مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی:
1. ره‌نگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا
2. وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا.
3. وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا.
4. كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه).
5. زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی .
6. دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گه‌لَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن.
7. ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گه‌لَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا.
8. چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ له‌گه‌لَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات.
9. خزمه‌تكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی .
10. پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا .