مادده‌ی بیست و سێ:
ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:
1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان:
أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان.
ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى.
ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا.
د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان.
ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی.
و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه.
2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان:
أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی.
ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار .
د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار.
ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو.
و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست.
ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات.
ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه.
گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن.
ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان.
ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی.
ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن.
3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان:
أ- پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه.
ب- راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ.
ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان دهكاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا.
د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.