مادده‌ی چله‌م:
یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن.
دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده‌مه‌زرێنرێ.
سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ:
أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.
ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.
ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.
د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره یاساییه‌كان.
ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد.
و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی.
ز ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد.
چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه‌زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.