مادده‌ی بیسته‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:
1- پرۆفیسۆر.
2- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.
3- مامۆستا.
4- مامۆستای یاریده‌ده‌ر.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م) ئه‌م مادده‌یه باسكراون، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌ریده‌كات داده‌مه‌زرێن و پله‌ی زانستیان به‌رزده‌كرێنه‌وه‌و وترفیع ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان له‌و كه‌سه‌ی له‌م پۆستانه داده‌مه‌زرێت.
2- متمانه‌پێكردنی رێساكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی كارپێكراو له لایه‌ن زانكۆ حكومیه‌كانه‌وه.
3- متمانه‌پێكردنی په‌یكه‌ری كاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له یاسای خزمه‌تی زانكۆیی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه.