أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (156)له یاسای سزاكانی عیراقیی ژماره(111)ی ساڵی (1969)ی هه‌موار كرا‌و له كار ده‌خرێ و،ئه‌مه‌ی خواره‌وه،له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا جێگای ده‌گرێته‌وه: (هه‌ركه‌سێ به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، ببێ له كارێكدا تێوه‌گلێ به مه‌به‌ستی زیاندان له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تا یان به به‌ندكردنی كاتی سزا ده‌درێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له مادده‌ی (157)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (189) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێت.
مادده‌ی سێیه‌م :
مادده‌ی سێیه‌م : له مادده‌ی (190)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (195) و له مادده‌ی (198) یشه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (219) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت،له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مادده گه‌لی (223، 224، 225، 227، 228) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: تێوه‌گلان له تاوانی ده‌رهه‌ق به ئافره‌تدا، به بیانووی هۆكاری شه‌ریف، بۆ مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی (128، 130، 131)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1996 به پۆزشی (مه‌عزه‌ره‌تی) یاسایی سزا سووك كه‌ر له قه‌ڵه‌م نادرێت.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1-ئه‌م كار‌و بارانه به په‌یره و دیاری ده‌كرێن: أ-مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه له زانكۆكان و كۆلێجه‌كان و ده‌زگای په‌ییمانگا هونه‌ریه‌كان و تایبه‌تكاری و كاروباره زانستی و ئیدارییه‌كان. ب-به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی خوێندن باڵا و تایبه‌تكارییه‌كانیان و به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. ج-كار‌و باری په‌یوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی قوتابیان و گواستنه‌وه‌یان. 2-به رێنماییه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا ئه‌و كاروباران دیاری ده‌كرێنكه په‌یوه‌ندیان به ئامۆژگاری كردن و رێ نیشان دانه‌وه هه‌یه له رووی زانستی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌وه و یاریده‌دانیان له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه رێكخستنی چالاكی نا به‌رنامه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كانیان و ئه‌ركی سه‌رشانیان و رێكوپێكیان و ناردنیان بۆ (بعپه و زماله) و هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی به كاروباره‌كانی تری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌بێ و رێكخستنی مۆڵه‌تی خوێندن (الاجازه الدراسیه).
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: أ-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پله زانستییه‌كانیان و هه‌موو ئه‌و مافه نه‌یان ده‌مینێ كه له‌م یاسایه‌دا یاساكانی تر‌و په‌یره‌وه و رێنماییه‌كانی هه‌ن جگه له‌سه‌ر مووچه (مخصصات)ی خۆ ته‌رخان كردن له حاڵه‌تی (ته‌نسیب) یا ته‌رخانكردنیاندا بۆ فه‌رمانێك له ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی یا مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به خزمه‌تی زانكۆیی بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ. ب-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا دا مافی پایه به‌رزی زانستی (الترقیه العلمیه) یان ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه پێویسته‌كانیان تێدا بێ جگه له مه‌رجی وانه وتنه‌وه.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ. ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ. ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ. ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات. د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه. ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌مترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ. ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌و جێی ده‌گرێته‌وه: شایسته‌یی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به بوونی ئه‌و مه‌رجانه دێته دی، كه پێویسته له هاوگرێبه‌نده‌كان هه‌بن یان له‌وانه‌ی جێیان ده‌گرنه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به به‌ندی/د له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- د- شایه‌دی دانی دوو شایه‌د كه شایسته‌یی یاساییان هه‌بێ بۆ گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه لێره‌دا ژن و پیاو یه‌كسانن. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره(ه) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه: 5- هاوسه‌ره‌كه بۆی هه‌یه له كاتی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریدا مێرده‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌ی بداتێ كه بۆی هه‌بێ ته‌ڵاقی به‌ده‌ست بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه (2) له مادده‌ی حه‌وته‌م له‌م یاسایه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 2- دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه بدات به‌یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كان گه‌ر نه‌خۆشی ئه‌قڵی هه‌بێ هاوسه‌رگیریی بكات ئه‌گه‌ر به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ده‌ركه‌وت هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی زیان به كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نی و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی به روونی و به نووسین رازی بێ له كاتی گرێبه‌ندیی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له‌مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1- هه‌ر كه‌سێك شازده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكرد و داوای هاوسه‌رگیریی كرد، دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه‌ی پێ بدات،ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت شایسته‌یی و توانای جه‌سته‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش دوای ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رپه‌رششتیار (وه‌لی)ی شه‌رعی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیار رێگربوو،ئه‌وا دادوه‌ر داوای لێده‌كات له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا قایل بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی نه‌گرت یان ره‌خنه‌كه‌ی شیاوی ئه‌وه نه‌بوو گوێی پێ بدرێ، ئه‌وا دادوه‌ر رێگه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌دات. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی (3) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه‌و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 3- دایك به سه‌رپه‌رشتیار (وه‌لی) ئه‌مر داده‌نرێ كه باوك مردبی یان، دیارنه‌بێء دایكه‌كه به‌خێوی كردبی و له‌لای بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (2،1)ی مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- نابێ هیچ خزمێك یان كه‌سێكی بیانی یه‌كێك ناچاربكات چ نێر بێ و چ مێ بۆ هاوسه‌رگیریی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی و گرێبه‌ندی به زۆری به نادروست داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته په‌رده‌وه‌و له گه‌ڵی جووت نه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر چووبیش ئه‌وا ڕاده‌گیرێ. هه‌روه‌ها كه‌سێك له خزمان یا جیا له‌وانیش رێگه له یه‌كێك بگرێ كه شایسته‌یی هاوسه‌رگیرییه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ هاوسه‌رگیریی. 2- هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه بكات به حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ سزاده‌درێ ئه‌گه‌ر له خزمه‌كانی پله یه‌ك بێ، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێچی كه‌ر له ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ یاخود به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (5،2) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 2- به‌یاننامه‌كه به راپۆرتێكه‌وه ده‌لكێندری كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه‌و پشتگیریی ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن له نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگه‌گرتن)ی تووشبوو و به‌رهه‌ڵستی ته‌ندروستی و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ش كه یاسا ده‌یكاته مه‌رج. 5- هه‌ر كه‌سێك گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكات به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌دریت كه له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ و سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ری دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا گرێدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ. 2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی. 3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ. 4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كه تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی. سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:- 1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری. 2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه. چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.