أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وو رێنمایی ئاسانكار بۆ پیاده‌كردنی پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی له كاتی مایه‌پێدانی (تمویل)ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رێكه‌وتی 1/1/2013ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: كار به هیچ بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌لأ ئه‌م یاسایه ناكرێت و گه‌نجینه هیچ بارگرانیێكی دارایی ئه‌م بڕیاره له ئه‌ستۆ ناگرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری. ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن. و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان. ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ: 1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی. 2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری. 3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر. 4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری. 5-وه‌حده‌ی كتێبخانه. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل. 2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن. 3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه. 4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین 5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: (پێنجه‌م: شه‌هید: هه‌ر كه‌سێك گیانی خۆی به‌ختكردبێت له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی وه‌ك به‌رگری كردنێك له مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێت:) (أ- شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی یان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووكیان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وه‌ك به‌رگری كردنێك له خاك و گه‌لی كوردستان، شه‌هید بووبێت. (ب- شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید له كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان جینۆسایدی بارزانیه‌كان یان كورده فه‌یلیه‌كان یان هه‌ر تاوانێكی تری ئه‌نجامدراو دژ به پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد‌و توركمان و كلدان سریان ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌وانی تر. جـ- شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی كاره جه‌نگیه‌كان یان كاره تیرۆرستیه‌كان یان كۆچپێكردنی به‌زۆره‌ملێ یان له كاتی كۆچڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان یان كۆچپێكردنه‌كانی تر. شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هاوسه‌ر یان هاوسه‌ره‌كان یان كوڕ‌و كچ و دایك و باوك و براو خوشكی له‌یه‌ك دایك و باوك (أشقاء) و براو خوشكی له یه‌ك دایك و باوك نا ( غیر أشقاء) و هه‌ر كه‌سێكی تر كه به بڕیارێكی دادگه‌ریی بسه‌لمێنێت كه‌وا كه‌سی شه‌هید یان ئه‌نفالكراو به‌خێوی ده‌كرد یان ئه‌و به‌خێوكه‌ری شه‌هید یان ئه‌نفالكراوه‌كه بوو بێت).
مادده‌ی هه‌شتا و دوو
المادة 82 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئه‌و یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئاشتبوونه له نێوان لایه‌كانی داوا كاتێك دێته‌دی ئه‌گه‌ر: یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر شكایه‌تكار یان داواكاری مافی كه سێتی ئاشتبوونه‌وه‌و ده‌ستیان له مافی كه‌سێتی هه‌ڵگرت له‌و داوایه‌ی كه حوكمی پێده‌رچووه. دووه‌م: یاخود ده‌ستی له‌مافی كه‌سێتی خۆی له پاش ده‌رچوونی حوكم له‌به‌رده‌م دادگا هه‌ڵگرت یان له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له‌ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌و دادگا بڕیاری دا ئه‌وحوكمدراوه لێبوردن ده‌یگرێته‌وه به‌ره‌ڵڵا ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌و به‌ندكراوو گیراوانه‌ی كه سوودیان له‌بڕیاره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی سزا له مێژووێكی به‌ر له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتووه، سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رناگرن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
دووەم
دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن: 1.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (7)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (13)ی لە هەموو سالێکدا. 2.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (31)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (2)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا . 3.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ.