یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ژماره (30)ی ڕۆژی (2/7/2007) بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا : یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه.چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت.شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت. (ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت) مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م : پاراستن و زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریی كردن لێی و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی.دووه‌م : پاراستنی كیانی سیاسی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمه دیموكراتییه‌كه‌ی و پارێزگارێكردن له ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی.سێیه‌م : پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌رگری كردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق به پێی ده‌ستوری فیدڕاڵی و ده‌ستووری هه‌رێم و بیرخه‌ره‌وه‌ی له یه‌كگه‌یشتنی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئه‌منیه‌كان و كاره‌سات و به‌شداریكردن له‌كاتی پێویست له جه‌نگ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و له عیراقیشدا به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كردن له‌گه‌لأ حوكمه‌تی فیدرالأ دا.چواره‌م: دامه‌زراندنی پێكهاته‌و یه‌كه‌ی نیزامی سه‌ربازی و مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر هه‌موو هونه‌رێكی جه‌نگ وفێركردنی زانستییه نوێیه‌كان، تاكو شیاو بن بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان.پێنجه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی و پۆلێنه‌كانی و شێوازی پێدانی هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی هونه‌ری و په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان له مه‌یدانی جه‌نگدا.شه‌شه‌م: دابین كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نیشته‌جێ كردن و چه‌كداركردن و ته‌موین و گواستنه‌وه و خۆراك و مووچه وكاروباری دارایی و ژمێریاری وئاستی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی وخزمه‌تگوزاری دیكه بۆ هێزه‌كان هه‌یه. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدی:یه‌كه‌م : وه‌زیر : به‌رپرسی یه‌كه‌مه له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی وله‌ویشه‌وه فه‌رمان و رێنمایی ده‌رده‌چن له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو كاروباری سه‌ربازی و هونه‌ری و دارایی و كارگیریی و رێكخستنه‌وه هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره لێی و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی به فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تدا بدات، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆری خۆی.دووه‌م : وه‌كیل وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت بۆی ده‌سنیشان كراوه یان ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كا.سێیه‌م: ئه‌میندارێتی گشتی: ئه‌میندارێكی گشتی (به پله‌ی تایبه‌تی) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك بۆ راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و جه‌نگاوه‌ران و یاسایی وشارستانی یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كانءكڕیاری وچه‌كداركردن وكه‌ڵءپه‌ل پێدان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان ءخۆبه‌خشكه‌ران.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنء ڕۆشنبیریء هۆشیاریی نیشتیمانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌و چاودێری خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی).فه‌رمانگه‌ی یاسایی.دادگا سه‌ربازیه‌كان.چواره‌م: پشكێنه‌ریه‌تی گشتی: ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له (لیواء) كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێته (پشكێنه‌ری گشتی) و كاره‌كه‌یش پشكنین و به‌دوا داچوونی ده‌زگا و پێكهاته‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و باری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی و پیاده‌كردنی ئه‌وفه‌رمان و رێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون و ئه‌مه‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌وری و ناده‌وری ده‌بێت بۆ وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و په‌ره‌پێدان.پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاره‌كه‌یشی ئه‌نجامدانی هه‌موو پێویستییه‌كه له باره‌ی وردبینی و چاودێری كاروباری دارایی و به‌دوا داچوون و پیاده‌كردنی رێنمایی وبنچینه‌ی دارایی وژمیریارییه له وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی گرتنی سه‌رپێچیه داراییه‌كانه.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان: كاره‌كه‌ی دروستكردن و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌لأ ده‌زگاو لایه‌نه شارستانی و سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان: ئه‌فسه‌رێكی ڕوكن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له لیوا كه‌متر نه‌بێ و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی پسپۆڕی سه‌ربازی له وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ وله‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه پێی سپێردراوه دوو یاریده‌ده‌ر له ده‌سته‌ی ئه‌ركان (ئۆپڕاسیۆنه‌كان) و( كارگێریی و میره) یارمه‌تی ده‌ده‌ن وئه‌م ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی و پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی به‌ند ده‌بن:1- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ونوێكردنه‌وه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و باوه‌ڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌یاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆله‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاریه‌كانی سه‌ربازییه‌كان.2- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بو كارگیریی ومیره:أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگیریی.ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی میره.ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی.د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عینه و عه‌مباره مه‌ڵبه‌ندییه‌كان.ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی سه‌ربازیی.و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه سه‌ربازییه‌كان.ز- فه‌رمانده‌یی شوێنه‌كان(مواقع).هه‌شته‌م: پێكهاته‌كانی نیزامی زێره‌ڤانی هه‌رێم: به پێڕه و رێك ده‌خرێن.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری: كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی دابین كردنی ئاسایشی باره‌گه و پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری مه‌یدانی وستراتیژی وهه‌ڵسه‌نگاندنیان و دا زانیان له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه وپكهاته‌كانی وباره‌گا باڵاكانی په‌یوه‌ندیداره.ده‌یه‌م: سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ده‌گ: كاروباره‌كه‌ی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێ.یازدهم: ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:وه‌زیر: سه‌رۆكه.بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.ئه‌مینداری گشتی: ئه‌ندامه.سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان: ئه‌ندامه.به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی: ئه‌ندامه.پشكێنه‌ری گشتی: ئه‌ندامه.فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گ: ئه‌ندامه.وه‌زیر بۆی هه‌یه پشت به راوێژكار و شاره‌زایان له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.مادده‌ی پێنجه‌م :وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به پێی یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان دهبێتماددهی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یا خود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق هۆیه‌كانی دهركردنیلهبهر پێویستی هه‌رێم بۆ هێزێكی نیزامی بۆ پاراستنی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی ودابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پاڵپشتی و به‌شداری كردن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی فیدرالأ له كاتی پێویستدا، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2022 یاساى چەك لە هەرێمی كوردستان - عێراق | 25
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2022 یاساى چەك لە هەرێمی كوردستان - عێراق | 25
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (1)ی ڕۆژی 1/3/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2022یاساى چەك لە هەرێمی كوردستان - عێراقماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، زاراوە و دەستەواژەكانی خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم: وەزارەت: وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.چوارەم: وەزیر: وەزیرى ناوخۆى هەرێم.پێنجەم: چـەکـى ئاگـرین: دەمانـچـە و تـفـەنـگى ئالـى ڕێـژنـەکـار، کـە قـەبـارەى فـیـشەکـى لـە (7,62 × 39) ملم زیاتر نەبێت، و بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە موڵەتى پێدرابێت دەگرێتەوە، جگە لەو دەمانچانەى لە یاریە وەرزشیەکاندا بەکاردەهێنرێن و دەنگێک بۆ دەستپێکردنى یارییەکە دروستدەکەن.شەشەم :چەکى جەنگى: چەکى بەکارهێنراو لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، جگە لە وانەى لە بڕگەى (پێنجەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتوون، دەگرێتەوە.حەوتەم: تفاق (عتاد): گوللە و فیشەکى بەکارهاتوو لە چەکى ئاگرین و هەر پارچەیەک لە پارچەکانى، دەگرێتەوە.هەشتەم: تفاقی جەنگى: زەخیرەى بەکارهاتوو لە چەکى جەنگى و هەرپارچەیەک لە پارچەکانى، دەگرێتەوە .نۆیەم: چەکى هێمایى: ئەو چەکەى بەبێ تفاق، بۆ جوانى، یادگارى یان وەک سیمبول هەڵدەگیرێت، لە نێویاندا چەکى وەقفکراو یان ئەوانەى لە شوێنە پیرۆزەکان و مۆزەخانە گشتییەکان یان تایبەتەکاندا، هەڵدەگیرێن.دەیەم: دەسەڵاتی مۆڵەتدان: وەزیر، یان هەر کەسێک کە بۆ پێدانى ئەو مۆڵەتانەى لەم یاسایەدا هاتوون، ڕایدەسپێرێت.یازدەیەم: مۆڵەت: ئەو ڕێگەپێدانەى کە بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەدرێت .مادده‌ی (2) یەکەم: هاوردەكردن یان هەناردەكرن، دەستداریی، ژێردەستبوون، هەڵگرتن، دروستكردن، چاككردنەوە، گواستنەوە، ڕادەستكردن، وەرگرتن یان بازگانی پێوەكردنی چەكی جەنگی، تفاق یان پارچەكانی، تەنها بە ڕێگەپێدانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە، بۆ پێداویستی دەزگاكانیان، دەبێت.دووەم: هاوردەكردن، دەستداریی، ژێردەستبوون، هەڵگرتن، دروستكردن، چاككردنەوە، فرۆشتن، گواستنەوە، ڕادەستكردن، وەرگرتنی یان بازرگانی پێوەكردنی چەكی پێدەنگ، تفاق یان پارچەكانی، قەدەغەیە.مادده‌ی (3)یەکەم: دەستداریى، هەڵگرتن، فرۆشتن، دەستاودەست پێکردن یان چاککردنەوەى چەکى ئاگرین تەنها بە مۆڵەت دەبێت.دووەم:کردنەوەى شوێنى تایبەت بە كڕین و فرۆشتن یان چاککردنەوەى چەکى ئاگرین و پارچە و تفاقیان، ئەوانەى موڵكی هاوڵاتیانن و لە ناوخۆدا هەن، تەنها بە موڵەت دەبێت.مۆڵەتدار و بە دەستداریی یان هەڵگرتنى چەکى ئاگرین، مافى هەیە چەکە مۆڵەتپێدراوەکەى لەو شوێنەى کە لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە بۆ فرۆشتن بخاتەڕوو.مادده‌ی (4)یەکەم: جۆرەکانى مۆڵەت:مۆڵەتى دەستداریى چەکى ئاگرین و تفاقی.مۆڵەتى هەڵگرتنى چەکى ئاگرین و تفاقی.مۆڵەتى چاککردنەوەى چەکى ئاگرین .مۆڵەتى کردنەوەى شوێنى كڕین و فرۆشتنى چەکى ئاگرین و تفاقی.دووەم: ئەو مۆڵەتانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتوون:-تەنها ئەو کەسەى کە بەناویەوە دەرچووە بەکاریدەهینێت.بۆماوەى (1) یەک ساڵ بەرکاردەبێت، جگە لە مۆڵەتی هاتوو لە خاڵی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە كە بۆ ماوەی (2) دوو ساڵە.بۆ ڕەسمى هاتوو لە خشتەى هاوپێچى ئەم یاسایەدا، ملکەچ دەبن.سێیەم: مۆڵەتەکانى هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە و ڕێکارەکانى پێدانیان بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێن کە لەلایەن وەزیرەوە دەردەچێت.مادده‌ی (5)یەکەم: دەسەڵاتى مۆڵەتدان، مۆڵەتى دەستداریی یان هەڵگرتنى چەکى ئاگرین و تفاقی دەدات، لە دواى هەبوونى ئەم مەرجانەى خوارەوە لەکەسى داواکاردا:-عێراقی بێت و دانیشتووى هەرێم بێت. تەمەنى لە (21) بیست و یەک ساڵ کەمتر نەبێت. ڕەوشت چاک و ناوبانگ و ڕەفتار باش بێت. بە جینایەتێکى ناسیاسی یان کەتنێکى ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت. لە ڕووى جەستەیى و عەقڵى و دەروونیەوە شیاوى دەستداریی و هەڵگرتنى چەک بێت، ئەمەش بە ڕاپۆرتێک لەلایەن لیژنەیەکى پزیشکى فەرمییەوە پشتڕاستکرابێتەوە. لە ڕووى تەکنیکیەوە بۆ هەڵگرتنى چەکى ئاگرین شیاوبێت، بەپێى تاقیکردنەوەیەک کە دەسەڵاتى مۆڵەتدان دیاریدەکات. چەکەکەى بەشێوەیەکى ڕەوا دەستخستبێت و پاساوێکى ڕەوای بۆ دەستداریی و هەڵگرتنى چەک هەبێت.دووەم: داواکاری نوێکردنەوەى مۆڵەت لە ماوەى (30)سى ڕۆژ بەر لە ڕێکەوتى بەسەرچوونى، پێشکەش بە دەسەڵاتى مۆڵەتدان دەکرێت.سێیەم: دەسەڵاتى مۆڵەتدان دەتوانێت هەردوو مۆڵەتى دەستداریى و هەڵگرتنى دەمانجە و تفەنگ بداتە یەک کەس .چوارەم: وەزیر جۆر و بڕى تفاقى ڕێگەپێدراو بە ڕێنماییەک دیاریدەکات.مادده‌ی (6)یەکەم: موڵەتى چەکى ئاگرین لەم بارانەى خوارەوەدا بە هەڵوەشاوە دادەندرێت:مردنى خاوەن مۆڵەت .لەدەستدانى یەکێک لەو مەرجانەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا هاتوون.دەرچوونى بڕیارێک لە دادگاى تایبەتمەند بە دەست بەسەرداگرتنى چەکە ئاگرینەکە.دەرچوونى چەکە ئاگرینەکە وتفاقەکەى لە دەستداریی کەسى مۆڵەتدراو بۆ کەسێکى دیکەى مۆڵەتدراو.دووەم:پێویستە لەسەر کەسى مۆڵەتدراو، لە حاڵەتى هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتەکەیدا، چەکەکەى ڕادەستى نزیکترین بنکەى پۆلیس لە شوێنى نیشتەجێبوونى بکات، بەرامبەر وەرگرتنى پسوولەیەکى فەرمى.ئەو کەسەى موڵەتەکەى هەڵدەوشێتەوە، دەتوانێت لە ماوەى (180) سەد و هەشتا ڕۆژدا، ڕەفتار بە چەک و تفاقەکەى بکات، بە فرۆشتن بێت یان بە هەر ڕەفتارێکى دیكەی یاسایى.لە دواى کۆتایى هاتنى ئەو ماوەیەى کە لە خاڵى (2)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە، دەسەڵاتى مۆڵەتدان مافی هەیە چەک و تفاقەکە بۆ بەرژەوەندى دەستدارەکەى بەپێى حوکمەکانى یاسا بفرۆشێت، و بڕى بەرامبەرەکەى ڕادەست بکاتەوە.سێیەم: لە دواى مردنى مۆڵەتدراو ئەوا:-پێویستە میراتگرانى یان ئەوانەى شوێنی دەگرنەوە، مۆڵەتەکە بە مەبەستى ئاماژەلەسەرکردن لەسەرى ڕادەستى دەسەڵاتى مۆڵەتدان بکەن، و ئەو ڕێکارانەى لە هەردوو خاڵی (1 ، 2)ى بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتوون، جێبەجێ بکەن.دەسەڵاتى مۆڵەتدان لە بارى فرۆشتنى چەکەکەدا، بڕی بەرامبەرەكەی بۆ دادگاى تایبەتمەند دەنێرێت، بە مەبەستى پاکتاوکردن و دابەشکردنى لەسەر کەسانى شایستە.مادده‌ی (7)یەکەم: ئەم کەسانەى لاى خوارەوە لە مۆڵەتى دەستداریی و هەڵگرتنى چەکى ئاگرین و تفاقەکەى بەدەردەکرێن:-سەرۆکى هەرێم وجێگرەکانى .سەرۆکى پەرلەمان و جێگرەکەى وسکرتێر و ئەندامانى پەرلەمان .سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و جێگرەکەى و وەزیرەکان و ئەوانەى لەپلەى ئەواندان.سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەریى و دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى و لێکوڵەرە دادوەرییەکان.ئەندامانى هەردوو نێردەى دیبلۆماسى و قونسوڵگەریی، ئەوانەى کە لە عێراق و هەرێم کاردەکەن، بەپێى ڕێساى مامەڵەى هاوشێوە.فەرمانبەرانى پلە تایبەت و سەرۆکى یەکە کارگێڕییەکان .دووەم: ئەوانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتوون مافی دەستداریى و هەڵگرتنى چەکیان لە دواى خانەنشینکردنیان دەمێنێت، بەو مەرجەى بەڵگەنامەیەکى بێ بەرامبەریان بۆ ڕێکبخرێت هەتا لە ژیاندا ماون. مادده‌ی (8)یەکەم: ئەفسەر و کارمەندى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، و ئەفسەر و پێشمەرگە لە وەزارەتى پێشمەرگە، لە کاتى ئەرک و فەرماندا، دەتوانن چەکى ئاگرین و تفاق دەستدار بکەن یان هەڵبگرن.دووەم: پێویستە کارمەندى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و پێشمەرگە، لە دواى کۆتایى هاتنى ئەرکەکانیان، چەکەکانیان ڕادەستى شوێنى هەڵگرتنیان (جبەخانە) بکەن.مادده‌ی (9)یەکەم: ئەگەر مۆڵەتدراو بە دەستداریی و هەڵگرتنى چەکى ئاگرین، هەواڵی بزربوون یان لەناوچوونى مۆڵەتەکەى یان بزربوونى ئەو چەکەى مۆڵەتەکەى پێدراوە، بدات، ئەوا پێویستە دەسەڵاتى مۆڵەتدان داوا لە پۆلیس بکات لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدات.دووەم: ئەگەر بزربوون یان لە ناوچوونى مۆڵەت سەلمێندرا، ئەوا مۆڵەتێکى نوێ دەدرێتە خاوەنەكەی وەک جێگرەوەى بزربووەکە، و هەمان ژمارەى مۆڵەتى پێشووى لەسەر دەبێت، و هەمان ئەو زانیارییانەى تیایدا هاتبوون لە خۆ دەگرێت، بەرامبەر بە ڕەسمێک کە دووهێندەى ڕەسمى پێدانى مۆڵەت بێت.سێیەم: ئەگەر بزربوون یان لە ناوچوونى چەکى ئاگرین سەلمێندرا، ئەوا پێویستە دەستدارەكەی مۆڵەتەکە ڕادەستى دەسەڵاتى مۆڵەتدان بکاتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى، و لە دواى تێپەڕبوونى (1) یەک ساڵ بەسەر ڕێکەوتى بزربوون یان لەناوچوونەکە، سەرلەنوێ مۆڵەتى چەکى پێدەدرێتەوە.چوارەم: ئەگەر دەرکەوت هەواڵدان بە بزربوون یان لە ناو چوونى مۆڵەت یان بزربوونى چەک ڕاست نییە، ئەوا پێویستە دەسەڵاتى مۆڵەتدان، موڵەتدراو ڕەوانەى دادوەرى لێکۆلینەوە بکات بۆ گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایى، و پێویستە دادگاش لەکاتى حوکمدان بە تاوانبارکردنى هەواڵدەر دەسەڵاتى مۆڵەتدان ئاگاداربکاتەوە و لەم بارەشدا مۆڵەتەکە بە هەڵوەشاوە دادەندرێت.مادده‌ی (10)وەزیر دەتوانێت بە بڕیارێك لە هەر بارێکى پێویستدا، مۆڵەتەکانى دەستداریی و هەڵگرتنى چەکى ئاگرین لە هەرێم یان لە بەشێکى ڕابگرێت، بۆ ئەو ماوەیەى کە لە بڕیارەکەدا دیاریدەکرێت.مادده‌ی (11)بەدەر لە حوکمى خاڵى (1)ى بڕگەى (یەکەم) لە ماددە (5)ى ئەم یاسایە، وەزیر دەتوانێت موڵەتى دەستداریی و هەڵگرتنى چەک، بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە بداتە کەسى بیانى .مادده‌ی (12)یەکەم: هەرکەسێک لە ماوەى (60) شەست ڕۆژ لە دواى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، هەواڵبدات لەسەر دەستداریی چەکێکى بێ مۆڵەت، لە سزا دەبوردرێت، و دەسەڵاتى مۆڵەتدان دەتوانێت بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە مۆڵەتى پێبدات.دووەم: لە حاڵەتى ڕەزامەندینەدان بە پێدانى مۆڵەت، ئەوا چەکەکە بۆ بەرژەوەندى دەستدارەکەى بەزیاد کردنى ئاشکرا لەلایەن دەسەڵاتى مۆڵەتدانەوە دەفرۆشرێت.مادده‌ی (13)یەکەم: هەر کەسێک قاچاغچییەتى بە چەکى ئاگرین، تفاق یان پارچەکانى بکات، دروستى بکات یان بەبێ مۆڵەت بازرگانى پێوە بکات، ئەوا بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت .دووەم: هەر کەسێک قاچاغچییەتى بە چەکى جەنگى، تفاق یان پارچەکانى بکات، یان دروستى بکات یان بازرگانى پێوە بکات ئەوا بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێت.سێیەم: لە حاڵەتەکانى هاتوو لە بڕگەى (یەکەم) و (دووەم)ى ئەم ماددەیەدا، ئەگەر تاوانەکە بە مەبەستى ئەنجامدانى کارێکى تیرۆرستى ئەنجامدرابێت، سزاكە دەبێتە زیندانیکردنى هەتاهەتایى یان لەسێدارەدان. چوارەم:هەر کەسێک تاوانى کوشتن بە چەکێکى بێدەنگ ئەنجامبدات، ئەوا بە لە سێدارەدان سزادەدرێت.هەر کەسێک یەکێک لەو کردەوانەى لە بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (2)ى ئەم یاسایەدا هاتوون ئەنجامبدات، ئەوا بە زیندانی هەتاهەتایى سزادەدرێت.مادده‌ی (14)یەکەم: دادگا حوکم بەو سزایانەى لە ماددەى (13)ى ئەم یاسایەدا هاتوون دەدات، سەربارى ئەو پێبژاردنانەى فەرمانگە گومرگییەکان بەپێى یاساى گومرگى بەرکار لە هەرێم دەیسەپێنن.دووەم: ئەگەر دادگا حوکم بدات، بە سزایەک لەو سزایانەى کە لە هەردوو ماددەی (13) و (15)ى ئەم یاسایەدا هاتوون، ئەوا پێویستە لە هەمان کاتدا حوکم بە دەست بەسەرداگرتنى چەکەکە و مۆڵەتەکەى و تفاقەکەى و هەر هۆکارێکى گواستنەوە کە لە ئەنجامدانى تاوانەکەدا بەکارهێنراوە بدات، لەگەڵ ڕەچاوکردنى حاڵەتى خاوەن هۆکارى گواستنەوەى نیازپاک، جگە لەو دۆسیە گومرگییانەى کە فەرمانگەکانى گومرگ تایبەتمەندن بەسەپاندنى سزاى دەستبەسەرداگرتن تێیاندا.سێیەم:ئەگەر دەسەڵاتى گومرگیى تایبەتمەند بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنى چەکى جەنگى قاچاغ، تفاق یان پارچەکانى یان تفەنگى ئاسایى قاچاغ، تفاق یان پارچەكانی، و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت، ئەوا چەکى سووک دەبێتە موڵکى وەزارەت، و چەکی مامناوەند و قورس دەبێتە موڵکى وەزارەتى پێشمەرگە، لەگەڵ پێدانى پاداشت بەو هەواڵدەرانەى بەشداربوون لە ئاشکراکردنى تاوانەکە بەپێى یاسا.ئەگەر دادگاى تایبەتمەند بڕیاریدا بەدەست بەسەرداگرتنى چەکى جەنگى بەقاچاغ نەبردراو، تفاق یان پارچەكانی، و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت، ئەوا ئەو چەکانەى باسکراون، و تفاق و پارچەكانیان دەبنە موڵکى وەزارەتى پێشمەرگە.ئەگەر دادگاى تایبەتمەند بڕیاریدا بەدەست بەسەرداگرتنى چەکى ئاگرینى بەقاچاغ نەبردراو، تفاق یان پارچەكانی، و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت، ئەوا دەبنە موڵکى وەزارەت.چوارەم:لە کاتى دۆزینەوەی چەکی جەنگى، تفاق و پارچەكانی و تفەنگى ئاسایى قاچاغ و دەمانچەى قاچاغ و تفاق و پارچەكانیان، بە نزیکترین لایەنى سەربازى دەسپێردرێن، و لایەنى سەربازیش هەركات پێویستی بوو ئەم چەکانە دەهێنێتە بەردەم لایەنى تایبەتمەند بۆ تێڕوانین لە دۆسیەکە. لەکاتى دۆزینەوەى چەکى ئاگرینى بە قاچاغ نەبردراو، تفاق و پارچەكانی، ئەوا بەنزیکترین بنکەى پۆلیس، لەو ناوچەیەى کە چەکەکانى تێدا دۆزرانەتەوە، دەسپێردرێن، بەو مەرجەى بنکەى پۆلیس هەركات پێوست بوو ئەم چەکانە بهێنێتە بەردەم دادگا یان دەسەڵاتى گومرگى تایبەتمەند بە تیڕوانین لە دۆسیەکە.مادده‌ی (15)یەکەم: هەرکەسێک بەبێ مۆڵەتى دەسەڵاتى مۆڵەتدان، دەستداریی چەکێکى ئاگرین یان تفاقی بكات، هەڵیبگرێت، بیفرۆشێت، چاکیبکاتەوە یان دەستاودەستى پێوە بکات، ئەوا بەبەندکردن بۆ ماوەیەک كە لە (1) یەک ساڵ کەمترنەبێت و لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت، و بە پێژاردنێک كە لە (2,000,000) دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5,000,00) پێنچ ملیۆن دینار زیاترنەبێت، سزا دەدرێت.دووەم: هەرکەسێک مۆڵەتدراو بێت بە هەڵگرتنى چەکى ئاگرین، و لە کاتى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندان یان گردبوونەوە هەڵیبگرێت، ئەوا بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (3) سێ ساڵ کەمتر نەبێت و بەپێژاردنێک لە (5,000,000) پێنج ملیۆن دینارکەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و سزایەکە دەبێتە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (7) حەوت ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر چەکەکەى بەبێ مۆڵەت هەڵگرتبێت.مادده‌ی (16)یەکەم:ئەگەر مۆڵەتدراو داواکاریى نوێکردنەوەى مۆڵەتى دەستداریی یان هەڵگرتنى چەکەکە، لەو ماوەیەى کە لە بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا هاتووە، بەبێ بوونى پاساوێکى ڕەوا، پێشکەش نەکات، بە پێبژاردنێک بە بڕى (300,000) سێ سەد هەزار دینار سزادەدرێت.ئەگەر ماوەى هاتوو لە بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (5) ى ئەم یاسایە کۆتایى هات، و مۆڵەتپێدراو داواکاریى نوێکردنەوەى مۆڵەتى بەبێ بوونى پاساوێکى ڕەوا پێشکەش نەکرد، سەربارى لێوەرگرتنەوەى مۆڵەتەکەى، جارێکى تر مۆڵەتى پێنادرێتەوە.دووەم:ئەگەر مۆڵەتدراو بە چاککردنەوەى چەکى ئاگرین، لەو ماوەیەى کە لە بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا هاتووە، داواکاریى نوێکردنەوەى مۆڵەتەکەى پێشکەشى دەسەڵاتى مۆڵەتدان نەکات، بە پێبژاردنێک بەبڕى (750,000) حەوت سەد و پەنجا هەزار دینار سزا دەدرێت.لە حاڵەتى پێشکەش نەکردنى داواکارى نوێکردنەوەى موڵەت تا ئەو کاتەى ماوەکەى بەسەردەچێت ،ئەوا شوێنکارەکەی دادەخرێت، و ڕێگەى پێ‌نادرێت بۆ ماوەى (3) سێ مانگ کاربکات، و ئەگەر لەو ماوەیەدا لە سەرپێیچەکەى بەردەوام بێت، ئەوا بەشێوەى هەمیشەیى شوێنی کارەکەى دادەخرێت و مۆڵەتەکەشى بە هەڵوەشاوە دادەندرێت.سێیەم:ئەگەر موڵەتدراو بە کردنەوەى شوێنى كڕین و فرۆشتنى چەک، لەو ماوەیەى کە لە بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا هاتووە، داواکاریى نوێکردنەوەى موڵەتەکەى پێشکەشى دەسەڵاتى موڵەتدان نەکات، بە پێبژاردنێک بەبڕى (1,000,000) یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.لەحاڵەتى پێشکەش نەکردنى داواکاریى نوێکردنەوەى مۆڵەت تا ئەو کاتەى ماوەکەى بەسەردەچێت، ئەوا شوێنکارەکە دادەخرێت، و رێگەى پێ‌نادرێت بۆ ماوەى (3) سێ مانگ کار بکات، و ئەگەر لەم ماوەیەدا لە سەرپێچیەکەى بەردەوام بێت، ئەوا بەشێوەى هەمیشەیى شوێنی کارەکەى دادەخرێت و مۆڵەتەکەشى بە هەڵوەشاوە دادەندرێت، و ئەو چەکانەى لە شوێنی کارەکەدان و موڵکى خاوەن مۆڵەتن دەستیان بەسەردا دەگیرێت، و ئەو چەکانەشى موڵكی کەسانى دیکەن، ئەگەر مۆڵەتدراوبن ڕادەستى خاوەنەکانیان دەکرێنەوە، بە پێچەوانەوە، بە زیادکردنى ئاشکرا لەلایەن دەسەڵاتى مۆڵەتدانەوە دەفرۆشرێن.مادده‌ی (17)هەرکەسێک جگە لە حوکمى ماددەکانى (13) و (15) و (16)، سەرپێچى حوکمەکانى دیكەی ئەم یاسایە بکات، ئەوا بە بەندکردن و بە پێبژاردنێک لە (250,000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500,000) پێنچ سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت یان بەیەکێک لەم دوو سزایانە، سزا دەدرێت.مادده‌ی (18)یەکەم: لە ماوەى (1) یەك ساڵ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایەوە، بەرامبەر قەرەبوویەک کە ئەنجوومەنى وەزیران دیاریدەکات، سەرجەم جۆرەکانى ئەو چەکە جەنگیانەى کە لە دەستى کەس و لایەنەکاندان، لێیاندەسەندرێتەوە و دەبنە موڵکى وەزارەتى پێشمەرگە .دووەم: پێویستە لەسەر هاووڵاتیان، ئەو چەکانەى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، لەلاى نزیکترین بنکەى پۆلیس یان لایەنى دیكەی تەرخانكراو تۆماربکەن، بە مەبەستى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە.سێیەم: وەزیر ڕێنمایى لێسەندنەوەى چەکە جەنگییەکان و تۆمارکردنى چەکە ئاگرینەکان لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە دەردەکات.چوارەم: دەسەڵاتى مۆڵەتدان دەتوانێت مۆڵەتی دەستداریی یان هەڵگرتنى ئەو چەکانەى بەپێى بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیە تۆمارکراون، بدات، لە کاتى هاتنەدى ئەو مەرج و ڕێکسازییانەى لەم یاسایەدا هاتوون، بەپێچەوانەوە، دەکرێت دەسەڵاتى مۆڵەتدان ئەو چەکە ئاگرینە تۆمارکراوانەى کە مۆڵەتیان پێ‌نادرێت بۆ بەرژەوەندى خاوەنەکانیان بفرۆشێت. مادده‌ی (19)وەزیر ڕێنمایى تایبەت بە دەستداریی و هەڵگرتنى چەکى بریندارکار و چەکى ڕووشێنەر، گواستنەوەیان، دروستکردنیان، چاککردنەوەیان، هاوردەکردنیان یان بازرگانی پێوەکردنیان، دەردەکات. مادده‌ی (20)یەکەم: تۆمارکردن و دەستداریی چەکى هێمایى بەپێى ڕێپێدانێک دەبێت کە لەلایەن وەزیرەوە دەدرێت تەنها بۆ یەک جار.دووەم: ڕێکارەکانى پێدانى ئەو ڕێپێدانە بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.سێیەم: هەر کەسێک ڕێپێدانى چەکى هێمایى بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە وەربگرێت، و بۆ مەبەستێکى جیاواز لە مەبەستەکانى هاتوو لەم یاسایەدا بەکاریبهێنێت، چەکەکەی خەسڵەتى هێمایى لە دەستدەدات.مادده‌ی (21)ئەو بڕە پارانەى لەو ڕەسم و پێبژاردنانەى لەم یاسایەدا هاتوون دەستدەکەون وەک داهاتێک بۆ گەنجینەى هەرێم تۆمار دەکرێن، بەو مەرجەى ڕێژەى (30%) لەسەدا سى بۆ وەزارەت تەرخان بکرێت، بۆ مەبەستى پەرەپێدانى دامەزراوەکانى وەزارەت.مادده‌ی (22)یاساى چەک ژمارە (16)ى ساڵى 1993 هەڵدەوشێندرێتەوە، و ئەو ڕێنماییانەى بەپێى ئەو یاسایە دەرچوون بەرکار دەمێننەوە ئەگەر ناکۆک نەبن لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە، تاوەکو دەرچوونى ئەو ڕێنماییانەی جێگەیان دەگرنەوە یان هەڵیاندەوەشێننەوە.مادده‌ی (23)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بریارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (24)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (25)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه‌كانی دهرچوواندنحوکمەکانى یاساى چەک ژمارە (16) ى ساڵى 1993 لەگەڵ پێشهاتەکانى قۆناغى ئێستادا ناگونجێت و، بەمەبەستى ڕێکخستنەوەى دەستداریى و هەڵگرتنى چەک و تفاق و کڕین و فرۆشتن و چاکردنەوەیان لە سایەى ئەو گوڕانکاریانەدا، ئەم یاسایە دەرچووێندرا خشتەى ڕەسمەکانوەزارەت ئەو ڕەسمانەى لەم یاسایەدا بڕیاردراون، بەپێى ئەم خشتەیەى خوارەوە وەردەگرێت:- (140,000) سەد و چل هەزار دینار، ڕەسمى موڵەتى دەستداریی یان هەڵگرتنى چەکى ئاگرین و تفاقەکەى. (120,000)سەد و بیست هەزار دینار، ڕەسمى نوێکردنەوەى مۆڵەتى دەستداریی یان هەڵگرتنى چەکى ئاگرین و تفاقەکەى. (2,000,000)دوو ملیۆن دینار، ڕەسمى مۆڵەتى چاککردنەوەى چەکى ئاگرین و نوێکردنەوەى. (6,000,000) شەش ملیۆن دینار، ڕەسمى مۆڵەتى کردنەوەى شوێنى كڕین و فرۆشتنى چەکى ئاگرین و نوێکردنەوەى. (25,000)بیست و پێنج هەزار دینار، ڕەسمى کارگێڕیى بۆ هەر داواکارییەک کە بەپێى ئەم یاسایە و ئەو ڕێنماییانەى بەپێى ئەم یاسایە دەرچوون، پێشکەش دەکرێت. (50,000)پەنجا هەزار دینار، ڕەسمى ڕێپێدانى چەکى هێمایی. ...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان- عێراقژماره بڕیار: 12مێژووی بڕیار: 6/7/1997 بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/7/1997ی دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا. یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه:ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا).بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق.شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ. مادده‌ی چواره‌م:ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا.پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن:به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی.به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون.به‌شی ماف.به‌شی ژمێریاری.به‌شی ورد بینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ.سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری.به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه. كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئهنجوومهنماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه.پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه.سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان.دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی.ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا.دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ.پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ.پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا.دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.مادده‌ی نۆیه‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. مادده‌ی سێزده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن:به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان.به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی.پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات.فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه.هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا. مادده‌ی شازده‌یه‌م:بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.مادده حه‌ڤده‌یه‌م:پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه.ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن.ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا.ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن.ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن.قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ.هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن.ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ.حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن. مادده‌ی بیسته‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستانی عێراق بۆی هه‌بێ شانازی به‌و سیسته‌مه دیموكراتی یه‌و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی یه‌وه بكات، ئه‌و شانازی یه، له‌راستی دا بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه كه له پێناو بوونیدا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست كرد و رێگه‌ی دوا رۆژیان رۆشن كرده‌وه. ئه‌وانه شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانن. جا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆیان و ریز گرتن له قوربانییه‌كانیان و نرخاندنی پله و پاییهیان ده‌بوایه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ به ئهستۆوهگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌راندنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه‌كانیانه‌وه له ریكخستن و به‌دوا داچوون و جێ به‌جێ كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خه‌باتیانه‌وه له رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا په‌ك كه‌وته‌و كه‌م ئه‌ندام بوون، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان- عێراقژماره بڕیار: 12مێژووی بڕیار: 6/7/1997 بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/7/1997ی دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا. یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه:ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا).بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق.شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ. مادده‌ی چواره‌م:ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا.پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن:به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی.به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون.به‌شی ماف.به‌شی ژمێریاری.به‌شی ورد بینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ.سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری.به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه. كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئهنجوومهنماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه.پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه.سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان.دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی.ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا.دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ.پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ.پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا.دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.مادده‌ی نۆیه‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. مادده‌ی سێزده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن:به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان.به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی.پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات.فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه.هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا. مادده‌ی شازده‌یه‌م:بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.مادده حه‌ڤده‌یه‌م:پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه.ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن.ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا.ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن.ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن.قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ.هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن.ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ.حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن. مادده‌ی بیسته‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستانی عێراق بۆی هه‌بێ شانازی به‌و سیسته‌مه دیموكراتی یه‌و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی یه‌وه بكات، ئه‌و شانازی یه، له‌راستی دا بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه كه له پێناو بوونیدا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست كرد و رێگه‌ی دوا رۆژیان رۆشن كرده‌وه. ئه‌وانه شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانن. جا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆیان و ریز گرتن له قوربانییه‌كانیان و نرخاندنی پله و پاییهیان ده‌بوایه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ به ئهستۆوهگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌راندنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه‌كانیانه‌وه له ریكخستن و به‌دوا داچوون و جێ به‌جێ كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خه‌باتیانه‌وه له رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا په‌ك كه‌وته‌و كه‌م ئه‌ندام بوون، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا. ...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 2/5/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: راوێژكار: راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئاسایشی هه‌رێم: پاراستنی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆ. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گرێ ده‌درێت و پێك دێت له: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی.ئاژانسی پاراستن و زانیاری. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و رێكی ده‌خات و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دی ده‌هێنێـت. مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا.پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت. شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازدهم: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازدهم: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان. مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن رێكار و رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی و مه‌شقی تایبه‌تمه‌ندی كادیرانی داده‌ڕێژێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كار‌و په‌یكه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ناویان له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌په‌یره‌و یان به یاسا، به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندی ده‌زگاكه به لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌وه دیاری ده‌كات. سێیه‌م: به یاسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌رك و ماف و حاڵه‌تی به‌رزه‌فتكاریی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌و ده‌زگایانه رێك ده‌خرێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون،. مادده‌ی شه‌شه‌م:راوێژكار بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه‌كانی دهرچوونبه مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ئامانجه‌كانی و روون كردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چۆنیه‌تی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 5 رۆژی ده‌رهێنان: 6/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (5/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و دهسهڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (١٩٩٣)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه.به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له بهرێوهبهرێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 3/5/2011، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.مادده‌ی دووه‌م:ده‌زگایه‌ك له هه‌رێمدا به ناوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕی ده‌بێت و بودجه‌ی تایبه‌تیشی ده‌بێت و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گرێ ده‌درێت.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات:یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه.سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا.چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی.پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور.شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كهلهپوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه.حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی.هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان.نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا.ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان.یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان.دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا.چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا.پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا:به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا:سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا جێگر.3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌ندام.4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا په‌نا بباته به‌ر شاره‌زایان، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌به‌ستێت و بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ بدات و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، ئه‌و لایه‌نه قبوولأ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا:ده‌زگا بریتییه له:یه‌كه‌م: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوان.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سیاسی.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی هۆشبه‌ر.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسسایشی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنووریه‌كان دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و به‌نداو.دووه‌م: په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئاسایش، ئه‌فسه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا:- یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه چوونی كار‌و، ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه.دووه‌م: دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ ده‌زگا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.سێیه‌م: بڕیاری پێكهێنان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان لێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و به‌ش و هۆبه‌كانی گرێ دراو به ده‌زگاوه له كاتی پێویستدا.چواره‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران له ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت.چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن. مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به ده‌زگاكه ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م:خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءه والمۆهلات و النزاهه)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی. مادده‌ی یازدهم:یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه. مادده‌ی دوازده‌یه‌م:كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت. مادده‌ی سێزده‌یه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چواردیە‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه‌كانی دهرچوونپاڵپشت به ره‌وتی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی كه گه‌لی كوردستان باوه‌ڕی پێیه‌تی و بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌موو خواستێكی هاووڵاتیانی هه‌رێم له رووی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایش و ئارامی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، بۆ رێكخستنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و پسپۆرایه‌تی وپێكهاته‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان و له پێناو چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌مێكی ئاسایش نیشتیمانیی كارا و رێك و پوخت، هاوشان بێت له‌گه‌لأ ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیی، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوورو یاسا‌و دیموكراسی و په‌یماننامه‌كانی جیهانیی مافی مرۆڤ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی پێیانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی 18/5/2009ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایهیهكهم: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناخۆ.پێنجه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕیی: (پارێزگا ـ قه‌زا ـ ناحیه).شه‌شه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: (پۆلیس ـ هاتوچۆ ـ گه‌شت و وڵاتنامه ـ به‌رگریی شارستانی). ئامانج وئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـیهكهم: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی.دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی.سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا.چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی.پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه.شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا.حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا. دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی.سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن.شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم:پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ.حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت:له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت:أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن.د- بهرٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن.2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ.3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست.4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ.5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تهكنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی). نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ.دوازدهم: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی:فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ.سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی:كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات.چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن.پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی.شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامهی گشتی:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه --------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا.هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه ----------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ.نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون.بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ. بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان:راسته‌وخۆ به وهزیرَهوه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ.بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس:(عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9) ی ساڵی 1993 وهه‌مواركردنه‌كانی و یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق ...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 22مێژووی بڕیار: 29/10/2000 "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (29/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، وبەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992، وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن:1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ.2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ. مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی گه‌یشتبێته (100%) یان ئه‌ندامێكی له‌شی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه) له ده‌ست دابێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به قه‌ده‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه بێت كه مانگانه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت. مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت. مادده‌ی چواره‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات. مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار. مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له جه‌ریده‌ی ره‌سمیدا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق ...
یاسا ژماره(21)ی ساڵی 2003 یاسای لەکارخستنی ماددەی 156 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە (111)ی سالی (1969)ی هەموارکراو | 6
یاسا ژماره(21)ی ساڵی 2003 یاسای لەکارخستنی ماددەی 156 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە (111)ی سالی (1969)ی هەموارکراو | 6
یاسا ژماره(21)ی ساڵی 2003 یاسای لەکارخستنی ماددەی 156 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە (111)ی سالی (1969)ی هەموارکراوبەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراقژمارەی دەرهێنان: 21رۆژی دەرهێنان: 27/9/2003پشت بە حوکمەکانی برگە (1) ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1) ی هەموارکراوی ساڵی (1992) و ، لەرسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی رۆژی (25/9/2003)ی‌دا بریاری بە یاساکاری کردنی ئەم یاسایەی خوارەوەی دا: یاسا ژماره(21)ی ساڵی /2003مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (156)له یاسای سزاكانی عیراقیی ژماره(111)ی ساڵی (1969)ی هه‌موار كرا‌و له كار ده‌خرێ و،ئه‌مه‌ی خواره‌وه،له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا جێگای ده‌گرێته‌وه:(هه‌ركه‌سێ به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، ببێ له كارێكدا تێوه‌گلێ به مه‌به‌ستی زیاندان له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تا یان به به‌ندكردنی كاتی سزا ده‌درێت.مادده‌ی دووه‌م:له مادده‌ی (157)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (189) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێت.مادده‌ی سێیه‌م :له مادده‌ی (190)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (195) و له مادده‌ی (198) یشه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (219) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت،له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.مادده‌ی چواره‌م: مادده گه‌لی (223، 224، 225، 227، 228) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 2/5/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: راوێژكار: راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئاسایشی هه‌رێم: پاراستنی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆ. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گرێ ده‌درێت و پێك دێت له: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی.ئاژانسی پاراستن و زانیاری. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و رێكی ده‌خات و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دی ده‌هێنێـت. مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا. پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت. شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازدهم: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازدهم: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان. مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن رێكار و رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی و مه‌شقی تایبه‌تمه‌ندی كادیرانی داده‌ڕێژێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كار‌و په‌یكه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ناویان له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌په‌یره‌و یان به یاسا، به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندی ده‌زگاكه به لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌وه دیاری ده‌كات. سێیه‌م: به یاسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌رك و ماف و حاڵه‌تی به‌رزه‌فتكاریی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌و ده‌زگایانه رێك ده‌خرێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون،. مادده‌ی شه‌شه‌م:راوێژكار بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونبه مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ئامانجه‌كانی و روون كردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چۆنیه‌تی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هیدبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان- عێراقژماره بڕیار: 12مێژووی بڕیار: 6/7/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/7/1997ی دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شههیدماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه:ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا).بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق.شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا.پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن:به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی.به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون.به‌شی ماف.به‌شی ژمێریاری.به‌شی ورد بینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ.سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری.به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئهنجوومهنماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه.پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه.سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان.دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی.ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا.دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ.پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ.پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا.دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.مادده‌ی نۆیه‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن:به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان.به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی.پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات.فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه.هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.مادده‌ی شازده‌یه‌م:بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.مادده حه‌ڤده‌یه‌م:پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه.ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن.ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا.ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن.ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن.قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ.هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن.ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ.حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.مادده‌ی بیسته‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستانی عێراق بۆی هه‌بێ شانازی به‌و سیسته‌مه دیموكراتی یه‌و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی یه‌وه بكات، ئه‌و شانازی یه، له‌راستی دا بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه كه له پێناو بوونیدا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست كرد و رێگه‌ی دوا رۆژیان رۆشن كرده‌وه. ئه‌وانه شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانن. جا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆیان و ریز گرتن له قوربانییه‌كانیان و نرخاندنی پله و پاییهیان ده‌بوایه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ به ئهستۆوهگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌راندنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه‌كانیانه‌وه له ریكخستن و به‌دوا داچوون و جێ به‌جێ كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خه‌باتیانه‌وه له رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا په‌ك كه‌وته‌و كه‌م ئه‌ندام بوون، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 3/5/2011، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.مادده‌ی دووه‌م:ده‌زگایه‌ك له هه‌رێمدا به ناوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕی ده‌بێت و بودجه‌ی تایبه‌تیشی ده‌بێت و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گرێ ده‌درێت.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات:یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه.سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا.چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی.پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور.شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كهلهپوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه.حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی.هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان.نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا.ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان.یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان.دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا.چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا.پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا:به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا:سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا جێگر.3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌ندام.4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا په‌نا بباته به‌ر شاره‌زایان، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌به‌ستێت و بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ بدات و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، ئه‌و لایه‌نه قبوولأ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا:ده‌زگا بریتییه له:یه‌كه‌م: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوان.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سیاسی.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی هۆشبه‌ر.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسسایشی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنووریه‌كان دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و به‌نداو.دووه‌م: په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئاسایش، ئه‌فسه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا:- یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه چوونی كار‌و، ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه.دووه‌م: دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ ده‌زگا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.سێیه‌م: بڕیاری پێكهێنان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان لێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و به‌ش و هۆبه‌كانی گرێ دراو به ده‌زگاوه له كاتی پێویستدا.چواره‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران له ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت.چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به ده‌زگاكه ده‌ربكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءه والمۆهلات و النزاهه)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی.مادده‌ی یازدهم:یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواردیە‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونپاڵپشت به ره‌وتی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی كه گه‌لی كوردستان باوه‌ڕی پێیه‌تی و بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌موو خواستێكی هاووڵاتیانی هه‌رێم له رووی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایش و ئارامی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، بۆ رێكخستنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و پسپۆرایه‌تی وپێكهاته‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان و له پێناو چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌مێكی ئاسایش نیشتیمانیی كارا و رێك و پوخت، هاوشان بێت له‌گه‌لأ ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیی، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوورو یاسا‌و دیموكراسی و په‌یماننامه‌كانی جیهانیی مافی مرۆڤ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی پێیانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی 18/5/2009ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایهیهكهم: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناخۆ.پێنجه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕیی: (پارێزگا ـ قه‌زا ـ ناحیه).شه‌شه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: (پۆلیس ـ هاتوچۆ ـ گه‌شت و وڵاتنامه ـ به‌رگریی شارستانی).ئامانج وئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـیهكهم: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی.دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی.سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا.چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی.پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه.شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا.حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا.دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی.سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن.شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم:پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ.حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت:له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت:أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن.د- بهرٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن.2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ.3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست.4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ.5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تهكنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی).نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ.دوازدهم: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی:فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ.سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی:كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات.چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن.پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی.شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامهی گشتی:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه --------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا.هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه ----------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ.نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون.بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ.بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان:راسته‌وخۆ به وهزیرَهوه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ.بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس:(عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9) ی ساڵی 1993 وهه‌مواركردنه‌كانی و یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمهرگهبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 22مێژووی بڕیار: 29/10/2000 "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (29/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، وبەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992، وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمهرگهماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن:1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ.2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی گه‌یشتبێته (100%) یان ئه‌ندامێكی له‌شی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه) له ده‌ست دابێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به قه‌ده‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه بێت كه مانگانه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له جه‌ریده‌ی ره‌سمیدا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری | 6
یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری | 6
یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 18مێژووی بڕیار 17/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 16/3/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری مادده‌ی یه‌كه‌م:هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له داوی رێككه‌وتنامه‌ی 11/ ئازارری /1970 وه هه‌تا راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له ئازاری 1991 دا له ریزی شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردیدا بوون و به‌بێ لێدابران تیایدا به‌رده‌وام بوون ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه‌دا.مادده‌ی دووه‌م:خزمه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رانی مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌یانگرێته‌وه، به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی و له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتوویی و پایه (المنصب)دا روتبهیهكی زیاده‌شیان ده‌درێتێ به‌مه‌رجێ له (لیوا) تێپه‌ر نه‌كا.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له دوای رێككه‌وتننامه‌ی 11/ئازاری/1970 وه به‌شداری شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردی‌یان كردووه و له ساڵی (1975) و دواتریدا خانه‌نشین كراون یا گوازراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سوپایان به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتووی و پایه‌دا به مه‌رجیچك روتبه‌شبان له لیوا تێپه‌ر نه‌كا.مادده‌ی چواره‌م:لیژنههیكی تایبه‌تكار له باره‌گای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك ده‌هێنرێ بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دانانی چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌فسه‌ره گێردراوهكان له خزمه‌تی عهسكهریدا یا گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان خانه‌نشین كردنیان.مادده‌ی پێنجه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی شۆرش لایان داوه و هاریكاریان له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی كردووه.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه جێ ده‌كرێ و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9) ساڵی 1992 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه | 8
یاسای ژماره (9) ساڵی 1992 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه | 8
یاسای رێز لێنانی پێشمهرگهبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:32مێژووی بڕیار 14/11/199223/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 كبڕیاربهپێی حوكمی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه‌و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی4/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9) ساڵی 1992 یاسای رێزلێنانی پێشمهرگهماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-شۆرش: شۆرشی رزگاری خوازی كوردستانییه كه له 11/9/1961 ه‌وه هه‌ڵگیرسا.2-پێشمه‌رگه: هه‌ر كه‌سێك چووبێته رێزی شۆرشه‌وه له رووی سیاسی یان سه‌ربازییه‌وه خه‌باتی بۆ یه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كردبێ و لێیانی لانه‌دابێ و هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی دا نه‌كردبێ.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێشمه‌رگه له ان‌و شۆرشدا له رۆژی چوونه رێزیه‌وه به‌سه‌ری بردووه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خه‌باتی (فعلی) داده‌نرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:مه‌دالیای تایبه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌درێ كه شێوه و پله و به‌خششه‌كانی (امتیازات) به پێی ئه‌م یاسایه به په‌یره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌و بانوانه‌ی چوونه‌ته رێزی شۆرشه‌وه هه‌مان به‌خششه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌درێتێ.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ڵگرانی مه‌دالیا له بۆنه گشتی یه‌كان دا هه‌ر یه‌كه‌و به پێی پله‌كه‌ی له شوێنی تایبه‌تی یان دا داده‌نیشن.مادده‌ی شه‌شه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تا 1/3/1992 چونه‌ته رێزی شۆرشی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر رۆڵی خه‌باتگێری و قاره‌مانیه‌تی هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڵگیرسانی شۆرشی پیرۆزی كورد دا‌و بۆ رێز لێنانی ئه‌و فیداكاریانهی له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان له كوردستانی عیراق دا پێشمهشیان كردووه و به‌م رۆژه‌ی ئێستامانیان گهیندووین به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردستان و پێكهێنانی یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی هه‌رێم و بڕیاردانی فیدرالی یه‌ت وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ مافه‌كانی گه‌لی تێكۆشه‌رمان ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 21مێژووی بڕیار 27/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ناوخۆ و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی / /1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆ.3-وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ.1-جێبه جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حوكمه‌تی ههریچمه كوردستانی عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ به دانانی نه‌خشه‌ی كاری تایبه‌تی بۆ دام و ده‌زگاكانی وهزالاهت.2-كاكردن بۆ سه‌روه‌ره‌ی یاسا چه‌سپاندنی سیسته‌می گشت و دابین كردنی حه‌وانه‌وه و دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن له ماڵ و موڵكیان .3-هاریكاری و رێكخست له‌گه‌ل َ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایانه‌ی تایبه‌تكارن له‌و ئه‌ركانه‌دا و كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و پاراستی سیسته‌مه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی.4-كاركردن بۆ رێگه گرتن له روودانی تاوان و پێشبینی كردنی روودانی تاوان به به‌دیهێنانی ئاسایشێكی به‌رده‌وام و دڵنیایی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیر بوونی هه‌میشه‌یی و بایه‌خدان به لایه‌نی پارێز (وقایه) له رووی تاواندا.5-كاركردن له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌ستییه دیموكراتتییهكان و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراقدا و به كار هێنانی شێوازی یاسایی و زانیاریانه له چاره‌سه‌ركردنی دژ كاری و گیر و گرفتی گشتی و تایبه‌تی دا.6-پارێزگاری كردن له ئادابی گشتی له هه‌رێمدا.7-به‌رهه‌ڵستی كردنی جاسوسییهت و قاچاخچیه‌تی و دزه كردن و پاراستنی ئابووری هه‌رێم و ئاسایشی ئه‌و ئابوورییه و رێگه گرتن له هاتنی ناشه‌رعی بۆ ناو هه‌رێم.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی.هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا.3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم.6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری.7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ.9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م بهرێوهبهرێتیی یه گشتیانه پێك دێ:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ.ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی.ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون.2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا.ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با.ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان.ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن.4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا.ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا.5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكاری و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ دابمه‌زرێنێ یا بیانخانه پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی شه‌شه‌م:گشت ماف و ماڵ و موڵكی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حوكمی ناوخۆییه‌وه له مه‌ڵبه‌ندده به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی بهڕێوبهرییهكانی به‌رگری شارستانی | 7
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی بهڕێوبهرییهكانی به‌رگری شارستانی | 7
یاسای دابڕكردنی بهڕێوبهرییهكانی به‌رگری شارستانیله وه‌زاره‌تی ناوخۆبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 24مێژووی بڕیار: 12/11/2000 "بـڕیار"له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (12/11/2000) ی‌دا بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 ئەنجامی داوەو، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی بهڕێوبهرییهكانی به‌رگری شارستانیله وه‌زاره‌تی ناوخۆماددهی یه‌كه‌م:دابڕینی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به هه‌موو میلاك وئۆتۆمبیل وئالیات وجیهاز وموڵك ومهركهزی ئاگر كوژاندنهوهیانەوە له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وبه‌ستنه‌وه‌یان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزاره‌وه له‌ڕووی لایه‌نی فرمانی وهونه‌رییه‌وه.مادده‌ی دووه‌م:پۆلیس وئاگركوژێنهوه هه‌مان روتبه وپله‌ی ئێستای فرمانه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت ویاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1978ی خزمه‌تگوزاری وخانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.مادده‌ی سێیه‌م:لایه‌نی دامه‌زراندن وترقیه وخانه‌نشینی وده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی كه‌سانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی یاسای سزا سه‌ربازییه‌كانی ژماره (13)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1940 ویاسای ئوسوڵی دادگایی سه‌ربازیی ژماره (44)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1941 به وه‌زیری ناوخۆ دراوه، به وه‌زیری شاره‌وانی وگه‌شت وگوزار ده‌درێ بۆ سزادان وبه دادگادانی ئه‌وانه‌ی له بهڕێوبهراییهكانی به‌رگری شارستانیدا سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 6
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و كاركردن به حوكمه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: پیاده كردنی بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(28) له یاسای سه‌ره‌وه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێی داده‌نرێ:(دووه‌م: وه‌زیری ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له پێكهێنانی دادگایه‌ك یان زیاتر له هه‌رێم شوێنی وه‌زیری ناوخۆی فیدراڵ ده‌گرێته‌وه).دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی(سێیه‌م)ی مادده‌كه له هه‌رێم راده‌گیرێ.مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسایه‌كه‌دا هاتبـێ.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیار ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی(30) ڕۆژ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. د. ئه‌رسلان بایز اسماعیل سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 5
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جی كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(14)ی ساڵی 2008) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و كاركردن به ئه‌حكامه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م:دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبێ.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی (30) ڕۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.د. ئه‌رسلان بایز اسماعیلسهرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق...