مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
1 ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان جێگرانی سه‌رۆك یا پێشینترین دادوه‌رانیدا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته دادوه‌ریه‌كه‌ی له بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بوو.
2 ـ جێگری سه‌رۆك له نێوان دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه دا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌ی له بیست و دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوو.
3 ـ دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له‌وانه‌ی پۆلی یه‌كه‌م یا له‌وانه داده‌مه‌زرێنرێ كه ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌یان له بیست ساڵ كه‌متر نییه.
4ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كه‌ی و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێنرێت.