أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: مامۆستا‌و كارمه‌ندانی زانكۆ تایبه‌تیه‌كان حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: دارایی زانكۆ یان كۆلێژ پێكدێت له: 1- به‌شداریكردنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری. 2- كرێی خوێندن. 3- به‌خشش و به‌خشین و باربوو وه‌سیه‌ت پێكراوو وه‌قفكراوه‌كان. 4- داهاتی چالاكیه توێژینه‌وه‌یی و راوێژكاریی و راهێنانه‌كیی و هی تر. دووه‌م: زانكۆ بۆی هه‌یه سامانه گوێزه‌رو ناگوێزه‌ره‌كانی به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئامانجه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌گونجێت، وه‌به‌ربهێنێت. سێیه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان رێژه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كه‌ن كه نابێت له 20% پوختی قازانجه‌كیان كه‌متر بێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی فراوانكردن و پێشخستنی چالاكی زانكۆ، وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڵاوكردنه‌وه، و ڕاهێنان، و گۆنگره‌ی زانستی، و ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ مه‌به‌ستی زانستی إیفاد یان هه‌ر بوارێكی تر.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و لێبوردنه باجكارانه‌ی له یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان پیاده ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌و رێژه 20%ی كه‌وا له بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (22)ی ئه‌م یاسایه ده‌قی له سه‌ر كراوه كه بۆ پێشخستنی زانكۆ ته‌رخان كراوه، له باج ده‌بوردرێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ژمێره‌كانی زانكۆ، به‌پێی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، ملكه‌چی ووردبینیی دارایی ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌و بڕوانامانه‌ی زانكۆ ده‌یبه‌خشێت به یه‌كسان هه‌ژمار ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوانامانه‌ی زانكۆ‌و كۆلێژه حكومیه هاوشێوه‌كانی ده‌یانبه‌خشن به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندی بكات.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی په‌ككه‌وتنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر له دابینكردنی پێداویستیه پێویسته دیاریكراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له دوای پێبه‌خشینی ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت، مافی هه‌یه زانكۆ له لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر جیابكاته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت، تا دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م لایه‌نه، كه به رێنمایی دیاری ده‌كرێت، به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه راسپارده بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی زانكۆ یان یه‌كێك له به‌شه‌كانی له دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی بۆ مه‌رجه پێویسته‌كان، وه له حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌وا وه‌زاره‌ت به‌پێی پێڕه‌وی ناوه‌خۆی تاوه‌كو ده‌رچوونی دوایین پۆله قوتابیه‌كانی، به‌ڕێوه‌بردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، وه پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت قوتابیه‌كانی بۆ زانكۆ تایبه‌ته هاوشێوه‌كانی بگوازێته‌وه‌و سامانه گوێزه‌رو ناگوێزه‌ره‌كانی له دوای به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندیه‌كان و قه‌رزه‌كانی به‌گوێره‌ی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، پاكۆ ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به تێڕوانینی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه له گشت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه یان ئه‌و سزا به‌رزه‌فتانه‌ی به‌سه‌ر قوتابیان ده‌سه‌پێنرێن یان ته‌رقین قه‌ید كردنیان یان ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین ده‌رباره‌ی به‌خشینی نازناوو بڕوانامه زانستیه‌كان.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ته‌نها وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به به‌خشینی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر زانكۆ یان لق یان نووسینگه‌یه‌كیان له هه‌رێمداو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت رێكاری یاسایی ده‌رباره‌یان ده‌گرێته‌به‌ر.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: زانكۆ تایبه‌تی و حكومیه‌كان بۆیان هه‌یه له بواری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه زانستی و پراكتیزه‌كردنیان و ڕاهێنانی قوتابیان و گوڕینه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كان، له نێوایاندا هاریكاری یه‌كتری بكه‌ن. دووه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و پراكتیزه‌كانی و ڕاهێنانی قوتابیان پشت ببه‌ستێت به لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت له دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر زانكۆ تایبه‌تی ئێستاكانی هه‌رێم بارودۆخه‌كانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێش ساڵی خوێندنی (2013-2014) بگونجێنن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: ده‌رباره‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له سه‌ر نه‌هاتبێت ئه‌وا یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن، پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا. دووه‌م: ووردبینی كردن و بڕیاردانی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ. سێیه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆ یان راگری كۆلێژ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی سامانه‌كانی زانكۆ‌و وه‌به‌رهێنانی و ڕه‌فتارپێكردنی به‌گوێره‌ی ئامانجه زانستیه‌كانی زانكۆ. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی پلانی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. شه‌شه‌م: پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و خستنه‌به‌رده‌می وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی بڕیاردانی. حه‌وته‌م: ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ یان كاندیدكردنی كه‌سێكی تری له شوێنی یان لێبوردنی له كاره‌كه‌ی. هه‌شته‌م: دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان. نۆیه‌م: راسپارده‌كردنی هێنانه ئارای كۆلێژ‌و به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌پێی ستانده‌ره‌كانی كوالیتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت. ده‌یه‌م: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان. یازده‌م: وه‌رگرتنی به‌خشین و به‌خشش و باربوو به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت، و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت. دوازده‌م: دیاریكردنی سلم پایه‌ی موچه‌ی گشت كارمه‌ندان به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌شه‌وه. سێزده‌م: سه‌یركردنی پلانی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه ده‌رباره‌ی پرۆژه په‌ره‌پێدانیه‌كان.