مادده‌ی نۆزده:
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان:
ا. ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا.
ب. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كانیدا
ج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن.
د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی.
ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له
كۆلێژه‌كاندا.
و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.
ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.
ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا.
گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.
ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخی
زانستی.
ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6)
شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ.
2- ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان:
أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان.
ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا.
ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان.
د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان
و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان.
3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان:
أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا.
ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ.
ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی .
4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.