مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: له‌وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكار پێك دێت به‌ناوی(ئه‌نجومه‌نی گه‌یاندن) به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه. 2. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری بهرێوِهبردن ودارایی: ئه‌ندام. 3. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی گه‌یاندن: ئه‌ندام. 4. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام. 5. به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی: ئه‌ندام. 6. ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. 7. ئه‌ندامێك، یان زیاتر، وه‌زیر له‌ناوه‌وه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌یپاڵێوێ. دووه‌م: ئه‌ركوفرمانی ئه‌نجومه‌ن: 1. ئاماده‌كردن و داڕشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 2. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوونه‌وه ئاماده كراون له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و پلانانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌ش كراون، وبڕیاری سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر ده‌داو به‌دوای جێبه‌جێكردنیان ده‌چێ. 3. پێشنیازكردنی پلانه گشتییه‌كانی گه‌یاندن و به‌رنامه‌كانی وه‌گه‌ڕخستن وخستنهبازاڕ ودارایی و ئابووری. 4. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕاپۆرتی خولاوخولی گشتیی( الدوری العام) وه‌زاره‌ت كه نووسینگه‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون ئاماده‌ی دهكاو، ئنجا هه‌ر تێبینی وڕێنماییهكیش له‌و باره‌یه‌وه، به‌باشی بزانێ ده‌یخاته ڕوو. 5. لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندیان به ئیش و كار‌و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، ئنجا هه‌ر تێبینی و رێنماییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه به‌گونجاوی بزانێ ده‌یخاته ڕوو. 6. لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه وه‌زیر بیخاته رووی، رای خۆیشی له‌سه‌ر ده‌داو، پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌ی له‌باریشی له‌سه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات. 7. سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌رتی گه‌یاندن به‌هه‌ردوو تای گشتی و تایبه‌تیه‌وه. 8. كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاو خولی پێگه‌یاندن (تأهیل)و ئاماده‌كردنی پسپۆڕ له‌بواری گه‌یاندن و ته‌كنیكی زانیاری‌دا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوهنددارهكاندا.