أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موارده‌ركرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له رینمایی كردنی ئیش و كاری سه‌ربەرشت وریقابەکردنی بزاڤه‌كانی. له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێرۆدا هه‌موو رێنمایی یه‌ك و بڕیار و فه‌رمانێ كه پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستن و هونه‌ركاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه خۆی دەریان ده‌كات و، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه ئه‌ندامێكی هاوكۆمه‌كه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌جێگری وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه خۆی بیه‌وێ. 2- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات. 3- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه له مانه پێك دێن: 1- مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2- مه‌كته‌بی جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی ده‌باو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 3- جێگیری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی ده‌باو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4- به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی یه‌كان: به مه‌كته‌بی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ. 5- دایه‌ره‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ. سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن: له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و ژماره‌یێ له پزیشكه پسپۆره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه وه‌زیر له‌گه‌ڵیاندا دایبنێ، پێك دێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1. هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن. 2. قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ. 3. هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن. 4. ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ. 5. حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆ هه‌یه به گوێره‌ی خواستی كار، به‌ش وهۆبه‌كانی ده‌سته له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.
مادده بیست و چواره‌م:
مادده بیست و چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده بیست و سێیه‌م:
مادده بیست و سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌سته وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی ده‌یگرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: بێ له سه‌رۆكی ده‌سته كه‌س بۆی نییه له رووی كاگێڕییه‌وه سزای فه‌رمانبه‌رانی بدات و ناشبێت به هۆی كردارێكه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به وه‌زیفه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه، گل بدرێنه‌وه یان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، ته‌نیا له پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌رۆكی ده‌سته، به‌ده‌ر له حاڵه‌تی كه‌تن یان تاوانی بینراودا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته، جگه له به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت، ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان پێ ده‌درێـت كه فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێریی دارایی به گوێره‌ی یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان ژماره (2)ی ساڵی 2008 وه‌ری ده‌گرن.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا بریار دراون، رێ له سه‌پاندنی سزای دیكه‌ی توندتر ناگرن كه له یاسایه‌كی دیكه‌ی كار پێ كرا‌و له هه‌رێمدا بریار دراوه.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیاتر له پێشكه‌ش كردنی داتاكان (اقرارات)ی ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندی دارایی له كاتی بڕیاردراوی خۆی دواكه‌وت، به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت، هه‌مان سزا به سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌سه‌پێت كه به ئه‌نقه‌ست داتا (بیانات)ی جه‌وهه‌ری نادروست بدات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: هاوبه‌ش له سزای تاوانی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وا ده‌به‌خشرێـت، ئه‌گه‌ر ده‌ست پێشخه‌ری بكات و ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار له تاوانه‌كه ئاگادار بكاته‌وه، به‌ر له ئاشكرا كردنی، یان له‌كاتی توێژینه‌وه و لێكولێنه‌وه‌دا له ئاشكرا كردنیدا هاوكار بێت، حوكمی ئه‌م مادده‌یه حوكمی گێڕانه‌وه به‌تاڵ ناكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: مافی خانه‌نشینی، دوای مردن، بۆ وه‌ره‌سه‌یه. ئه‌و وه‌ره‌سانه‌ش كه مافی خانه‌نشینیان به‌رده‌كه‌وێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 یاسای خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ش كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌هێنراون، پێیان ده‌درێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ده‌خوات و بڕی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌واش ده‌گێڕدرێته‌وه، له هه‌ر كه‌سێك چ بۆ خۆی یان بۆ هی دیكه، وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وای وه‌گیركه‌وتبێت. دووه‌م: حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند: له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته له ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری مردنه‌كه‌وه، رێگا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا ناگرێت هه‌رچه‌ندیشی داوای سزایی مردنه‌كه به‌سه‌ر چووبێت، قه‌رزه‌كه له موڵك و ماڵی هاوسه‌ر و منداڵه ناكامه‌كان وه‌رده‌گیردرێته‌وه، هه‌ر كه‌سه و به‌پێی ئه‌و سووده ناره‌وایه‌ی به ده‌ستی هێناوه. سێیه‌م: پێویسته دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌ره‌و رووی هاوسه‌ر و منداڵانی ناكامدا كه سوودیان له وه‌ده‌ستهێنانی ناره‌وا دیوه، بریار به جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه بدات به گێڕانه‌وه له سامانی هه‌ر یه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی سوودوه‌رگرتنی.