أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خۆیندرێته‌وه: 1. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه كارا مونته‌سیبانه ده‌گرێته‌وه كه ئیلتیزامی خۆیان بوپێودانگی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. 2. ده‌سته‌ی گشتی، كۆنگره‌ی خۆی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سێ ساڵ جارێك كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر داوای نه‌قیب ده‌به‌ستێ بۆ هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وسێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و هه‌ردوو لێژنه‌ی زه‌پتی و ریقابه به ده‌نگدانی نهێنی. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی دێته‌جێ له حاڵه‌تێكیشدا (نصاب) نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌ڵبژاردن پاش پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات وله هه‌مان جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ، جا ئه‌وجا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرێنه‌ی ئه‌ندامه‌كان دێته‌جێ و دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ش یۆیان هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆنگره‌به‌ستن بكه‌ن. 3. له بارێكدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌سته‌كه) له پێنج سه‌د ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له رێگای مه‌ندوبه‌كانه‌وه (نوێنه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌نجام ده‌درێ و، رێژه‌ی نواندنیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیار ده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه. 4. هه‌یئه‌ی گشتی به ده‌نگی دوو سیێه‌كی ئاماده‌بووان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌ی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق . دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری. ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ركی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و دیار ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یان لقێك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك یان یه‌كه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستییه‌كانی كار‌و له كاتی پێویستیدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ: یه‌كه‌م: 1. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. 2. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ. 3. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ. 4. ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه. دووه‌م: 1. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا. 2. ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان و، لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جـێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: 1. هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. 2. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت. 2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا. 3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ. 5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی. 6. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم. 7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان. 8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن. 9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وەی هه‌رێم دا. 10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی. 11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه. 12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا. 13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت، به‌پێی پێداویستی كاره‌كانیان، بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات، یان پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: له‌وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكار پێك دێت به‌ناوی(ئه‌نجومه‌نی گه‌یاندن) به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه. 2. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری به‌رێوِه‌بردن ودارایی: ئه‌ندام. 3. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی گه‌یاندن: ئه‌ندام. 4. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام. 5. به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی: ئه‌ندام. 6. ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. 7. ئه‌ندامێك، یان زیاتر، وه‌زیر له‌ناوه‌وه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌یپاڵێوێ. دووه‌م: ئه‌ركوفرمانی ئه‌نجومه‌ن: 1. ئاماده‌كردن و داڕشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 2. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوونه‌وه ئاماده كراون له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و پلانانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌ش كراون، وبڕیاری سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر ده‌داو به‌دوای جێبه‌جێكردنیان ده‌چێ. 3. پێشنیازكردنی پلانه گشتییه‌كانی گه‌یاندن و به‌رنامه‌كانی وه‌گه‌ڕخستن وخستنه‌بازاڕ ودارایی و ئابووری. 4. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕاپۆرتی خولاوخولی گشتیی( الدوری العام) وه‌زاره‌ت كه نووسینگه‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون ئاماده‌ی ده‌كاو، ئنجا هه‌ر تێبینی وڕێنماییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه، به‌باشی بزانێ ده‌یخاته ڕوو. 5. لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندیان به ئیش و كار‌و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، ئنجا هه‌ر تێبینی و رێنماییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه به‌گونجاوی بزانێ ده‌یخاته ڕوو. 6. لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه وه‌زیر بیخاته رووی، رای خۆیشی له‌سه‌ر ده‌داو، پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌ی له‌باریشی له‌سه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات. 7. سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌رتی گه‌یاندن به‌هه‌ردوو تای گشتی و تایبه‌تیه‌وه. 8. كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاو خولی پێگه‌یاندن (تأهیل)و ئاماده‌كردنی پسپۆڕ له‌بواری گه‌یاندن و ته‌كنیكی زانیاری‌دا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كاندا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پاره و پولی ژوور به‌م شێوه‌یه به‌گه‌ر ده‌خرێ: 1-سپاردن به بانكه‌كان له هه‌رێمدا . 2-كرینی سه‌نه‌دی قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم. 3-هه‌ر بوارێكی تری به‌گه‌ر خستن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ژووردا بگونجێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت. 2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن. 3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا. 4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌کاتێ لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ. 5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.