مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژی هه‌یه و پێك دێت له: یه‌كه‌م: وه‌زیر سه‌رۆك دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام، له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر، بریكاری دێرینی وه‌زاره‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. سێیه‌م: راوێژكاران ئه‌ندام. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام. پێنجه‌م: هه‌ر شاره‌زا یان پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.