مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ده‌خوات و بڕی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌واش ده‌گێڕدرێته‌وه، له هه‌ر كه‌سێك چ بۆ خۆی یان بۆ هی دیكه، وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وای وه‌گیركه‌وتبێت. دووه‌م: حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند: له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته له ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری مردنه‌كه‌وه، رێگا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا ناگرێت هه‌رچه‌ندیشی داوای سزایی مردنه‌كه به‌سه‌ر چووبێت، قه‌رزه‌كه له موڵك و ماڵی هاوسه‌ر و منداڵه ناكامه‌كان وه‌رده‌گیردرێته‌وه، هه‌ر كه‌سه و به‌پێی ئه‌و سووده ناره‌وایه‌ی به ده‌ستی هێناوه. سێیه‌م: پێویسته دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌ره‌و رووی هاوسه‌ر و منداڵانی ناكامدا كه سوودیان له وه‌ده‌ستهێنانی ناره‌وا دیوه، بریار به جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه بدات به گێڕانه‌وه له سامانی هه‌ر یه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی سوودوه‌رگرتنی.