مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌ش و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌ستنیشان ده‌كرێت. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یان یه‌كه‌كان له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستیه‌كانی كاره‌كانیان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی به پێی پێویست پێكبهێنێ.