یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 10
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (20)ی رۆژی 28/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق وه‌زاره‌ت: وزاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له ههرێمماددهی دووه‌م :ئامانجی وه‌زاره‌ت ره‌نگ رێژكردنی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گشتییه به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم وكار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه به پێی هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌ی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌ر پسپۆرایه‌تی ده‌كه‌وێت.ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م :وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وپسپۆرایه‌تیانه‌ی خواره‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی ڕێگای گونجاو بۆ لابردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكیی بازرگانی له ڕێگه‌ی دانانی ستراتیژیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه كه له ئازاد كردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و له رێگای به به‌هێز كردنی توانای كێبركێ له نێوان كه‌رته‌كانی كار‌و به‌رهه‌می نیشتمانیدا رووی داوه.دووه‌م: ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی چاودێری مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا بۆ چاودێری كردنی نرخ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا و، رێكخستن و به‌هێزكردنی ژینگه‌ی كێبڕكێ و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ئیشی تری خراپه‌كاری له بازارگانیدا.سێیه‌م: تۆماركردن و چاودێری كردنی چالاكیی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان و لقه‌كانیشیان و، چاره‌سه‌ركردنی كاروباری بریكارنامه بازرگانیه‌كان و تۆماركردنیان له هه‌رێمدا.چواره‌م: دروست كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی تری پێویست به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و بهكرێدان و به‌كرێگرتنیان.پێنجه‌م: ئاماده‌كردن جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێوستن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا و بازاڕی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، و به‌شداری كردن تیایاندا بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی جیهان.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه له سوودی ئابووری و هونه‌رییان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییانه به مه‌به‌ستی چاودێری كردنیان و ئاڕاسته‌كردنیان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی پلانه‌كان له ڕووی چه‌ندی و جۆرییه‌وه و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی یاسای پێوست بۆ چاودێری و گه‌شه‌پێدانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بازرگانی و پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هاندان و ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆی و تا یاسای وه‌به‌رهێنان بیگریێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و سروشتی وه‌ربگیرێت و بۆ چالاكیی وه‌به‌رهێنان و به‌ردار له هه‌رێمدا بیگۆرێت.هه‌شته‌م: پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامزراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو و هاندانی ئه‌م ده‌زگایانه‌و چاودێری كردنیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ئازاده‌كانی عێراق له پێناو دروست كردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له هه‌ڕێم و سه‌رپه‌رشتیكردن و پێشخستن و كاراكردنی رۆڵی و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ وه‌دیهێنانی.نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، بۆ پشتیوانی كردن و هاندانی جوتیاران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می كشتوكالأ وه‌ك مادده‌ی كه‌ره‌سه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیداو بۆ به‌ربوومی پیشه‌سازی خۆماڵی كه بۆ به‌كارهێنانی خۆماڵی و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕدرێ.ده‌یه‌م: هاندانی پشتگیری هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی وكاراكردنی رۆڵی بانكه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به تایبه‌تی پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان و، چالاككردنی رۆڵه‌كه‌ی.یازدهم: ڕێكخستنی میكانیزمی پاراستنی مۆڵكایه‌تی هزری بازرگانی و پیشه‌سازی و پێدانی نیشانه‌ی ناسینه‌وه (العلامات الفارقه) وره‌سم ونموونه‌ی دروستكراوه‌كه و بڕوانامه‌ی داهێنان (براءه الاختراع).دوازدهم: خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم له بواری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ركیدا و، قوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنولۆجیدا، له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به هه‌رێمی داوه.سێزده‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له كاتی مۆركردنی رێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست كه مۆركی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازیان هه‌یه و به‌هێز كردنی رۆڵی هه‌رێم و پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌پێی یاسا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.چوارده‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای پێوست بۆ به‌شداریكردن له چاككردنی كه‌ش وهه‌وای وه‌به‌رهێنان و ئاسانكردنی خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی به‌رنامه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.پانزدهم: به‌شداری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ته‌واوكاری باش به ئامانجی به‌دیهێنانی كاری چاودێریكردنی هونه‌ری له‌سه‌رهاورده و هه‌نارده‌و به‌دواداچوونی جۆری به‌رهه‌می پیشه‌سازی ناوخۆیی كه له‌گه‌لأ مواسه‌فاتی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا بگونجێ و پیشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری و رێنوێنی له پێناو چاككردنی جۆری به‌رهه‌م و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت تیایدا.شازده‌م : په‌ره‌پێدان و چاكتركردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات له رێگای وه‌رگرتنی (تبنی) شێوازی نوێ له بواری به‌ڕیوه‌بردن و، سوود وه‌رگرتن له تهكنولۆجیای زانیاری له ڕێگای وه‌رگرتنی (تبنی) ته‌كنیكی سیسته‌مه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوبه‌شه‌كانی و هاووڵاتیانیشدا كارا ببێت، وچاككردن و ئاسانكردنی چاره‌كردن و رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانیاری به شێوه‌یه‌ك كه جۆری ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه باشتر بكات و، ژێنگه‌ی پێوست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێم فه‌راهه‌م بكات. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی به جۆرێك كه خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت كردنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمدا بكات.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت.دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت:أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ:1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی.2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی.4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون.حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- وه‌زیر/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن.3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن.4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ.حوكمه كۆتاییهكانماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به پێڕه‌و ئه‌رك و پسپۆرایه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێ .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ .سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێی پێوستی كاره‌كانی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكی بدات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت .دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستیه‌كانی دهرچوواندنیلهبهر تازه دروستبوونی وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان دوای لێكدانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و له پێناو ده‌سنیشان كردنی پێكهاته و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌دی بهێنی، به پێویست زانرا یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكرێ كه ئه‌وانه‌ی له پێشه‌وه هاتووه به‌دی بهێنێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان - عیراق | 48
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان - عیراق | 48
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراقپشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) و(5)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردسـتان – عێراق له دانیشــتنی ئاســایی ژماره ( 27)ی ڕۆژی 11/ 6/2008 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان - عیراقدهروازهی یهكهمپێناسهو ئامانج و پره‌نسیپی گشتیبه شی یهكهمپیناسهو ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر: وه‌زیری ژینگه له هه‌رێم.چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا .پێنجه‌م : سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا.شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم .حه‌وته‌م : سندوق: سندوقی پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا .هه‌شته‌م : ژینگه : ئه‌و ده‌ورو به‌ره ژیانبه‌خشه‌یه كه پێكهاتووه له بوونه‌وه‌ره زیندووهكان له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و پێكهاته‌كانی گیانداره‌كان و هه‌رچی ده‌وری داوه له ئاووهه‌واو، خاك و ئه‌وه‌ی له خۆی ده‌گرێ له مادده‌كانی ره‌ق وشله‌و گازه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه جێگر‌و جووڵاوانه‌ی كه مرۆڤ له سه‌ریدا بنیاتی ده‌نێ .نۆیه‌م : پیسبوونی ژینگه : هه‌رگۆرانكاریه‌كی راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له پێكهاته یان له تایبه‌تمه‌ندی ژینگه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن پێی یان هاوسه‌نگییه سروشتییه‌كه‌ی بشێوێنێ.ده‌یه‌م : پیسكه‌ره‌كانی ژینگه : مادده ڕه‌قه‌كان، یان شله‌كان یان گازییه‌كان یان ژاوه ژاو یان هۆكاره بایۆلۆژیه‌كان یان تیشكاوه‌ره‌كان یان گه‌رما یان له‌رزینه‌كانی كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن وهاوسه‌نگی سروشتی ده‌شێوێنن .یازدهم : پاراستنی ژینگه : پاراستنی ژینگه‌و رێگه گرتن له پیسبوون و تێكچوونی یان رێگه گرتن لێیان.دوازدهم : چاككردنی ژینگه : په‌ره‌پێدان و جوانكردنی ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه.سێزده‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی: دیاری كردن وشیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری پرۆژه یان دامه‌زراویان چالاكی نواندن له سه‌ر ژینگه‌و دیاری كردنی رێ‌و شوێنه‌كانی پێویست بۆ رێگه گرتن یان سووككردنی شوێنه‌واره‌كانی نه‌رێنی له سه‌ر ژینگه‌و داهاته سروشتیه‌كان،ئه‌مه‌ش له سه‌ر ره‌زامه‌ندی نوانه‌ن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ.چوارده‌م : ژاوه ژاو: ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رینه‌وه‌كانیان له سنووری رێپێدراوی خۆیان ده‌رده‌چن و به پێڕه‌و دیارده‌كرێن.پازده‌م : مادده ترسناكه‌كان : مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كان تایبه‌تمه‌ندی ترسناكیان هه‌یه وكاریگه‌ری زیان به‌خشیان له سه‌ر ژینگه هه‌یه،وه‌كو مادده درمه‌كان یان ژه‌هراویه‌كان یان ئه‌وانه‌ی توانای ته‌قینه‌وه یان سووتانیان هه‌یه یان تیشكاوه‌ره ئایۆنیه‌كان و شتی دیكه‌ش .شازده‌م : خاشاك: مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كانی كه‌ڵكی به كارهێنانیان پێوه نه‌ماوه و، نا هێڵدرێنه‌وه، كه پاشماوه‌ی جۆره‌ها چالاكیه‌كانن .حه‌ڤده‌م : پارێزراوه سروشتیه‌كان : ئه‌و ناوچانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ پاراستنی جۆره‌كانی دیاری كراوله بوونه‌وه‌ره زیندووهكان یان هه‌ر سیسته‌مێكی ژینگه‌یی دیكه كه رێگه به لابردنیان و كارتێكردنیان یان زیان پێ گه‌یاندیان یان له ناوبردنیان نادرێت.هه‌ژده‌م : زینده‌وه‌ره هه‌مه جۆره‌كان : جیاوازی و زۆریی بوونه‌وه‌ره زیندووهكان.نۆزده‌م : لایه‌نه حكومه‌تیه‌كان : لایه‌نی حكومه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه‌وه .بیسته‌م : دامه‌زراوه‌كان : زه‌وی و بیناو ده‌زگا و ئامێره‌كانی پێكی ده‌هێنن .بیست و یه‌كه‌م : شوێنی گشتی :ئه‌و شوێنه ی بۆ پێشوازی كردن له هه‌موو كه‌س یان بۆ توێژێكی دیاری كرا‌و له خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان ئاماده كراوه.بیست ودووه‌م:ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی: به ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات به پێی ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌وه رێگا به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ چالاكی دیاری كرا‌و له لایه‌نی بیر‌و بۆچوونی ژینگه‌ییه‌وه ده‌درێت.بیست وسێیه‌م : پێوانه‌كانی پاراستنی ژینگه :سنوور یان چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیسكه‌رانه‌ی كه رێگا نادرێت له پێكهاته‌كانی ژینگه‌دا به سه‌ریدا تێپه‌ربن.بیست وچواره‌م : كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌یی : رووداوه‌كانی كه له فاكته‌ری سروشت یان كاری مرۆڤ په‌یدا ده‌بن به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه به‌رێنمایی ده‌رده‌كرێن زیانێكی گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.مادده‌ی دووه‌م :ئامانجی ئه‌م یاسایه هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه‌یه :یه‌كه‌م : پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی هه‌رێم و پاراستنی و چاككردنی و په‌ره‌پێدانی و رێگه گرتن له پیسبوونی.دووه‌م : پارستنی سروشت و ته‌ندروستی گشتی له مه ترسیهكانی چالاكی و كاره زیانبه‌خشه‌كان به ژینگه‌و مرۆڤ.سێیه‌م : پارێزگاریكردنی داهاته‌كانی سروشتی و گه‌شه پێدانی و ده‌ست پێوه‌گرتنی به‌كارهێنانی .چواره‌م : سیاسه‌تی ژینگه بكرێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له پلانی گشتگیری گه‌شه‌پێدان له هه‌موو بواره‌كانی ڕمرۆیی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و گه‌شت وگوزاری و شتی دیكه.پێنجه‌م : به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژینگه‌یی و قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی و هاندانی هه‌وڵه خۆ به‌خشراوه‌كان له‌و بواره‌دا.به‌شی دووهمپرهنسیپه بنه‌ره‌تیه‌كان و حوكمهگشتیهكانماددهی سێیه‌م :یه‌كه‌م: هه‌موو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژینگه‌یه‌كی هێمن و پاكدا بژی و ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكیشه كار له پێناو پاراستنی ژینگه و پاكییهكهیدا بكات.دووه‌م: مه‌سه‌له‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له كرداری پلانداناندا له‌سه‌ر ئاستی یاساكاریی و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی په‌ره‌پێدان بۆ هه‌موو كه‌رته جیاوازییه‌كان له هه‌رێمدا ره‌چاو ده‌كرێ.سێیه‌م: پێویسته هه‌موو ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و ئه‌كادیمی له هه‌رێم چ گشتی و چ تایبه‌تی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی بخه‌نه نێو پرۆگرامه‌كانیان ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تدا.چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دهزگاگشتیهكان و تایبه‌تیه‌كان كه له مه‌یدانی په‌روه‌رده و فێركردن و مه‌شق و لێكۆلینه‌وه و راگه‌یاندن و رۆشنبیریی و ئه‌وقاف و ئه‌وانی تر كارده‌كه‌ن هه‌ولأ له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و هوشیاریی ژینگه‌یی له هه‌رێمدا بده‌ن.پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه كارگێڕییه‌كان، هه‌ر یه‌كه و به پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان كار له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی داهاته سروشتیه‌كان بۆ هینانه‌دی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بكه‌ن.شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و ده‌زگای پێوان و كۆنتروڵی جۆری پرنسیپه‌كانی ته‌ندروستی ژینگه‌یی له پرۆگرامی كاره‌كانیان دا ره‌چاو بكه‌ن.حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه نێو ده‌وڵه‌تییه نا حكومیه‌كان له بواری پاراستن وچاككردنی ژینگه‌دا بكات.هه‌شته‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراقی‌دا له هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌ندیی به رێككه‌وتنامه نێو دهولهتیهكانهوه هه‌یه، بكات.ده‌روازه‌ی دووهمرێكخستن و پاراستن و چاككردنی ژینگهبهشی یهكهمئهنجومهنی پاراستن و چاككردنی ژینگه له ههرێمداماددهی چواره‌م :به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ به ناوی ( ئه‌نجه‌مه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا) په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌بێ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان رێپێدراوی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، و له هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌ندامانه پێك دێت:-یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆك .دووه‌م : جێگری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆك .سێیه‌م : به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری و پاراستن له تیشكاوه‌ر له وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام یا بڕیاردهرچوارهم : به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام .پێنجه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به ژینگه‌وه كه وه‌زیر ده‌سنیشانیان ده‌كات به‌مه‌رجێ له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ : ئه‌ندام.شه‌شه‌م : نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژینگه‌ی ناوخۆیی.حه‌وته‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداری هه‌ر كه‌سێك پێی شیاو بێت،بكات، بۆ ئاماده بوونی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له كاتی پێویستی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پرس و رایان پێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م :ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه به دوای جێبه‌جێ كردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌رده‌چێ داده‌چن،و راپۆرت له باره‌یانه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن و بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م :سه‌رباری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌پێی یاسای وه‌زاره‌ت به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه، ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه :-یه‌كه‌م : پێشنیار كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمداو ده‌ستنیشانكردنی ئامانج و كاره گرنگه‌كانی ژینگه‌تێیدا.دووه‌م : دانپێدانان وپشت به‌ستان به تایبه‌تمه‌ندی و پێوانه‌كانی پێوه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه .سێیه‌م : دانپێدانانی مه‌رج و به‌رزه فتكاریه‌كانی ده‌بێ له دامه‌زراوو چالاكیه‌كاندا هه‌بێ كه كاریگه‌ری زیانگه‌یاندنی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه یان ده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگییه‌كه‌ی.چواره‌م : دانپێدانانء پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی و بڕیار‌و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌وانه‌ی به هۆیه‌وه ده‌رچوون.پێنجه‌م : یه‌ككردنی پلانه‌كانی فریاكه‌وتن كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه ئاماده‌ی ده‌كات.شه‌شه‌م : ئه‌نجامدانی رووپێوكردنی پێویست بۆ ده‌سنیشانكردنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه له هه‌رێم دا دروستبووه.مادده‌ی حه‌وته‌م :یه‌كه‌م : هه‌ردوو مانگ جارێك ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه‌كانی گرێده‌دا یان هه‌ر كاتێك پێویست بوو، ئه‌ویش به بانگێشه‌ی سه‌رۆك و، ڕاده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت.دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان بڕیاره‌كان ده‌رده‌كاتء له‌حاڵه‌تی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان، ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌نگی له‌پاڵی ده‌نگی ئه‌وان داوه، ده‌یباته‌وه.به‌شی دووهمئهنجومهنی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگانی ههرێمماددهی هه‌شته‌م :له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنء چاككردنی ژینگه له پارێزگادا)داده‌مه‌زرێ و ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم پێكی ده‌هێنێت و پارێزگار یاخود جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: به‌دوا داچوونی جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به پارێزگاكه‌وه.دووه‌م: راده‌ربڕین له كێشه‌كانی ژینگه‌یی له پارێزگاكه‌دا.سێیه‌م: پێشنیاركردنی پلانی پاراستنی ژینگه و به‌دوا داچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی ده‌وری له باره‌ی چالاكی یان واقیعی ژینگه‌یی له پارێزگا كه بۆ ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م :یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مانگانه جارێك به‌لانی كه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه.دووه‌م : راده‌ی یاسایی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت.سێیه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاره‌كانی به زۆرنه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئه‌ماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گرێ و له‌كاتی یه‌كسانبووندا ئه‌و لایه‌نه ده‌یباته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یا جێگره‌كه‌ی ده‌نگی بۆ داوه.چواره‌م : كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مانگانه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ ئاگاداری و په‌سندكردنی.پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆی هه‌یه هه‌ر پسپۆڕ و شاره‌زایه‌ك میوانداری بكات بۆ وه‌رگرتنی راو بۆ چوونیان له باره‌ی كاروباری ژینگییه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.به‌شی سێیهمسندوقی پاراستن و چاككردنی ژینگه له ههرێمماددهی ده‌یه‌م :یه‌كه‌م : له هه‌رێمدا سندوقێك به‌ناوی (سندوقی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم)داده‌مه‌زرێ بۆ خه‌رجكردن لێی بۆ پاراستنی ژینگه‌ء چاككردنیء پارێزگاری كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی له چوارچێوه‌ی هێنانه‌دی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی كه له‌ده‌قی ئه‌م یاسایه‌ء پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كان كه له پێناویدا ده‌رچوون، هاتووه.دووه‌م : سندوقه‌كه، كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ر به خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌ء سامانه‌كانی سامانی گشتین.سێیه‌م : داهاته‌كانی سندوقه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:-ئه‌و بڕه پارانه‌ی له بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆی ته‌رخانكراوه.ئه‌و بڕه پاره‌و یارمه‌تیء به‌خششء به‌خشینانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی به‌خشه‌رو ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمء نێوده‌وڵه‌تیء ده‌سته‌ء كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌هلیء تایبه‌تیء تاكه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون.كرێ و ڕه‌سم و غه‌ڕامه‌كانی ژینگه‌یی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون.چواره‌م : دیاریكردنی ڕێكاره‌كانی تایبه‌تیء په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سندوقء سپاردن و عه‌مباركردن و سه‌رفكردن و لایه‌نه‌كانی خه‌رج كردنی داراییه‌كانی به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.به‌شی چوارهمپلاندانانی ژینگهییماددهی یازدهم :یه‌كه‌م : به‌پێی پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن، وه‌زاره‌ت پلانێكی بنچینه‌یی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمدا داده‌نێء ئه‌م پلانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری لێ ده‌درێت.دووه‌م : پلانی پاراستنی ژینگه‌ی بنچینه‌یی ملكه‌چی ئه‌و چاو پێداخشاندنه‌وه ده‌وریه ده‌بێ كه هه‌ردوو ساڵ جارێك وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات ء دان به‌و هه‌مواركردنانه‌دا ده‌نرێ كه به‌بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌كرێت.سێیه‌م : چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی ده‌وری به‌پشت به‌ستن به‌حاڵه‌تی ژینگه‌یی له هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له بواره‌كانی زانستی ء توێژینه‌وه‌و ته‌كنۆلۆژیادا.به‌شی پێنجهمههڵسهنگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ڕه‌زامه‌ندییه ژینگهییهكانماددهی دوازدهم :هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، گشتی یان تایبه‌تی یان تێكه‌ڵاو یان هه‌رلایه‌نێك دوای به‌كاربوونی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێء چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بێت، پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری شوێنه‌واری ژینگه‌یی بۆ چالاكی و ئه‌و پڕۆژانه ئاماده‌بكات كه دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆ وه‌زاره‌تی به‌رزبكاته‌وه تا بڕیاری گونجاوی دهربارهوه وه‌ربگرێ،به‌مه‌رجێ توێژینه‌وه‌كه ئه‌مانه له خۆی بگرێ:-یه‌كه‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه ئه‌رێنیء نه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه یان كارگه‌كه له‌سه‌ر ژینگه.دووه‌م : هۆیه پێشنیاركراوه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی پیسبوون، به‌جۆرێك جێبه‌جێكردنی مل كه‌چ بوون بۆ ڕێنماییء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی ژینگه بێنێته دی.سێیه‌م : حاڵه‌ته‌كانی پیسبوونی له ناكاو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی پێویسته بگیرێته‌به‌ر.چواره‌م : به‌دیله‌كانی كه ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای پاكء خاوێنتری ژینگه بخرێته‌كار.پێنجه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانء خولاندنی (تدویر) یان سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌یان.شه‌شه‌م : هه‌لسه‌نگاندنی تێچوونی سووده‌كانء ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه‌ی كه پڕۆژه‌كه دروستی ده‌كات.مادده‌ی سێزده‌م :وه‌زیر بۆی هه‌یه بهرلهبهركاربوونی ئه‌م یاسایه داوا له‌هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان هه‌ر لایه‌نێكی كه هه‌بێ بكات كه چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری پڕۆژه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه ئاماده‌بكات، ئه‌گه‌ر پێداویستیه‌كانی پاراستنی ژینگه ئه‌مه‌ی ویست.مادده‌ی چوارده‌م :ئه‌نجومه‌ن پێوانه‌ء مواسه‌فاتء بنه‌ما و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژه‌و ئه‌و بوارانه داده‌نێ كه ملكه‌چن بۆ توێژینه‌وه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگهییء ئاماده‌كردنی لیستی ئه‌و پڕۆژانهء دانانی سیسته‌م وڕێكاره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی.مادده‌ی پازده‌م :هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدارء به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تء به‌رله به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، پابه‌ندده‌بن به‌وه‌رگرتنی ئه‌م ڕێوشوێنء ڕێكارانه‌ی خواره‌وه:-یه‌كه‌م : كاركردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاریگه‌ریه‌كانی نه‌رێنی ژینگه، كه ره‌نگه له پڕۆژه‌كانیان یان له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان یان ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رباره‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، دروست ده‌بن.دووه‌م : وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكارێكی گونجاو بۆ مسۆگه‌ركردنی پیاده‌كردنی ڕێساكانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان، یان ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ،له‌وانه‌ش ئه‌و پێڕه‌و وڕێنماییانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون.سێیه‌م : چاودێریكردنء به‌دواداچوونی پێڕه‌وو پێوانه‌كانی ژینگه‌یی و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه له پرۆژه‌كان یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و، راپۆرتی ده‌وری ده‌رباره یان به ئه‌نجومه‌ن ده‌دات.چواره‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن به‌ر له پێشان دانی هه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌ك یان ڕاگه‌یاندنێك په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامدانی چاڵاكی ستراتیژیء زه‌به‌لاحه‌وه هه‌بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بێ.به‌شی شهشهمپشكنینء چاودێریكردنی ژینگهییماددهی شازده‌م :وه‌زاره‌ت چاودێری ده‌زگاو پڕۆژه‌و دامه‌زراوو چالاكیه جۆراوجۆره‌كان ده‌كات، بۆ زانینی ڕاده‌ی پابه‌ندبوونیان به‌و مواسه‌فاتء پێوانه‌ء پێوه‌رانه‌ی كه له پاراستنی ژینگه‌دا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م :پێویسته خاوه‌ن هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك یان دامه‌زراوێك پڕۆسه‌كانی چاودێری خۆیی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و پێوه‌رو به‌رزه‌فتكارییانه ئه‌نجام بدات كه وه‌زاره‌ت دایانده‌نێ و، راپۆرت له سه‌ر ئه‌وه به‌پێی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه به‌رز ده‌كاته‌وه كه، پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ستنیشانی ده‌كات.مادده‌ی هه‌ژده‌م :یه‌كه‌م : وه‌زاره‌ت تیپی چاودێری ژینگه‌یی پیكدێنێ كه ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی ژینگه‌ییه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن.دووه‌م : تیپی چاودێری كردنی ژینگه‌یی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته ناو دامه‌زراوو ده‌زگاكان به‌مه‌به‌ستی پشكنینیانء وه‌رگرتنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك لێیانء دڵنیابوون له ڕاده‌ی پیاده‌كردنی پێوه‌رو مه‌رجء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پاراستنی ژینگه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یدا پۆلیس هاوكاری ده‌كا.سێیه‌م : له‌سه‌ر خاوه‌نی پڕۆژه‌و چاڵاكیه جۆراوجۆره‌كان پێویسته ڕێگا بۆ تیپه‌كانی چاودێری ژینگه‌یی خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌نء ئه‌و زانیاری و به‌یاناته‌ی پێ بدا كه بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به پێویستی ده‌زانی.مادده‌ی نۆزده‌م :ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدنیء تاكه‌كان بۆیان هه‌یه وه‌زاره‌ت له‌و چالاكی و هه‌ڵسوكه‌وتانه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.به‌شی حهوتهمڕێوو شوێنه‌كانی هاندانماددهی بیسته‌م :وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی سیسته‌مێك بۆ هاندان ئاماده ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه، یارمه‌تی كه‌سانی سروشتیء مه‌عنه‌وی ده‌درێن ئه‌وانه‌ی چاڵاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن یان بیروبۆچوونی وا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌شێ پاراستن یا چاككردنی ژینگه‌ی لێ بێته‌دی.به‌شی ههشتهمبهرپرسیاریهتیء قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانهكانماددهی بیست ویه‌كه‌م :یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سێك ببێته هۆكار به‌كرده‌وه‌ی كه‌سیی خۆی یان كه‌مته‌رخه‌می، یان كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یان چاودێری یان كۆنتڕۆڵی ئه‌و دابن، له‌كه‌سان و لایه‌نگرانی، یان سه‌رپێچی یاساكان و پێڕه‌و وڕێنماییه‌كان بكات، وزیان به‌ژینگه بگه‌یه‌نێ، به‌پرسیارده‌بێء ده‌بێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و، زیانه‌كه‌ش لاببات و، بارودۆخه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاتی جارانی به‌رله‌كه‌وتنه‌وه‌ی زیانه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت دیاریكراوه‌و به‌و مه‌رجانه‌ی كه دایناوه، له حاڵه‌تی كه‌مته‌ر خه‌می یان مل نه‌دان بۆ ئه‌نجام دانی، وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێ و شوێن و رێكاری مسۆگه‌ر بۆ لابردنی زیانه كه بگرێته به‌ر و سه‌به‌یكاریش هه‌موو ئه‌و مه‌سرووفانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردوویه‌تی سه‌رباری خه‌رجییه كارگێرییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:پله‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و مادده پیسانه‌و جۆره‌كانی.كاریگه‌ری پیسبوون له‌سه‌ر ژینگه له ئێستاء ئاینده‌دا.دووه‌م : به‌رپرسیاریه‌تی سه‌به‌بكاری ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سه‌رپێچیكردن له پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا له به‌ر چاو ده‌گیرێ .سێیه‌م : حوكمه‌كانی یاسای شارستانی عێڕاقی سه‌باره‌ت به ڕێساكانی به‌پرسیاریه‌تی پیاده‌ده‌كرێن، له‌هه‌ر شتێك له‌م یاسایه‌دا ده‌قی بۆ نه‌هاتبێ.چواره‌م : ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیء زیانلێكهوتووان له‌تاكه‌كان بۆیان هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا داوا به‌رزبكه‌نه‌وه.پێنجه‌م : هه‌ركاتێ خه‌رجیه‌كانی لابردنی پیسی وه‌رگیرا به‌سندوق ده‌سپێردرێ، تاكو بۆ لابردنی پیسیه‌كه به‌كار ده‌هێندرێت.ده‌روازه‌ی سێیهمحوكمهكانی پاراستن و چاككردنی ژینگهبهشی یهكهمپاراستن و چاككردنی ئاوماددهی بیست ودووه‌م :فرێدان و ڕۆكردنی ههرماددهیهكی زیان به‌خش یان شله‌مه‌نی یان گازی یان تیشكاوه‌ری یان گه‌رمی، بۆ ناو هه‌موو سه‌رچاوه ئاوییه‌كان یان ئاوهرۆكانیان قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كارپێكراو چاره‌سه‌ر نه‌كرابێ.مادده‌ی بیست وسێیه‌م :پێوه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و ئاوی خواردنه‌وه، به پێڕه‌و دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی بیست وچواره‌م :وه‌زاره‌ت پێوه‌ره‌كانی ئاستی پیسبوونی ڕێگه پێدراو له‌و ئاوانه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌و ئاودان و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌كاردێن، ده‌سنیشان ده‌كات، به مه‌رجێ هه‌ركاتێك پێویست بوو چاو به‌و پێوه‌رانه‌دا بخشێندرێته‌وه.به‌شی دووهمپاراستن و چاككردنی ههواماددهی بیست وپێنجه‌م :هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی پابه‌نده به‌وه‌ی نه‌بێته هۆی به‌رپاكردن یان بڵاو كردنه‌وه‌ی پیسی له هه‌وادا، له‌وانه‌ش بۆنی پیسی وه‌رسكه‌ر یان زیانبه‌خش.مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م :هه‌موو چالاكیه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ملكه‌چی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كانی هه‌رێمایه‌تی ده‌بن و پێویسته ئه‌و ده‌رهاوێشتانه (انبعاپات) له‌چوارچێوه‌ی سنووری ڕێگه پێدراو ده‌رنه‌چن.مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م :وه‌زاره‌ت ئاسته‌كانی پیسكردنی ڕێگه پێدراو بۆ ئه‌و غازه زیانبه‌خشانه (انبعاپات) داده‌نێ كه له هه‌موو چالاكیه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی تیدا دیارده‌كرێت:یه‌كه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌و غازه زیانبه‌خشانه (انبعاپات) به هۆی سووتاندنی سووته‌مه‌نی یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان.دووه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاو.سێیه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئاسته‌كانی تیشكاوه‌ری یان چڕكردنه‌وه‌ی مادده تیشكاوه‌ره‌كانی كه له هه‌ر چالاكیه‌كی تیشكاوه‌ریه‌وه ده‌رده‌چێت.به‌شی سێیهمپاراستن و چاككردنی خاكماددهی بیست و هه‌شته‌م :ئه‌وانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن:یه‌كه‌م : هه‌رچالاكیه‌كی به ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به خاكی زه‌وی كشتوكاڵی پله (أ) یان خراپكردنی یان پیسكردنی به جۆرێك كار له توانای به‌رهه‌مهێنانی بكات.دووه‌م : هه‌ر چالاكیه‌ك زیان به رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ له‌وه‌رگا بگه‌یه‌نێ ته‌نها مه‌گه‌ربه‌پێی ئه‌و پێڕه‌و و ڕێنماییانه بێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون.سێیه‌م : دامه‌زراندن و بنیادنانی هه‌ر چالاكیه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چواره‌م : گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی و زار له كشتوكاڵیه‌وه بۆ نیشته‌جێ بوون یان پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری، به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.پێنجه‌م : راماڵینی زه‌وی كشتوكاڵی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له غه‌یری زه‌وی كشتوكاڵی و، ته‌خت كردنه‌وه‌ی زه‌وی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی چاككردنی یان پاراستنی پیتدارییه‌كه‌ی به راماڵین نا ژمێردرێت.مادده‌ی بیست ونۆیه‌م :پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پابه‌ند بێت به نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی ناوچه‌كانی شارستانی و پاراستنی زه‌وی له راكشانی ئاوه‌دانكاری (الزحف العمرانی)، وپێویسته فه‌رمانگه‌كانی پلاندانانی ئاوه‌دانكاری، به‌ڵگه‌كانی پێویست بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌و نه‌خشه‌سازی و گۆڕانكاریه‌كان له ڕه‌گه‌زی زه‌ویه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.مادده‌ی سییه‌م :وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار، مه‌رجه‌كانی ژینگه‌یی گونجاو بۆ چالاكیه‌كانی گه‌ڕان و كانزاو كانی به‌ردو به‌رد شكێنهرو غه‌ساله‌و مهنجهم و ده‌رهێنانی سامانی نه‌وتی، و شتی دیكه‌ش داده‌نێ، به شێوه‌یه‌ك پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی سروشتی له هه‌رێمدا له پیسبوون و به بێ هووده رۆیشتن مسۆگه‌ر بكات.به‌شی چواره‌م:پارێزگاری كردن له هه‌مه‌جۆری گیانلهبهرهكانماددهی سی ویه‌كه‌م :به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشت و پاراستنی له به‌بیان بوونی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی و پارێزگاری كردن له ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵی و رووه‌كی ومایه‌ی ژیانیان ئه‌مانه خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێن:یه‌كه‌م : هه‌ركارو چالاكیه‌ك ببێته هۆی له ناوبردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك.دووه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ له وه‌رزه‌كانی جووتبوون وزاوزێ كردنیاندا.سێیه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ به هۆی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی یان ژه‌هر یان ته‌زووی كاره‌با یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاوكردنی سته‌مكارانه.چواره‌م : بڕین و ده‌رهێنان و نه‌هێشتنی دار‌و نه‌مام و، ڕووه‌ك و گیای ســه‌ر زه‌وی و ئاوی له موڵكی گشتی دا.پێنجه‌م : ڕاوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنیان و خستنه ڕوویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنی هێلانه‌كانیان یان شكاندنی هێلكه‌كانیان.مادده‌ی سی و دووه‌م :پێویسته وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پارێزراوی سروشتی و سه‌یرانگای گشتی دروست بكه‌ن و ئه‌و شوێنه سروشتیانه بپارێزن كه ڕه‌هه‌ندێكی كه‌لتووریان هه‌یه.مادده‌ی سی وسێیه‌م :بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نێك قه‌ده‌غه‌یه،كارێك بكات ببێته هۆی زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنی ڕه‌هه‌نده سروشتی یان جوانی یان كه‌لتووریه‌كانی ئه‌و پارێزراوه سروشتیانه، یان باخچه و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.به‌شی پێنجهمبهڕێوهبردنی خاشاك و مادده ترسناكهكانماددهی سی وچواره‌م :نابێ هیچ كه‌سێك به دروست كردن یان عه‌مباركردن یان ژێر زه‌وی خستن یان نقووم كردن یان به‌كارهێنان یان چاره‌سه‌ركردن یان خۆلێ رزگاركردن له مادده تیشكاوه‌ره‌كان یان هه‌ر مادده‌یه‌ك یان پیسییه‌كی مه‌ترسیداری شل یان ره‌ق یان گازی هه‌ڵسێت، ته‌نیا به پێی ئه‌و رێماییانه نه‌بێ كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ریان ده‌كات.مادده‌ی سی وپێنجه‌م :ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن:یه‌كه‌م : هاوردنی خاشاكه مه‌ترسیداره‌كان كه زیان به مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن.دووه‌م : هاوردنی ماده مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێم ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.سێیه‌م : تێپه‌ڕینی خاشاك و مادده ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌رێمدا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.مادده‌ی سی وشه‌شه‌م :نابێ مادده ترسناكه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت یان بگوازرێته‌وه یان ئاڵوگۆڕی پێ بكرێ یان بهێنرێته ناوه‌وه یان عه‌مبار بكرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌له ده‌قی یاسا‌و پێڕه‌وو ڕێنماییه به‌ركاره‌كان هاتوون، به جۆرێك ئه‌وه مسۆگه‌ر بكرێ كه هیچ زیانێكی ژینگه‌یی لێ نا كه‌وێته‌وه.به‌شی شهشهمقڕكهرهكان و ئاوێته كیمیاویهكانماددهی سی وحه‌وته‌م :هاوردن و به‌كارهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی ئاوێته كیمیاوییه قه‌دغه‌ه كراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقیه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.مادده‌ی سی وهه‌شته‌م :دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆڕكردن و به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره زیان به‌خشه‌كان یان هه‌ر ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی دیكه بۆ مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵی یان ته‌ندروستی یان ته‌ندروستی گشتی یان زۆر له مه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا دوای له به‌ر چاوگرتنی مه‌رج و به‌رزه‌فتكاری و ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ی كه پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به جۆرێك پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌كاتی ئێستا‌و له ئاینده‌دا له كاریگه‌ری زیانبه‌خشینی ئه‌م قڕكه‌رو ئاوێته كیمیاویانه مسۆگه‌ر بكات.مادده‌ی سی ونۆیه‌م :لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت بایه‌خ به تۆماركردن و دیاركردنی قڕكه‌ره‌كان ده‌دات و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك دێت.به‌شی حهوتهمڕووبهڕووبوونهوهی كاره‌ساته‌كانی ژینگهییماددهی چله‌م :ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پلانێكی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه داده‌نێ و به‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خرێ تا ره‌چاوی بكات و له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێن:یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌ن كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێڕه‌وه‌كانی كه له لایه‌نی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌به‌ر ده‌ستان ده‌گرێته خۆ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی.دووه‌م :به پێڕه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داده‌مه‌زرێ، لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و میكانیزمی كاركردنی هه‌ر یه‌كه‌یان له پێش و له كاتی و له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌ست نیشان ده‌كات.سێیه‌م : تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان به رێنمایی ئه‌و لایه‌نانه پێك ده‌هێنرێن كه نوێنه‌ریان له لیژنه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه، كه له بڕگه‌ی (دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا) هاتووه و هه‌موو پێداویستییه نوێیه‌كانی له میلاكی گونجاو و راهێنه‌ر له بواری به ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكاویدا بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ.چواره‌م : پۆلینكردنی كاره‌ساته‌كان به‌گشتی و دیاری كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر لایه‌نێك به به‌خه‌به‌ردان له ڕوودانی یان مه‌زه‌نده‌كردن به ئه‌گه‌ری روودانی و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا.پێنجه‌م : دامه‌زراندنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ناوه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی ژینگه و به‌دواداچوونی پێشوازیكردن و ڕه‌وانه‌كردنی زانیاریه ورده‌كان له‌رباره‌یه‌وه به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی.شه‌شه‌م: پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن كه له ژووری عه‌مه‌لییاته‌وه په‌یدابووه، بۆ به‌دواداچوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه له‌كاتی ڕوودانیدا یان مه‌زه‌نده‌كردن به ڕوودانی و، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێویستی هه‌یه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه سزاییهكانیماددهی چل ویه‌كه‌م :بۆ وه‌زیر یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌ر دامه‌زراوێك یان پڕۆژه‌یه‌ك یان هه‌ر لایه‌نێك یان سه‌رچاوه‌یه‌كی پیسكردنی ژینگه ئاگاداربكاته‌وه، بۆ لابردنی فاكته‌ری كاریگه‌ر و زیانبه‌خش به ژینگه له‌ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی ده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی ئاگاداركردنی به ئاگاداریه‌كه، وله حاڵه‌تی مل نه‌دان وه‌زیر بۆی هه‌یه كاره‌كه ڕابگرێ یان دایبخات و به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌زامه‌ندی ژینگه‌یی بكێشێته‌وه تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پیسبوونه‌كه ده‌كرێ و ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێنمایی ڕیكده‌خرێ.مادده‌ی چل ودووه‌م :یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردنی هیچ سزایه‌كی توند كه له ده‌قی یاساكانی دیكه‌دا هاتبێ، سه‌رپێچی كه‌ری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی كه به پێی ئه‌وه‌وه ده‌ركراون، به‌به‌ندكردن سزا ده‌درێن بۆ ماوه‌ی له مانگێك كه‌متر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له(150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (200.000.000) دووسه‌د ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكان سزا ده‌درێت.دووه‌م : له هه‌رجارێك سه‌رپێچیه‌كه دووباره بكرێته‌وه سزاكه دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه.سێیه‌م : وه‌زیر یا ڕێپێدراوه‌كه‌ی له‌وانه‌ی كه فه‌رمانه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، بۆی هه‌یه غه‌رامه یه‌ك دابسه‌پێنێ له (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10.000.000) ده ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و پێڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی به‌و پێیه‌وه ده‌ركراون بكات.مادده‌ی چل وسێیه‌م :سه‌رپێچیكه‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده‌ی (35)ی ئه‌م یاسایه به زیندانیكردن سزا ده‌درێت و مادده‌و خاشاكه ترسناكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی جارانیان یان به ڕێگه‌یه‌كی بێ زیان خۆی لێیان ڕزگار بكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا.ده‌روازه‌ی پێنجهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی چل وچواره‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌ت پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی چل وپێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چل وهه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی 90 رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراقهۆكاره پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به مافی مرۆڤ ده‌دات تاكو له ژینگه‌یه‌كی پاك و دروست و سه‌قامگیردا بژی و له پێناو پاراستنی هه‌رێم له پیسی به هه‌موو شێوه‌و جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه و ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانی زینده‌وه‌ره‌كان له ژینگه‌یه‌كی دروست وپاك وخاوێنداو بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پاراستنی ژینگه له پلانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاندانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌كانی ژیاری به شێوه‌یه‌ك مافی نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو له‌به‌ر چاوبگرێ و پارێزگاری له جۆره‌كانی زینده‌وه‌ر و ته‌ندروستی سروشت و به‌روبوومه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و ده‌رامه‌ته ئابوورییه‌كانی بكات و له هه‌ر زیانێك بیپارێزێ كه له چالاكییه پیشه‌سازی یا كشتوكاڵی یا ئاوه دانكردنهوه و هی دیكه رووده‌دات و، له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشــــــیاری و رۆشـــــنبیری ژینگه‌یی و بۆ پله به‌ندكردنی حوكمه ســـــزاییهكان. ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008 | 4
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (10)ی ڕۆژی 29/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008مادده‌ی (1) دەقی ماددەى (چل و دووەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت، وبەم شێوەیەى خوارەوە دوخوێندرێتەوە:-یەکەم / لەگەڵ پێشێل نەکردنى هەرسزایەکى توندتر کە لە یاساى دیکەدا دەقنووسکرابێت، هەرکەسێک سەرپێچى حوکمەکانى ئەم یاسایە یان ئەو پەیڕەو یان ڕێنماییانەى بەپێى ئەم یاسایەوە دەردەچن بكات، بە بەندکردن بۆماوەیەک كە لە (1) یەک مانگ کەمتر نەبێت یان بە پیژرادنێک لە (150,000) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمترنەبێت ولە (200,000,000) دووسەد ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بە هەردووکیان، سزا دەدرێت.دووەم/ ئەو سزایەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا دەقنوسکراوە، لەکاتى دووبارە گەڕانەوە بۆ تاوان، دەبێتە دووهێندە.سێیەم/ سەرۆکى دەستە یان ئەوەى ڕایدەسپێرێت لە بەڕێوەبەرایەتى فەرمانگەکانى ژینگە لە پارێزگاکان وئیدارە سەربەخۆکان، ئەوانەى سەرپێچیەکەى تێیاندا ڕوویداوە، دەتوانێت هەر پێبژادنێکى دەقنوسکراو لە بڕگەی (یەکەم)ى ئەم ماددەیە بسەپێنیت بەو مەرجەى لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت .مادده‌ی (2)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (3)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (4)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا، جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنلەبەر ئەو پێشهاتانەى لە دواى دەرچوونى یاساکە لە ساڵى 2008 هاتووەتە ئاراوە، و بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەى ئەو سزایانەى لە یاساکەدا هاتوون بەو شێوەى دەبێتە مایەى پابەندبوون بە حوکمەکانى، ئەم یاسایە دەرچووێندرا. ...
یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان-عیراق پشــت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاســای ژماره (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (11) رۆژی(3/10/2006)ی‌دا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه خواره‌وه واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه :یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ژینگه.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ژینگه.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له پارێزگادا .مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا:یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن.دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان.سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه .چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن .پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه پهسهنكراوه.شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركهرو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی.حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه .نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه .ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان .یازدهم: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان. دوازدهم: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ پهسهنكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان .سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه .چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی .پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت .شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك .مادده‌ی سێ یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسهربهرشتیكردن و چاودێری كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی ئیش ده‌كات .وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بسپێرێت به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان و یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیاویان ده‌زانێت. . دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی ئه‌و دهسترۆییانهی كه پێی ده‌سپێردرێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه مه‌رجه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆ بێت یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دات،، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات به به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌با به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و، ژماره‌یه‌ك فرمانبه‌ریش هاوكاری ده‌كه‌ن .پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: ژماره‌یان له چوار كه‌س زێتر نابێ و، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی وپسپۆر بن.شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆییو پسپۆر بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراستنی ژینگه‌و،ووشیاركردنهوهو ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وله ڕاگه‌یاندندا شاره‌زابێ.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری وخۆ پاراستن له تیشكاوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وپسپۆرو شاهرزاش بێت.مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه :یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1- وه‌زیر - سه‌رۆك .2- بریكاری وه‌زاره‌ت – جێگری سه‌رۆك .3- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان –ئه‌ندام.4- نوێنه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.2- وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی3- وه‌زاره‌تی پلاندانان .4- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو .5- وه‌زاره‌تی ناوخۆ .6- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ .7- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی .8- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی .9- وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی .10- وه‌زاره‌تی گهشتو گوزار .11- وه‌زاره‌تی كاره‌با .12- وه‌زاره‌تی بازرگانی.13- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.5- ئه‌ندامێكیش له خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆران له پاراستنی ژینگه،وه‌زیر دایده‌نێ وبۆی هه‌یه شاره‌زای تر به‌شدار پێ بكات به‌پێی پێویست.6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌كاتی پێویست دا.مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك، ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ، پێی ده‌ڵێن ( ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌ی پارێزگا) . پارێزگار یان نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا . دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له لایه‌نه‌كانی خه‌مخۆری پاراستن و چاككردنی ژینگه، له پارێزگادا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌ن خۆی ده‌ری ده‌كا.مادده‌ی شه‌شه‌م :یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌فته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م :هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێت.ماددهینۆیهم:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌كاری پێده‌كرێت له رۆژنامه‌ی ڕه‌سمی( وه‌قایعی كوردستان )بڵاو ده‌كرێته‌وه.عدنان رشاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق- هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -به ئامانجی پاراستنی ژینگه‌و،چاكڕاگرتنی ته‌ندروستیی گشتی وده‌رامه‌تی سروشتی و جۆراجۆریی زینده‌وه‌ر،به جۆرێ كه فراژوكاریی به‌رده‌وام زامن بكا‌و،له بواری ژینگه‌شدا هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمی،بێنێته‌دی و،ئه‌و بنه‌مایانه‌ش كه زیان به سه‌لامه‌تیی ژینگه ده‌گه‌ێینن ریقابه بكرێن و، ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی وپاشماوه‌ی چه‌ك وتفاق ومادده پیسكه‌ره‌كانی ژینگه،چارهسهربكرین وڕاماڵرێن،به‌و ئامانجانه،به‌زه‌روور زانرا،وه‌زاره‌تێ،له هه‌رێمدا به‌ناوی وه‌زاره‌تی ژینگه دابنرێ،ئه‌و ئهركوفرمانه بگرێته ئه‌ستۆ.به‌وجۆره،به پێویستیش زانرا،یاسایه‌ك دابنرێ،ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌و، ئیش وكاری بهڕێوهبهرایهتیهكانیشی دیاربكاو،ئه‌ركوفرمانی هه‌ریه‌كه‌یان رێك بخا.جا، به‌ئاواتی دهسهبهركردن ووهدیهێنانی ئه‌و ئامانجه...ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:12مێژووی بڕیار 24/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 17/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (4) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌ی درێژ خایه‌ن له بواری پیشه‌سازی و كاره‌با و ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا (معادن) و ئه‌و چالاكی یانه‌ی تر كه به‌ندی وه‌زاره‌تن.2-به به‌رهه‌م هێنان (استپمار) ی كانه‌به‌رد (المقالع) و كانگا (المناجم) و بیره‌كانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی خولقاندنی وزه.3-هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و هاندانی به‌به‌رهه‌م هێنانی له بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمدا.4-ئاماده كردنی لێكۆلینه‌وه و سه‌رنج دانی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی ده‌كه‌وتنه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه پێشكه‌شی ده‌كرێن و بریاردان له باره‌یه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی سوودی ئابووری و هونه‌ری ئه‌و پرۆژانه.5-دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ له چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تدا به پێی پێویستی و توانای هه‌رێم له رووی ئابووری و هونه‌ری یه‌وه و هه‌وڵدانی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌ن.6-لێكۆلینه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی و بڕیار له‌سه ردانیان به پێی سیاسه‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانانی پێوانه و مه‌رجی تابیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژانه.7-دانانی سكێج و نه‌خشه و پرۆگرامی كاركردن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی جێبه جێ كردنیان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا راوێژكارانی وه‌زاره‌ت خۆیه‌وه پێی سپێردراون.8-جێبه جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌ن دام و ده‌زگا جێبه جێ كاره‌كانی و به‌لێنده‌رانیه‌وه له رێگه‌ی داكشانی گشتی (المناقصه العامه) و بانگكردنی راسته‌وخۆ یا یا هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ پێ ی سپێردراون.9-وه‌زاره‌ت به سیفه‌تی به‌لێنده‌ر و له رێگه‌یدام و ده‌زگا جێ به‌جێ كار و سكێچكێشه‌كانی خۆیه‌وه (تشكیلاتها التنفیژیه والتصمیمیه) مافی جێبه جێ كردنی پرۆژه‌كانی هه‌ر لایه‌كی تری ناو هه‌رێمی هه‌یه.10-هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو و پێشكه‌شكردنی گشت ئاسانكارییه‌كی(التسهیلات) هونه‌ری و دارایی و ئابووری بۆیان كه له توانا دابێ به مه‌به‌ستی پێشخستن و فراوان كردنی ئه‌م كه‌رته.11- پارێزگاری كردن و پاراستنی كارگه و وه‌رشه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و پرۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی كانزا و كانه به‌رده‌كان و گشت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه له رێگه‌ی دام و ده‌زگاكانی یه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تردا.12-سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌سازی و بازرگانی تووتن به ساكازكاری (التنسیق) له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.13-سه‌رپه‌رشتی كردنی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری و فه‌رمانگه و ده‌زگا به‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و رێكخستنی به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی زیاد له پێویستن.14-به‌خووه گرتنی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی جۆره‌كی (السیگر النوعیه) و به‌شدار بوون دیاریكردنی مه‌رجه‌كاندا (اعداد المواصفات) له بواری پیشه‌سازی ووزه و كانزادا بۆ كه‌رتی گشتی و تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له سیسته‌می كولفه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان بكۆلێته‌وه به پێی پێویست چاودێری نرخیان بكا و سنووریان بۆ دابنێ.15-پارێزگاری كردن له پیشه‌سازی و نیشتمانی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.16-هه‌وڵدان بۆ هاندانی ناردنی به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.17-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پیشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه و به‌شداری له پێشانگا پیشه‌سازییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاناد بكا یا بوار به ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكاندا بدا كه پێشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێمدا ساز بكه‌ن.18-به‌لێنكاری له‌گه‌ل كارمه‌نده بیانییه‌كاندا یا ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی تایبه‌تكارن بۆ ئیش كردن له كارگه و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زارتدا یا بۆ ته‌واو كردنی كار و فه‌رمان كه پێ یان سپێردراوه.19-هاندانی پیشه‌سازییه ده‌ستكرد و پیشه‌یی یه‌كان.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌یدا و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنمایی یانه سه‌باره‌ت به ئه‌رك و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت و گشت كار‌و باری ئیداری و هونه‌رییه‌كانی ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پیك دێن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی یه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی هێزی كاركه‌ر (القوی العامله).2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی ی زانكوی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكارانی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشان و لێكۆلینه‌وه.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری كارگه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی رێكخستن و یارمه‌تیدان.د- به‌رێوه‌به‌رێتی پووخته كردن و پیشه‌سازی تووتن.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و دارایی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری دارایی و كولفه (الكلفه).ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كۆمپیوته‌ر.4-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ و له جیۆلۆجیادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.أ-به‌رێوه‌به‌رێتی رووپێوی جیۆلۆجی و كانزا دۆزی (المسح الجیولوجی والتحریات المعدنیه).ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری نه‌وت.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ووزه‌ی كاره‌با: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌ت كااران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خولقاندن و گواستنه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی دابه‌ش كردنی كاره‌با.مادده‌ی پێنجه‌م:1-له دیوانی وه‌زاره‌ت دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت)ه وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێكدێ:أ-بریكاری وه‌زاره‌ت جیگری سهرۆكب-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئهندامج-بریكاری وه‌زاره‌تی ككشتوكال و ئاودێری هه‌رێم ئهندامد-به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندامه-نوێنه‌ری یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ئهندامو-نوێنه‌ری یه‌كێتیی نه‌قابه‌كانی كرێكارانی هه‌رێم ئهندامز-هه‌ركامه‌ندێكی تایبه‌تكار كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵی ده‌بژیرێ ئه‌ندام2-ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه یا هه‌ر كاتێك كه پێویست بوو، كۆبوونه‌وه‌ش به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی ئاماده‌بوونییدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ناكرێ، ئه‌نجومه‌ن له‌م بوارانه‌دا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كا.أ-سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت و دانانی درێژه‌ی نه‌خشه بۆیان.ب-سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت.ج-رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان (استثمار) ی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی له هه‌ندێ له كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تدا له پێویست به‌ده‌رن (فائضه).د-سازكاری (تنسیق العمل)له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا و یه‌كخستنی شێواز و كێشه هاوبه‌شیه‌كان و پێشنیاز كردنی رێنمایی و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌ت.2-مولكیهت و مافه‌كانی گشت ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه به‌سترابوونه‌وه یا كه‌وتبوونه چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاره‌كانیانه‌وه ده‌نه موڵكی وه‌زاره‌ت.ماده‌ی حه‌وته‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه چوار چێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌رێوه‌به‌رێتیییه گشتیییه‌كان و له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.2-ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمهگانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكاماددهی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000 یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازه‌كان | 5
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000 یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازه‌كان | 5
یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازهكانیبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 27مێژووی بڕیار: 15/11/2000 "بڕیار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (15/11/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000 یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازهكانماددهی یه‌كه‌م:وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه بۆی هه‌یه نرخی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازە (مستلزمات) كاره‌باییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه دابنێ و كرێی موحهوویله كاره‌باییه‌كانیش كه هه‌ن دیاربكات.مادده‌ی دووه‌م:حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ئه‌و نرخانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له‌هه‌رێمدا ئیقراری كردووه.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بی كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 7
یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 31رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداماددهی یه‌كه‌م:هه‌ر دوو بڕگه‌ی(2) و(3)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، بةم شيَوةى خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.3- وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:له هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (4)ی ساڵی (1993)و هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با) جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه، به‌شێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به سه‌رۆكانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره، چونكه خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ.مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه).دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان .به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه).به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار .سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گهرمییهكان (المحطات الحراریه).به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان.چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلەبەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانبۆ هه‌نگاوه‌كان لهگهلَ ئه‌م بهرهوچاكترچوونه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا، كه‌رتی پیشه‌سازی و كاره‌با به خۆیه‌وه‌ی دیوه له‌به‌ر گرنگیی كاره‌با بۆ ژیانی هاووڵاتیان كه پێویسته به شێواز‌و كۆششی جۆربه‌جۆر بۆیان فه‌راهه‌م بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی كرد به‌وه‌ی بهڕێوهبهرایهتیەگشتییهكانی تایبه‌ت به‌م بواره پێك بهێنرێن و كاراتر‌و چالاكتر بكرێن، جا له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو هۆكارانه ئه‌م یاسایه‌ی خراوه‌وه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (11/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پیشه‌سازی.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه. - ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی و، به‌ره‌وچاكترگۆڕین و فراژوكردنی ( تگویر وتنمیه) كه‌رتی پیشه‌سازیی گشتی و كه‌رتی تێكه‌ڵ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، له‌بواری سه‌نعه‌تكاریی (ته‌حویلی و ته‌ركیبی و مه‌عریفی)و ده‌ستكرددا، ده‌گرێته ئه‌ستۆو، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته كار:-یه‌كه‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی(تنمیه) له هه‌رێمدا، سیاسه‌تی (ته‌صنیع) پێشنیاز دهكاو، ئامانج و(موئه‌ششه‌رات) بۆ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت داده‌نێ.دووه‌م: پلانگه‌لی ساڵانه‌و، مامناوه‌ندو، پلانگه‌لی ماوه دوور، بۆ كه‌رته‌پیشه‌سازییه‌كان ئاماده ده‌كا.سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی (الجدوی ) هونه‌ری و ئابووری، بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ئاماده‌ده‌كاو، پێشنیازیش ده‌كا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له پلانگه‌لی فراژوكاریی هه‌رێمدا تۆمار بكرێن.چواره‌م: پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی بڕیاردراو جێبه‌جێ ده‌كات.پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و رێنماییشیان دهكاو، ئه‌نجامگه‌لی به‌جێهێنانی پلانه‌كانیش، له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕێگاچاره‌ی له‌باریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و، ڕه‌نێوهاته‌كانیشیان ( منتوجاتها) ده‌پارێزێ.شه‌شه‌م: دوای ئاماده‌كردنی دیراسه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵكی (جدوی) هونه‌ری و ئابووریی پرۆژه، ئه‌وجا، ئیجازه‌ی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی، یان به‌رفراوانكردن و گۆڕینی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌دا.حه‌وته‌م: ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان( المنتجات الصناعیه) به‌جۆرێ ده‌كا، كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاری جیهانیدا چونیه‌ك زامن بێ، ئامۆژگاری و رێنماییش ده‌رباره‌ی چاكتركردنی چۆنێتیی ئه‌م ره‌نێوهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات.هه‌شته‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی پیشه‌سازیدا، له‌هه‌رێمدا، كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات.نۆیه‌م: دانانی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ره‌وچاكترگۆڕینی پیشه‌سازی بۆ كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سوود به ئامانجه‌كانی پلانگه‌لی فراژوكاری ببه‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه جۆری ره‌نێوهات( المنتجات) و خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازی چاكترببن و، ئیش وكاری ره‌نێوهێنه‌كی(الإنتاجیه) به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێ و، ئه‌ركومه‌سره‌فی كه‌متر ببـێ و، ته‌كنیكی تازه‌بابه‌تیان بچێته ناو.ده‌یه‌م: به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمدا، ئیجرائاتی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌گرێته به‌رو، هه‌نده‌ی پێوه‌ندیشی به بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.یازدهم: له‌ڕێگای خولی مه‌شق و، به‌هاوكاریی زانكۆكان و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كان وناوهندو ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، هێزی كار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، فراژوده‌كا(تنمیه)و به‌ره‌وچاكتری ده‌گۆڕێ.دوازدهم: سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان، به بزاڤی جۆربه‌جۆریشیانه‌وه به‌ره‌وچاكتر ده‌گۆڕێ و، به‌دووی جێبه‌جێكردنیاندا خه‌مخۆرده‌بێ.سیازده‌م: بنكه‌ی زانیاری، بۆ مه‌عریفه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی و مواصه‌فاتی هونه‌ریی پێوه‌ندیدار به چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات.چوارده‌م: به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست(الچوابگ)و رێنماییگه‌لی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی سه‌نعه‌تگه‌ری و پیشه‌گه‌ریی ناو كارگه‌كاندا ده‌چێ.پازده‌م: هه‌نارده‌ی ره‌نێوهاتی پیشه‌سازیی( المنتجات الصناعیه) نیشتمانی دنه‌ده‌دات.شازده‌م: له پێشانگا پیشه‌سازییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كا.حه‌ڤده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی و كۆمپانیا‌و ده‌زگا پیشه‌سازی و پسپۆڕه‌كاندا، رێكه‌وتننامه ده‌به‌ستێ كه له دایه‌ره‌و كارگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كار بكه‌ن.هه‌ژده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (مراكز) لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجیه نێوده‌وڵه‌تی و، نووسینگه راوێژكاره‌كاندا ده‌كه‌وێته هاوكاری بۆ به‌ره‌وچاكترگۆڕینی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه.- پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن .وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، بۆیشی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی، به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، یان به هه‌ركه‌سێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه‌خۆی به له‌باری بزانێ بسپێرێ.دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانیدا.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت: له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:وه‌زیر: سه‌رۆكه.بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه.ڕاوێژكاره‌كان: ئه‌ندامن.به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.هه‌ر شاره‌زایه‌كی دی، كه‌وه‌زیر له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه یان له ده‌ره‌وه‌یدا به‌باشی بزانێ: ئه‌ندامه. مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌پێی رێنمایی، ده‌رماڵه به‌كارمه‌ندان به‌پێی سروشتی ئیشه‌كه‌ی یان جێگای جوگرافیی ئیشه‌كه‌ی یان به‌پێی به‌رپرسیارێتی وه‌زیفی یان به‌پێی به ئه‌زموونیی ئه‌و كارمه‌نده، ببه‌خشێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا، به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات، یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه –له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی تازه دانراوه‌و، دایه‌ره‌كانی كاره‌بایشی لێ دابڕكراوهو، بۆ ئه‌وه‌ش كه كه‌رته پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم یه‌كبخرێن و سه‌رپه‌رشتیی بزاڤ و ئاڕاسته‌كردنیان بكرێ و موراقهبهكردنی جۆر‌و چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان (المنتجات الصناعیه) مهیسهرببـێ وله‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاردا چونیه‌ك زامن بێ و، چۆنێتییان چاكتر بكرێ و، ئیش وكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و بهڕێوهبهرایهتییهگشتییهكانیشی رێك بخرێن، له‌به‌ر ئه‌وه، زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه یاسایه‌ك بۆ دیاركردنی ئه‌ركوفرمان و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابنرێ و ئه‌ركوفرمانی یه‌كه به‌یه‌كه‌یان رێك بخات، جا، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وانه ئه‌م یاسایه دانرا....