أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. 2-دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له كوردستاندا. 3-پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. 4-داننان به ده‌زگا و زانكۆی و زانستییه بیانیه‌كاندا و بڕیار له‌سه‌ر دانی بنچینه‌كانی هاوتایی و (العدل) پله و باوه‌ر نامه زانستییه‌كان. 5-دیاریكردنی بنچینه گشتیكه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌رێمدا. 7-بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له هه‌رێمدا. 8-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگا و عه‌میده‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا. 9-بڕیار له‌سه‌ر دانی رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان و زانكۆكان و ده‌زگاكانی تر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 10-ئه‌ماده كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 11-سه‌لماندنی رێكه‌وتنامه سێ قۆلیه‌كانی نێوان زانكۆ و ده‌زگا و ده‌زگا زانستی و رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 12-پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی كارگه‌رانی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا له كاتی پێویستی دا. 13-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات. دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی. سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: نۆینه رایه‌تی كردنی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا. دووه‌م: خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویست بۆ كاروباری یه‌كێتی، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌ندام، به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ندده‌یێ: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی هاتنه‌ڕیزو هاوبه‌شی بدات. دووه‌م: پاراستنی هه‌یبه‌ت و پێگه‌وجێگه‌ی دادوه‌ریو، خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر ره‌فتارێ گومان له سه‌ر ڕاستییه‌كه‌ی بورووژێنێ. سێیه‌م: له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌شداربێ و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئاماده‌بێو، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بێت و، بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆشش بكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی بیست و نۆهه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله زانستییه‌كه‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر نزمتر نه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریی بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لا‌نی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی بیست وحه‌وت
مادده‌ی بیست وحه‌وت: لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا.
مادده‌ی بیست وهه‌ژده
مادده‌ی بیست وهه‌ژده: لیژنه‌ی زه‌پتی داوای وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچكار، بۆیشی هه‌یه، ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ش بسه‌پێنێ: 1. ئینزار: ئه‌وه‌یه، كه نووسراوێ ئاراسته‌ی سه‌رپێچكار ده‌كا بێزاریی خۆی تێدا له ره‌فتاری نیشان ده‌داو داواشی لێ ده‌كا ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا، سزایه‌كی توندترى به‌سه‌ردا ده‌درێ. 2. غه‌رامه‌یه‌ك له (150000) سه‌دو په‌نچا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نچا هه‌زار دیناریش نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ر نه‌یشی دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، له پیشه‌گوزارییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێ له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر هات و له ماوه‌ی ساڵیكی پاش برواری سةرثيَضييةكةيدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ری، جا، ئه‌وجا غه‌رامه‌كه‌ی له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نابێ وله (1500000) ملێونێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری نه‌ترازێ خۆ ئەگەر ئەمجارەش نيدا، ئەوە، لەبارەدا پيشە تايبەتەكەى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێ. 3. قه‌ده‌غه‌كردنی پیشه‌گوزاریيه ى تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یك له یه‌ك ساڵ نه‌ترازی. 4. هه‌ردوو سزای، غه‌رامه و قه‌ده‌غه‌ی ثيشةگوزاری كه له بڕگه‌ی (3،2)دا هاتوون.
مادده‌ی بیست ونۆ
مادده‌ی بیست ونۆ: ئه‌گه‌ر، بۆ لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌ركه‌وت ئه‌و ره‌فتاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دكتوره‌كه، خۆی له خۆیدا جه‌ریمه‌یه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ری ده‌عواكه‌ی به هه‌موو ئه‌وڕاقه‌كانییه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، ئه‌گه‌ر حوكمی بێتاوانیشی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێ له ئجرائاتی زه‌پتیی دیكه ناگرێ.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م : دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند نیه به سه‌یركردنی ئه‌و تانوتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: كاره‌كانی سه‌روه‌ریی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 دا هاتووه به كاری سه‌روه‌ری داده‌نرێ. دووه‌م: بڕیاره كارگێڕییه‌كان كه یاسا رێگای بۆ زولم لێ وه‌رگرتنی یان ناره‌زایی له سه‌رده‌ربڕینی یان تانووت لێدانی بۆ داناوه.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: 1. كۆلیژ، راگرێ (عمید)ێكی ده‌بێت، بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له كه‌میی مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیشی له حه‌وت سال كه‌متر نه‌بێ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2. عه‌مید دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێ، یه‌كیان بۆ كاروباری زانستی و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ كاروباری ئیداری و قوتابیان. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان: ا. ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا. ب. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كانیدا ج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن. د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی. ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا. و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا. گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخی زانستی. ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان: أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان. ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا. ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان. د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا. ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ. ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی . 4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا دامه‌زرێنی یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویستدا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 1/1/1993 وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.