أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت: 1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت. 2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت. 3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری. 4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن. 5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ . 6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ. 7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه. 8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت. 9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات. 10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، له‌حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌دا چ بۆ ئاماده‌كردنی قازی، چ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوو ساڵی ته‌قویمییه. دووه‌م: بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌مادده‌كانی ده‌رس له‌په‌یمانگه‌دا و هه‌ر لێ توێژینه‌وه‌كیش كه قوتابیان ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌ن (100 نمره) داده‌نرێت. سێیه‌م: پله‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌نجا له سه‌ده (50%) به‌مه‌رجێ موعه‌دده‌لی گشتی بۆ هه‌موو مادده و لێ توێژینه‌وه‌كان له شه‌ست له‌سه‌د (60%) كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: (60%) نمره، بۆ هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی مورافه‌عاتی مه‌ده‌نی و ئوسووڵی دادگاییكردنی جه‌زائی تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسین و، (40%)ی تریشی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی قوتابی داده‌نرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه وه‌رده‌گیرێن بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران و وه‌زاره‌تی داد دیاری ده‌كرێـن.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ: یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كۆتایی ساڵی دووه‌مدا ته‌سنیف ده‌كرێن بۆ قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی به‌پێی پێداویست و به‌پێی نمره و، ئاره‌زوو.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی بیسته‌م له‌م یاسایه، دامه‌زراندنی قازییه‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌بێت، تا ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می په‌یمانگه دادوه‌ری، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)ه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات. دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت. چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات. پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات. شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات. هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی. نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ. ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه. پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.