أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی په‌نجاو سێ:
مادده‌ی په‌نجاو سێ: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو چوار:
مادده‌ی په‌نجاو چوار: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمی گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.
مادده‌ی په‌نجاو پێنج:
مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن.
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت:
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت:
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت: پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجاو نۆ:
مادده‌ی په‌نجاو نۆ: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 3. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی . 6. فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا. 7. زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه. 8. زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تێ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه زانستی. وه‌زیرێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات به‌ناوی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی: 1. ره‌نگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا 2. وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا. 3. وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا. 4. كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه). 5. زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی . 6. دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گه‌لَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن. 7. ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گه‌لَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا. 8. چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ له‌گه‌لَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات. 9. خزمه‌تكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی . 10. پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا .
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ: 1. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا. 2. دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا. 3. كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵه‌رو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر. 4. داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان. 5. دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6. پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان. 7. كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا. 8. رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9. چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار: 1. ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2. پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا. 3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 4. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 5. پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 6. كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه. 7. وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ. 8. دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه. 9. ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 10. به‌رچاوخستنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت. 11. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2. راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئه‌ندام 3. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئه‌ندام 4. سه‌رۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندامن 5. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئه‌ندام 6. ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئه‌ندامن 7. نه‌قیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئه‌ندام
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده بوونی دو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ساز ده‌دا. به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش مانگی یه‌ك جار كۆ ده‌بێته‌وه، له‌كاتی پێویستیشدا، ده‌شێ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات. بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌درێن. كاتێكیش ده‌نگه‌كان یه‌كسان بن، ئه‌وه له‌و باره‌دا تای ته‌رازوو به‌لای ده‌نگی وه‌زیردا ده‌شكێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1. دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی قبوڵكردن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 2. دیاركردنی پله‌و له‌قه‌ب و بڕوانامه‌گه‌لی زانستی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها دیاركردنی شه‌رتوشروتی به خشینیان. 3. دیاركردنی شه‌رتوشروتی ئیجازه‌پێدان بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌هلی. 4. ئیقراركردنی گرێدانی كۆنگره‌ی فێركردنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی خولاوخول بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به‌فێركردنی باڵا‌و پێرۆگه‌لی خوێندنه‌وه له‌كاتی پێویستدا. 5. راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌میان.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م دایه‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: دایه‌ره‌ی ئیداری: هه‌موو ئه‌و كاروباره ئیداری و دارایی و یاساییانه ده‌گرێته ده‌ست كه ناكه‌ونه ژێر سه‌ڵاحییاتی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كانه‌وه وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له كه‌میی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی هه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا یان هاوتای بڕوانامه‌یه‌كی باڵا بێت له زانسته ئینسانیه‌كاندا و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: دایه‌ره‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دوا داچوون: ئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆكان و، هه‌یئه‌ی په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، دایه‌ره‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن هه‌موویان له‌پلانێكی یه‌كخراوی وه‌زاره‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و لێكیان ده‌گونجێنێ به ئامانجی ئه‌وه‌ی به جۆرێكی ئه‌وتۆ به‌ره‌و چاكتریان ببات كه له‌گه‌ڵ پلانی گشتیی به‌ره‌و چاكتر بردن (تطوير)ی هه‌رێمدا بگونجێ، به‌یاننامه‌و زانیارییه ئامارییه‌كانیش كۆده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ده‌روازه دایانده‌نێ و شیكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به دواداچوونی به‌ركارخستنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌و لیژنانه‌وه ده‌رده‌چن كه دانانی به‌رنامه‌گه‌لی فێركارییان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها گونجاندن و رێكخستنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خۆگواستنه‌وه‌یان له‌نێوان زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كانداو، دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه دێن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی حاسوبی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیراسه تانه شنه‌ش كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه.ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: دایه‌ره‌ی بیعسه‌و پێوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان: سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ خوێندن نێردراون بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بروانامه‌كانیشیان ده‌گرێته ئه‌ستۆو،پێوه‌ندی رۆشنبیری و زانستیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا رێك ده‌خات و به‌دووی به‌ركارخستنی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌شدا ده‌چێ كه له‌م بواره‌دا له گه‌ڵیاندا مۆر كراوه، ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: جیهازی پشكنین: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، له كه‌می پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ و له كاروباری زانستی و ئیداریشدا شاره‌زایی ماوه‌ی ده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ، ژماره‌یێ پشكنه‌ری پسپۆڕ یاریی ده‌ده‌ن. ئه‌م جیهازه مه‌شروعیه‌تی ره‌فتاری زانكۆ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و به‌ش و لقه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزانێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كاندا ده‌گونجێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م جیهازه به پێڕوَ دیارده‌كرێن.
ماده‌ی دوازده
ماده‌ی دوازده: ئه‌م ته‌شكیلاتانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌به‌سترێن: 1-زانكۆی سه ڵاحه‌ددین 2-زانكۆی سلێمانی 3-زانكۆی دهۆك 4-زانكۆی كه‌ركوك 5-هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان 6-هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2. راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئه‌ندام 3. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئه‌ندام 4. سه‌رۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندامن 5. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئه‌ندام 6. ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆیێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئه‌ندامن 7. نه‌قیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئه‌ندام