وێنەو رووداوەکانی خستەڕوو کە تاوانی کومەڵکوژین بە هەموو پێوەرەکان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین .)دەیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆبڕیارەدا هاتووە بکەن. عدنان موفتی سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
ژمارە بڕیار: 3 تایبەت بە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو. |
6
ژمارە بڕیار: 3 تایبەت بە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو. |
6
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 3 رۆژی بڕیار: 15/9/2008بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (٢)ی رۆژی (15/9/2008)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.یەکەم: رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو.دووەم: رۆژی کۆچی دوایی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی ٦١/٣/٨٨٩١و دواترە، هەریەک بەپێی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی، نەل له ١٩٨٨/٣/١٣ هەروەک رژێمی لە ناوچوو هەوڵی داوە بێچەسپێنێت.سێیەم: حوکمەکانی ئەم بڕیارە لەسەر هەموو مامەڵەکانی پێش بەرکاربوونی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێتچوارەم: دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجی بکەنپێنجەم: کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یا بڕیارێک ناکرێت کە ناکۆک بێت لەگەل ئەم بریارەشەشەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بااودەکرێتەوە. عدنان موفتی سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
ژمارەی بڕیار: 4 تایبەت بەسەرپەرشتی مزگەوتەکان |
4
ژمارەی بڕیار: 4 تایبەت بەسەرپەرشتی مزگەوتەکان |
4
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 4رۆژی بڕیار: 13/5/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (13/5/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: هەر كەسێ، لەسەر زەوییەكی سەر بە حكومەتی هەرێم جامعێ یان مزگەوتێ یان تەكیەیەك دروست بكات بە سەرپەرشت (مشرف) دادەمەزرێ و، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامییش بەڕێوەبردنی كاروباری دارایی و ئیدارەكەشی دەگرێتە ئەستۆی خۆی و، بەپێی رێنماییگەلێكیش كە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی دەری دەهێنێ ماف و ئەركی سەرشانی سەرپەرشتەكە دیار دەكات.دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.سێیەم: پێویستە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارهی بڕیار:4 تایبەت بەچاوخشاندنەوە بەپڕۆژە ی دەستوری هەرێمی کوردستان |
3
ژمارهی بڕیار:4 تایبەت بەچاوخشاندنەوە بەپڕۆژە ی دەستوری هەرێمی کوردستان |
3
بهناوی خوای بهخشندهو میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:4رۆژی بڕیار: 6/8/2005بڕیاربه پێی حوكمهكانی بڕگه (1)له ماده (56) ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراوو مادده (6) له پهیڕهوی ناوخۆی ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراق، ئهنجومهن لهدانیشتنی نائاســـــایی ژماره)1)ی رۆژی (6/8/2005)، بڕیاری به یاســــــاكاری كردنی ئهو بڕیارهی خوارهوهی دا:یهكهم: چاوپێداخشاندنهوه به پڕۆژهی دهستوری ههرێمی كوردستان – عیراق كه به بڕیاری ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره (26) له (7/11/2002) دهرچووه.دووهم: پێكهێنانی لیژنهیهكی تایبهت لهیاساناسان و شارهزایان بۆ جێ بهجێ كردنی ناوهڕۆكی بڕگهی سهرهوهی ئهم بڕیاره بۆ ئهوهی بخرێته پێش ئهنجومهن بۆ گفتوگۆ كردن و ڕادهربڕین.سێیهم: ئهم بڕیاره له رۆژی دهرچوونیهوه جێ بهجێ دهكرێت و له رۆژنامهی رهسمیی (وهقایعی كوردستان) دا بڵاودهكرێتهوه. عهدنان رهشاد موفتی سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان - عیراق...
ژمارەی بڕیار: 6 ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە. |
4
ژمارەی بڕیار: 6 ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە. |
4
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 6رۆژی بڕیار: 28/5/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (28/5/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە.دووەم:هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.سێیەم:پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.چوارەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارە بڕیار: 6 تایبەت بەجەژنی سەری سالی ئێزدی |
4
ژمارە بڕیار: 6 تایبەت بەجەژنی سەری سالی ئێزدی |
4
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبانبە ناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارە بڕیار: 6مێژووی بڕیار: 26/10/2010بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (26/10/2010)یدا ئەم بڕیارەی دا.یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت.دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن:١.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (٧)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (١٣)ی لە هەموو سالێکدا.٢.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (٣١)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (٢)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .٣.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .چوارەم:ئەم بریارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە. دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق ...
ژمارەی بڕیار: 7تایبەت بە موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زارو خانووبەرە (العقارات) |
5
ژمارەی بڕیار: 7تایبەت بە موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زارو خانووبەرە (العقارات) |
5
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 7رۆژی بڕیار: 30/6/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری داد و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (30/6/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، هەموو موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زارو خانووبەرە (العقارات) كە لە رۆژی (5/3/1991)ەوە جارییە. دەگرێتەوە، بەڵام ئەو حوكمانە ئەو موعامەلانەی سەرلەنوێ تۆماركردنەوانە ناگرێتەوە كە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوندووەم: لە ماوەی تانە ڵێدان كە دەقەكەی لە بڕگە (1)ی ماددەی پێنجەمی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)دا هاتووە، لە رۆژی تەبلیغ كردنی پێوەندیدارەكانەوە دەست پێ دەكات.سێیەم: وەزیری داد بۆی هەیە رێنماییگەلێ بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001) و حوكمەكانی ئەم بڕیارەش دەربهێنێ.چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارەی بڕیار: 16 تایبەت بەڕێکاری کردن لەڕێکخراوو کۆمپانیا بیانیاکان |
8
ژمارەی بڕیار: 16 تایبەت بەڕێکاری کردن لەڕێکخراوو کۆمپانیا بیانیاکان |
8
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارەی بڕیار: 16رۆژی بڕیار: 3/10/2002بڕیارپشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (3/10/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-یەكەم: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەر عێراقییەكیش كە لە هەرێمدا نیشتەجێن و ئارەزوو دەكەن لە رێكخراوە نێودەوڵەتی یان لە رێكخراوە بیانییە غەیرە حكومییەكان "NGO" یان لە كۆمپانیا بیانییە وەگەڕكەوتووەكانی ناو هەرێم، ئیش بكەن، پێویستە لەسەریان ئیزن لە وەزیری ناوخۆی هەرێم وەربگرن بۆ ئەوەی لەو جێگایانەدا ئیش بكەن. ئەو ئیزنەش بۆ ماوەی ساڵێك بڕدەكات و تازەبوونەوەشی لەباردا هەیە.دووەم: پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە پێش بەركارخستنی ئەم بڕیارە، لەو رێكخراوو كۆمپانیانەدا كەوتوونەتە كارو تا ئێستاش ئیش دەكەن، لە ماوەی ئەو پەڕی دوو مانگا (كە لە رۆژی بەركارخستنی ئەم بڕیارەوە دەست پێ دەكات) موراجەعەی وەزارەتی ناوخۆ بكەن بۆ ئەوەی ئیزنی تایبەت بەو ئیشەیان وەربگرن.سێیەم: هەر كەسێ سەرپێچی لە حوكمەكانی ئەم بڕیارە بكات سزا دەدرێت بە حەپس كردن بۆ ماوەیەك لە شەش مانگ كەمتر نەبێ و لە دوو ساڵیش نەترازێ و غەرامەیەكیش دەكرێت لە (10000) دە هەزار دینار كەمتر نەبێ و لە (30000) لە سی هەزار دیناریش زیاتر نەبێ.چوارەم: پێویستە وەزارەتی ناوخۆ حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.پێنجەم: پێویستە وەزارەتە پێوەندیدارەكان و لایەنە ەپێوەندیدارەكانیش بۆ بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هاوكۆمەك بن.شەشەم: وەزیری ناوخۆ بۆی هەیە رێنماییگەلی پێویست بۆ ساناكردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.حەوتەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.هەشتەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
ژمارهی بڕیار : 1تایبەت بەجەژنی نیشتمانی و پشوی ڕەسمی |
٢
ژمارهی بڕیار : 1تایبەت بەجەژنی نیشتمانی و پشوی ڕەسمی |
٢
بهناوی خوای بهخشندهو میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار : 1مێژووی بڕیار: 11/3/1997بڕیاربه پێی حوكمهكانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی یاسای ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 و، لهسهر داوای ئهنجومهنی وهزیران.ئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا، ئهم بڕیارهی خوارهوهی دهركرد:دانانی رۆژی 14/3 له ههموو ساڵێكدا كه رۆژی لهدایك بوونی پێشهوای نهمر (مصطفی بارزانی) رهمزی بزووتنهوهی رزگاری خوازی نهتهوهیی كورده، بهجهژنێكی نیشتمانیی و نهتهوهیی له ههموو لاييَكى كوردستان و دهكرێت به پشووی رهسمی لهههرێمدا.ئهم بڕیاره له رۆژی دهرچوونیهوه جێبهجێ دهكرێ و له رۆژنامهی رهسمیشدا بڵاودهكرێتهوه.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژمارهی بڕیار:1 دانانی رۆژی (5/3) ی ههموو ساڵێك كه رۆژی دهسپێكردنی راپهڕینی گهلی كوردستانه به پشووی رهسمی له ههرێمدا. |
3
ژمارهی بڕیار:1 دانانی رۆژی (5/3) ی ههموو ساڵێك كه رۆژی دهسپێكردنی راپهڕینی گهلی كوردستانه به پشووی رهسمی له ههرێمدا. |
3
بهناوی خوای بهخشندهو میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:1رۆژی بڕیار: 18/3/1998بڕیارپشت بهو دهسهڵاتانهی به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) لهیاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و لهسهر ئهو بنهمایهی كه ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكهی داناوه، ئهم بڕیارهمان دهرهێنا:یهكهم/ دانانی رۆژی (5/3) ی ههموو ساڵێك كه رۆژی دهسپێكردنی راپهڕینی گهلی كوردستانه به پشووی رهسمی له ههرێمدا.دووهم/ لهسهر ئهنجومهنی وهزیرانه ئهم بڕیاره جێ بهجێ كرد.سێیهم/ ئهم بڕیاره له رۆژی دهرچوونیهوه جێ بهجێ دهكرێ و له رۆژنامهی رهسمیدا بڵاودهكرێتهوه. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژمارەی بڕیار: 1تایبەت بەپاڵاوتن و پەسەندکردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لەهەرێمی کوردستان |
6
ژمارەی بڕیار: 1تایبەت بەپاڵاوتن و پەسەندکردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لەهەرێمی کوردستان |
6
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عێراقژمارەی بڕیار: 1ڕۆژی بڕیار: 3/3/2015بڕیار بڕیاری پاڵاوتن و پەسەندكردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لە كوردستان ـ عێراقبەپێی ئەو دەسەڵاتەی بڕگەی (1)ی ماددەی (10)ی ( یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عیراق)ی ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو پێمان دراوە، بڕیارماندا بە دەركردنی بریاری ژمارە (1) ساڵی 2015 كە پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق لە دانیشتنی دەسپێكی خولی بەهارە لە 3/3/2015 پەسەندی كردووە:یەكەم: مەبەست لەم دەستەواژانەی خوارەوە ماناكانی بەرامبەریانە: 1ـ ئەنجومەنی وەزیران: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.2ـ وەزارەتی ناوخۆ: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان. 3ـ یاسای پارێزگاكان: یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 2009ی هەمواركراو. دووەم: 1ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان ـ عێراق بە هەمان ئەو مەرج و پلە و ئەرك و دەسەڵاتانەی لە یاسای پارێزگاكان دەق نووس كراون بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق پەسەند دەكرێن لە ماوەی (15) رۆژ دوای پێشكەش كردنی ناوی یەك پاڵێوراو لەلایەن پارێزگار.2ـ ئەگەر پاڵێوراوەكە زۆرینەی پێویستی بە دەست نەهێنا، پارێزگار لە ماوەی (15) رۆژدا ناوی كاندیدێكی تر بە هەمان میكانیزم رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات، ئەو میكانیزمە بەردەوام دەبێت تا كاندید دەنگی پێویست بەدەست دێنێ. 3ـ ناوی پەسەندكراو لە رێگەی پارێزگا بەرز دەكرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەركردنی فەرمانی دامەزراندن لە ماوەی (15) رۆژ لە رۆژی پەسەندكردنی. سێیەم: 1ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دەبن، بەهەمان میكانیزمی چاودێری كردنی پارێزگار وەك لە بڕگەی (دووەم)ی ماددەی شەشەمی یاسای پارێزگاكان ئاماژەی بۆ كراوە. 2ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان ـ عێراق لەلایەنی كارگێڕییەوە پەیوەست دەبن بە وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگای پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، پارێزگار یان وەزیری ناوخۆ بۆی هەیە داوای لادانی قائمقام یان بەڕێوەبەری ناحیە بكات، لەسەر كارلادانیان بە رەزامەندی (2/3) دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت. چوارەم: 1ـ ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكرێت تا كاتی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكانی هەرێم ژمارە (4)ی ساڵی 2009ی هەمواركراو. 2ـ ئەم بڕیارە پارێزگای هەڵەبجە ناگرێتەوە. پێنجەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن. شەشەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە. یوسف محمد صادق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان- عێراقهۆیەكانی دەرچوواندنبەهۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی2009ی هەمواركراو، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا. ...
برياری ژمارە (1)ى سالى 2020 تایبەت بەرۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان - عێراق |
3
برياری ژمارە (1)ى سالى 2020 تایبەت بەرۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان - عێراق |
3
كومارى عيراقهەرێمی كوردستانعیراقبــــڕیــــاری ژمارە (3)ى سالى 2020بەپێی ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دەیەم) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ى هەموارکراو، بڕیارماندا بە دەرکردنی بڕیاری ژمارە (1)ى ساڵی 2020ى پەرلەمانى کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە (13)ى ئاسایی ڕۆژی 12/1/2020 پەسەندی کردووە:برياری ژمارە (1)ى سالى 2020 تایبەت بەرۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان - عێراق پشت بە حوکمەکانی برگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان -عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، برگەی (یەکەم)ی ماددەی (77) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (13)ی رۆژی 12/1/2020 ئەم بریارەی خوارەوەدا:یەكەم: ئەم بۆنانەی خوارەوە بە بۆنەی فەرمی بۆ پێكهاتەی توركمان دادەنرێت:1- (17)ی مانگی (11)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی زمان و كولتوری پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.2- (25)ی مانگی (2)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ڕۆژنامەگەریی پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە. د.ریواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیەكانی دەرچواندنبۆ بەفەرمی كردنی بۆنە نەتەوەیی و كولتوریەكانی پێكهاتەی توركمان، و پتەوكردن و دەوڵەمەنكردنی فرەیی كولتوری لە هەرێمی كوردستان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا....
ژمارهی بڕیار:2 تایبەت بەئاههنگ گێرانی رهسمی و میللی لهههرێمی كوردستاندا بهبۆنهی جهژنی نهورۆزهوه |
3
ژمارهی بڕیار:2 تایبەت بەئاههنگ گێرانی رهسمی و میللی لهههرێمی كوردستاندا بهبۆنهی جهژنی نهورۆزهوه |
3
بهناوی خوای بهخشندهو میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:2مێژووی بڕیار: 11/3/1997بڕیاربه پێی حوكمهكانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی ئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراق ولهسهر داوای ئهنجومهنی وهزیران، ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/3/1997 ی دا ئهم بڕیارهی خوارهوهی دا:ئاههنگ گێرانی رهسمی و میللی لهههرێمی كوردستاندا بهبۆنهی جهژنی نهورۆزهوه بۆ ماوهی سێ رۆژ دهبێ له رۆژی (21/3)ـهوه و لهههموو ساڵێكدا.رۆژانی ئاههنگ گێران پشووی رهسمی دهبن له ههموو لایێکی ههرێمدا.ئهم بڕیاره له رۆژی دهرچوونی یهوه جێبهجێ دهكرێ و لهرۆژنامهی رهسمیشدا بڵاودهكرێتهوه. جوهر نامق سالم سهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژمارهی بڕیار:2 تایبەت بەدانانی رۆژی (11/3)ی ههموو ساڵێك، رۆژی رێككهوتنامهی ئاشتیی (11)ی ئادار بهپشووی رهسمی له ههرێمدا. |
3
ژمارهی بڕیار:2 تایبەت بەدانانی رۆژی (11/3)ی ههموو ساڵێك، رۆژی رێككهوتنامهی ئاشتیی (11)ی ئادار بهپشووی رهسمی له ههرێمدا. |
3
بهناوی خوای بهخشندهو میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:2رۆژی بڕیار: 18/3/1998بڕیارپشت بهو دهسهڵاتانهی به پێی بڕگه(3)ی مادده (2) لهیاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و لهسهر ئهو بنهمایهی كه ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكهی داناوه، ئهم بڕیارهمان دهرهێنا:یهكهم/ دانانی رۆژی (11/3)ی ههموو ساڵێك، رۆژی رێككهوتنامهی ئاشتیی (11)ی ئادار بهپشووی رهسمی له ههرێمدا.دووهم/ لهسهر ئهنجومهنی وهزیرانه ئهم بڕیاره جێ بهجێ بكات.سێیهم/ ئهم بڕیاره لهرۆژی دهرچوونیهوه جێ بهجێ دهكرێ وله رۆژنامهیی رهسمیدا بڵاودهكرێتهوه. جوهر نامق سالم سهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
ژماره بڕیار: 3 تایبەت بەههڵوهشاندنهوهی دوو بڕیارهكهی ئهنجومهنی سهركردایهتی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 دهرچوون |
٦
ژماره بڕیار: 3 تایبەت بەههڵوهشاندنهوهی دوو بڕیارهكهی ئهنجومهنی سهركردایهتی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 دهرچوون |
٦
به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 3مێژووی بڕیار 28/4/1999 بڕیارپشت بهو دهسهڵاتهی كه به پێی بڕگهی (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه و لهسهر ئهو بنهمایهی كه ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری دهرهێنانی ئهم بڕیارهماندا:یهكهم: ههڵوهشاندنهوهی دوو بڕیارهكهی ئهنجومهنی سهركردایهتی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 دهرچوون و (ئهوه دهگهیهنن كه ئهو زهویانهی له نێوانی پێشخابوور و باستكی ههڵكهوتوون و كهوتوونهته نێوان مووسڵ- زاخۆ- زنجیره چیای بێ خێر و رووباری دیجله و ههروهها ئهو زهویانهی كهوتوونهته نێوان رووباری خابوور و چیای بێ خێر و رێگای ابراهیم خلیل و پێشخابوور ناوچهیهكی سهربازی قهدهغهن).دووهم: مافی بهكارهێنانی ئهو زهوی و زارانهی كه بڕگهی سهرهوه دهیانگرێتهوه هی كێ بن، به ناوی ئهوانهوه تۆمار دهكرێنهوه كه له پێش دهرچوونی ئهم دوو بڕیاره ناوبراوه خاوهنیان بوون، بهبێ ئهوهی هیچ رهسمێكیان بۆ تۆمار كردنهوهی مافی بهكارهێنانیان به ناوی خۆیان لێ وهربگیرێت، لهگهڵ رهچاو كردنی یاسای ژماره (90)ی ساڵی 1975 دا.سێیهم: قهیدهكانی تۆمار كردنی ئهو خانوانه ههڵدهوهشێنرێنهوه، كه له ناو ئۆردوگاكانی به عهرهب كردن دا بنیاد نراون و به ناوی ڕۆڵهكانی عهشیرهته عهرهباكانهوه تۆمار كراون و بۆ جێبهجێ كردنی سیاسهتی به عهرهب كردن لێی دانیشتوون، به ناوی وهزارهتی داراییهوه تۆمار دهكرێن.چوارهم: ئهو رووبهرانهی كه بینا و دروستكراوی گشتییان لهسهر دروستكراوه بهدهر دهكرێن له حوكمهكانی ئهم بڕیاره و به زهوی و بیناوه به ناوی ئهو لایهنهوه تۆمار دهكرێن كه ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم بڕیاری لهسهر دهدا لهو حالهتهی كه به ناوی هیچ لایهنێكی حكومهتی له ههرێم دا تۆمار نهكرابن.پێنجهم: ئهنجومهنی وهزیران دهبێ حوكمهكانی ئهم بڕیاره جێ بهجێ بكات. شهشهم: ئهم بڕیاره له رۆژی دهرهێنانییهوه جێ بهجێ دهكرێ و له رۆژنامهی رهسمیدا بڵاو دهكرێتهوه. جوهر نامق سالم سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویستهكان)سیاسهتی گۆرینی واقعی نهتهوهیی له كوردستانی عێراقدا كه حكومهتی ناوهندی له بهغدا پهیرهوی دهكات، گهلێك شكل و شێوهی وهرگرتووه، ههر له نێوانی ههڵمهتی لهناوبردنی به كۆمهڵ و سیاسهتی زهوی سوتێنراو و موڵكی تایبهتی به زۆر لێ سهندنهوه به پێی یاسا و بڕیاری بهدهر له یاسا و كردنیان به موڵكی گشتی و تۆمار كردنیان به ناوی وهزارهتهكانی حكومهتی ناوهندیی یاخود لایهنه سهربازییهكان، به بیانووی جۆراو جۆر، كه به ناو بۆ بهرژهوهندی گشتی و پێویستییهكانی ئاسایش یاخود پهرهپێدانی ئهو ناوچانهیه كه ئهو كرداره ناوبراوانه دهیان گرێتهوه. كهچی راستییهكهی گۆرینی واقعی نهتهوهییه و رووتكردنهوهی هاوڵاتیانی كوردستانه له مافی موڵكایهتی كردنی ئهو زهوی و زارانهی كه به بێ كێشه له ماوهی ههزاران ساڵهوه تهسهروفیان پێ كردووه، تاكو مافی وهدهست هاتوویان كه له باوك و باپیرانیان بۆیان ماوهتهوه، پاكتاو بكرێت و پهیوهندی مێژوویی له نێوان ڕۆڵهكانی كوردستان و نیشتمانهكهیان بپچرێنن، تاكو به ئاسانی سیاسهتی به عهرهب كردن و گۆرینی واقیعی نهتهوهییان بهسهردا بسهپێنن، لهبهر ئهوهی ئهو دوو بڕیارهی كه بڕیاریان لهسهر دراوه ههڵوهشێنرێنهوه یهكێكن له ئامرازهكانی جێ بهجێ كردنی سیاسهتی ناوبراو، بۆیه ئهم بڕیاره دهرهێنرا....
ژمارهی بڕیار: 4 تایبەت بەههڵوهشاندنهوهی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئهنجومهنی سهركردایهتی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی بهكارهێنانی (تصرف) |
5
ژمارهی بڕیار: 4 تایبەت بەههڵوهشاندنهوهی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئهنجومهنی سهركردایهتی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی بهكارهێنانی (تصرف) |
5
به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 4مێژووی بڕیار: 28/4/1999 بڕیارپشت بهو دهسهڵاتهی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و لهسهر ئهو بنهمایهی كه ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری دهرهێنانی ئهم بڕیارهمان دا:یهكهم: ههڵوهشاندنهوهی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئهنجومهنی سهركردایهتی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی بهكارهێنانی (تصرف)ی ئهو پارچه و كهرته زهویانهی گرتۆته خۆ كه ئهو بڕیاره دهیان گرێتهوه و له لیسته هاوپێچهكانی بڕیاری ناوبراو دا هاتوون.دووهم: مافی بهكارهێنانی ئهو زهویانهی كه بڕیاری به موڵك كردنی ناوبراو له بڕگهی یهكهمی سهرهوه دهیان گرێتهوه، دووباره به ناوی خاوهنهكانی پێش دهرچوونی بڕیاری ناوبراو تۆمار دهكرێنهو، بهبێ ئهوهی رهسمی تۆمار كردنهوهی مافی بهكار هێنانیان (تصرف) به ناو دهربچێتهوه لێ وهربگیرێت.سێیهم: ئهو رووبهرانهی كه دامهزرا و بینای گشتیان لهسهر بنیاد نراوه به دهر دهكرێت له حوكمهكانی ئهم بڕیاره و زهوی و بینایهكهیان به ناوی ئهو لایهنهوه تۆمار دهكرێن كه ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم بڕیاری لهسهر دهدات، لهو حالهتهی كه به ناوی هیچ لایهنێكی حكومهت له ههرێم دا تۆمار نهكرابێ.چوارهم: ئهنجومهنی وهزیران دهبێ حوكمهكانی ئهو بڕیاره جێ بهجێ بكهن.پێنجهم: ئهم بڕیاره له رۆژی دهرچوونیهوه جێ بهجێ دهكرێ و له رۆژنامهی رهسمیدا بڵاو دهكرێتهوه. جوهر نامق سالم سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویستهكان)سیاسهتی گۆرینی واقیعی نهتهوهیی له كوردستانی عێراقدا كه حكومهتی ناوهندیی بهغدا پهیرهوی دهكات، گهلێك شكل و شیوهی وهرگرتووه، ههر له نێوانی ههڵمهتی له ناو بردنی بهكۆمهڵ و سیاسهتی زهوی سوتێنراو و موڵكی تایبهتی به زۆر لێ سهندنهوه به پێی یاسا و بڕیاری بهدهر له یاسا و كردنیان به موڵكی گشتی و تۆمار كردنیان به ناوی وهزارهتهكانی حكومهتی ناوهندی یاخود لایهنه سهربازییهكان، به بیانووی جۆراو جۆر، كه بهناو بۆ بهرژهوهندی گشتی و پێویستییهكانی ئاسایش یاخود پهره پێدانی ئهو ناوچانهیه كه ئهو كرداره ناوبراوانه دهیان گرێتهوه، كهچی راستییهكهی گۆرینی واقعی نهتهوهییه و رووتكردنهوهی هاوڵاتیانی كوردستانه له مافی موڵكایهتی كردنی ئهو زهوی و زارانهی كه بهبێ كێشه له ماوهی ههزاران ساڵهوه تهسهروفیان پێ كردووه، تاكو مافی وهدهست هاتوویان كه له باوك و باپیرانیان بۆیان ماوهتهوه، پاكتاو بكرێت و پهیوهندی مێژوویی له نێوان ڕۆڵهكانی كوردستان و نیشتمانهكهیان بپچرێنن، تاكو به ئاسانی سیاسهتی به عهرهب كردن و گۆرینی واقعی نهتهوهییان بهسهردا بسهپێنن، لهبهر ئهوهی ئهم بڕیارهی كه بڕیاری لهسهر دراوه ههڵوهشێنرێتهوه یهكێكه له ئامرازهكانی جێ بهجێ كردنی سیاسهتی ناوبراو، بۆیه ئهم بڕیاره دهرهێنرا....