مادده‌ی دوازده‌م

معرف المادة: 22273

رقم المادة : 578

مادده‌ی دوازده‌م:  ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ پیاده‌ ده‌كات: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمدا. دووه‌م: ووردبینی كردن و بڕیاردانی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ. سێیه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆ یان راگری كۆلێژ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌. چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی سامانه‌كانی زانكۆو وه‌به‌رهێنانی و ڕه‌فتارپێكردنی به‌گوێره‌ی ئامانجه‌ زانستیه‌كانی زانكۆ. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی پلانی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. شه‌شه‌م: پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و خستنه‌به‌رده‌می وه‌زاره‌ت به‌ مه‌به‌ستی بڕیاردانی. حه‌وته‌م: ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ یان كاندیدكردنی كه‌سێكی تری له‌ شوێنی یان لێبوردنی له‌ كاره‌كه‌ی. هه‌شته‌م: دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆو راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه‌ زانستیه‌كان. نۆیه‌م: راسپارده‌كردنی هێنانه‌ ئارای كۆلێژو به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌پێی ستانده‌ره‌كانی كوالیتی و دڵنیایی جۆری له‌ وه‌زاره‌ت. ده‌یه‌م: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره‌ كۆتاییه‌كان. یازده‌م: وه‌رگرتنی به‌خشین و به‌خشش و باربوو به‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت، و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت. دوازده‌م: دیاریكردنی سلم پایه‌ی موچه‌ی گشت كارمه‌ندان به‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌شه‌وه‌. سێزده‌م: سه‌یركردنی پلانی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكراو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه‌ ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ په‌ره‌پێدانیه‌كان.