مادده‌ی سی و سێ یه‌م:
ئه‌وه‌ی به‌دادوه‌ر داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابن:
1ـ عێراقی بێ و زمانی كوردی بزانێ و ئه‌هلی یه‌تی مه‌ده‌نی ته‌واوی هه‌بێ.
2ـ ته‌مه‌نی له سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن هاوسه‌ر بێ.
3ـ حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ئاسایی یان كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف.
4ـ ره‌وشتی جوان بێ و ناوبانگی باش بێ و ده‌ستپاك و بێ لایه‌ن ناسرابێ.
5ـ مه‌رجه‌كانی رێك وپێكی جه‌سته‌ی تێدابن و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێ.
6ـ باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسادا یان ئه‌وه‌ی هاوتای بێ وه‌رگرتبێ.
7ـ أ ـ دوای ده‌رچوونی له كۆلیجی یاسا یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ساڵ پارێزه‌ری یا وه‌زیفه‌یه‌كی شێوه دادوه‌ری كردبێ یا له په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌رچووبێ.
ب ـ ماوه‌ی كاركردنی له‌و وه‌زیفانه‌ی بڕگه‌ی (أ) دا پێنج ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری له یاسادا وه‌رگرتبێ و سێ ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه له‌دكتۆرای وه‌رگرتبێ ئیتر ئه‌و كاركردنه‌ی له پێش وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌كه‌دا بووبێ یا له‌دوای.
ج ـ ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی له‌بڕگه‌ی (أ)دایه بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له یه‌ك ده‌درێن.
د ـ ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به نووسین بێ یا به‌ده‌می سه‌ركه‌وتووبێ.