أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: 1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا. (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌مه‌و به‌ر به زه‌زاره‌تی كشته‌كاڵ و ئاودێری ناوه‌ندییه‌وه به‌سترابوونه‌وه، ده‌بنه مافی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێم.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-وه‌زیر بۆی هه‌یه ده‌سته‌و لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ. 2-دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانیان و ده‌سته و مه‌ڵبه‌نده‌كان به په‌یره‌وێك ده‌ست نیشان ده‌كرێن. 3-وه‌زی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستاد له چوار چێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ر یه‌تیه‌كاندا لق (شعبه) پێك دێنێ.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دیوان حساباتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وتبنه ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه وریقابه و ته‌دقیقی ده‌كا تا دڵنیابێ له‌و كه یاسا وپێرۆ و ڕێنماییه‌كان به دروستی به پێی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی كارپێكراو رێگا و شێوازی باو‌و به‌رده‌ست خراونه‌ته كار و، بۆیشی هه‌یه كه: 1/هه‌موو موعامه‌له‌كانی خه‌رجی گشتی (الانفاق العام)، به مووچه و ده‌رماڵه و خه‌ڵاتیشه‌وه فه‌حس و ته‌دقیق بكا تا له دروستی‌یان دڵنیا بێ. 2/دڵنیا بێ له‌و كه له (ئیعتيمادات)ی به‌شه بودجه‌ی خۆی زیاد نه‌رۆیشتبێ. 3/دڵنیا بێ له‌و كه ئه‌و داراییه گشتییه له‌و پێناوه‌دا خرابێته كار كه بۆی دانراوه و، به‌فیرۆ نه‌چوه، یا ده‌ست بڵاوی، یا خراپ ره‌فتاریی تێدا نه‌كراوه ،و داهات و سووده‌كانیشی له سه‌نگ ده‌دا. دووه‌م: فه‌حس و ته‌دقیقكردنی معامه‌له‌كانی خه‌مڵاندن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی جیبایه و داهاتی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له دروستیی شێوازی ئیجرائاتی كارپێكراوو سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێ كردنیان دڵنیابێ. سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی هونه‌ری له‌هه‌موو بوارێكی حسابكاری و ریقابه‌كاری و هه‌موو كاروبارێكی ئیداری و رێكخستنیش كه په‌یوه‌نديی پێیانه‌وه هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دانان و به‌رچاوتر گۆڕینی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی حسابكاری و ریقابه‌كاریشدا هاوبه‌شی ده‌كا. چواره‌م: خولی خوێندن و به‌كارخستن، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هی دیكه‌ش رێك ده‌خا و، ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌رماڵه‌شیان بداتێ. پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، دیوان ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خشته و به‌یانات و راپۆرته‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به ئیش و بزاڤ و بارودۆخی داراییه‌وه هه‌بێ ده‌رده‌بڕێ، وبۆیشیان روون ده‌كاته‌وه كه تا چ راده‌یێك به پێی یاسا و رێسا و ئوسوڵی كارپێكراوی حسابی رێك خراون و تا چ رادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی مه‌ركه‌زی دارایی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بزاڤانه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. شه‌شه‌م: دیوان راپۆرتێكی (نیوساڵ جارێ) پێشكه‌ش به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و رای خۆی تێدا ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی و ئیداری وئابووری بواری ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رك وفەرمانه‌ش كه خۆی ئه‌نجامی داوه ده‌رده‌بڕێ. حه‌وته‌م: دیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئیزباره و معامه‌له وكاغه‌زێ پێوه‌ندییان به كاروباری ریقابه‌ی دارایی ئاشكرا و نهێنیشه‌وه هه‌بێ، ببینێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌لای ده‌خا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت: 1. ئابوونه‌ی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وانان. 2. ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم. 3. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ. 4. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر، دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 6. ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه، له هه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی ده‌نگوباس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رده‌گێرێ، سا هی چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دابه‌ش كردن بن، به مه‌رجێ له هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 7. داهاته‌كانی وه‌به‌رهانینی پاره‌ی سندوقه‌كه. 8. قازانجی ئه‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سندوقه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقه‌كه ده‌یگێڕێ. 9. هه‌ر داهاتێكی دیكه كه موسته‌هه‌قی سندوقه‌كه بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌ش و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌ستنیشان ده‌كرێت. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یان یه‌كه‌كان له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستیه‌كانی كاره‌كانیان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی به پێی پێویست پێكبهێنێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركان به‌جێ دێنێ: 1-دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ كه گه‌شه پێدانی به‌رهه‌می كشت‌وكال و له بواره‌كانیرووه‌ك و ئاژه‌ڵ و پاوانه سرووشتیه‌كاندا به‌دی بێنێ. 2-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان دا و مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و سازدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پراكتیكی و به‌شدار بوه‌ن له چه‌سپاندنی هاریكاری كشتوكڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌جێ هێنانی یاساكانی زه‌وی سازی (الاصلاح الزراعی) و به‌داوداچوونی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌نیان به خستنه‌كاری زه‌وی یه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه هه‌یه به ئامانجی پێشخستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ له هه‌رێمدا. 3-نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا و دروست كردنی به‌ربه‌ست و پرۆژه‌ی ئاودێری و سازادانی زه‌وی و زار و پاراستنی و سوود بینین له ئاوی نویك و قوڵی ژێر زه‌وی (سگحی و جوفی) و به‌گه‌ر خستن پاراستنی پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رگرتن له مه‌ترسی لافاو و ژێر ركێف خستنی سێلا و و حه‌وزه‌كانی رووباره‌كان. 4-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی و سكێچ و پرۆگرام بۆ پرۆژه‌كان و كار كردن بۆ جێ به جێ كردنیان و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌نانی تره‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پێیانی ده‌سپێردرێن به سیفه‌تی به‌ڵێنده‌ر یا له لایه‌ن ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانیه‌وه یا به‌ڵێنده‌ره‌كانی ناوخۆ یا بیانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردن و به‌داو داچوونیان. 5-ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو و سه‌مادی كیمیاوی و قه‌ڵاچۆكه‌ر (مبیدات) و دابینكردنی ده‌رمان و گرتنه به‌ری ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی زیاد كردنی به‌رهه‌م و پوختكردنی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و حوكمدراوانه‌ی كه حوكمی پاشمله‌یان به‌سه‌ردا دراوه وخۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن یان له‌ماوه‌ی سیی رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌گیرێن سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده شازده‌م:
مادده شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان: 1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ. دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه. پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه ودادگایی كردنی له‌هه‌موو تاوانه‌كانی پێش مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ ئه‌گه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌كه كرا یان بكرێ له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا دا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو. دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن: 1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. 3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت. سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ.