أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژی هه‌یه و پێك دێت له: یه‌كه‌م: وه‌زیر سه‌رۆك دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام، له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر، بریكاری دێرینی وه‌زاره‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. سێیه‌م: راوێژكاران ئه‌ندام. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام. پێنجه‌م: هه‌ر شاره‌زا یان پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان ئیلغا بكات، ئه‌ویش له كاتی پێویست و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی كاری وه‌زاره‌ت. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی، له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زاین و پسپۆریی له ناوخۆی هه‌رێم بكات، بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی پێی ده‌سپێردرێت و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی به گونجاوی ده‌بینێت و، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و، به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست كردنه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بوو.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره (14)ی ساڵی 2007 و، یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ژماره (8)ی ساڵی 2007، ئیلغا ده‌كرێن. دووه‌م: هه‌موو موڵك و هه‌بوو و میلاكی كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و، وه‌رزش و لاوان دێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆكه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ژماره (12)ی ساڵی 2006 و یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ژماره (14)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و په‌یوه‌ستییه‌كی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌چنه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت. دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت. سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن. چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: حوكمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی دانه‌ر له مافه داراییه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر خاوه‌نی مافه هاوسێكان پیاده ده‌كرێت. وه له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی ئه‌و مافه پاوانكارییانه‌ی كه‌وا ئه‌م یاسایه بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو ئێزگه‌كان ده‌قی له سه‌ر كردووه، ئه‌وان بۆیان هه‌یه ته‌نها یه‌كجار، له‌بڕی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌رنامه بڵاوكراوه‌كانی ئامانجه بازرگانیه‌كانی په‌خشكردن یان گه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌رێكی دارایی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌وم:
مادده‌ی حه‌وته‌وم: دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییه
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم. سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.