مادده‌ی چل و چواره‌م:
1/دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه‌رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن.
2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌رهه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن.
3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ.
4/ئه‌و دادوه‌ره‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.