مادده‌ی بیست و دوو:
1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
أ- عه‌میدی كۆلێژ سه‌رۆك
ب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئه‌ندامن
ج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئه‌ندامن
د- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئه‌ندامن
ه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن
2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.