یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ژماره (10)ی رۆژی 3/10/2007 ی‌دا بریاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌یدا: ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م(حوكمه گشتییه‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم.سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.مادده‌ی دووه‌م:دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییهماددهی سێیه‌م:به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.مادده‌ی پێنجه‌م:دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.مادده‌ی حه‌وته‌وم:دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ. ده‌روازه‌ی دووه‌م پێكهاته دادوه‌رییه‌كان به‌شی یهكهمجۆرهكانی دادگا مادده‌ی نۆیه‌م:دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن:یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه.دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه.سێیه‌م: دادگاكانی تاوان.چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی.پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان.ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی.حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن.هه‌شته‌م: دادگاكانی كار.نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه.ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر. به‌شی دووهمتایبهتمهندی دادگاكانلقی یه‌كه‌م-دادگای پێداچوونه‌وه مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ. مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن:1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆ به‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه.ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن.ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه.2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ.ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه. ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه.3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون.6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون.دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ.سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه ده‌كات كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات.چواره‌م:1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت.2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی دوازدهم:پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان.6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی.7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی.2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یهكلاكراوهكان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه.4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات. لقی دووه‌م دادگاكانی تێههڵچوونهوهماددهی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری دادگاكانی پارێزگایه‌ك یان زیاتره‌و، له سه‌رۆك و چه‌ند جێگرێكی سه‌رۆك و دادوه‌ران پێك دێت و تایبه‌تمه‌ندیی دیاری كرا‌و به پێی یاسا پیاده ده‌كا:دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه پێكدێن:ـ1ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.2ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، دادگاكانی پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دهۆك ده‌بێ.3ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك، دادگاكانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی له شاری سلێمانی ده‌بێ.4 ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، دادگاكانی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادگای دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی پێویست دابمه‌زرێنێ.چواره‌م: ده‌شێ دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دابمه‌زرێنرێ یاخود دابڕینی دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه و لكاندنی به دادگایه‌كی دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێ.مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ.دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.مادده‌ی شازده‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان ده‌كات و كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و، بۆی هه‌یه بڕێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یه‌كێك له جێگره‌كانی بدات.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه.2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان.4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن.1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات.4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان.5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی.7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان.3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی.4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان.5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات. لقی سێیهمدادگای تاوانهكانماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ.دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ.سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ.دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ. لقی چوارهمدادگاكانی بهراییماددهی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.مادده‌ی بیستءدووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه. لقی پێنجهمدادگاكانی نهوجهوانانماددهی بیست وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادگای نه‌وجه‌وانان له ده‌سته‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامیه‌تی دوو له ناوبژیوانی شاره‌زا له كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان گرێ ده‌درێ و سه‌یری تاوانه‌كان ده‌كات و حوكمه‌كان به‌پێی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ده‌رده‌چوێنێ.دووه‌م: ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی و یه‌ده‌گه‌كان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. سێیه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات و دادوه‌ره‌كانی (كه‌تن)یش له قه‌زاو ناحیه‌كان سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كه‌ن. لقی شهشهمدادگای باری كهسایهتیماددهی بیست وپێنجه‌م:دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یان زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنی. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی به یه‌ك دادوه‌ر گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سایه‌تی. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی(موسلمان) به دادوه‌ری دادگای باری كه‌سایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.لقی حهوتهمدادگاكانی كهتنماددهی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر جێگایه‌ك دادگای به‌رایی لێ بێت، دادگایه‌كی(كه‌تن) یا زیاتری لێ داده‌مه‌زرێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی داوای دیاری كرا‌و بۆی.دووه‌م: دادگای كه‌تن به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ.سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی كه‌تن دابمه‌زرێنێ بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان. لقی ههشتهمدادگاكانی كار مادده‌ی سی:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه. لقی نۆیهمدادگاكانی لێكۆڵینهوهماددهی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات.سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت. لقی دهیهمدادگای مادده‌كانی كهسایهتیماددهی سی و دووه‌م:یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ.دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ. ده‌روازه‌ی سێیهمخزمهتی دادوهرییبهشی یهكهمئهنجومهنی دادوهرییماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ.2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی سی و چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه.دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی.چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن. به‌شی دووهمدامهزراندنی دادوهرانماددهی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ.2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت.3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ.4ـ ده‌بێ عیراقی بێت.5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ.6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت.7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ.8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت.9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات.10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ.دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات:(سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات.سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن. به‌شی سێیهمبهرزكردنهوهی دادوه‌ران و بڵندكردنی پایهیانماددهی چله‌م:یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه.شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د هستهی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ .چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه. به‌شی چوارهمپایه دادوهرییهكانماددهی چل ودووه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی چل وسێیه‌م:قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. به‌شی پێنجهممۆڵهت ومافی خانهنشینیماددهی چل وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه.دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره.سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی چل وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه.دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه.سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن. مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن.دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت.سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ.چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.مادده‌ی چل وحه‌وته‌م:دادوه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشین بوون ورێزلێنانی به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شه له ده‌ست نادات هه‌یه كه هه‌قیه‌تی.مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.مادده‌ی چل ونۆیه‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له‌و كاروبارانه‌ی كه ده‌قی یاسایی له‌م یاسایه‌دا پێ نه‌هاتووه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێ به جۆرێك نابێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ناكۆك بێت. به‌شی شهشهمگواستنهوهو ئینتیدابماددهی په‌نجایه‌م:یه‌كه‌م:1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه نووسینی خۆی بێت.2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت.دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی.سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له‌ماوه‌ی مانگی تهمووز له هه‌موو ساڵێك ده‌بێت و ده‌شێ له كاتی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له‌و مانگه‌دا نه‌بێت وگواستنه‌وه‌كه‌ش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وله‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێت. به‌شی حهوتهمئهركی دادوهرانماددهی په‌نجاو دووه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر پابه‌ندی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:1-پاراستنی شكۆمه‌ندیی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش به پاراستنی بێ لایه‌نی وده‌ست پاكی و دووركه‌وتنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان بخه‌نه راستیه‌كه‌ی.2-پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی وبه‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به حوكمی كاره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌سته به ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه‌كان و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش تا دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ.3-نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات كه له‌گه‌لأ كاری دادوه‌ری نه‌گونجاو بێت.4-ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا له‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ریان ده‌كات.5-مانه‌وه له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه‌ی كه باره‌گای كاره‌كه‌یی لێیه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێگای پێ بدات له شوێنێكی دیكه‌دا نیشته‌جێ بێت له‌و بارودۆخه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.دووه‌م: كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یان ده‌ســـــته‌كانی خۆجێیه‌تی یان رێكخراوی ســــــیاسی بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ســت له‌كار كێشانه‌وه‌ی بێت.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:نابێ دادوه‌ران به‌شداریی له ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری دا بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی زاوایه‌تی وخزمایه‌تی تا ده‌گاته پله‌ی چواره‌میان له ناودا هه‌بێت و ناشبی دادوه‌ر سه‌یری تانه‌گرتن له حوكمێك بكات كه دادوه‌رێكی دی ده‌ری چواندووه‌و په‌یوه‌ندیی باسكراوی له‌گه‌ڵدا هه‌یه. به‌شی ههشتهمسهرپهرشتی كردنی كاری دادوه‌ران وكاروباری بهرزهفتكردنلقی یهكهمسهرپهرشتی دادوهرانماددهی په‌نجاو چواره‌م:یه‌كه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییان پێدراوه له فه‌رمانبه‌ران وده‌سته‌و لیژنه‌كانی هه‌یه.سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری یان به‌هۆی دادوه‌ری ئینتیداب كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ.سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ به مه‌رجێك راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانی دادگا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.دووه‌م:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی له ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئامۆژكارییه پێویستیه‌كان وهوشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی فرمانبه‌ری و باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره كارگێریی و ژمێریارییه‌كان پێشكه‌ش بكات وده‌بێ راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه وهه‌موو تێبینیه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشتیان وشیاوییان وكاروباری كارگێڕییان له دادگاكانیاندا بگرێته‌خۆ.2-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك له ناوچه‌كه‌یدا هه‌بێ ئینتیداب بكات.مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م:پێویسته ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه‌و ده‌سته‌كانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگاكانی تاوان راپۆرتی وه‌رزی رێك بخه‌ن و تێیدا ئه‌و حوكم و بڕیارانه ده‌ربخه‌ن كه دادوه‌ران هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان تێدا كردووه له ئه‌نجامی نه‌زانینی پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسا یان گوێ نه‌دان به‌و رووداوانه‌ی كه له كاتی وردبینی كردنی ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و، ده‌بێ وێنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بنێرێ بۆ پاراستنی له دۆســیه‌ی كه‌ســــیه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌و پله‌به‌رز كردنه‌وه‌دا له‌به‌ر چاو بگیرێت.مادده‌ی په‌نجاو شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه رووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و پێداویستی فرمانه‌كه‌ی بێت.دووه‌م: بۆ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی وردبینی كردنی پێداچوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.سێیه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كه‌ی روو ده‌ده‌ن.چواره‌م: ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ و دانه‌یه‌كی دیكه‌یشی له دۆسیه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌پارێزرێ. لقی دووهمكاروباره بهرزهفتیهكانماددهی په‌نجاو حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له سێ ئه‌ندام به‌ناوی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناو ئه‌ندامانی خۆی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا بۆ سه‌یركردنی كاروباری به‌رزه‌فتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له داوای به‌رزه‌فتی كه له‌سه‌ر دادوه‌ر تۆمار ده‌كرێ یه‌كێك له‌م سزا به‌رزه‌فتییانه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.1-هۆشداریی (ئینزار)، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی لێده‌كه‌وێته‌وه.2-دواخستنی به‌رزكردنه‌وه یان سه‌رمووچه‌كه‌ی یان هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێ له رۆژی ده‌رچوونی برٍیارهكهوه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌نا له مێژووی ته‌واوكردنیه‌وه ده‌بێ.3-كۆتایی هێنان به خزمه‌ت و ئه‌م سزایه‌ش به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنه‌بڕی به سزایه‌ك له دادگایه‌كی تایبه‌ت له باره‌یه‌وه ده‌رچووبوو له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌گەڵ شه‌ره‌فی فرمانه دادوه‌رییه‌كه‌یدا نه‌گونجێ یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له دادگاییكردنێكدا كه لیژنه ئه‌نجامی ده‌دات دادوه‌ره‌كه شیاوی به‌رده‌وام بوونی له خزمه‌تی دادوه‌ریدا نیه .مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به راژه‌ی دادوه‌ر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ .دووه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ر كه‌سێك كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات بۆ دادوه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ.دووه‌م: 1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ.3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات.4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات.5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ.6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.مادده‌ی شه‌سته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه به‌پێی حوكمی ئه‌م یاسایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن، له ماوه‌ی سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه‌و ده‌سته‌ی گشتیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات تا گوێ له وته‌كانیان بگرێت وپاشان بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌شی له‌مباریه‌وه بنبڕه. ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه جیاجیاكانماددهی شه‌ست و دووه‌م:بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ:یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات. مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگا یان سه‌رۆكی ده‌سته ئاماده نه‌بوو یاخود پایه‌كه‌ی چۆل بوو یاخود ته‌گه‌ره‌یه هاته‌پێش و رێی له ده‌ست به‌كاربوونی گرت، ئه‌وا كۆنترین له جێگرانی یان ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پتر له دادوه‌رێك له دادگایه‌كدا هه‌بوون، كۆنترینیان ده‌بێته به‌رپرسی كارگێڕیی و كاره‌كان له نێوانیاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م:كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م:بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌فتایه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌فتاویه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆیه پێویستییه‌كانی دهرچوواندی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری (هه‌رێمی كوردستان – عیراق)ی ژماره(14) ساڵی 1992 تێپه‌ڕیوه كه دهرچوواندنهكهی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگا دیموكراتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنه پۆزه‌تیڤه گه‌ورانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو بواره‌كان خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی دادوه‌ری و فراوانبوونی دادگاكان له كوردستان له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه، ئه‌مه وای خواست ناوچه‌ی تازه‌ی تێهه‌ڵچوونه دابنرێن و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دان به ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی داد به‌و ناوه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی به‌شێكه له ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و له پێناوی هینانه‌دی پره‌نسیپی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002 دەركردنی مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد | 4
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002 دەركردنی مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد | 4
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002 دەركردنی مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 2رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:دادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆیان هه‌یه مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن، هه‌تا، ئه‌گه‌ر جێگای دانیشتنی هه‌میشه‌ییشیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بێت.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ...
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 25
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 25
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (15)ی رۆژی 27/5/2009 ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: مادده‌ی یه‌كه‌م:له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی په‌یمانگه‌كه ئه‌مانه‌یه:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی.دووه‌م: شایاندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی ئه‌وانه كه له‌پله‌ی سێهه‌م و چواره‌من و هێشتا له‌وه‌زیفه‌دان .سێیه‌م: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد‌و، وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراییان.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌نێك سه‌رپه‌رشتیی په‌یمانگه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت. 1- جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ...... سه‌رۆكه.2- گه‌وره‌ترین (كۆنترین) دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه .... جێگره.3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ... ئه‌ندامه.4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادوه‌ری ... ئه‌ندامه.5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادی ... ئه‌ندامه.6- سه‌رۆكی داواكاری گشتی (الادعاء العام) ... ئه‌ندامه.7- عه‌میدێك له‌عه‌میده‌كانی كۆلیجه‌كانی یاسا له‌هه‌رێمدا كه وه‌زیری فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ست نیشانی ده‌كا به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد... ئه‌ندامه.8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد.... ئه‌ندامه و بڕیارده‌ره.9- نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان .... ئه‌ندامه.دووه‌م: ئه‌ركوفه‌رمانی سه‌رۆك، له‌كاتی پێوارییدا (غیاب) ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێگره‌كه‌ی. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات.دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت.چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات.پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات.شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات.هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی.نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ. مادده‌ی شه‌شه‌م:ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه.دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن.سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه.پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت: 1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت.2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت.3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری.4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن.5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ .6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ.7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه.8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت.9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات.10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونهوهیهدا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، لهحوكمهكانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن. مادده‌ی نۆیه‌م: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه وه‌رده‌گیرێن بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران و وه‌زاره‌تی داد دیاری ده‌كرێـن.مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه.سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌دا چ بۆ ئاماده‌كردنی قازی، چ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوو ساڵی ته‌قویمییه.دووه‌م: بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌مادده‌كانی ده‌رس له‌په‌یمانگه‌دا و هه‌ر لێ توێژینه‌وه‌كیش كه قوتابیان ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌ن (100 نمره) داده‌نرێت.سێیه‌م: پله‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌نجا له سه‌ده (50%) به‌مه‌رجێ موعه‌دده‌لی گشتی بۆ هه‌موو مادده و لێ توێژینه‌وه‌كان له شه‌ست له‌سه‌د (60%) كه‌متر نه‌بێت.چواره‌م: (60%) نمره، بۆ هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی مورافه‌عاتی مه‌ده‌نی و ئوسووڵی دادگاییكردنی جه‌زائی تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسین و، (40%)ی تریشی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی قوتابی داده‌نرێ.مادده‌ی دوازدهم: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه.مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ.2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت.دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ.سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ:یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت. مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع.دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كۆتایی ساڵی دووه‌مدا ته‌سنیف ده‌كرێن بۆ قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی به‌پێی پێداویست و به‌پێی نمره و، ئاره‌زوو.مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)هی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات.مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی بیسته‌م له‌م یاسایه، دامه‌زراندنی قازییه‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌بێت، تا ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می په‌یمانگه دادوه‌ری، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆكاری دانانی ئه‌م یاسایهلهبهرئهو په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌بواری به‌كارهێنان و دامه‌زراندنی ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كاندا روویداوه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه یاسای ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌ت ژماره (23)ی ساڵی 2007 ده‌رچووه، كه له‌حه‌قیقه‌تدا به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نرێت له‌ره‌وشی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لهههرێمهدا و، بۆ په‌یداكردنی هاوگونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌دا و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ره‌وشه‌و له‌پێناوی په‌یداكردنی كادێرێكی زۆری خاوه‌ن عیلم و زانست و پیشه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه، وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی كه بتوانن ئیشی سه‌رشانی خۆیان به لێزانی و توانایی و لێهاتوویی ببه‌نه سه‌رو، بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێش بردنی كه‌فائه‌تی ئه‌و قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتییه‌كه هێشتا له‌خزمه‌تدا كارده‌كه‌ن و له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌و ده‌زگا قهزاییانهدا كارده‌كه‌ن و، له‌و ده‌زگا عهدلییانهدا تێده‌كۆشن و، له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و لێهاتوویاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌نسه‌به جۆربه‌جۆره‌كانی قه‌زاوه‌ت به‌ده‌ست بهێنن و، له‌پێناوی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئاستی یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و نیمچه فه‌رمیه‌كاندا له‌هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن وبه‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌وای پارێزه‌رانیش به‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌و ئهمانجانهدا، ئه‌م یاسایه دانرا... ...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق | 8
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 5رۆژی ده‌رهێنان: 25/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی (24/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی (3) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:1-ده‌سته‌ی سندوق له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی داد‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ن.2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه دهكاو، له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره‌كانی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سندوقه‌كه‌ش ده‌كات.3- وه‌زاره‌تی داد ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له داوه‌ره پله یه‌كه‌كان ده‌پاڵێوێ. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌و فرمانبه‌رانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ كه پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نییه‌و، سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزه‌ره راوێژكاره‌كان ده‌پاڵێوێ.4- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامه ناوبراوه‌كانی ده‌سته‌كه كه له بڕگه (3)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك داده‌مه‌زرێنێ و تازهكردنهوهشیان له باردا هه‌یه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه (1) له (دووه‌م)ی مادده‌ی شه‌شی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه له پارێزه‌ران به‌پێی ماوه‌ی تۆمار كردنه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ:أ-(150) سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ریبێ.ب- (200) دوو سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێپه‌ریبێ.حـ- (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.د- (300) سێ سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (10) ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.ه- (350) سێ سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (15) پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.و- (400) چوار سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (20) بیست ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.-به‌ندی (سێیه‌م) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:دووه‌م: پارێزه‌ر ئابوونه‌ی ساڵی پێشووی به‌شداربوونی سندوق به یه‌ك جار له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ده‌دات.خۆ ئه‌گه‌ر، هات و، له كات و وه‌ختی دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌و له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%) له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ.-به‌ندی (حه‌وته‌م)ی هه‌مان مادده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژرێته‌وه:سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و شه‌خسه مه‌عنه‌وییه‌كان رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی له مزوكرێی پارێزه‌ر دابشكێنن و یه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌ی سندوقه‌كه‌ی بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (21) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێگای داده‌نرێ:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی رابردوو، ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌دات:1-مووچه‌ی مانگانه كه له (500) پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه به‌هۆی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه شه‌هید بوون.2- مووچه‌ی مانگانه كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه دوای ده‌ست به‌رداربوونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان واتا دوای 23/10/1991 مردوون تا ده‌رچوونی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقهۆكاره زهروورهكانی یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقلهبهر ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ژماره (57)ی رۆژی 21/12/1995ی (په‌رله‌مان)دا خرا بووه به‌ركار هه‌ندێ حوكمی تێدا نه‌بوو كه ئه‌وه بوو له ماوه‌ی كار پێكردنیدا هه‌ستی پێ كرا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به‌وه بوو كه دووباره چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه، نه خاسمه هه‌ندێ حوكمی تایبه‌ت به ماوه‌ی ره‌فته‌نی (الفتره الانتقالیه) سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران كه پێویست ناكات بمێننه‌وه، جگه له‌وه‌و، له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی ژیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و وه‌دیهێنانی زه‌مانه‌تی خانهنیشنیی پارێزه‌راندا له كاتی ژیانی خۆیان و بۆ خاوخێزانیان پاش مردنی خۆیان، هه‌روه‌هاش بۆ رێزگرتن له‌و پارێزه‌رانه‌ش كه خوێنی خۆیان به‌خت كرد‌و له پێناوی بزاڤی رزگاریخوازی كورددا شه‌هید بوون و، بۆ به‌هێز كردنی توانستی سندوقی خانه‌نیشینی پارێزه‌ران و كاراتر كردنی رۆڵی سندوقه‌كه‌و، تا وه‌زاره‌تی دادیش له رێكخستنی ده‌سته‌ی سندوقه‌كه‌دا رۆڵی خۆی ببینێ و ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌كه به دادوه‌ری پله‌ی یه‌كه‌م بسپێرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه پێویست وا بوو ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجام بدرێت....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 10رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی (22/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.مادده‌ی دووه‌م:بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له مادده‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه: زنجیرهماددهبڕگهپارهی ره‌سم1-1-1000 دینار2-15یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د3-15دووه‌م(20) بیست دینار4-16-(20) بیست دینار5-17-(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجی له بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌و ده‌عوایانه ره‌سمیان به رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.6-19یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار7-20یه‌كه‌م –أ(50) په‌نجا دینار8-20یه‌كه‌م-ب، ج(4%) چوار له سه‌د9-21یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.10-22یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.11-23یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار12-23دووه‌م(4%) چوار له سه‌د13-24-(50) په‌نجا دینار14-25-(200) دوو سه‌د دینار15-26-(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.16-27یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (200) دینار زیاتر نه‌بێ.17-28یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.18-28سێیه‌م(25) بیست و پێنج دینار19-28چواره‌م(20) بیست دینار20-29-(4%) چوار له سه‌د21-34دووه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.22-34سێیه‌م(20) بیست دینار23-37-به مه‌رجێ له (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ.24-42یه‌كه‌م(0،004) چوار له هه‌زار25-42دووه‌م(20) بیست دینار26-43-(5) پێنج دینار27-44-(5) پێنج دینار28-45-(5) پێنج دینار29-49سێیه‌م(250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به مه‌رجێ له (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به یه‌ك دیناری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.30-49چواره‌م و پێنجه‌م(50) په‌نجا دینار31-53شه‌شه‌م(50) په‌نجا دینار3253ده‌یه‌م(50) په‌نجا دینار مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 27/5/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.مادده‌ی دووه‌م:به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م:1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت:أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت.ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 27/5/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.مادده‌ی دووه‌م:به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م:1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت:أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت.ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 4
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 13رۆژی ده‌رهێنان: 1/7/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26)ی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عهدلییهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و ره‌سمه‌ی كه له زنجیره‌ی (21)ی مادده‌ی (دووه‌م)دا هاتووه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: (2%) به مه‌رجێ له (1000) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 7
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (35)ی رۆژی 30/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێكردنی یاسای (ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی) حكومه‌تی ئیتیحادی، ژماره (80)ی ساڵی 2012، و كاركردن به ئه‌حكامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم شوێنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای ژماره (80)ی ساڵی 2012دا ناویان هاتووه.مادده‌ی سێیه‌م: ئیمتیازات و ده‌سكه‌وته داراییه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له به‌رواری (1/1/2013) جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 34مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی (1):مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌م مانایانه‌ن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه.یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: سندووق: سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.چواره‌م: ده‌سته‌ی سندووق: ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زرێندراوه.به‌شی دووهمحوكمه گشتییهكانماددهی (2):یه‌كه‌م: له‌باره‌گای سه‌ندیكا سندووقێك بۆ خانه‌نشینی پارێزه‌ران داده‌مه‌زرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داهات و خه‌رجیه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كرێ و له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.دووه‌م: سندوقی خانه‌نشینی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، مه‌به‌سته‌كه‌ی دابینكردن و سه‌رف كردنی مافی خانه‌نشینییه بۆ پارێزه‌ره‌كان و بۆ ئه‌ندامانی خیزانهكانیان دوای مردنیان.سێیه‌م: هه‌موو پارێزه‌رێكی ئه‌ندام له سه‌ندیكا به به‌شداربووی سندووق داده‌نرێ له‌پاش ئه‌وه‌ی ئابوونه و ره‌سمه یاساییه‌كان ده‌دات.مادده‌ی (3):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت:دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت.دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ.دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: ده‌سته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:دابین كردنی داهاته‌كانی سندوق و به‌كارهێنانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چه‌سپاندنی ماوه‌ی ده‌ستدانه پارێزه‌ری و حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌ری به‌سه‌ری بردووه و كاری بۆی كردووه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی.خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ران به‌پێی حوكمی ئه‌و یاسایه.ته‌رخانكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ پارێزه‌ران یان بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دوای مردنیان.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ڕواندنی كاروباری ده‌سته.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی سندوق و ناردنی بۆ وه‌زاه‌ت بۆ ڕاستاندنی.رێكخستنی بودجه‌ی مانگانه‌ی سندوق.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق.دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان یه‌كێك له دوو ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی.به‌شی سێیه‌م(حوكمه داراییه‌كان)مادده‌ی (5):داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانی خواره‌وه پێك دێن:ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا.ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه.ئه‌و رێژه سه‌دییانه‌ی له كرێی ماندوبوونی پارێزه‌ران له داواكان و راوێژپێكردنی یاسایی وه‌رده‌گیرێ.به‌خششه جۆراو جۆره‌كان به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی داره‌كان.ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری خرایه سه‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌و مێژووه‌وه حیساب ده‌كرێ كه داوای خستنه سه‌ری كردووه بۆ حیساب كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بڕی ده‌یدات به‌پێی ئه‌م یاسایه.دووه‌م:ده‌بێ ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی تیایدا به گوێره‌ی پێره‌وه داراییه كارپێكراوه‌كان ده‌ستنیشان بكات.ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و تیایدا هه‌موو ئه‌و موعامه‌لانه دیاری بكات كه پوول لێدان ده‌یان گرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیانه‌وه (ئهقیام)ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه كه ده‌سته رێكی ده‌خات ده‌بێ پوول له‌و ئه‌وراقانه بده‌ن كه تیایدا نووسراون به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌رامبه‌ریان تۆمار كراون.سێیه‌م: پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و له باری دواكه‌وتنی له واده‌ی دیاری كرا‌و به رێژه‌ی (50%)ی ئابونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.چواره‌م: سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سندوقی كه‌وتبێته سه‌ر بۆ ساڵی پێشوو یان ئه‌و قستانه‌ی نه‌دابێت كه له ساڵه‌كانی پێشتره‌وه كه‌توونه‌ته سه‌ری.پێنجه‌م: ده‌سته به‌هۆی وه‌زراه‌ته‌وه پوولی پارێزه‌ری ده‌رده‌چوێنێ و بۆیشی هه‌یه له بڕی پوول رسم وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر نه‌كرا پوول ده‌رچوێنرێ و ده‌سته پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.شه‌شه‌م: سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌و سزایانه‌ی له یاسایی رسمی پوولدا هاتوون سزا ده‌درێت و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه ده‌سه‌پێنرێت ده‌چێته سندوقه‌كه‌وه.حه‌وته‌م: پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌و رێژه یاساییه له پاره‌ی ماندووبوونی پارێزه‌ره‌وه راوێژ پێكردنی بگێڕنه‌وه و راسته‌وخۆ بینێرن بۆ سندووق.هه‌شته‌م: فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمدا له لێدانی پوول له ئه‌وراقی تایبه‌ت به مامهڵهتهكانیانهوه دهبووردرین.مادده‌ی (7):ده‌سته نابێ داهاته‌كانی سندوق وه‌به‌ر بێنێ ته‌نیا به‌م رێگایانه نه‌بێ:یه‌كه‌م: له بانگ دانان به‌پێی ئه‌و رێگه و رێژه و قازانجانه‌ی به‌چاكیان ده‌زانێت.دووه‌م: كڕینی سه‌نه‌داتی حكومه‌تی و حه‌واله‌ی خه‌زێنه‌یی.سێیه‌م: قه‌رزدان به ده‌زگاكان به قازانج به پشتگیری وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم یاخود یه‌ك له بانكه‌كان به ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ ره‌ت نه‌كات.چواره‌م: سوود وه‌رگرتن له‌و خانووبه‌رانه‌ی كه عائیدی سندوقن.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: نابێ خه‌رجی ساڵانه له (85%)ی داهاتی ساڵانه‌ی سندوق ره‌ت بكات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته یه‌ده‌گ بۆی.دووه‌م: ده‌ست له یه‌ده‌گ نادرێ ته‌نیا مه‌گه‌ر(عه‌جز)ێكی كتوپڕ رووبدات و پێویست بكات پڕ بكرێته‌وه.مادده‌ی (9):ماڵ و پاره و قازانج و داهاته‌كانی سندووق باجی ده‌رامه‌ت و باجی عه‌قار و ڕه‌سمی پوول و ره‌سمی نۆمار كردنی عه‌قار (خانووبوره) نایگرێته‌وه.مادده‌ی (10):یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی قه‌رزارن ده‌بێ ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆ سندوق له‌سه‌ریانه بیده‌نه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاركردن به‌م یاسایه.دووه‌م: بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی سندووق یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان پیاده ده‌كرێت.به‌شی چوارهملقی یهكهمخانهنشین كردنماددهی (11):ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران تۆمار كراوه بۆی هه‌یه له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه داوا بكات خانه‌نشین بكرێ:یه‌كه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی تیایدا شایانی خانه‌نشینی ده‌بێت، (25) بیست و پێنج ساڵ یاخود زیاتر بێت به‌رده‌وام بێ یان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ بێ و، به‌پێی تۆماری پێشینه‌ی.دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێ (15) پانزه ساڵ یاخود پتر بێت به به‌رده‌وامی یان به پچڕ پچڕ بێ و توانای كاری پارێزه‌ریی نه‌مابێ (عاجز) به‌مه‌رجێ ئه‌و (عجز) نه‌توانینه به راپۆرتێكی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنێ.سێیه‌م: ده‌بێ شه‌ست و سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و خزمه‌تیشی كه مافی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێت له (15) پازده ساڵی به‌رده‌وام یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بیت.مادده‌ی (12):ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.مادده‌ی (13):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به راپۆرتێكی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمیی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه په‌كی خستووه كاری پارێزه‌ری بكات.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پێش ته‌واو كردنی (25) ساڵ له كاری پارێزه‌ریدا مرد، ئه‌وا مووچه‌ی+ خانه‌نشینی به‌پێی ساڵه‌كانی ئیشكردنی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه.سێیه‌م: ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌و ماوه‌یه مرد یاخود به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه رێگه‌ی پارێزه‌ری كردنی لێ گرتووه مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ خۆیشی و بۆ خێزانه‌كه‌یشی له‌سه رئه‌و بنه‌مایه بۆ ده‌بڕ درێته‌وهو ئابوونه‌ی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێ ته‌واو كراوه لێ ناگێردرێته‌وه.مادده‌ی (14):یه‌كه‌م: ئه‌و ماوانه‌ی خواره‌وه به ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌ژمێردرێن بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پاره‌ی ئابوونه‌ی به‌شداریكردنی له سه‌ندیكا و سندووق دابێت:ماوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه په‌كی كاری خستووه‌و ئه‌گه‌ر ماوه‌ی له (3) ساڵ پتر بوو ئه‌وا ته‌نیا (3) سێ ساڵی بۆ حیساب ده‌كرێت بۆ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه به‌راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنرێت.ئه‌و ماوه‌یه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا به‌سه‌ری ده‌بات به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ساڵ ره‌ت نه‌كات و به نوسین ئاگاداری سه‌ندیكاش بكاته‌وه له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یدا و به مه‌رجێ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی له خوێندنی باڵای باوه‌رپێكراو له لایه‌ن جیهه‌تێكی ره‌سمی پسپۆرییه‌وه.ماوه‌ی (ته‌وقیف) كردنی پارێزه‌ر یان ده‌ستگیركردنی (اعتقاله) یان ده‌سته به‌ربوونی (احتجازه) له حاڵه‌تی ده‌رچوونی برَیاری كۆتایی به به‌ردانی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی حوكم له‌سه‌ردانی به سزایه‌ك ئازادی لێ سه‌ندبێته‌وه له‌سه‌ر تاوانێكی سیاسی هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌وقیف كردن یان ده‌ستگیركردن (اعتقاله) و یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی (احتجازه) به‌و هۆیه‌وه.ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه ره‌سمییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دا ده‌یباته سه‌ر.لقی دووه‌م(ته‌رخان كردن- التخصیص)مادده‌ی (15):مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی (5) پێنج دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی مانگی دوایی به مانگێكی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی (16):ده‌شێ مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزره‌ی هه‌ر فه‌رمانێك و هه‌ر كارێك یاخود مافی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك هه‌مووی تێكرا (سه‌رجه‌می له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێ.مادده‌ی (17)یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین مرد ئه‌وه ئه‌و مافی خانه‌نشینییه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له رۆژی مردنه‌كه‌یدا بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌م باره‌دا حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (مدنی) بۆ دابه‌شكردنی ڕه‌چاو ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین حوكم درا به سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ساڵ ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیی و به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی ئه‌و حوكمانه پیاده ده‌كرێ كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حوكمدراو پیاده ده‌كرێن وه‌ك له یاسای خانه‌نشینی شارستانی دا هاتووه.مادده‌ی (18):یه‌كه‌م: خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌دوادا دێت:گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان.نابێ هیچ كارێكی نوێ له كاره‌كانی پارێزه‌ری به‌خۆوه بگرێ له‌و رۆژه‌وه كه بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت جگه له هه‌ڵسانی به كاری پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه له مادده (24)ی یاسای پارێزه‌ری دا ناویان هاتووه.پێویسته لیسته‌یه‌ك به‌و داوایانه‌و به‌و كارانه‌ی پێی سپێردراون پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بكات به مه‌رجێك ئه‌و كارانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی نه‌كردن به ده‌ست له كاركێشاوه (مستقیل) داده‌نرێ و ده‌بێ نووسینگه‌كه‌ی دابخرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری خانه‌نشین سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (2 و 3)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی كرد ئه‌وا ده‌سته یاخود ئه‌نجومه‌ن (ئینزارێكی) پێ ده‌ده‌ن كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رۆژی پێ راگه‌یاندنی ئه‌و ئینزاره‌وه واز له‌و سه‌رپێچی كردنه بێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئینزاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌و كاته مووچه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌بڕدرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه ده‌سته دیاری ده‌كات.مادده‌ی (19):پارێزه‌ر و خێزانه‌كه‌یشی دوای خۆی بۆیان هه‌یه داوای خستنه سه‌ری هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانی میری (وه‌زیفه) یان ئیش كردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پارێزه‌ری بڕاوه‌ته سه‌ر بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووبێ یاخود پچڕ پچڕ به مه‌رجێك دوای ده‌رچوونی بووبێت له كۆلێژی ماف (حقوق) یان كۆلێژی یاسا‌و رامیاری- به‌شی یاسا و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه ده‌خرێته سه‌ری نابێ له ماوه‌ی پارێزه‌رییه‌كه‌ی پتر بێت و له هیچ بارێكدا نابێ له (10) ده ساڵ تێپه‌رێت.مادده‌ی (20):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافی خانه‌نشینی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها وزیری دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاره‌كانی ده‌سته بده‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافه‌كان و خستنه سه‌ری ماوه‌كان یاخود ره‌تیان بكه‌نه‌وه له لای ئه‌نجوومه‌نی ووردكاریی (تدقیق) كێشه‌كانی خانه‌نشینانه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه هه‌روه‌كو مافی تانوت لێدانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه لای دادگای ته‌مییزه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژان دا له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه.دووه‌م: كاتێ پارێزه‌ر یان خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لێ ووربوونهوهدا ئیعتیراز ده‌گرێت (تانووت له بڕیاره‌كه ده‌دات) بڕی (100) سه‌د دیناری وه‌كو بارمته لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر هه‌قه له ئیعترازهكهیدا یان له به‌شێكیدا ئه‌وا پێی ده‌درێته‌وه.مادده‌ی (21):به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ده‌داته خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له پێناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردیدا شه‌هید بوون به مه‌رجێ له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی (22):ماوه‌ی ده‌ستدانه كاری پارێزه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاش دامه‌زراندنی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له 3/1/1993 دا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه حساب ناكرێت.مادده‌ی (23):هه‌ر پارێزه‌رێكی خانه‌نشین یاخود یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی دا بڕا له وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی یان له‌سه‌ردانی بۆ مه‌رامی ته‌رخانكردنی مووچه بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ ساڵ پتر بێ هه‌قه‌كه‌ی له‌و ماوه‌ی دابڕانی دا ده‌ستووتێ ته‌نها مه‌گه‌ر ساغ بێته‌وه كه دابڕانه‌كه‌ی به عوزرێكی مه‌شروع بووه‌و دواكه‌وتنیش له پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌و زانیارییانه ده‌سته‌ی داوایان ده‌كات به دابڕان له موراجه‌عه‌كردن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م مادده‌یه داده‌نرێ.مادده‌ی (24):كاركردن به ره‌سمی تۆماركردن و ئابوونه‌ی به‌شداریكردن و غه‌رامه وه‌ك به‌ده‌لی ته‌ئمینی صحی و ره‌سمه‌كانی تر كاریان پێكراوه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.مادده‌ی (25): كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژبن.مادده‌ی (26): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی (27):ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانله داوی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له مانگی مایسی 1992 دا كه هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ی بێ وێنه بوو رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق به هه‌موو حزب و چینه‌كانیه‌وه تیایدا به‌شدار بوون، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌و پێیه‌ی كه نوێنه‌ری شه‌رعییه‌و له لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵبژێرداوه بڕیاری له‌سه‌ر فیدرالیزم دا وه‌ك شێوازێك بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و حوكمه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، وه‌ك باوه هه‌رێم له سایه‌ی سیسته‌می فیدرالیزم دا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌یه بۆ رێكخستنی گه‌لێ بوار، وه له‌به‌ر پچرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی حوكمه‌تی ناوه‌ندی بۆ كارگێرییه‌كانی له هه‌رێمدا له 20/10/1991، وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ران له هه‌رێمدا به‌بێ یاسایه‌ك بمێننه‌وه كه مافه‌كانی خانه‌نشینیان رێك بخا، جا له پێناو رێكخستن و پاراستنی مافه‌كانیان و مافه‌كانی خێزانه‌كانیان و زامن كردنی ژیانێكی لایه‌ق به‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست كه چاودێری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دیموكراتی له هه‌رێمدا بكرێ، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 5
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 35رۆژی ده‌رهێنان : 25/7/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، له دانیشتنی ژماره (45)ی رۆژی (24/7/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقماددهی یه‌كه‌م:بڕگه (أ) له مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامیش، له كاتێ ئه‌ندامێتییان كۆتایی دێت یان له ده‌ستی ده‌ده‌ن مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی خانه‌نشینی به بڕی (75%)ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌رده‌گرن كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌پێی رێژه دیاركراوه‌كان كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه، به‌شی خانه‌نشینی مانگ به‌مانگ له مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام داده‌شكێنرێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، ئه‌سڵی مادده‌كه ده‌بێ به (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)ی مادده‌كه‌و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به زنجیره‌ی (2) بۆ زیادده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:2- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌ندامه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه، مووچه‌كانیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موار ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 9
یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (18/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له (دووه‌مدا) له مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.یه‌كه‌م: بڕی به‌شداریی كردنی ساڵانه به‌پێی ماوه‌ی تۆماركردنیان،له پارێزه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێت.(30000) سی هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ری بێت.(40000) چل هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.(50000) په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پێنج) ساڵ به‌سه‌ر تۆمار كردنی دا تێپه‌ری بێت.(60000) شه‌ست هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر(ده) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ری بێت.(70000) حه‌فتا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پازده) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.(75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (بیست) سالأ یا زیاتر به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (15) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (2000) دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی مانگی دوایی به‌مانگی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی سێیه‌م: مادده (16) له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ده‌كرێت مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی وفهرمانبهریهتی یا كاركردن یا هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر بخرێته سه‌ر یه‌ك به مه‌رجێك هه‌مووی له (750000) حه‌وت سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار تێنه‌به‌رێت.مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده (20) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـدووهم: له كاتی ئیعتیرازكردنی پارێزه‌ر یا خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجومه‌نی ورده‌كاریی(15000) پازده هه‌زار دینار وه‌ك یارمته لێوه‌رده‌گیرێ وكاتێك كه ده‌ركه‌وت له ئیعتیرازهكهی خاوه‌ن هه‌قه ئه‌وا پاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته ئه‌مانه ده‌به‌خشێ:خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه مانگانه (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه له دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له كارگێڕیی كوردستان له 23/10/1991وه تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه له (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون ومووچهكانیان به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌ند ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق...
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ژماره (10)ی رۆژی 3/10/2007 ی‌دا بریاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌یدا:یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یه‌كه‌م(حوكمه گشتییه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم.سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.مادده‌ی دووه‌م:دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییهماددهی سێیه‌م:به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.مادده‌ی پێنجه‌م:دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.مادده‌ی شه‌شه‌م:زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.مادده‌ی حه‌وته‌وم:دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.ده‌روازه‌ی دووهمپێكهاته دادوهرییهكانبهشی یهكهمجۆرهكانی دادگاماددهی نۆیه‌م:دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن:یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه.دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه.سێیه‌م: دادگاكانی تاوان.چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی.پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان.ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی.حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن.هه‌شته‌م: دادگاكانی كار.نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه.ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.به‌شی دووهمتایبهتمهندی دادگاكانلقی یه‌كه‌م-دادگای پێداچوونهوهماددهی ده‌یه‌م:دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.مادده‌ی یازدهم:یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن:1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه.ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن.ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه.2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ.ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه.ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه.3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون.6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون.دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ.سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه ده‌كات كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات.چواره‌م:1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت.2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی دوازدهم:پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان.6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی.7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی.2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یهكلاكراوهكان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه.4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.لقی دووهمدادگاكانی تێههڵچوونهوهماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری دادگاكانی پارێزگایه‌ك یان زیاتره‌و، له سه‌رۆك و چه‌ند جێگرێكی سه‌رۆك و دادوه‌ران پێك دێت و تایبه‌تمه‌ندیی دیاری كرا‌و به پێی یاسا پیاده ده‌كا:دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه پێكدێن:ـ1ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.2ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، دادگاكانی پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دهۆك ده‌بێ.3ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك، دادگاكانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی له شاری سلێمانی ده‌بێ.4 ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، دادگاكانی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادگای دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی پێویست دابمه‌زرێنێ.چواره‌م: ده‌شێ دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دابمه‌زرێنرێ یاخود دابڕینی دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه و لكاندنی به دادگایه‌كی دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێ.مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ.دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.مادده‌ی شازده‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان ده‌كات و كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و، بۆی هه‌یه بڕێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یه‌كێك له جێگره‌كانی بدات.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه.2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان.4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن.1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات.4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان.5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی.7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان.3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی.4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان.5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.لقی سێیهمدادگای تاوانهكانماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ.دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ.سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ.دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ.لقی چوارهمدادگاكانی بهراییماددهی بیست ویه‌كه‌م:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.مادده‌ی بیستءدووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.مادده‌ی بیست وسێیه‌م:دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.لقی پێنجهمدادگاكانی نهوجهوانانماددهی بیست وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادگای نه‌وجه‌وانان له ده‌سته‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامیه‌تی دوو له ناوبژیوانی شاره‌زا له كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان گرێ ده‌درێ و سه‌یری تاوانه‌كان ده‌كات و حوكمه‌كان به‌پێی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ده‌رده‌چوێنێ.دووه‌م: ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی و یه‌ده‌گه‌كان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.سێیه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات و دادوه‌ره‌كانی (كه‌تن)یش له قه‌زاو ناحیه‌كان سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كه‌ن.لقی شهشهمدادگای باری كهسایهتیماددهی بیست وپێنجه‌م:دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یان زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی به یه‌ك دادوه‌ر گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سایه‌تی.دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی(موسلمان) به دادوه‌ری دادگای باری كه‌سایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.لقی حهوتهمدادگاكانی كهتنماددهی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر جێگایه‌ك دادگای به‌رایی لێ بێت، دادگایه‌كی(كه‌تن) یا زیاتری لێ داده‌مه‌زرێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی داوای دیاری كرا‌و بۆی.دووه‌م: دادگای كه‌تن به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ.سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی كه‌تن دابمه‌زرێنێ بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان.لقی ههشتهمدادگاكانی كارماددهی سی:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه.لقی نۆیهمدادگاكانی لێكۆڵینهوهماددهی سی و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات.سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.لقی دهیهمدادگای مادده‌كانی كهسایهتیماددهی سی و دووه‌م:یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ.دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.ده‌روازه‌ی سێیهمخزمهتی دادوهرییبهشی یهكهمئهنجومهنی دادوهرییماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م:1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ.2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی سی و چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه.دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی.چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن.شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.به‌شی دووهمدامهزراندنی دادوهرانماددهی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ.2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت.3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ.4ـ ده‌بێ عیراقی بێت.5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ.6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت.7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ.8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت.9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات.10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ.دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات:(سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات.سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.به‌شی سێیهمبهرزكردنهوهی دادوه‌ران و بڵندكردنی پایهیانماددهی چله‌م:یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه.شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د هستهی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ .چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.به‌شی چوارهمپایه دادوهرییهكانماددهی چل ودووه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی چل وسێیه‌م:قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.به‌شی پێنجهممۆڵهت ومافی خانهنشینیماددهی چل وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه.دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره.سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی چل وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه.دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه.سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن.مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن.دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت.سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ.چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.مادده‌ی چل وحه‌وته‌م:دادوه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشین بوون ورێزلێنانی به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شه له ده‌ست نادات هه‌یه كه هه‌قیه‌تی.مادده‌ی چل وهه‌شته‌م:داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.مادده‌ی چل ونۆیه‌م:حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له‌و كاروبارانه‌ی كه ده‌قی یاسایی له‌م یاسایه‌دا پێ نه‌هاتووه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێ به جۆرێك نابێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ناكۆك بێت.به‌شی شهشهمگواستنهوهو ئینتیدابماددهی په‌نجایه‌م:یه‌كه‌م:1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه نووسینی خۆی بێت.2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت.دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی.سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له‌ماوه‌ی مانگی تهمووز له هه‌موو ساڵێك ده‌بێت و ده‌شێ له كاتی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له‌و مانگه‌دا نه‌بێت وگواستنه‌وه‌كه‌ش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وله‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێت.به‌شی حهوتهمئهركی دادوهرانماددهی په‌نجاو دووه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر پابه‌ندی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:1-پاراستنی شكۆمه‌ندیی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش به پاراستنی بێ لایه‌نی وده‌ست پاكی و دووركه‌وتنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان بخه‌نه راستیه‌كه‌ی.2-پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی وبه‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به حوكمی كاره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌سته به ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه‌كان و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش تا دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ.3-نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات كه له‌گه‌لأ كاری دادوه‌ری نه‌گونجاو بێت.4-ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا له‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ریان ده‌كات.5-مانه‌وه له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه‌ی كه باره‌گای كاره‌كه‌یی لێیه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێگای پێ بدات له شوێنێكی دیكه‌دا نیشته‌جێ بێت له‌و بارودۆخه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.دووه‌م: كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یان ده‌ســـــته‌كانی خۆجێیه‌تی یان رێكخراوی ســــــیاسی بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ســت له‌كار كێشانه‌وه‌ی بێت.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:نابێ دادوه‌ران به‌شداریی له ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری دا بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی زاوایه‌تی وخزمایه‌تی تا ده‌گاته پله‌ی چواره‌میان له ناودا هه‌بێت و ناشبی دادوه‌ر سه‌یری تانه‌گرتن له حوكمێك بكات كه دادوه‌رێكی دی ده‌ری چواندووه‌و په‌یوه‌ندیی باسكراوی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.به‌شی ههشتهمسهرپهرشتی كردنی كاری دادوه‌ران وكاروباری بهرزهفتكردنلقی یهكهمسهرپهرشتی دادوهرانماددهی په‌نجاو چواره‌م:یه‌كه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییان پێدراوه له فه‌رمانبه‌ران وده‌سته‌و لیژنه‌كانی هه‌یه.سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری یان به‌هۆی دادوه‌ری ئینتیداب كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ.سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ به مه‌رجێك راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانی دادگا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.دووه‌م:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی له ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئامۆژكارییه پێویستیه‌كان وهوشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی فرمانبه‌ری و باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره كارگێریی و ژمێریارییه‌كان پێشكه‌ش بكات وده‌بێ راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه وهه‌موو تێبینیه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشتیان وشیاوییان وكاروباری كارگێڕییان له دادگاكانیاندا بگرێته‌خۆ.2-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك له ناوچه‌كه‌یدا هه‌بێ ئینتیداب بكات.مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م:پێویسته ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه‌و ده‌سته‌كانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگاكانی تاوان راپۆرتی وه‌رزی رێك بخه‌ن و تێیدا ئه‌و حوكم و بڕیارانه ده‌ربخه‌ن كه دادوه‌ران هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان تێدا كردووه له ئه‌نجامی نه‌زانینی پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسا یان گوێ نه‌دان به‌و رووداوانه‌ی كه له كاتی وردبینی كردنی ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و، ده‌بێ وێنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بنێرێ بۆ پاراستنی له دۆســیه‌ی كه‌ســــیه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌و پله‌به‌رز كردنه‌وه‌دا له‌به‌ر چاو بگیرێت.مادده‌ی په‌نجاو شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه رووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و پێداویستی فرمانه‌كه‌ی بێت.دووه‌م: بۆ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی وردبینی كردنی پێداچوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.سێیه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كه‌ی روو ده‌ده‌ن.چواره‌م: ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ و دانه‌یه‌كی دیكه‌یشی له دۆسیه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌پارێزرێ.لقی دووهمكاروباره بهرزهفتیهكانماددهی په‌نجاو حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له سێ ئه‌ندام به‌ناوی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناو ئه‌ندامانی خۆی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا بۆ سه‌یركردنی كاروباری به‌رزه‌فتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له داوای به‌رزه‌فتی كه له‌سه‌ر دادوه‌ر تۆمار ده‌كرێ یه‌كێك له‌م سزا به‌رزه‌فتییانه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.1-هۆشداریی (ئینزار)، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی لێده‌كه‌وێته‌وه.2-دواخستنی به‌رزكردنه‌وه یان سه‌رمووچه‌كه‌ی یان هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێ له رۆژی ده‌رچوونی برٍیارهكهوه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌نا له مێژووی ته‌واوكردنیه‌وه ده‌بێ.3-كۆتایی هێنان به خزمه‌ت و ئه‌م سزایه‌ش به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنه‌بڕی به سزایه‌ك له دادگایه‌كی تایبه‌ت له باره‌یه‌وه ده‌رچووبوو له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌گەڵ شه‌ره‌فی فرمانه دادوه‌رییه‌كه‌یدا نه‌گونجێ یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له دادگاییكردنێكدا كه لیژنه ئه‌نجامی ده‌دات دادوه‌ره‌كه شیاوی به‌رده‌وام بوونی له خزمه‌تی دادوه‌ریدا نیه .مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به راژه‌ی دادوه‌ر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ .دووه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ر كه‌سێك كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات بۆ دادوه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م:یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ.دووه‌م:1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ.3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات.4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات.5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ.6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.مادده‌ی شه‌سته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه به‌پێی حوكمی ئه‌م یاسایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن، له ماوه‌ی سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه‌و ده‌سته‌ی گشتیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات تا گوێ له وته‌كانیان بگرێت وپاشان بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌شی له‌مباریه‌وه بنبڕه.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه جیاجیاكانماددهی شه‌ست و دووه‌م:بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ:یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگا یان سه‌رۆكی ده‌سته ئاماده نه‌بوو یاخود پایه‌كه‌ی چۆل بوو یاخود ته‌گه‌ره‌یه هاته‌پێش و رێی له ده‌ست به‌كاربوونی گرت، ئه‌وا كۆنترین له جێگرانی یان ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پتر له دادوه‌رێك له دادگایه‌كدا هه‌بوون، كۆنترینیان ده‌بێته به‌رپرسی كارگێڕیی و كاره‌كان له نێوانیاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م:كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م:بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌فتایه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌فتاویه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراقهۆیه پێویستییه‌كانی دهرچوواندی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری (هه‌رێمی كوردستان – عیراق)ی ژماره(14) ساڵی 1992 تێپه‌ڕیوه كه دهرچوواندنهكهی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگا دیموكراتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنه پۆزه‌تیڤه گه‌ورانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو بواره‌كان خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی دادوه‌ری و فراوانبوونی دادگاكان له كوردستان له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه، ئه‌مه وای خواست ناوچه‌ی تازه‌ی تێهه‌ڵچوونه دابنرێن و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دان به ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی داد به‌و ناوه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی به‌شێكه له ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و له پێناوی هینانه‌دی پره‌نسیپی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 10مێژووی بڕیار:3/5/1994بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له قانونی ژماره (1) ساڵی 1992 له‌سه‌ر خوێندنی وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆی له ڕۆژی 3/5/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین ههمواركردنییاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:(ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).مادده‌ی دووه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002پێدانی دەسەڵات بەدادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا کەمهرگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن | 4
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002پێدانی دەسەڵات بەدادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا کەمهرگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 2رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:دادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆیان هه‌یه مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن، هه‌تا، ئه‌گه‌ر جێگای دانیشتنی هه‌میشه‌ییشیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بێت.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992 | ٥
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992 | ٥
یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان-عێراقژماره بڕیار: 28مێژووی بڕیار 20/10/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 20/10/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته كۆتایی مادده‌ی سێیه‌مه‌وه:(مافی ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دادوه‌ران و قازیه‌كاندا بكات، به دادوه‌رانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی دیكه‌ی دادگه‌ریشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (4) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دادگه‌ری گشتی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با به مه‌رجێ به لانی كه‌م دادوه‌ری پله (2) بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه پێك دێت:یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌سی (الافراد) به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت.دووه‌م: به‌رێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و پسپۆری هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه به خۆوه ده‌گرێ:به‌شی ژمێریاریی.به‌شی ورده‌كاری.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری: یه‌كێك به‌ریوه‌ی ده‌با خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و به‌شی گه‌نجینه (المخازن) به خۆوه ده‌گرێ.چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری و یاسایی: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له یاسا به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری.به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یاسایی.ج- به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانان و به دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:به‌شی نه‌خشه كێشان.به‌شی به‌دواداچوون.به‌شی سه‌رژمێری (ئاماركردن).به‌شی بیناسازی (مبانی).مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (6) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه (بۆ وه‌زیری داد هه‌یه دادوه‌رێك به دادوه‌ری دادگای ته‌مییزیشه‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌ست نووسی خۆی دابێ (انتداب) بكات بۆ فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراقهۆكاره پێویسته‌كانی ئه‌م یاسایه:بۆ ئه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی داد له لایه‌نی كارگێری و رێكخستنه‌وه به پێی سروشتی ئه‌م قۆناغه‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێیدا ده‌روات سوود به‌خش و گونجاوتر بێت، وه تاوه‌كو مادده‌كانی ئه‌م یاسایه گونجاوتر و وردتربن، ئه‌م یاسایه دانرا...
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | ٢٥
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | ٢٥
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (15)ی رۆژی 27/5/2009 ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009 یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی په‌یمانگه‌كه ئه‌مانه‌یه:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی.دووه‌م: شایاندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی ئه‌وانه كه له‌پله‌ی سێهه‌م و چواره‌من و هێشتا له‌وه‌زیفه‌دان .سێیه‌م: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد‌و، وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراییان.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌نێك سه‌رپه‌رشتیی په‌یمانگه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت. 1- جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ...... سه‌رۆكه.2- گه‌وره‌ترین (كۆنترین) دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه .... جێگره.3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ... ئه‌ندامه.4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادوه‌ری ... ئه‌ندامه.5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادی ... ئه‌ندامه.6- سه‌رۆكی داواكاری گشتی (الادعاء العام) ... ئه‌ندامه.7- عه‌میدێك له‌عه‌میده‌كانی كۆلیجه‌كانی یاسا له‌هه‌رێمدا كه وه‌زیری فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ست نیشانی ده‌كا به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد... ئه‌ندامه.8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد.... ئه‌ندامه و بڕیارده‌ره.9- نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان .... ئه‌ندامه.دووه‌م: ئه‌ركوفه‌رمانی سه‌رۆك، له‌كاتی پێوارییدا (غیاب) ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێگره‌كه‌ی.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات.دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت.چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات.پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات.شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات. هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی.نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه.دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن.سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه.پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت: 1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت.2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت.3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری.4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن.5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ .6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ.7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه.8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت.9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات.10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونهوهیهدا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، لهحوكمهكانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن.مادده‌ی نۆیه‌م: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه وه‌رده‌گیرێن بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران و وه‌زاره‌تی داد دیاری ده‌كرێـن.مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه.سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌دا چ بۆ ئاماده‌كردنی قازی، چ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوو ساڵی ته‌قویمییه.دووه‌م: بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌مادده‌كانی ده‌رس له‌په‌یمانگه‌دا و هه‌ر لێ توێژینه‌وه‌كیش كه قوتابیان ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌ن (100 نمره) داده‌نرێت.سێیه‌م: پله‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌نجا له سه‌ده (50%) به‌مه‌رجێ موعه‌دده‌لی گشتی بۆ هه‌موو مادده و لێ توێژینه‌وه‌كان له شه‌ست له‌سه‌د (60%) كه‌متر نه‌بێت.چواره‌م: (60%) نمره، بۆ هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی مورافه‌عاتی مه‌ده‌نی و ئوسووڵی دادگاییكردنی جه‌زائی تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسین و، (40%)ی تریشی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی قوتابی داده‌نرێ.مادده‌ی دوازدهم: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه.مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ.2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت.دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ.سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ:یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت.مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع.دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كۆتایی ساڵی دووه‌مدا ته‌سنیف ده‌كرێن بۆ قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی به‌پێی پێداویست و به‌پێی نمره و، ئاره‌زوو.مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)هی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات.مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی بیسته‌م له‌م یاسایه، دامه‌زراندنی قازییه‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌بێت، تا ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می په‌یمانگه دادوه‌ری، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆكاری دانانی ئه‌م یاسایهلهبهرئهو په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌بواری به‌كارهێنان و دامه‌زراندنی ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كاندا روویداوه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه یاسای ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌ت ژماره (23)ی ساڵی 2007 ده‌رچووه، كه له‌حه‌قیقه‌تدا به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نرێت له‌ره‌وشی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لهههرێمهدا و، بۆ په‌یداكردنی هاوگونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌دا و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ره‌وشه‌و له‌پێناوی په‌یداكردنی كادێرێكی زۆری خاوه‌ن عیلم و زانست و پیشه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه، وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی كه بتوانن ئیشی سه‌رشانی خۆیان به لێزانی و توانایی و لێهاتوویی ببه‌نه سه‌رو، بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێش بردنی كه‌فائه‌تی ئه‌و قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتییه‌كه هێشتا له‌خزمه‌تدا كارده‌كه‌ن و له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌و ده‌زگا قهزاییانهدا كارده‌كه‌ن و، له‌و ده‌زگا عهدلییانهدا تێده‌كۆشن و، له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و لێهاتوویاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌نسه‌به جۆربه‌جۆره‌كانی قه‌زاوه‌ت به‌ده‌ست بهێنن و، له‌پێناوی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئاستی یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و نیمچه فه‌رمیه‌كاندا له‌هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن وبه‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌وای پارێزه‌رانیش به‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌و ئهمانجانهدا، ئه‌م یاسایه دانرا…...
یاسای ژماره (12) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (12) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی دادبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:38مێژووی بڕیار 21/11/1992بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهمماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری دادی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و یاسایه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ دێنێ بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ری له رێگه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌كارخستنی یاساكان و رێزگرتن له ناوه‌رۆكه‌كانی ده‌قاو ده‌ق به شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌ر به‌خۆی قه‌زا (القچاء) و پارێزگاری كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌لێن و اوه‌رنامه نێو ده‌وڵه‌تی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان پێیانه‌وه هه‌یه.مادده‌ی سێ یه‌م:وه‌زیر سه‌رۆكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی كاره‌كانیدا و له‌وه‌وه بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی سه‌باره‌ت ئه‌ركه‌كاكنی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت گكارو باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرسیاره به‌و مانایانه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێككدێ:1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه ده‌با كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێك دێ:یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ:أ-به‌شی ژمێریاری .ب-به‌شی پێداچوونه‌وه.ج-به‌شی كه‌سان.د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری.دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه پێكدێ:أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری.ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی.ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون كه به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه پێكدێ:أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان.ب-به‌شی سه‌رژمێری. به‌شی دووهمدام و ده‌زگای دادماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد پێكدێ له:1-دادگای مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و دایه‌رانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن.2-ئیدیعای گشتی.3-دیوانی تۆماری یاسایی.4-ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.5-به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌سته‌ی گشتی تۆماری موڵك.دووه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و كاره تایبه‌ته‌كانیان به پێی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان به‌جێ دێنن به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نانكۆك نه‌بن.به‌شی سێ یه‌م: چه‌ند حوكمێكی گشتیماددهی شه‌شه‌م:وه‌زیری دا بۆی هه‌یه هه‌ر دادوه‌رێك له‌گه‌لیاندا دادوه‌ری دادگای ته‌میزیش (انتداب)بكا بۆ دایه‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی حه‌وته‌م:1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر.3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراق سه‌ركه‌وتووانه به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتی یانه‌ی ساوا پێپهری كه تووانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌ست ئه‌نجام دا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌ن نیشتمانی كوردستانی عێراقی لێ هاته كایه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه به دوایدانران به تایبه‌تی ده‌ركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن ژمارە (3)ی ساڵی 1992 كه بڕباری دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمیشی تیادا دراوه، پێویست بوو یاسایه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تی داده دابنرێ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارەی ده‌رهێنان: 12رۆژی ده‌رهێنان: 3/7/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و، له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی نائاسایی ژماره (1)ی رۆژی (2/7/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و صەڵاحییاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ده‌بێت به بڕگه (4)ی مادده‌كه(4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی سێیه‌م هه‌موار ده‌كرێ، بڕگه‌ی دووه‌می ده‌خرێته سه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی ئاراسته كردنی ئیشه‌كانێتی و، هه‌موو بەڕیارو رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و صه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌ری له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركارخراوه‌كانی تردا هه‌مووی هه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ و، وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه ، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و صه‌ڵاحییاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یاسایی و هونه‌ری ئیداری و دارایی و رێكخستندا، به مه‌رجێ دادوه‌ر (حاكم) بووبێ، ماف و سیفه‌تی دادوه‌ریه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌مێنێ و پارێزراوه. مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌ر و ده‌بێ به بڕگه‌ی (2) و، ئه‌م بڕگه (2)وه‌ی ئێستاشی ده‌بێته بڕگه‌ی (3)ی مادده‌كه.2) نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رێك هه‌ڵی ده‌سورێنێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه) | 67
یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه) | 67
یاسای ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری (السلطە القضائیه)به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:44مێژووی بڕیار 28/12/1992بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 7/12/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه)ده‌روازه‌ی یهكهمچهند حوكمێكی گشتیماددهی یه‌كه‌م:دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و جگه له یاسا هیچ سه‌روه‌رێكی تری نییه و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا كه‌سێك ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و كاروباری دادگه‌ری (العداله) وه‌ربدا.مادده‌ی دووه‌م:حوكم به ناوی گه‌له‌وه ده‌رده‌چێی و جێ به‌جێ ده‌كرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:ویلایه‌تی دادگا گشت كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا حكومه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌و حوكم دان له گشت دژكاری (منازعه) و تاونێكدا كاری تایبه‌تی ئه‌وه.مادده‌ی چواره‌م:دادگا بۆی نییه هیچ كام له باسانه ببینێ كه به كار‌و كرداری سه‌روه‌ری (السیاده) داده‌نرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:زمان له دادگاكان‌دا كوری ده‌بێ، به‌ڵام دادگا بۆی هه‌یه به‌هۆی وه‌رگێره وه داوای سوێند دانی گوێ له قسه‌ی دژكاران (الخصوم) و شایه‌ته‌كان بگرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرایی دبێ ته‌نیا له‌و حاله‌تانه دا نه‌بێت كه دادگا خۆی به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی داب و نه‌ریت و پاراستنی رژێمی گشتییه‌وه بڕیار ده‌دا نهێنی بێ به‌ڵام له گشت حاله‌تێكدا راگه‌یاندنی حوكم هه‌ر ده‌بێت له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:1-دادگاكان له كاتی پشوو یاندا كێشه‌كانی شارستانی و باری كه‌سایه‌تی (القچایا المدنیه والاحوال الشخصیه) نابینن ئه‌گه‌ر به‌په‌له نه‌بن و دادبینی (المرافعه) تیتیاندا له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌موزه‌وه هه‌تا رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوولی هه‌ر ساڵێك راده‌گیرێ و كێشه به په‌ه‌له‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری دادوه‌ری ده‌ری ده‌كا دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و پشووه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ له كاتی پێویستیه‌كی زۆردا كه‌م بكاته‌وه.ده‌روازه‌ی دووهمدام و ده‌زگاكانی دادوهریبهشی یهكهمجۆرهكانی دادگاماددهی هه‌شته‌م:دادگای شارستانییه‌كان (المدنیه) پێك دێن له:1-دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز).2-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستیئناف).4-دادگای سه‌ره‌تایی (البدائی).5-دادگای تاون (الجنایات).6- دادگای كه‌تن (الجنح).7- دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداس).8- دادگای كار (العمل).9-دادگای لێكۆلینه‌وه (التحقیق).به‌شی دووهمتایبهتكاریهكانی دادگاكان (اختصاصات المحاكم)لقی یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه (محكمه التمییز)مادده‌ی نۆیه‌م:دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن:أ-ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسای رێگه‌ی یه‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی تری و هه‌موو دداوه‌ره كارگه‌ره‌كانی دادگا كۆده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانی ده‌بینێ:1-ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانه‌وه بۆی ده‌نێردرێ سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌ردانی له بنه‌مایه‌ك كه حوكمێكی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دابێ.2-ئه‌و داوایانه‌ی (الدعاوی)كه حوكمی مردنیان تێدا ده‌رچووه.3-ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و دژكارییه‌ی له حوكم و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه خۆیدا روو ده‌دا.ب-ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یا پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسایی رێگه‌ی به‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌شه له دادوه‌ره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه ده‌بینێ:1-ئه‌و دژكارییه‌ی له جێ به‌جێ كردنی دوو حوكمی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر و له یه‌ك باس‌دا ده‌رچوو بن و به پله‌ی كۆتایی (الدرجه القگعیه) گه‌یشتبن رووده‌دا ئه‌گه‌ر له نێوان دژكاران خۆیان دا بوو یه‌كێكیان له یه‌كێ له دوو حوكمه‌كه‌دا لایه‌ن بوو كه ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی له دوو حوكمه‌كه زاڵ بكا و بڕیاری جێ به‌جێ كردنی بدا. سه‌رۆكی دداگای پێداچوونه‌وه‌ش بۆی هه‌یه تاكاتی ده‌رچوونی بڕیاری پێداچوونه‌وه جێ به‌جێ كردنی هه‌ر دوو حوكمه‌كه رابگرێ.2-ئه‌و دژكارییه‌ی سه‌باره‌ت به تایبه‌تكاری (اختصاص) ی بینینی داوایه‌ك (الدعوی) له نیوان دوو دادگادا روو ده‌دا.3-ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆیانی ره‌وانه ده‌كا و به پێی ئه‌و یاسایه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانی پێ ده‌رچوون له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكاری دادگاران.ج-ده‌سته‌ی شارستانی (الهیئه المدنیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به دااوی شارستانی و بابه‌تی جۆراو جۆره‌كانی تره‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له دادگا و لیژنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.د-ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی به پێی یاسا له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و بابه‌تی كه‌سایه‌تی (المواد الشخصیه) یه‌وه ده‌رده‌چن.ه-ده‌سته‌ی سزایی (الهیئه الجزائیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاریانه‌ی به پێی یاسا سه‌باره‌ت به داوا سزاییه‌كان ده‌رده‌چن.و-ده‌سته‌ی كشتوكاڵ: تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاارنه‌ی له لچژنه‌كانی زه‌وی و ده‌ست به‌سر داگرتنه‌وه ده‌رده‌چن.دووه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزای و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری ده‌كا و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه.سێ یه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی كاتێ ئه‌و حوكمانه ده‌بینێ كه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف) ده‌ركراون، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزایی كاتێ كه به سیفه‌تی ئه‌سڵی حوكم و بڕیاره‌كانی دداگاكانی تاوان (محاكم الجنایات) ده‌بینێ.چواره‌م:أ-ده‌شێ به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی تر پێك بهێنرێت.ب-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كانی پێك دێ و له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دداوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی یازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ.ماده‌ی دوازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه.5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان.6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی.7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه.8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان.دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا.2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا.4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه.5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.لقی دووهمدادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف)مادده‌ی سیازده‌یه‌م:یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری باڵایه بۆ دادگاكانی یه‌ك پارێزگا یا زیاتر و له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر پێك دێ و ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی به‌جێ دێنێ و كه به پێی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: پێك هێنانه‌ی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆر ده‌بێ.1-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.2-دادگای تێهه‌ڵچوونوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك ده‌بێ.سێیه‌م: ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و بڕار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) په‌یوه‌ندی دادگابه‌ك یا زیاتر له دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه دابڕ بكرێ و به یه‌كێكی تریانه‌وه ببه‌سترێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا یه‌كێ له جێگرانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگرانی یا یه‌كێكیان و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێت.دووه‌م: سه‌رۆك ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به به‌یانانامه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیری اداد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ری دهاك و نابێ سه‌رۆك یا ئه‌ندام بگۆردرێن ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر نه‌یخوازێ. مادده‌ی پازده‌یه‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كان جێ به جێ كاری (تنفیژ) و فه‌رمانگه‌كانی دادنووس (الكاتب العدل) و به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ناكامڵان (قاصرین) له ناوچه‌كه‌دا و دابه‌شكردنی كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هێنده‌ی به باش ده‌زانێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدا به یه‌كێ له جێگره‌كانی.مادده‌ی شازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌ه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دداگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی دادوه‌رانی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه پێك دێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبونه‌وه بكا و به بێ ئاماده بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی كۆبوونه‌وه‌ی ساز نابێ.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان توشیان ده‌بن.2-باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان و خشته‌ی كارگه‌رانیان (الملاك) له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه‌یان.3-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ وه.4-چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌مانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌و ئه‌مانه‌ن:1-سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری به‌رێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كار له سنووری ناوچه‌كه‌دا.2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و بۆیشی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای تاوان بكا.4-ناردنی ئه‌و تانوتانه‌ی به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه و پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش به دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم.5-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌ر و قازی و مووچه خۆرانه‌وه.6-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان.7-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی.دووه‌م: دده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا.2-سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا دادگای تاوان.3-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی فایلی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێ بۆ دادگای په‌یوه‌ندیدار.4-چاودێریكردنی ده‌وامی داوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كان.لقی سێ یهمدادگا سه‌ره‌تایی (البداءه)مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگا و قه‌زایه‌كدا دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی یا زیاتر پێك ده‌هێنرێ و ده‌شگونجێ له ناحیه‌كاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆشی هه‌یه تایبه‌تداری شوێنه‌كی (الاختصاص المكانی) بۆ دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك فراوان بكا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:وه‌زیری ددا بۆی هههی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوایه‌ك پێك بهێنێ.مادده‌ی بیسته‌م: دادگای سه‌ره‌تایی به یه‌ك دداوه‌لر كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی به بینینی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی كه به پێی جوكمی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێت.لقی چوارهمدادگای كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه)مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك دا پێك ده‌هێنرێت كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای باری كه‌سایه‌تی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوا پێك بهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی له‌به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه كه به قازه ناوده‌برێت و دادگاكه به پێی یاسا باس و خوازه‌كانی باری كه‌سایه‌تی ده‌بینێ.دووه‌م: دادوه‌ری موسڵمانی دادگای سه‌ره‌تایی به قازی دادگای باری كه‌سایه‌تی دادده‌نرێ ئه‌گه‌ر قازیه‌كی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو.لقی پێنجهمدادگای تاوان (الجنایات)مادده‌ی بیست و چواره‌م:یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا دادگایه‌كی تاوان پێك ده‌هێنرێ و ئه‌و داوا سزاییانه ده‌بینێ كه به پێی حوكمی یاسا بۆی دیاری كراون.دووه‌م: ده‌شێ زیاتر له یه‌ك دادگای تاوان له پارێزگایه‌كادا پێك بهێنرێت كه به به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری داد ره‌ده‌گه‌یه‌نرێت كه تیایدا تایبه‌تكاری حۆره‌كی و شوێنه‌كی (النوعی و المكانی) و مه‌لچبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری ده‌گرێن.سێ یه‌م: ده‌شێ دداگای تاوان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دداگای تاوان وبه‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا كۆ ببێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادگای تاوانی مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر كۆده‌بێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا یه‌كیك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دووی تر له جێگره‌كان یا یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه ده‌بێ پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م دادگای تاوان له پارێزگاكانی تردا به سه‌رۆكایه‌ت جێگری سه‌رۆك ل مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا و دوو دادوه‌ر له پۆله‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت كۆده‌بێته‌وه.سێ یه‌م: ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵی و ئیحتیاته‌كانی دادگای تاوان به به‌یاننامه‌یه‌ك راده‌گه‌ێنرێت كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.لقی شهشهمدادگای كه‌تن (الجنح)مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دادگایه‌كی كه‌تن یا زیاتر له هه‌ر شوێنێكا پێك ده‌عیچنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ و ئه‌و داوایانه ده‌بینێ كه به پێی یایا بۆی دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: دادگای كه‌تن به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه.سێ یه‌م: دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن دادنرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تابیبه‌تی خۆی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دداگای كه‌تن بۆبینینی جۆرێك یا زیاتر له داوا پێك بهێنێ.لقی حهوتهمدادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداپ)مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگای هه‌رزه‌كاران به ده‌سته‌یه‌ك كۆ ده‌بێته‌وه كه به سرۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگای هه‌رزه‌كاران و ئه‌ندامیه‌تی دوو ناوبچیكار (محكم) دبێ به پێی یاسای هه‌رزه‌كاران داوای تاوان ده‌بینێ و حوكمی تێدا ده‌دا.دووه‌م: ناوی سه‌رۆكی ده‌سته و ناوبچیكاره ئه‌سڵی و ئیحتیته‌كان و به به‌یاننامه‌یه‌ك را ده‌گه‌ێنرێ كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پیشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.سێ یه‌م: سه‌رپێچی (مخالفه) و كه‌تن په پێی حوكمی یااسی هه‌رزه‌كاران ته‌نیا له لایه‌ن دادوه‌ری هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌بینرێ. به‌ڵام ده‌شێ له قه‌زا و ناحیه‌كان له لایه‌ن دداوه‌رانی دادگای كه‌تنه‌وه ببینرێ.لقی ههشتهمدادگای كار (العمل)مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده‌هێنرێ.دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه.سێ یه‌م:دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری ئه‌وان.لقی نۆیهمدادگای لێكۆڵینه‌وه (التحقیق)مادده‌ی سی یه‌م:یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوینێكدا پێك ده‌هێنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ به پێی حوكمی یاسا لێده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كرابوو دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی ده‌بێته دداوه‌ری لێكۆلینه‌وه.دووه‌م: وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هههیه دادگای لێكۆلینه‌وه ب جۆرێك یا بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له تاوان ته‌رخان بكا.سێ یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ران بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانێك یان چه‌ند تاوانێكی دیاری كرا‌و پێك بێنێ و ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێ.ده‌روازه‌ی سێ یهمخزمهتی دادوه‌ری (الخدمه القچائیه)به‌شی یهكهمئهنجومهنی دادوه‌ری (مجلس القچاء)مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م:أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5"ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده‌نه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا.دووه‌م:ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده‌بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن.سێ یه‌م:ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.مادده‌ی سی ودووه‌م:ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌زاره‌ت وپێشكه‌شكردنی تێبینی له باره‌یه‌وه.2- لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی وه‌زیر بۆیانی ده‌نێرێ.3-تێروانینی پله‌به‌رزی و گواستنه‌وه‌و به‌خواستندان(الترفیع والنقل والاعاره)ی دادوه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و ره‌فتارو لێهاتووییان و سه‌رپه‌رشتی كردنی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری (استقلال القچاء)."5" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (10) له رۆژی 3/5/1994 تایبه‌ت به یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 (یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992.4-ده‌ركردنی بڕیاری پاڵاوتنی ئه‌وانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان به‌دادوه‌ر تێدایه و ئه‌گه‌ر داواكارانی دامه‌زراندن پتر له پێویست بوون ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن ده‌یانخاته به‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و ئه‌وسا بڕیاری پاڵاوتنی سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌دا.5-لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی (لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران)ەوه له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ كه ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێكدا له ئه‌ندامانی خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ و ئیشی تێڕوانینی كاروباری دابینكردنی ڕێك و پێكی (الامور الانچباگیه)ی دادوه‌ران ده‌بێ و بڕیاری لیژنه‌كه‌ش ده‌شێ له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیر و ئه‌و دادوه‌ره‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی یه‌وه تانووتی لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ئیتر بنبڕ (بات) ده‌بێ.به‌شی دووهمدامهزراندنی دادوه‌ران (تعیین الحكام)مادده‌ی سی و سێ یه‌م:ئه‌وه‌ی به‌دادوه‌ر داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابن:1ـ عێراقی بێ و زمانی كوردی بزانێ و ئه‌هلی یه‌تی مه‌ده‌نی ته‌واوی هه‌بێ.2ـ ته‌مه‌نی له سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن هاوسه‌ر بێ.3ـ حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ئاسایی یان كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف.4ـ ره‌وشتی جوان بێ و ناوبانگی باش بێ و ده‌ستپاك و بێ لایه‌ن ناسرابێ.5ـ مه‌رجه‌كانی رێك وپێكی جه‌سته‌ی تێدابن و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێ.6ـ باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسادا یان ئه‌وه‌ی هاوتای بێ وه‌رگرتبێ.7ـ أ ـ دوای ده‌رچوونی له كۆلیجی یاسا یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ساڵ پارێزه‌ری یا وه‌زیفه‌یه‌كی شێوه دادوه‌ری كردبێ یا له په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌رچووبێ. ب ـ ماوه‌ی كاركردنی له‌و وه‌زیفانه‌ی بڕگه‌ی (أ) دا پێنج ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری له یاسادا وه‌رگرتبێ و سێ ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه له‌دكتۆرای وه‌رگرتبێ ئیتر ئه‌و كاركردنه‌ی له پێش وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌كه‌دا بووبێ یا له‌دوای. ج ـ ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی له‌بڕگه‌ی (أ)دایه بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له یه‌ك ده‌درێن. د ـ ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به نووسین بێ یا به‌ده‌می سه‌ركه‌وتووبێ.مادده‌ی سی و چواره‌م:1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه‌كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره‌ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته‌ی خزمه‌ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده‌بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره‌كه كاری تێدا ده‌كا.دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره‌كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده‌م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:1 ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان جێگرانی سه‌رۆك یا پێشینترین دادوه‌رانیدا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته دادوه‌ریه‌كه‌ی له بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بوو.2 ـ جێگری سه‌رۆك له نێوان دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه دا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌ی له بیست و دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوو.3 ـ دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له‌وانه‌ی پۆلی یه‌كه‌م یا له‌وانه داده‌مه‌زرێنرێ كه ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌یان له بیست ساڵ كه‌متر نییه.4ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كه‌ی و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێنرێت.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: پله (درجه) و مووچه‌ی دادوه‌ران و زیاده‌ی ساڵانه و پله‌به‌رزیان (العلاوه والترفیع) به‌م جۆره ده‌بێ:پله سنووری مووچه به دینار زیاده ماوه‌ی پله بهرزیـــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــأ 520 ـ 590 14 ــــــــــــــــــــــب 460 ـ 500 12 5 ساڵج 380 ـ 435 10 5 ساڵد 310 ـ 370 8 5 ساڵدووهم:أ ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه و سه‌ر مووچه (مخصصات)ی وه‌زیری ده‌درێتێ.ب ـ مووچه‌ی جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه (1000) دینار ده‌بێ. سێ یه‌م: دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌ت ته‌واو ده‌كا زیاده‌یه‌كی ساڵانه‌ی له‌خۆوه (تلقائی)ی له راده‌ی خواره‌وه (الحد الادنی) بۆ ڕاده‌ی سه‌ره‌وه (الحد الاقصی)ی هه‌ر پله‌یه‌كی به‌و پێ یه‌ی له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دایه ده‌درێتێ.چواره‌م:أ ـ دادوه‌ران و له‌گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌رانی ئه‌م سه‌رمووچه دادوه‌ری یانه وه‌رده‌گرن:مووچه له‌قه‌زاوناحیه‌كان دا له‌مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانداـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ520 ـ 590 80% ی مووچه 70% ی مووچه460 ـ 500 90% ی مووچه 80% ی مووچه310 ـ 435 100% ی مووچه 90% ی مووچهب ـ مه‌رجه ئه‌وانه‌ی سه‌رمووچه به پێی رێژه‌كانی بڕگه‌ی (أ) وه‌رده‌گرن له شوێنی كاره‌كانیاندا نیشته‌جێ بون و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مترین رێژه‌ی ئه‌و سه‌ر مووچه‌یه‌ی نێوان شوێنی كاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.پێنجه‌م:أ ـ دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌ره‌كانی و داواكاره گشتی یه‌كان (المدعون العامون) و جێگره‌كانیان (300) سێ سه‌د دینار وه‌ك سه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه (مقگوع) له‌بری كرێ خانوو وه‌رده‌گرن.ب ـ ئه‌گه‌ر دادوه‌ر چووه خانوویه‌كی میری یه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه وه‌ك كرێ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه.ج ـ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا خانووی خۆی هه‌بێ یا ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا نیشته‌جێ نابێ له‌سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو بێ به‌ش ده‌كرێ.شه‌شه‌م:دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی داواكارانی گشتی و جێگره‌كانیان ئه‌م سه‌رمووچه بڕایه‌وانه وه‌رده‌گرن:أ ـ پۆلی یه‌كه‌م 1000 هه‌زار دینارب ـ پۆلی دووه‌م 800 هه‌شت سه‌د دینارج ـ پۆلی سێ یه‌م 600 شه‌ش سه‌د دینارد ـ پۆلی چواره‌م 400 چوار سه‌د دینارحهوتهم: سه‌رۆكی داوای گشتی و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی تۆماركاره یاساییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتكارانی داد ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بوون ئه‌و سه‌ر مووچه دادوه‌ره‌ی و سه‌ر مووچه بڕاوه‌وه‌ی كرێی خانویان ده‌درێتێ كه له‌م مادده‌یه‌دا هه‌ن.هه‌شته‌م:سه‌ر مووچه‌ی دادوه‌ری و سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو یا ئه‌و سه‌ر مووچه‌ی بڕایه‌وانه‌ی به پێی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێن ناكه‌ونه به‌ر حوكمی هیچ یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن.به‌شی سێ یهمپلهبهرزی و پۆله‌به‌رزی دادوه‌ران(ترفیع الحكام وترقیتهم)مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به‌رزده‌كرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ر دادوه‌رێكدا راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد له‌باره‌ی لێهاتوویی و هه‌ڵسوراندنی كاره‌كه‌یه‌وه به باشی و رای وه‌زاره‌تی داد له‌باره‌ی ره‌وشت و ره‌فتاری یه‌وه ره‌چاو ده‌كا.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر بۆی سه‌لماند ئه‌و دادوه‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی لێهاتووه بڕیاری بۆ ده‌دا و وه‌زاره‌تی داد فه‌رمانی بۆ ده‌رده‌كا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ بۆ زیاتر له‌یه‌ك جاریش دوابخا ئه‌گه‌ر وای بۆچوو كه شیاوی نییه.پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك زیاتر له دووجاری یه‌ك له دوای یه‌ك له هه‌مان پله‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی دواخرا ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی به خزمه‌تی بهێنرێ یا بگوێزرێته‌وه بۆ كارێكی شارستانی (مه‌ده‌نی).مادده‌ی سی و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: پۆله‌كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره ده‌بێ:پۆل مووچه به دینارـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــیهكهم 520 ـ 590دووه‌م 460 ـ500سێیه‌م 380 ـ435چواره‌م 310 ـ370دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كرێته‌وه به‌مه‌رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ڕاده‌ی هه‌ره‌نزمی ئه‌و پۆله‌ی بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله‌به‌رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره‌ی لێهاتوویی دادوه‌ره‌كه و شیانی بۆ پله‌به‌رزی وه‌ربگرێ.چواره‌م: وه‌زاره‌تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره‌كه بۆ پله‌به‌رزیپشت ده‌به‌ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته‌كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته‌كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره‌كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا دهربڕیوون و ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله‌به‌رزی بۆ ده‌رده‌كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا.به‌شی چوارهمپلهكانی دادوه‌ری (المناصب القچائیه)مادده‌ی چله‌م:یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده‌مه‌زرێنرێ.سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ:أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره یاساییه‌كان.ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد.و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی.ز ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد.چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه‌زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:پێشینتره‌یی (القدم)ی دادوه‌ران به‌پێی پایه و پله و ڕۆژی دامه‌زراندنیان ده‌بێ و ئه‌گه‌ر چونییه‌كی تێكه‌وت پێشینترین به‌و جۆره ده‌بێ كه وه‌زیری داد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا.به‌شی پێنجهمموڵهت و مافی خانه‌نشینی (الاجازات والحقوق التقاعدیه)مادده‌ی چل و دووه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه‌تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه.دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته‌كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره.سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بۆی هه‌ڵده‌گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه‌رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.چواره‌م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی پێشووی دا بوونه‌ته مافی خۆی بۆی هه‌ڵده‌گیرێن.مادده‌ی چل و سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یا ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به مووچه‌ی ته‌واو بۆ تایبه‌تكاری (تخصص) له باسێكدا كه په‌یوه‌ندی به‌كارمه‌ندیی دادوه‌ری و دادگه‌ری و وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر و دكتۆراوه هه‌بێ به‌و دادوه‌ره بدا كه‌سێ ساڵی له‌بواری دادوه‌ریدا به‌سه‌ربردبێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه پێ بدا.دووه‌م: ده‌شێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا و هه‌ر له‌و باساندا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوبراون بۆ دووه‌م جار مۆڵه‌تی خوێندن بدرێ به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنی ته‌واو كرد و باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری وه‌رگرت ئه‌ویش دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاركردنیه‌وه له فرمانه‌كه‌ی داوهزیری داد بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه به‌م مۆڵه‌ته‌ش بدا.سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر به‌وانه نادرێ كه ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و به‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌ربگرن له چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕیبوون.چواره‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ری داده‌نرێ و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی (قدم) دوو ساڵه و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌یماجستیر وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پله‌به‌رزی و زیاده‌ی ساڵانه‌ی ده‌درێتێ.مادده‌ی چل و چواره‌م:1/دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه‌رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن.2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌رهه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن.3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ.4/ئه‌و دادوه‌ره‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:دادوه‌ر بۆی هه‌یه هر كاتێ ئاره‌زووی كرد واز له كاربهێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده‌مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده‌ست نادات كه ماویه‌تی.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:ئه‌و داوایانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه دێنه كایه‌وه له‌لای لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌كرێن و بڕیاره‌كانی له‌م دادوایانه‌دا ده‌شێ له‌لایه‌ن وه‌یزیری داد و ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووتیان لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕده‌بێ.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه‌تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده‌كرێن به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.به‌شی شهشهمگواستنهوهو سپاردن (النقل والانتداب)مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م:أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه.ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه‌رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته‌كه ده‌یانداتێ.دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ.سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی چل و نۆیه‌م:گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ.به‌شی حهوتهمئهركهكانی دادوهرماددهی په‌نجایه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ:1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه.2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ.3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ.4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا.5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ.دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م:نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.به‌شی ههشتهمسهرپهرشتی كردنی ئیشی دادوه‌ران وكاروباری رێك وپێكیلقی یهكهمسهرپهرشتی كردنی دادوهرانماددهی په‌نجا ودووه‌م:یه‌كه‌م:أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ.ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا.ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا.دووه‌م:أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ.ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن.دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون.سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ.چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.لقی دووهمكاروباری دابینكردنی رێك و پێكی (الانضباط)مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م:لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا:یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه.سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت.مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه‌خزمه‌تی دادوه‌ری پۆلی چواره‌م به بڕیارێكی هۆدار به‌وه‌ی به كه‌ڵكی دادوه‌ری نایه‌ت و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی پێ بێنێ یا بیگوێزێته‌وه بۆ فرمانێكی شارستانی (مدنی).دووه‌م: ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه كۆتایی به خزمه‌تی ده‌هێنرێ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دادوه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ فرمانێكی شارستانیدا دابمه‌زرێنرێ.مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م:یه‌كه‌م: داوای رێك وپێكی (الدعوی الانچباگیه) دژ به دادوه‌ر و سپاردنی به لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران به بڕیاری وه‌زیری داد ده‌كرێ و ده‌بێ ئه‌و رووداوه باس بكا كه دراوه‌ته پاڵی و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش پشتگیری لێ ده‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌درێ به هه‌ردوولا دادوه‌ره‌كه و داواكاری گشتی.دووه‌م:أ/ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ان له كاتی بینینی دا وا كه دیاری ده‌كا و به‌وه‌زیری داد وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ.ب/ دادگایی كردن به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یا هه‌ر یه‌كێ له‌و داواكاره گشتییه‌كان كه له بڕی خۆی ده‌ینێرێ و دادوه‌ره‌كه كه ده‌بێ خودی خۆی ئاماده‌ی ببێ ده‌كرێ و بۆشی هه‌یه پارێزه‌ری له‌گه‌ڵدا بێ.د/لیژه‌ن بۆی هه‌یه به‌خودی خۆی هه‌رچی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به باش ده‌زانێ بیكا.ه/ لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆلینه‌وه و گوێ گرتن له قسه‌ی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و داواكاری گشتی و به‌رگری دادوه‌ره‌كه بیروڕای خۆی له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌بڕێ و بڕیاره‌كه‌شی به وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ.و/ لیژنه له هه‌ڵسووراندنی كاره‌كه‌یدا په‌یڕه‌وی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كا كه یاسای ئوسوڵی دادگایی كردنی سزاییدا هه‌ن.مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ.دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ.سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م:وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی راگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووت له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران بده‌ن و ده‌سته‌ی فراوانیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری وه‌زیری داد ونوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكا بۆ گوێ گرتن له قسه‌یان و ئه‌وسا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا گۆڕینی ده‌دا و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕ (بات) ده‌بێ.ده‌روازه‌ی چوارهمچهند حوكمێكی جۆراوجۆرماددهی شه‌سته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگایه‌ك یا سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو یا شوێنی فرمانه‌كه‌ی چۆڵ بوو یا هه‌ر كۆسپێك رێگه‌ی چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی لێ گرت پێشترینی جێگرانی یا ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كا.دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ك دادوه‌ر له یه‌ك دادگا هه‌بن پێشترینیان به‌رپرسیار ده‌بێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئیش و كار له نێوانیادا و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌یه‌كێكی تر دیاری بكا.مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:نابێ دادوه‌ر به بێ ڕێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه بگیرێ یا هیچ كردارێكی سزایی له دژی بكرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی كردنی تاوانێكدا نه‌بێ كه ده‌م و ده‌ست لێی ببینرێ.مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م:1-له‌سه‌ر پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه به پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فه‌رمانێكی هه‌رێمی ده‌رده‌كرێ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی پێش ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (36)ی ئه‌م یاسایه‌یان تێدایه تا به پێی به‌ڵێننامه (عقد) له نێواندا ببنه ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی خۆیان به‌نووسین.2-ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ دادوه‌ری سێ ساڵ ده‌بێ و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه پێشنیاز بكا كه پێشتر كۆتایی به خزمه‌ته‌كه‌یان بهێنرێ.3-هه‌ریه‌كێ له‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێته‌وه مانگانه (1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریان وه‌ك سه‌رمووچه‌یه‌كی دابڕ (مخصصات مقگوعه) ده‌درێتێ.مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م:وه‌ختێ ده‌وام كردن له دادگاكان‌دا به پێی وه‌رزه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی ده‌وام كردن ڕۆژانه له پێنج سه‌عات كه‌متر نه‌بێ و ده‌شكرێ وه‌ختێكی تایبه‌تی ده‌وامكردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان دیاری بكرێ به مه‌رجێ له چوار سه‌عات كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م:وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمای بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهدوای پێكهاتنی وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمدا و ده‌ركردنی یاساكه‌ی ده‌بوو یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ربكرێ كه دام و ده‌زگاكانی دادگاكان و بنیاتنانی ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری پێشكه‌وتوو دیاری بكا كه بتوانێ بچێته ژێر بارییه‌وه ڕۆڵی خۆی له‌سه‌پاندنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادگه‌ری ببینێ به‌شێوه‌یه‌ك كه له گیانی بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌رییه‌وه هه‌ڵقوڵا بێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م یاسایه ده‌كرا....