مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی په‌ككه‌وتنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر له دابینكردنی پێداویستیه پێویسته دیاریكراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له دوای پێبه‌خشینی ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت، مافی هه‌یه زانكۆ له لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر جیابكاته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت، تا دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م لایه‌نه، كه به رێنمایی دیاری ده‌كرێت، به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه راسپارده بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی زانكۆ یان یه‌كێك له به‌شه‌كانی له دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی بۆ مه‌رجه پێویسته‌كان، وه له حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌وا وه‌زاره‌ت به‌پێی پێڕه‌وی ناوه‌خۆی تاوه‌كو ده‌رچوونی دوایین پۆله قوتابیه‌كانی، به‌ڕێوه‌بردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، وه پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت قوتابیه‌كانی بۆ زانكۆ تایبه‌ته هاوشێوه‌كانی بگوازێته‌وه‌و سامانه گوێزه‌رو ناگوێزه‌ره‌كانی له دوای به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندیه‌كان و قه‌رزه‌كانی به‌گوێره‌ی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، پاكۆ ده‌كرێت.