مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری. ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن. و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان. ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ: 1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی. 2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری. 3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر. 4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری. 5-وه‌حده‌ی كتێبخانه. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل. 2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن. 3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه. 4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین 5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان.