أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و سێ یه‌م:
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌وه‌ی به‌دادوه‌ر داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابن: 1ـ عێراقی بێ و زمانی كوردی بزانێ و ئه‌هلی یه‌تی مه‌ده‌نی ته‌واوی هه‌بێ. 2ـ ته‌مه‌نی له سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن هاوسه‌ر بێ. 3ـ حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ئاسایی یان كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف. 4ـ ره‌وشتی جوان بێ و ناوبانگی باش بێ و ده‌ستپاك و بێ لایه‌ن ناسرابێ. 5ـ مه‌رجه‌كانی رێك وپێكی جه‌سته‌ی تێدابن و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێ. 6ـ باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسادا یان ئه‌وه‌ی هاوتای بێ وه‌رگرتبێ. 7ـ أ ـ دوای ده‌رچوونی له كۆلیجی یاسا یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ساڵ پارێزه‌ری یا وه‌زیفه‌یه‌كی شێوه دادوه‌ری كردبێ یا له په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌رچووبێ. ب ـ ماوه‌ی كاركردنی له‌و وه‌زیفانه‌ی بڕگه‌ی (أ) دا پێنج ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری له یاسادا وه‌رگرتبێ و سێ ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه له‌دكتۆرای وه‌رگرتبێ ئیتر ئه‌و كاركردنه‌ی له پێش وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌كه‌دا بووبێ یا له‌دوای. ج ـ ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی له‌بڕگه‌ی (أ)دایه بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له یه‌ك ده‌درێن. د ـ ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به نووسین بێ یا به‌ده‌می سه‌ركه‌وتووبێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: 1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه‌كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره‌ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته‌ی خزمه‌ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده‌بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره‌كه كاری تێدا ده‌كا. دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره‌كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده‌م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1 ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان جێگرانی سه‌رۆك یا پێشینترین دادوه‌رانیدا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته دادوه‌ریه‌كه‌ی له بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بوو. 2 ـ جێگری سه‌رۆك له نێوان دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه دا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌ی له بیست و دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوو. 3 ـ دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له‌وانه‌ی پۆلی یه‌كه‌م یا له‌وانه داده‌مه‌زرێنرێ كه ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌یان له بیست ساڵ كه‌متر نییه. 4ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كه‌ی و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێنرێت.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پله (درجه) و مووچه‌ی دادوه‌ران و زیاده‌ی ساڵانه و پله‌به‌رزیان (العلاوه والترفیع) به‌م جۆره ده‌بێ: پله سنووری مووچه به دینار زیاده ماوه‌ی پله به‌رزی ـــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ أ 520 ـ 590 14 ــــــــــــــــــــــ ب 460 ـ 500 12 5 ساڵ ج 380 ـ 435 10 5 ساڵ د 310 ـ 370 8 5 ساڵ دووه‌م: أ ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه و سه‌ر مووچه (مخصصات)ی وه‌زیری ده‌درێتێ. ب ـ مووچه‌ی جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه (1000) دینار ده‌بێ. سێ یه‌م: دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌ت ته‌واو ده‌كا زیاده‌یه‌كی ساڵانه‌ی له‌خۆوه (تلقائی)ی له راده‌ی خواره‌وه (الحد الادنی) بۆ ڕاده‌ی سه‌ره‌وه (الحد الاقصی)ی هه‌ر پله‌یه‌كی به‌و پێ یه‌ی له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دایه ده‌درێتێ. چواره‌م: أ ـ دادوه‌ران و له‌گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌رانی ئه‌م سه‌رمووچه دادوه‌ری یانه وه‌رده‌گرن: مووچه له‌قه‌زاوناحیه‌كان دا له‌مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكاندا ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 520 ـ 590 80% ی مووچه 70% ی مووچه 460 ـ 500 90% ی مووچه 80% ی مووچه 310 ـ 435 100% ی مووچه 90% ی مووچه ب ـ مه‌رجه ئه‌وانه‌ی سه‌رمووچه به پێی رێژه‌كانی بڕگه‌ی (أ) وه‌رده‌گرن له شوێنی كاره‌كانیاندا نیشته‌جێ بون و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مترین رێژه‌ی ئه‌و سه‌ر مووچه‌یه‌ی نێوان شوێنی كاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن. پێنجه‌م: أ ـ دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌ره‌كانی و داواكاره گشتی یه‌كان (المدعون العامون) و جێگره‌كانیان (300) سێ سه‌د دینار وه‌ك سه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه (مقگوع) له‌بری كرێ خانوو وه‌رده‌گرن. ب ـ ئه‌گه‌ر دادوه‌ر چووه خانوویه‌كی میری یه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه وه‌ك كرێ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه. ج ـ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا خانووی خۆی هه‌بێ یا ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا نیشته‌جێ نابێ له‌سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو بێ به‌ش ده‌كرێ. شه‌شه‌م: دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی داواكارانی گشتی و جێگره‌كانیان ئه‌م سه‌رمووچه بڕایه‌وانه وه‌رده‌گرن: أ ـ پۆلی یه‌كه‌م 1000 هه‌زار دینار ب ـ پۆلی دووه‌م 800 هه‌شت سه‌د دینار ج ـ پۆلی سێ یه‌م 600 شه‌ش سه‌د دینار د ـ پۆلی چواره‌م 400 چوار سه‌د دینار حه‌وته‌م: سه‌رۆكی داوای گشتی و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی تۆماركاره یاساییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتكارانی داد ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بوون ئه‌و سه‌ر مووچه دادوه‌ره‌ی و سه‌ر مووچه بڕاوه‌وه‌ی كرێی خانویان ده‌درێتێ كه له‌م مادده‌یه‌دا هه‌ن. هه‌شته‌م: سه‌ر مووچه‌ی دادوه‌ری و سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو یا ئه‌و سه‌ر مووچه‌ی بڕایه‌وانه‌ی به پێی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێن ناكه‌ونه به‌ر حوكمی هیچ یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به‌رزده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ر دادوه‌رێكدا راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد له‌باره‌ی لێهاتوویی و هه‌ڵسوراندنی كاره‌كه‌یه‌وه به باشی و رای وه‌زاره‌تی داد له‌باره‌ی ره‌وشت و ره‌فتاری یه‌وه ره‌چاو ده‌كا. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر بۆی سه‌لماند ئه‌و دادوه‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی لێهاتووه بڕیاری بۆ ده‌دا و وه‌زاره‌تی داد فه‌رمانی بۆ ده‌رده‌كا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ بۆ زیاتر له‌یه‌ك جاریش دوابخا ئه‌گه‌ر وای بۆچوو كه شیاوی نییه. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك زیاتر له دووجاری یه‌ك له دوای یه‌ك له هه‌مان پله‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی دواخرا ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی به خزمه‌تی بهێنرێ یا بگوێزرێته‌وه بۆ كارێكی شارستانی (مه‌ده‌نی).
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پۆله‌كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره ده‌بێ: پۆل مووچه به دینار ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یه‌كه‌م 520 ـ 590 دووه‌م 460 ـ500 سێیه‌م 380 ـ435 چواره‌م 310 ـ370 دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كرێته‌وه به‌مه‌رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ڕاده‌ی هه‌ره‌نزمی ئه‌و پۆله‌ی بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله‌به‌رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره‌ی لێهاتوویی دادوه‌ره‌كه و شیانی بۆ پله‌به‌رزی وه‌ربگرێ. چواره‌م: وه‌زاره‌تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره‌كه بۆ پله‌به‌رزیپشت ده‌به‌ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته‌كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته‌كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره‌كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا ده‌ربڕیوون و ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله‌به‌رزی بۆ ده‌رده‌كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده‌مه‌زرێنرێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ: أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره یاساییه‌كان. ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد. و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی. ز ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد. چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه‌زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: پێشینتره‌یی (القدم)ی دادوه‌ران به‌پێی پایه و پله و ڕۆژی دامه‌زراندنیان dه‌بێ و ئه‌گه‌ر چونییه‌كی تێكه‌وت پێشینترین به‌و جۆره ده‌بێ كه وه‌زیری داد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه‌تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته‌كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره. سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بۆی هه‌ڵده‌گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه‌رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ. چواره‌م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی پێشووی دا بوونه‌ته مافی خۆی بۆی هه‌ڵده‌گیرێن.
مادده‌ی چل و سێیه‌م:
مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یا ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به مووچه‌ی ته‌واو بۆ تایبه‌تكاری (تخصص) له باسێكدا كه په‌یوه‌ندی به‌كارمه‌ندیی دادوه‌ری و دادگه‌ری و وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر و دكتۆراوه هه‌بێ به‌و دادوه‌ره بدا كه‌سێ ساڵی له‌بواری دادوه‌ریدا به‌سه‌ربردبێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه پێ بدا. دووه‌م: ده‌شێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا و هه‌ر له‌و باساندا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوبراون بۆ دووه‌م جار مۆڵه‌تی خوێندن بدرێ به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنی ته‌واو كرد و باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری وه‌رگرت ئه‌ویش دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاركردنیه‌وه له فرمانه‌كه‌ی داوه‌زیری داد بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه به‌م مۆڵه‌ته‌ش بدا. سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر به‌وانه نادرێ كه ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و به‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌ربگرن له چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕیبوون. چواره‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ری داده‌نرێ و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی (قدم) دوو ساڵه و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌یماجستیر وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پله‌به‌رزی و زیاده‌ی ساڵانه‌ی ده‌درێتێ.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: 1/دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه‌رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن. 2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌رهه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن. 3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ. 4/ئه‌و دادوه‌ره‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه ه‌ر كاتێ ئاره‌زووی كرد واز له كاربهێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده‌مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده‌ست نادات كه ماویه‌تی.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌و داوایانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه دێنه كایه‌وه له‌لای لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌كرێن و بڕیاره‌كانی له‌م دادوایانه‌دا ده‌شێ له‌لایه‌ن وه‌یزیری داد و ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووتیان لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه‌تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده‌كرێن به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌كۆك نه‌بن.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه. ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه‌رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته‌كه ده‌یانداتێ. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م:
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م:
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م:
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م: یه‌كه‌م: أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ. ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. دووه‌م: أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ. ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.