أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی(نۆیه‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیست به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت به‌سه‌ر كاندیدانی لیستدا دابه‌ش ده‌كرێن كه له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی(هه‌شته‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌كه‌دا هاتووه. دووه‌م: مه‌رجه بۆ گه‌یشتنی لیستی تاك به كورسییه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه بگاته دابه‌شی هه‌ڵبژاردن. سێیه‌م: كورسیی به‌تاڵ له كاتی هه‌بوونیدا به سه‌ر لیسته‌كانی به‌شداردا دابه‌ش ده‌كرێن به په‌یڕه‌و كردنی ماوه‌ی هه‌ره به‌هێز. چواره‌م: له كاتی یه‌كسان بوونی ژماره‌ی ده‌نگی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو له یه‌ك لیستدا، په‌نا بۆ تیروپشك ده‌بردرێت به مه‌رجێك كار له رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ژنان / ئافره‌تان نه‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م) له مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌كرێ خۆ كاندید بكرێت بۆ لیسته‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن به چه‌شنێك ژماره‌ی كاندیده‌كان له دوو هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان كراون، زیاتر نه‌بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی(هه‌شته‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌نگه راسته‌كانی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆ ده‌كرێنه‌وه و دابه‌شی سه‌ر ژماره‌ی كورسیی ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌و بازنه‌یه ده‌كرێن بۆ به‌ده‌ست هێنانی دابه‌شی هه‌ڵبژاردن. دووه‌م: ئه‌و دهنگهراستانهی كه لیست له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستی هێناون كۆده‌كرێنه‌وه و به سه‌ر دابه‌شی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش ده‌كرێن بۆ دیاری كردنی ژماره‌ی كوردسیی ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌و لیسته. سێیه‌م: ریزبه‌ندی كاندیده‌كانی لیست له سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ر كاندیدێك به‌ده‌ستی هێناون رێك ده‌خرێته‌وه و، ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ژماره ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه له پێشه‌وه داده‌ندرێت و به‌م جۆره تا كۆتایی لیسته‌كه، به مه‌رجێك له نێو هه‌ر سێ كاندیدی لیسته‌كه‌دا ژنێك / ئافره‌تێك دابندرێت، به چاوپۆشین له ژماره‌ی ده‌نگی كاندیدانی پیاو بۆ مسۆگه‌ر كردنی به‌دی هێنانی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئافره‌تان به رێژه‌یه‌ك له30% كه‌متر نه‌بێت له كورسییه‌كانی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی(ده‌یه‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك كورسییه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست دا، كاندیدی دوای ئه‌و له رووی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له نێو لیسته‌كه‌یدا به‌ده‌ستی هێناون، جێی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كورسی به‌تاڵ تایبه‌ت بوو به لیستێك كه كاندیدی نه‌ما بوو یان هی لیستێكی تاك بوو، كورسییه‌كه بۆ كاندیدێكی دی له لیستێكی دیكه‌دا ته‌رخان ده‌كرێت، به په‌یڕه‌و كردنی ماوه‌ی هه‌ر به‌هێز و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كورسییه‌كه به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگانه(شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م و نۆیه‌م) ده‌خرێنه سه‌ر (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێت: شه‌شه‌م: لیستی نیمچه كراوه: لیستێكه ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی تێدایه، ده‌نگده‌ر بۆی هه‌یه ده‌نگ به لیسته‌كه و یه‌كێك له كاندیده‌كان یان ته‌نها به لیسته‌كه بدات. حه‌وته‌م: لیستی تاك: ئه‌و لیسته‌یه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و تاكێك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید ده‌كات به مه‌رجێك له لای ده‌سته تۆمار كرا بێت. هه‌شته‌م: تۆماری به‌رایی ده‌نگده‌ران: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناو و داتای ده‌نگده‌رانی تێدایه، له لایه‌ن ده‌سته‌وه ئاماده ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه بۆ بینیتی و پێشكه‌ش كردنی تانه له باره‌یه‌وه. نۆیه‌م: تۆماری كۆتایی ده‌نگده‌ران: تۆمارێكه بۆ ناو و داتای ده‌نگده‌ران قابیلی تانه لێدان نییه كه له پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی په‌ڵپ گرتن، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی(چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: چواره‌م: ته‌نها له تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت تۆمار كرا بێت و به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی له ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م/4) له مادده‌ی پێنجه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: 4ـ رۆڵه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كه بێت و له تۆماری ده‌نگده‌رانی نێو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا تۆمار كرا بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی(شه‌شه‌م)ی یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی شه‌شه‌م: له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تیی رێژه‌یی به‌گوێره‌ی لیستی نیمچه كراوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی(یه‌كه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی(سییه‌م) له یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و تاك و قه‌وارانه‌ی له ئاكامی بڕیاره‌كانی ده‌سته زه‌ره‌مه‌ند بوون، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی(سێ) رۆژدا له رۆژی دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بده‌ن. سێیه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان-عیراق كه له سێ دادوه‌ری ناتهرخان پێك دێت، ئه‌ركی ته‌ماشا كردنی ئه‌و تانهنانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له لایه‌ن ده‌سته یان تاك یان قه‌واره‌ی زه‌ره‌رمه‌نده‌وه له ئاكامی بڕیاره‌كانی ده‌سته له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ره‌وانه‌ی ده‌كرێت و بڕیاره‌كانیشی لێبڕاوانهن و، دادگای پێداچوونه‌وه‌ش(تمییز) بۆی هه‌یه ده‌سته‌ی دیكه‌ی دادوه‌ری به‌گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی پێك بهێنێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی(یه‌كه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (سی و یه‌كه‌م)ی یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێنه‌وه: یه‌كه‌م: واده‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌دا دیاری ده‌كرێت، له ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌كانی راگه‌یاندنیشدا به(90) نه‌وه‌د رۆژ به‌ر له واده‌ی دیاری كرا‌و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی، راده‌گه‌یه‌ندرێت. سێیه‌م: له حاڵه‌تی ئه‌سته‌م بوونی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن تا ماوه‌یه‌ك كه له(90) نه‌وه‌د رۆژ زیاتر نه‌بێت له رۆژی كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌وه.
مادده‌ی یازدهم
مادده‌ی یازدهم: بنه‌چه‌ی مادده‌ی(سی و دووه‌م) له یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی و بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شی به ریزبه‌ندی(دووه‌م / 1و2و3) ده‌خرێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ: دووه‌م: ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 1ـ سه‌ربازان له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و تێكڕای ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌منی و، شێوه‌ی ده‌نگدانیشیان به‌گوێره‌ی رێكاری تایبه‌ت ده‌بێت كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دایده‌نێت و تێیدا پشت به‌و لیسته فه‌رمییانه ده‌به‌ستێت كه ناو‌و شوێنیان تێدایه و لایه‌نانی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بن به پێشكه‌ش كردنی له ماوه‌یه‌كدا كه كه‌متر نه‌بێت له(60) شه‌ست رۆژ به‌ر له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا ده‌سڕدرێته‌وه و رۆژی ده‌نگدانی گشتییش مافی ده‌نگدانیان نابێت. 2ـ به‌ندی و گیراو و ده‌ستبه‌سه‌ران و بۆ ده‌نگدانیان پشت به رێكارێك ده‌به‌سترێت كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن دای ده‌نێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆ له ماوه‌یه‌كدا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه له (30) سی رۆژ كه‌متر نه‌بێت له رۆژی ده‌نگدانه‌وه. 3ـ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له نه‌خۆشخانه و تیمارخانهكانی دیكه‌دا خه‌وتوون و به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه ده‌بێت كه ئه‌م لایه‌نانه پێش ده‌ست كردن به ده‌نگدان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و رێكارانهش كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دای ده‌نێت.
مادده‌ی دوازدهم
مادده‌ی دوازدهم: له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئه‌ركی پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.