مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگانه(شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م و نۆیه‌م) ده‌خرێنه سه‌ر (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێت: شه‌شه‌م: لیستی نیمچه كراوه: لیستێكه ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی تێدایه، ده‌نگده‌ر بۆی هه‌یه ده‌نگ به لیسته‌كه و یه‌كێك له كاندیده‌كان یان ته‌نها به لیسته‌كه بدات. حه‌وته‌م: لیستی تاك: ئه‌و لیسته‌یه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و تاكێك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید ده‌كات به مه‌رجێك له لای ده‌سته تۆمار كرا بێت. هه‌شته‌م: تۆماری به‌رایی ده‌نگده‌ران: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناو و داتای ده‌نگده‌رانی تێدایه، له لایه‌ن ده‌سته‌وه ئاماده ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه بۆ بینیتی و پێشكه‌ش كردنی تانه له باره‌یه‌وه. نۆیه‌م: تۆماری كۆتایی ده‌نگده‌ران: تۆمارێكه بۆ ناو و داتای ده‌نگده‌ران قابیلی تانه لێدان نییه كه له پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی په‌ڵپ گرتن، بڵاو ده‌كرێته‌وه.