أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌ش
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق . دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری. ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: 1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- عه‌میدی كۆلێژ سه‌رۆك ب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئه‌ندامن ج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئه‌ندامن د- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئه‌ندامن ه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن 2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستانيدا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ. 2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بۆیان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمدا تانووت له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، بده‌ن.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندارە‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان: أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان. ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى. ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا. د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان. ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی. و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان: أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی. ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار . د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو. و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست. ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات. ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه. گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن. ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان. ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی. ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ- پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه. ب- راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان دهكاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا. د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ردوو یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ژماره(1)ی ساڵی 2007 و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره(9)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل (موجودات) و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له یاسا‌و پێڕهوهكارپێكراوهكاندا هاتبێت كه به‌كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌ت بن.