أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (2، 3)ی مادده‌ی سی و نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. 2. مێرد ناچار ده‌كرێت گۆژمه پاره‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ له سندوقێكی تایبه‌تی چاودێری خێزان دابنێ له‌لای دادگا له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ته‌ڵاق . 3. ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و له‌لای دادگا ساغ بووه‌وه كه پیاوه‌كه خه‌تاباره له ته‌ڵاق دانی و ژنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تووشی زیان بووبوو، ئه‌وا دادگا حوكم ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه قه‌ره‌بووێكی وای بكاته‌وه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ باری دارایی و پله‌ی خه‌تاو توندوتیژیه‌كه‌یداو تێكرا ته‌خمین ده‌كرێ به مه‌رجێك كه‌متر نه‌بێ له نه‌فه‌قه‌ی سێ ساڵ و زیاتریش نه‌بێ له پێنج ساڵ جگه له‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه سه‌لمێنراون. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی(4) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 4. حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ژنی ته‌ڵاقدراوكه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، تاكو ده‌رفه‌تێكی كاركردنی بۆ ده‌ره‌خسێ، یاخود شوو ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ته‌ڵاق دوو به‌شه: 1. گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی سی و حه‌وته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیریی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێ كه به ژماره گوتراوه یا، به هێما، مه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بێ و ته‌لاقی (موعته‌دده)ش ناكه‌وێ.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ. 2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ. دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه. سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
مادده‌ی دوازدهم:
مادده‌ی دوازدهم: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (هیچ ملپێكه‌چكردنێك له‌لایه‌ن مێرده‌وه ناسه‌پێندرێته سه‌ر ژن و ژنه‌كه‌ش نایسه‌پێنێته سه‌ر مێرده‌كه‌ی بۆهه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسابێ).
مادده‌ی یازدهم:
مادده‌ی یازدهم: كاركردن به حوكمی مادده‌كانی بیست و نۆیه‌م و سییه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: (ئه‌گه‌ر مێرد به‌بێ نه‌فه‌قه ژنه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی بزر كرد یان نه‌هاته‌وه، یاخود ون بوو یان به‌ندكرا، دادوه‌ر حوكمی خۆی ده‌دات به دانی نه‌فه‌قه له ڕۆژی به‌جێهێشتن و سندووقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌فه‌قه‌ی خه‌ملێندراءخه‌رج ده‌كات).
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ. 2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی. 3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ. 4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كه تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی. سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:- 1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری. 2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه. چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (5،2) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 2- به‌یاننامه‌كه به راپۆرتێكه‌وه ده‌لكێندری كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه‌و پشتگیریی ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن له نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگه‌گرتن)ی تووشبوو و به‌رهه‌ڵستی ته‌ندروستی و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ش كه یاسا ده‌یكاته مه‌رج. 5- هه‌ر كه‌سێك گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكات به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌دریت كه له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ و سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ری دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا گرێدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (2،1)ی مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- نابێ هیچ خزمێك یان كه‌سێكی بیانی یه‌كێك ناچاربكات چ نێر بێ و چ مێ بۆ هاوسه‌رگیریی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی و گرێبه‌ندی به زۆری به نادروست داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته په‌رده‌وه‌و له گه‌ڵی جووت نه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر چووبیش ئه‌وا ڕاده‌گیرێ. هه‌روه‌ها كه‌سێك له خزمان یا جیا له‌وانیش رێگه له یه‌كێك بگرێ كه شایسته‌یی هاوسه‌رگیرییه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ هاوسه‌رگیریی. 2- هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه بكات به حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ سزاده‌درێ ئه‌گه‌ر له خزمه‌كانی پله یه‌ك بێ، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێچی كه‌ر له ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ یاخود به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: له‌كارخستنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌ری راژه‌ی زانكۆیی له‌وانه‌ی: 1- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و (مامۆستا)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (66) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن. 2- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)و (پرۆفیسۆر)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (70) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كارگێڕی و زانستی و ئه‌كادیمی) هه‌رێم ده‌چنه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدڕالیه‌كان له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.