مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (2،1)ی مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- نابێ هیچ خزمێك یان كه‌سێكی بیانی یه‌كێك ناچاربكات چ نێر بێ و چ مێ بۆ هاوسه‌رگیریی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی و گرێبه‌ندی به زۆری به نادروست داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته په‌رده‌وه‌و له گه‌ڵی جووت نه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر چووبیش ئه‌وا ڕاده‌گیرێ. هه‌روه‌ها كه‌سێك له خزمان یا جیا له‌وانیش رێگه له یه‌كێك بگرێ كه شایسته‌یی هاوسه‌رگیرییه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ هاوسه‌رگیریی. 2- هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه بكات به حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ سزاده‌درێ ئه‌گه‌ر له خزمه‌كانی پله یه‌ك بێ، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێچی كه‌ر له ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ یاخود به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ زیاتر نه‌بێ.