أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. ئه‌نجومه‌ن، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك، یان ئه‌گه‌ر دیار نه‌بوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی و ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه‌و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی ده‌رده‌هێنێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بن، له‌و باره‌دا ده‌نگی وه‌زیر بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2. ئه‌نجومه‌ن هه‌ر (3) سێ مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات، وةزيريش بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانیشی بۆیان هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا. زه‌وی و زار‌و عقاراتیان هه‌بێ و بیكه‌ن به موڵك.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: ئه‌گه‌ر باری نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (30) سی رۆژ زیاتر بێت له ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه ئه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا بۆی هه‌یه پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس راسپارده بكات به چاره‌سه‌ركردنی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و راسپارده‌ی لێژنه‌كه له ماوه‌ی سێ رۆژ له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌خرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: 1- پرۆفیسۆر. 2- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. 3- مامۆستا. 4- مامۆستای یاریده‌ده‌ر. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م) ئه‌م مادده‌یه باسكراون، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌ریده‌كات داده‌مه‌زرێن و پله‌ی زانستیان به‌رزده‌كرێنه‌وه‌و وترفیع ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان له‌و كه‌سه‌ی له‌م پۆستانه داده‌مه‌زرێت. 2- متمانه‌پێكردنی رێساكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی كارپێكراو له لایه‌ن زانكۆ حكومیه‌كانه‌وه. 3- متمانه‌پێكردنی په‌یكه‌ری كاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له یاسای خزمه‌تی زانكۆیی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: مامۆستا‌و كارمه‌ندانی زانكۆ تایبه‌تیه‌كان حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت نه‌خۆشی ده‌روونی ملكه‌چكراو بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ده‌روونییه‌ی لێیه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات و له‌و دامه‌زراوه‌ی كه تیایدایه چاره‌سه‌ری پێویست نه‌بوو. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆی هه‌یه باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی كۆتایی پێبهێنێت له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دووه‌كانی نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات ئه‌گه‌ری مردنی هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ری دادگای تایبه‌تمه‌ند، به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كیه، ئاگاداری لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه بكاته‌وه له ماوه‌یه‌ك له سێ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بونی سه‌رۆكاد، جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. 2-له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی جێگه‌ی سه‌رۆك دا، جێگره‌كه‌ی تا ماتی دانانی سه‌رۆكێكی نوێ كه ده‌بی له ماوه‌ی پازده رۆژدا دابنرێ، جێگه‌ی بگرێته‌وه.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك نهێنیێك له نهێنیه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاشكرا بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به ئه‌نقه‌ست یان به بێباكیه‌كی گه‌وره به پێدانی ده‌رمانێك به نه‌خۆش به‌بێ رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ یان به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی چل و سێیه‌م:
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێت به لانی كه‌مه‌وه پانزده ئه‌ندام له وانه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان له پیشه ته‌ندروستیه‌كاندا له پێنج ساڵ كه‌متر نییه پێشكه‌شی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تا هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی: 1. هاوڵاتی كوردستانی عێراق بێ و تیایدا جێوار بێ. 2. به‌تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی یان قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی یان خولی ته‌ندروستی یان دواناوه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بێ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دانی پیانرابێت. 4. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی دا كار ده‌كه‌ن بكاته ئه‌ندام كه خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانن و مۆڵه‌ت پێ دراون.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ. 3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه. 4. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێ كه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه به پێی ئه‌م یاسایه، وه به باڵاترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێ، وه به هه‌ر سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیای ئه‌نجوومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی، وه نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیش دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێت، ژماره‌ی ئاماده‌بوانیش هه‌ر چه‌ندێك بێت نیساب به ته‌واوی داده‌نرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رێوه ده‌با: 1. راستاندنی بودجه‌و حسابكاری دوماهی. 2. گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن. 3. چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. 4. بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌یه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: بریكاری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا: مه‌رجه ئه‌وانه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.