مادده‌ی بیست و دووه‌م:
یه‌كه‌م: دارایی زانكۆ یان كۆلێژ پێكدێت له:
1- به‌شداریكردنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری.
2- كرێی خوێندن.
3- به‌خشش و به‌خشین و باربوو وه‌سیه‌ت پێكراوو وه‌قفكراوه‌كان.
4- داهاتی چالاكیه توێژینه‌وه‌یی و راوێژكاریی و راهێنانه‌كیی و هی تر.
دووه‌م: زانكۆ بۆی هه‌یه سامانه گوێزه‌رو ناگوێزه‌ره‌كانی به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئامانجه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌گونجێت، وه‌به‌ربهێنێت.
سێیه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان رێژه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كه‌ن كه نابێت له 20% پوختی قازانجه‌كیان كه‌متر بێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی فراوانكردن و پێشخستنی چالاكی زانكۆ، وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڵاوكردنه‌وه، و ڕاهێنان، و گۆنگره‌ی زانستی، و ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ مه‌به‌ستی زانستی إیفاد یان هه‌ر بوارێكی تر.