مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق
2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
3. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
4. وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی .
6. فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا.
7. زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه.
8. زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.