مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان ئیلغا بكات، ئه‌ویش له كاتی پێویست و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی كاری وه‌زاره‌ت. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.