مادده‌ی یازده‌م: بنه‌چه‌ی مادده‌ی(سی و دووه‌م) له یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی و بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شی به ریزبه‌ندی(دووه‌م / 1و2و3) ده‌خرێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ: دووه‌م: ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 1ـ سه‌ربازان له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و تێكڕای ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌منی و، شێوه‌ی ده‌نگدانیشیان به‌گوێره‌ی رێكاری تایبه‌ت ده‌بێت كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دایده‌نێت و تێیدا پشت به‌و لیسته فه‌رمییانه ده‌به‌ستێت كه ناو‌و شوێنیان تێدایه و لایه‌نانی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بن به پێشكه‌ش كردنی له ماوه‌یه‌كدا كه كه‌متر نه‌بێت له(60) شه‌ست رۆژ به‌ر له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا ده‌سڕدرێته‌وه و رۆژی ده‌نگدانی گشتییش مافی ده‌نگدانیان نابێت. 2ـ به‌ندی و گیراو و ده‌ستبه‌سه‌ران و بۆ ده‌نگدانیان پشت به رێكارێك ده‌به‌سترێت كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن دای ده‌نێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆ له ماوه‌یه‌كدا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه له (30) سی رۆژ كه‌متر نه‌بێت له رۆژی ده‌نگدانه‌وه. 3ـ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له نه‌خۆشخانه و تیمارخانه‌كانی دیكه‌دا خه‌وتوون و به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه ده‌بێت كه ئه‌م لایه‌نانه پێش ده‌ست كردن به ده‌نگدان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ش كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دای ده‌نێت.